لکاندنەوەی دووبارەی ئۆراسیا: ئاغای پاتروشێڤ چووەتە تاران

و. پژواک کوکەبیان

کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی نێوان دوو سەرۆکی ئەمنی وڵاتانی ئۆراسیا هەنگاوێکی دیکەیە بەرەو دەرخستنی ئۆراسیای مەزن.

دوو پیاو لە ژوورێکی ئارامدا لە تاران کۆدەبنەوە و نەخشەیەکی وەسوەسەئامێزی نوێ جیهانیان لە پاشخانەکەدا هەیە.

پێتان شتێک لێرە زۆر بەرچاوە؟ بە پێچەوانە. بێجگە لە ئەم دوو کەسە مەزەنەی ئەمنییەی ئۆراسیا – بە شێوەیەکی نائاسایی ئارام – سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا نیکۆلای پاتروشێڤ و عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران کەس لێرەدا نییه.

وە بۆچی ئەوەندە ئارامن؟ چونکە ئاسۆی داهاتوو لە سەر وتووێژی سەرسامهێنەر – هاوبەشی ستراتیژی ڕووسیا و ئێران – دەسوڕێتەوە.

ئەمە پڕۆژەیکی بازرگانی زۆر جددی بوو: سەردانێکی فەرمی، لەسەر بانگهێشتی شەمخانی.

پاتروشێڤ ڕێک لە هەمان ڕۆژدا لە تاران بوو کە سێرگی شۆیگو وەزیری بەرگری ڕووسیا – بە پێی ڕاسپاردەی ژەنەڕاڵ سێرگی سورۆڤیکین، فەرماندەی گشتی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەت – فەرمانی پاشەکشەی ڕووسیای لە خێرسۆن دەرکرد.

پاتروشێڤ چەند ڕۆژێکه دەیزانێت – هیچ پەیویست بە کات کوشتن نییه بۆ ئەوەی کاروبارەکانی تاران رێکبخات و سوار فڕۆکەی بێت. هەروەها کشانەوەی خێرسۆن بەشێکە لە دانوستانەکانی پاتروشێڤ لەگەڵ جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا سەبارەت بە ئۆکرانیا، کە چەند هەفتەیەکە بەردەوامە و سعودیە وەکوو نێوبژیو یارمەتی ئەدات.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی تاسی ڕووسیا، جگە لە ئۆکرانیا، ئەو دووانە باسیان لە زانیاری لەسەر ئاسایش و ڕێوشوێنەکانی بەرگری لە دەستوەردان ئەمریکا و وڵاتە ڕۆژئاواییەکان لە کاروباری ناوخۆی هەردوو وڵات کردووه.

هەردوو وڵات، وەک دەزانین، ئامانجی تایبەتی شەڕی دەستگا زانیار و تێکدانی ڕۆژئاوان، واپێدەچێ لە ئێستادا ئێران ئامانجی یەکێک لەم هەڵمەتانەی ناسەقامگیرییە، کە لەلایەن دەرەکییەوە پشتیوانی دەکرێت.

پاتروشێڤ بە فەرمی لە لایەن ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێرانەوە پێشوازی لێکرا و ڕاستەوخۆ گەیشتە سەر ئەو خاڵە: “هاوکاری وڵاتانی سەربەخۆ بەهێزترین وەڵامدانەوەیە بۆ سیاسەتەکانی گەمارۆ و ناسەقامگیری ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی”.

پاتروشێڤ دڵنیایی دا بە ڕەئیسی کە بۆ فیدراسیۆنی ڕووسیا پەیوەندیی ستراتیجی لەگەڵ ئێران بۆ ئاسایشی نەتەوەیی ڕووسیا زۆر پێویستە.

کەواتە ئەو پڕۆژە هاوبەشانه زۆر لەوە زیاترە لە پێدانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی جیرانیۆم-٢ کامیکازی – ئامۆزای ڕووسی شاهید-١٣٦ – کە وێرانکاری لە بەرەکانی شەڕی ئۆکرانیادا دروست دەکەن. دواتر شەمخانی ئاماژەی ڕاستەوخۆی بە دڕۆنەکان کرد و وتی: “ئێران پێشوازی لە چارەسەری ئاشتیانە لە ئۆکرانیا دەکات و لەگەڵ ئاشتیدایە لەسەر بنەمای گفتوگۆی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ.”

بێگومان پاتروشێڤ و شەمخانی باسیان لە پرسە ئەمنییەکان و “هاوکاری لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی” کرد کە پەندئامێزن. بەڵام ئەوەی ڕەنگە گرنگتر بێت ئەوەیە کە شاندەکەی ڕووسیا بەرپرسانی چەندین دەزگای سەرەکی ئابووری لەخۆگرتبوو.

