د. موحەمەد ئەمین
له گەڵ باس و گریمانه‌ی کشانه‌وەو نەکشانه‌وەی ئەمریکا له هه‌ندێ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست له زۆرناوندی سیاسی و میدیاییدا گەلێک شرۆڤه‌ی هه‌مە لایەنه‌ی بۆ ئەکرێت .
هه‌رچەندە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لەم دواییه دا پێشنیاری کۆنگریسی بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئه‌مریکای له سوریا رەتکردوە، بەلام کشانه‌وەی هێزەکانی ئەمریکا لەم ناوچانه وەکو ئه‌گەر و گریمانه‌یەکی به‌هێز لە داهاتوویه‌کی دوور یا نزیک هه‌رئه‌مێنێ وە به کورتی لە کاتی گریمانه‌ی کشانه‌وەی ئەمریکا لە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی لە سوریا وعێراق چاوەڕێی ئەم پێشهات و رووداوانه ئەکرێت.
۱.بە کشانه‌وەی ئەمریکا لە عێراق و سوریا وە هه‌تا سعودی له گە ڵ چه‌ندەها تێ بینی ،بۆشیایی هێز دروست ئه‌بێت لە ناوچە، چونکه هێزە ناوچه‌ییه‌کان به هه‌موو
هێزیان هه‌وڵی پڕکردنەوەی ئەم بۆشیایە ئەدەن، ئەم هێزە
ناوچەییەسەرەکیانه‌ش بریتین له ئێران، تورکیا وە ئیسراێیل وەک سێ گۆشه‌ی هێز لە ناوچەکە هه‌ر یه‌که‌یان نوێنەرایه تی ئایین و مەزهه‌بێک ئەکه‌ن، وەک جوو، سوننه و شیعە.
۲- پەرەسەندنی کێبەرکێ له نێوان هیزە ناوچەییه‌کان بۆ
کۆنترۆل و فراوان کردنی زیاتری ناوچەی نفوزی خۆیان لە
رووی سەربازی و ئابووری وە هه تا زمان و فەرهه‌نگیه‌وە،لەم رووەوە ئیسرائیل به پێچەوانەی تورکیا و ئێران ئامانجی فراوان کردن و برەودانی زمان و ئاینی جووله‌که نیە،
بەڵکو ته‌نها فراوان کردنی نفوز و ئاسایشی سەربازی و ئابووریە لە رووبەری جوگرافیا یەکی فراوانترا. *
٣- ئیران وەک هێزی سەرکەوتوو به‌رامبەر تورکیا و ئیسراێيل، کە نفوزی لە یه‌مەنه و تا لوبنان بە ناو عێراق و سوریا تێپه‌رئەبی فراوان‌ترین رووبه‌ری مانۆری سەربازی و سیاسی
وئابووری هه‌یه، کە تێکشکاندنی لە لایەن نەیارەکانی
ئاسان نیه، وە کێبڕکێ لە گەلی لە لایه‌ن تورکیا و ئیسرائیلە
ئەگەر مەحآڵ نەبێ ئه‌سته‌مە له کات و ڕەوشی جیهانی و
ناوچه‌یی و ناوخۆی ئێرانی ئێستادا چۆنکه:
١- ئێران له ڕێگه‌ی دەسەڵاتداری گرووپە شێعەکانەوە لە
یه‌مەن ، عێراق وە لۆبنان وە هه تا تاڕادەیه‌ک سوریاش
خاوەنی بریاری سیاسی و سەربازی وە هه تا ئابووریشه، واته
ئێران زاڵه بە سەر قوڵایی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست بە رەهەندی
سیاسی ،سەربازی ،مەزه‌هه‌بی وە ئابوریشه وە چۆنکه ئەم
ناوچانه‌ی نفوزی ئێران،که سەر چاوەی وزەن ناوچه‌ی شێعەنشینەوە هه تا سعودیه ، سەرچاوەکانی نەوت و غاز به‌شی هه‌رە زۆری لە ڕۆژهه‌ڵاتی سعودییە کە دانیشتوانی
شیعەن ،لە بەرئەوە نە ئێسرائیل وە تورکیاش کە هه‌رگێز
ناتوانن ببنه رکابەری ئێران به هۆی هۆکاری ناوخۆیی ئه‌م
وەڵاتانه کە باسمان کرد.
۲- گەڕانه‌وەی ڕووس وەک هێزیکی جیهانی بۆ ناوچە لە
ڕێگەی سوریا و ئێرانه‌وە، بۆته پاڵپشتێکی گەورە بۆ ئێران
، کە ئێران بتوانێ خەونه‌کانی بەدی بێنێت بۆ دروستکردنی
هیلالی شێعی وە لەم ڕێگه‌وە هه‌ڕەشه‌کان لە سەر خۆی کەم بکاته وە. هه‌ڵبه‌ته ڕوسیاش ئارەزووی مێژوویی هه‌یه کە
پایه‌کی بگاته ئاوە گەرمەکانی کەنداو وە بە خێرایی جێگه‌ی
ئەمریکا بگرێتەوە.
