ڕۆژئاوا بمان بوورن

نامەیەک لە باشورەوە بۆ ڕۆژئاوا

ئەی هاونیشتمانییە ڕۆژئاواییەکانم ئەی ئەوانەی خوێنی کورد بوونتان گەرم تر و تۆخترە ، ئەی ئەوانەی چۆک بە مەحاڵ دا ئەدەن ، ئەی خاتوونە جوانە بێنازەکانی وڵاتەکەم ئەی ئەو خاتوونانەی کە لەجێگای گوڵ و نینۆکێکی درێژ و جلی بوکێنی و عەزێی ڕازەوە چەکێکی ژەنگاوی و نینۆکێکی بریندار و جلێکی پڕ لە بۆنی کوردایەتی و شەرەفتان لەبەرە ، ئەی هەڵۆکانی کێوو شاخەکانی نیشتمان ، ئەی فریشتەکانی ئازادی و ئەی سیمبوڵی ئازایەتی و غیرەت ، ئەی جەنەڕالە هیلاکەکەی ڕۆژئاوا کاکە مەزڵوم کوبانێ ئەی هەموو خەڵکی ڕۆژئاوا ،
ئێمە وەک کوردەکانی باشوور هەزار جار داوای لێبوردن دەکەین کە دەسەڵات دارەکانمان و پەرلەمانەکەمان و حکومەتەکەمان لەترسی بەرژەوەندی شەخسی هیچ کاردانەوە و هاوکارییەکیان بۆ ئێوە نەبوو ،کەناڵەکانمان وەک سوکایەتی پێکردنێک دراما تورکییەکانیان ڕانەگرت ،
بەڵام بێ ئومێد مەبن لێمان ئێمە وەکو خەڵکی باشوور ئەوەی پێمان کرا بایکۆتی کاڵای تورکییە و بەردەوام ئەبن تا مردن بە بایکۆت و کەمپینەکانی کۆکردنەوەی هاوکاری گەنج و مناڵ و پیر بەیەکەوە زۆر بە پەرۆشەوە بەردەوامین لەو پشتگیرییە کەمەی کە پێمان دەکرێت .
جەنەڕاڵ مەزڵوم لات سەیر نەبێت کە تۆ لە سەرێکانی بەرامبەر سوپای تورکیای تیرۆست و گروپە تیرۆریستیەکانت نەت هێشت شارەکە کۆنترۆڵ بکرێت ، بەڵام لای ئێمە لە جەرگەی شاردا دوو ئەندامی ئێوە لەلایەن تورکیاوە شەهید ئەکرێت ،هیچ وتەبێژێک و هیچ دەسەڵات دارێک بوێری نەبوو قسەبکات ..

جەنەڕاڵ مەزلوم ،ئیلهام ئەحمەد، خەڵکی ڕۆژئاوا ، دووبارە ئێمە وەکو خەڵکی باشور داوای لێبوردن ئەکەین و ئەوەی بە ئێمە کرا بایکۆتی ئەو دەوڵەتە تیرۆریستە خوێنمژەیە و کۆکردنەوەی هاوکارییە بۆ ئێوە
بەڵێن بە تۆ هەموو برا و خوشکە ڕۆژئاواییەکانما ئەدەین بەردەوام ئەبین لە بایکۆت
تا تورکێک لەسەر ئەم زەوییە مابێت ئێمە بە دوژمن و خوێنمژی خۆمانی ئەزانیین.

ئەی شەڕڤانە ماندووەکەمــان
ئەی هەڵۆی جەنگی نیشتمان
ئەی فەرمانـدەی بــێ نەجمــەوداڵ
ئەی جەنگاوەر پارێزەری خاک و ماڵ
ئەی فەرماندەی ماندوو نەناس
ئەی پارێزەری خاک و شونــاس
ئەی چاو نەترس و کۆلندەر
ئەی وەفا دار ئەی خەباتکەر
سەرکەوتنت خۆڕاگریـت لــەم داستـانــە
هیوای گەل و هەموو خەڵکی کوردستانە

بەشەرمەزارییەکی زۆرەوە دووبارە و سێبارە بمان بوورن …

جێگر حسن

۲٤/۱٠/ ٢٠١٩

Website | + posts