مەرجنامه

بەكارهێنانی ئەو كەرەستە نووسراو، دەنگی و وێنەییانەی لە پۆرتاڵی خاکی کوردستان بڵاوبوونەتەوە و لە ئایندەدا بڵاودەبنەوە، بە كۆمەڵێك مەرجەوە گرێدراوە. هەر بەكارهێنەرێك بەو مەرجانە رازی نەبێت، بۆی نییە بۆ هیچ مەبەستێك سوود لە پۆرتاڵی خاکی کوردیا وەربگرێت.

مەبەست لە سوودلێوەرگرتنیش: خوێندەوە، گوێلێگرتن، سەیركردن و داونلۆدكردنی هەر كەرەستەیەكە كە لەسەر پۆرتاڵی خاکی کوردیا، لەكاتی بەكارهێنانیدا، هەیە.

مەرجەكانی خاکی کوردیا بەم شێوەیەی خوارەوەن:

– خاکی کوردیا بەرپرسیار نییە لەوەی نێوەڕۆكی ئەم پۆرتاڵە لەلایەن بەكارهێنەرانییەوە بە خراپ سوودی لێوەربگیرێت.

ـ كۆپی رایتی ئەو كەرەستە نووسراو، بیندراو و بیستراوانەوەی لە پۆرتاڵی خاک کوردیا بڵاودەبنەوە بۆ تۆڕی میدیایی  و بەبێ پرسی خاکی کوردیا نابێ سەرلەنوێ بۆ كاری میدیایی یان بازرگانی بەكاربهێندرێن. بەكارهێنەری خاکی کوردیا ئازادە لەوەی ئەو كەرەستانە تەنیا بۆخۆی، بەبێئەوەی پارەی پێ پەیدا بكات بەكاربهێنێت.

ـ بەكارهێنەری ماڵپەر ئەگەر ئەكاونتێكی تایبەت بەخۆی لەسەر ئەم پۆرتاڵە بكاتەوە، سنووری بەكارهێنانی فراوانتر دەبێت و دەشتوانێت بەشداری لە خزمەتگوزاریی دا بكات. هەر بەرهەمێك كە لەلایەن بەكارهێنەرەوە نێردرا بۆ ماڵپەڕ، دوای گەیشتنی، خاکی کوردیا ئازادە لەوەی بە شێوازی جۆراوجۆر سوودی لێ ببینێت.

بۆ دانانی كۆمێنت یان ناردنی كەرەستەی میدیایی لە پۆرتاڵ دەبێ بەكارهێنەر ئەم مەرجانە رەچاو بكات:

یەكەم: نابێ هەڕەشە و جوێن و سووكایەتی و ناوزڕاندنی كەسی تێدابێت.

دووەم: نابێ یاساشكێنی و هاندان بۆ یاساشكێنیی تێدابێت. مەبەست لە یاساش یاسا نێودەوڵەتیی كان و یاساكانی کۆمەڵگای كوردستانە.

سێیەم: نابێ كۆپی رایتی كەس پێشێل بكات و بەناوی خۆیەوە بڵاوی بكاتەوە.

چوارەم: نابێ ژیانی تایبەتی (پرایڤسی)ی كەسانی دیكە پێشێل بكات.

پێنجەم: نابێ ڤایرۆس، سپام یان هەر شتێكی دیكەی زیانبەخشی بۆ كۆمپیوتەر و مۆبایلی بەكارهێنەرانی دیكە لەگەڵدا بێت.

ـ خاکی کوردیا مافی ئەوە دەپارێزێت كە ئەو كەرەستانە لە هەر كاتێكدا رەش بكاتەوە و بگوازێتەوە كە لەلایەن بەكارهێنەرانەوە بۆ سەر پۆرتاڵی خاکی کوردیا ئەپلۆد كراون.

ـ لە هەندێك لە هەواڵ و كەرەستەكانی دیكەدا كە  بڵاودەبنەوە، لینكی ماڵپەڕی دیكە رەنگە بەكاربێت، خاکی کوردیا گەرەنتیی ئەوە ناكات كە ئەو ماڵپەڕانە زیانبەخش نین بۆ ئەو ئامێرانەی بەهۆیانەوە سەردانیان دەكەن. بۆیەش هیچ بەرپرسیارێتییەك لەوبارەوە لەئەستۆ ناگرێت.