نەوتی تۆزخورماتوو بۆ ئیمام عەلی !

لە هەواڵەکان هاتووە که شێعەکان لە سەر زەمینی کوردەکان دەیانەوێت به بیانووی ڕێزگرتن مەزار بۆ ئیمام عەلی دروست بکەن.

لینکی هەوالەکه لە خوارەوە هاتووە.

http://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0107201910

له ڕاستییەدا، ئەم داگیرکاری به خۆشاردنەوە له پشتی هێما ئایینەکان ، ساڵەکانێکه له ئێران بەرێودەچێت. له زانکۆەکان، زەمین خەڵک و هەموو شوێنێک که بیانەوێت به بیانووی ئایینی داگیری بکەن.

لە ئێران رووداوی زۆر ئاسایه که به زۆرەملی هەمووکاتێک ئەو شوێنانه که فارسەکان بیانەوێت داگیری بکەن.
بۆ یەکم جار، ئەم رووداوە له سەر خاکی کوردستانی باشوور دەستی پێکردووە و زۆر مەترسی دارە، چۆن ئەم مەزارە بە ئاسایی لانابرێت، کاتێک تۆزخورماتوو بگەرێتەوە سەر خاکی کوردستان که بەهوی رووداوی ١٦ ئوکتەبر داگیر کرا.

لە ڕاستی مەبەستی ئەم کارە ، دروست کردنی مەزار نیه ، بەڵکوو بوونی نەوت له ژێر ئەو خاکەیە وا شێعه به پشتیبانی ئێران و بریتانیا دەیەوێت داگیری بکات و مەزار بۆ ئیمام عەلی بیانوویە.

ئەمە هەر وەکوو رەوشێکه وا ئیسرائیل بەرانبەر فلەستینەکان لە ساڵەکانی ١٩٤٨ تا ئیستا بەکاری هێناوە. لە ڕاستی داگیرکاریەکە بەم شێوەیە که :

١- هاووڵاتی ئیسرائیلی له ناو کومەلگای فلسطینی پارچه زەمینێک ئەکڕێت.

٢- دوایی بەبۆنەی ئەوە ئەمە کەنیسەو و مەزری ئایینیه، دەبێت ڕێگەی بو خۆش بکرێت بۆ هاتو و چوو، هێوەر هێوەر ڕێگەی هاتوو چوو بۆی دروست ئەکرێت له سەر زەمینەکانی هاوسێەکانی که خاوەنیان فلسطینین.

٣- دەوروبەری ئەم شوێنه ئیتر ناکرێت بۆ هاوولاتیەکانی فلسطینی دەست لێوەردان بکرێت و له پاشاندا، شوێنێکی یەکدەنگ ، تیکه تیکه ئەکرێت.

کوردەکان دەبێت بە زوویی بەرپرسیارەتی خۆیان ڕوون بکەنەوە و شێعه لەم پلانه دوور بخەنەوە.

 

Website | + posts