هیچ دزەپێکردنێک ڕووی نەدا – بەڵام ئەوە پیشان دەدات کە پەیوەندی ئابووری جددی لە دڵی هاوکاری ستراتیژی نێوان دوو وڵاتی باڵای سزادراو لە ئۆراسیادا دەمێنێتەوە.

کلیلی گفتوگۆکان گرنگیدانی ئێران بوو بە فراوانکردنی خێرای بازرگانی دوولایەنە بە پارە و پوولە نیشتمانییەکان – ڕۆبڵ و ڕیاڵ. ئەوە بەڕێکەوت لە ناوەندی هەنگاوەکانی هەردوو ڕێکخراوی هاوکاری شەنگەهای (SCO) و بریکس بەرەو فرە جەمسەریدایە. ئێستا ئێران ئەندامێکی تەواوی SCO یە – تاکە نەتەوەی ڕۆژئاوای ئاسیا کە بەشێکە لە گەورە ستراتیژی ئاسیا – و داواکاری پێشکەش دەکات بۆ ئەوەی ببێتە بەشێک لە BRICS+.

ئەگەر گۆڕینەوەی کاڵا هەبێت، گەشت و گوزاریش بەشوێنا دێت

کۆبوونەوەی پاتروشێڤ و شەمخانی پێش واژۆکردنی گرێبەستێکی گەورەی وزە بە بڕی ٤٠ ملیار دۆلاری لەگەڵ گازپرۆم لە مانگی داهاتوودا ڕوویدا، وەک پێشتر لەلایەن مەهدی سەفاری جێگری وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە ڕاگەیەندرا.

کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئێران پێشتر گرێبەستێکی سەرەتایی ٦.٥ ملیار دۆلاری بەدەستهێناوە. هەموو ئەوانە لە دەوری پەرەپێدانی دوو کۆگای گاز و شەش کێڵگەی نەوت؛ ئاڵوگۆڕکردن(سواپ) گازی سروشتی و بەرهەمە نەوتییەکان؛ پڕۆژەکانی LNG؛ و دروستکردنی بۆری گازی زیاتر دەسووڕێتەوە.

مانگی ڕابردوو ئەلێکساندەر نۆڤاک جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا گۆڕینەوەی (swap) ٥ ملیۆن تۆن نەوت و ١٠ ملیار مەتر گازی سێجا ڕاگەیاند، کە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ تەواو دەبێت.

بێگومان ئاڵوگۆڕکردن ئایدیاڵە بۆ مۆسکۆ و تاران کە بە هاوبەشی سزای کێشەدار ئاڵوگوڕی پارەدان – کە پەیوەست بە سیستەمی دارایی ڕۆژئاواوە swift – بەدەر بکەن[له سواپ پارەی دولار بەکار نابردرێت. وەڕگێڕ]. لەسەرووی ئەوەشەوە ڕووسیا و ئێران لە ڕێگەی دەریای خەزەرەوە دەتوانن پەیوەندییە بازرگانییە ڕاستەوخۆکاندا قازانجی زۆر بکەن.

لە لووتکەی ئەم دواییەی کۆنفرانسی کارلێک و ڕێوشوێنی بنیاتنانی متمانە لە ئاسیا (CICA) لە ئاستانە، کازاخستان، ڕەیسی پێشنیاری کرد کە “ئاسیای نوێ”ی سەرکەوتووە و بەپێویستی دەزانێت مۆدێلێکی خۆماڵی-ناوچەیی بۆ دەوڵەتە سەربەخۆکان پەرەپێبدرێت.

ڕەئیسی وتی ئێران وەک ئەندامێکی SCO، شانبەشانی ڕووسیا و هیندستان، ڕۆڵێکی زۆر گرنگ لە ڕێڕەوی گواستنەوەی نێودەوڵەتی باکوور-باشوور (INSTC) دەگێڕێت و ئێران لە ڤێکتەرێکی سەرەکی فرەلایەنییدا جێگیر دەکات.

لەوەتەی تاران هاتووتە ناو SCO، پێشبینی دەکرێت هاوکاری لەگەڵ هەردوو ڕووسیا و چین، لە زیادەڕەویدا بکات. سەردانەکەی پاتروشێڤ بەشێکە لەو پرۆسەیە. تاران دەیان ساڵ لە ئێرانۆفۆبیا و هەموو ئەگەری “زۆرترین فشار”ی ئەمریکا – لە سزاکانەوە تادروستکردنی شۆڕش ڕەنگییەکان – خۆی پاراستووه بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی دینامیکی لە سەرانسەری ئۆراسیادا رۆڵ بگێڕێت.

گرێبەستەکانی BRI، SCO، INSTC

ئێران هاوکار سەرەکی پڕۆژەی پشتێن و ڕێگا (BRI)یە بۆ پڕۆژەی ژێرخانی گەورەی چین بۆ بەستنەوەی ئۆراسیا لە ڕێگەی ڕێگاوبان، دەریا و شەمەندەفەرەوە. هاوتەریب و مەوازی لەگەڵ ئەوەشدا، INSTC بە سەرۆکایەتی ڕووسیا بۆ پێشخستنی بازرگانی لە نێوان هیندستان و ئاسیای ناوەڕاست – زۆر گڕنگە لە هەمان کاتدا ئەم گرێبەستە بوونی ڕووسیا لە باشووری قەفقاز و ناوچەی دەریای خەزەر چەسپاندووە.

بۆ دەستڕاگەیشتن بە ناوچە تایبەتە ئابوورییەکان، ئێران و هیندستان بەڵێنیان داوە کە بۆ رێخۆشکردن ئێران بەشێک لە بەندەری چابەهار پێشکەش بە گەلانی ئاسیای ناوەڕاست بکات.

لە لووتکەی ئەم دواییەی SCO لە سەمەرقەند، هەردوو ڕووسیا و چین تەواو ڕوونیان کردەوە – بە تایبەت بۆ غەرب و ڕۆژئاوا – کە ئێران چیتر وەک دەوڵەتێکی ناحەز و یاخی مامەڵەی لەگەڵدا ناکرێت.

کەواتە سەیر نییە ئێران دەچێتە سەردەمێکی بازرگانی نوێ لەگەڵ هەموو ئەندامانی SCO لە ژێر بەرنامەی رێکخستنی پارەیی کە زیاتر لەلایەن ڕووسیا و چین و هیندستانەوە دیزاین دەکرێت. هاوکاری ستراتیژییەکان وەکوو پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و هیندستان (سەرۆک نارێندرا مودی بە دۆستایەتییەکی نەشکاو ناوی برد) بەقەد پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و چین بەهێزه و کاتێک باس لە ڕووسیا دەکرێت، ئێرانیش تێکەڵاوی دەبێت.

کۆبوونەوەی ستراتیژی پاتروشێڤ-شامخانی هیستریای ڕۆژئاوا دەگەیەنێتە ئاستێکی نەبینراو – چونکە بە تەواوی ئێرانۆفۆبیا و ڕوسۆفۆبیا بە یەک جار دەشکێنێت. ئێران وەک هاوپەیمانێکی نزیک، سەرمایەیەکی ستراتیژی بێهاوتایە بۆ ڕووسیا لە هەنگاوەکانی بەرەو فرە جەمسەرییدا.

ئێران و یەکێتی ئابووری ئۆراسیا (EAEU) لە ئێستاوە دانوستان لەسەر ڕێککەوتنی بازرگانی ئازاد(FTA) دەکەن کە هاوتەریب لەگەڵ ئەو ئاڵوگۆڕانەدا کە نەوتی ڕووسیای تێدایە. پشتبەستنی ڕۆژئاوا بە سیستەمی پەیامەکانی بانکی سویفت بەردەنگی کەمی بۆ ڕووسیا و ئێران دروست دەکات. وڵاتانی جنووب(هەژار) جیهانی لە نزیکەوە چاودێری یارگیری نوێ دەکەن، بە تایبەت ئەوانەی کە لە کۆنەوە نەوت بە دۆلاری ئەمریکی مامەڵە دەکەن.

هەر کەسێک لە ڕۆژئاوا بە ئاستی زیرەکی لە پلەی گەرمی ژوورەوە بێت تێدەگات (JCPOA، یان ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران)، لە کۆتاییدا، ئیتر گرنگ نییە. داهاتووی ئێران ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە سەرکەوتنی سێ لە وڵاتانی بریکس کە بریتین لە ڕووسیا، چین و هیندستان. ڕەنگە ئێران خۆی بەم زووانە ببێتە ئەندامی BRICS+.

تەنانەت ئێران دەبێتە نمونەیەک بۆ وڵاتەکانی کەنداوی فارس: و شایەتحاڵی نزیکی دەوڵەتانی ناوچەیی، ئەگەر ئاواتەخوازن بەدەستهێنانی ئەندامێتی SCO بن. ئەی “ڕێککەوتنەکانی ئەبراهامی” ترامپ چی لێهات؟

[وادیاره] ئەمڕۆ گرێبەستانی BRICS/SCO/BRI تاکە ڕێگایە بۆ گەیشتن به ڕۆژئاوای ئاسیا.

سەرچاوه
https://thecradle.co/Article/Columns/18115

Website | + posts