ئەوەی په‌یوەندی به‌ڕەوشی کوردەوەیه ،بە شێوەیکی
ڕاسته‌وخۆ ئەکەوێته نێوان هێزی سەفەوی و عوسمانیوە هه‌ریه کەیان هه‌وڵ ئەدات زیاتری خاکی کوردستان بخاته ژێردەسەڵاتی خۆی، به تایبه‌ت تورکیا لە چاوەڕێی ئەمەدایه ئەمریکا له ڕۆژئاوای کوردستان بکشێته‌وە تا به هاوکاری وەڵاتانی ڕۆژئاوا گرفت بۆ بوونی روس و ئێران دروست بکات لە سوریا به ناوی شه‌ری پارتی کرێکاران و یه‌په‌گه ،تا هه‌موو ڕۆژئاوا بە دەردی ئەفرین بەرێت و ڕێگری لەوە بکات کە گەمارۆ بدرێ لە لایه ئێران و هێزی شیعیه‌وە. کورد کە لە ناوەڕاستی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاستا جێگیرە رۆڵی یه‌کلاکەرەوە ئەبینێ لە سەرکەوتن یا ژێرکەوتنی هه‌رلایەکی کێشە لە سەر زەمینی کوردستانەوە. ئەمرۆ به شێوەیه‌کی گشتی گەلی کورد کە ناچار بێت لایەنیک هه‌ڵبژێرێ تا پاڵپشتی لێبکات بە لەبەر چاوگرتنی هه‌رتێبینیه‌ک.
ئاوا بێ دوو دڵی کورد
پاڵپشتی شیعە و ئێران ئەکات بەرامبەر سوننە و تورکیا به
هۆی هه‌ڵوێستی دوژمنانه‌ی سوننە و تورکیا بەرامبه‌رکورد
وە جینۆسایدی کورد بە دەستی سوننە و تورکیا هه‌ر لە کۆمه‌ڵکوژی و جینۆسایدی ئەنفال وهه‌ڵەبچەوە تا ئەفرین. بە‌ڵگەش ئەمەیه هه‌تا ئێستاش تورکیا و گرووپه ئیسلامیه
سوننیەکان گێچەڵ بە کوردی ڕۆژئاوا ئه‌که‌ن و هه‌ڕەشه‌ی لە ناوبردنیان ئه‌که‌ن. هه‌ڵبه‌ته لەم کاته‌دا ئه‌گەر تورکیا به هه‌ر بیانوو پاڵپشتێک پە لاماری ڕۆژئاوا بدات ،
کوردی به شێوەیه‌کی گشتی وە کوردانی ڕۆژئاوا و باکوری
کوردستان بە تایبه‌ت دوو بژاردەی هه‌یه.
۱. سنووری رووبە ری شەڕ فراوان بکەن له گه‌ڵ تورکیا بە
درێژایی زیاترلە ۱۰۰۰ کیلۆمەتر ، هه رلە سنووری ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان لە بازرگان و خۆی و ئورمیه وە تا ته‌وای ڕۆژئاوای
فورات. تورکیا بخرێته ناو شەڕێکی فراوان، هه‌م لە دەرەوەی تورکیا هه‌م لە ناوخۆی تورکیا کە لە ئەنجاما تورکیا
خۆی بە دەردی سوریا و یوگۆسلاڤی ئه‌چێت وە به ته‌واوی
تێکئه‌شکێت بەرامبەر بە کورد.
۲. لە گەڵ رووس وسوریه‌کان رێک کەوتنێکی ناچاری بکات وە به هاوبه‌شی سوپای سوریا و میلشیاکانی ئێران بە
هاوکاری رووس و تورکیا لە هه‌موو خاکی سوریا دەربکەن و
ناوچه داگیر کراوەکان رزگار بکەن ،ئەمەش هاوکاری باش ئە
بیت بۆ ئیران تا بتوانێ کارلە سەرناوخۆی تورکیا بکات وهه‌ڵیوەشێنی، چونکه زۆر لە ناوەندە ئه‌کادیمی و سیاسیەکانی ئێرانی، تورکیا بە دەوڵەتێکی دروستکراو/ناسروشتی/جعلی ئه‌زانن و داوای پارچه‌پارچه بوونی ئەکەن. **
کوردستانی باشورییش بە دەرنابێ لە کاریگەریه‌کانی
نەمانی هێز و نفوزی ئه‌مریکا ،ئەمە هانی دەوڵەتی ناوەندی عێراق ئەدات دەسەڵاتدارانی هه‌رێم هه‌ر به یاساوڕاپرسی زۆرینه‌ی پەرلەمان کە شێعە وهاودەنگی شیعەن لە
هه‌موو دەسەڵاتیک دابماڵن وە هه تا دادگایشیان بکات بە
تۆمەتی قاچاخی به نه‌وت، دیار نەمانی سەدان وهه‌زارن
ملیارد لە ماڵی گشتی ، قۆرخکاری وە زۆر تۆمه‌تی تر.
پرسیارەکانی بابەت ئەمانه‌ن ،ئایا ئێسرائیل بێ بوونی ئەمریکا لە ناوچه توانای بەرگری هه‌یە؟ ئەشێ ئەم شه‌ڕەی ئێستای ئێسرائیل لە گەڵ حەماس پرۆڤە بێ بۆ ئەمە ، واته
توانای بەرگری ئیسرائیل لە خۆی بێ هاوکاری راسته وخۆی
سەربازی ئە مریکا؟ وە ئایا ئێسرائیل لە نێوان سوننە وشیعە
کامەیانی لا باشترە کە هاوکاری بکات دژی ئەمەی تر ،لەکاتێکا هه‌م تورکیا هه‌م ئێران بە کرداری دژی ئێسرائیل نین، بە‌ڵگەش شەری ئێستای ئێسرائیل و حەماسە که نە ئێران نە تورکیا لە قسە زیاتر به کرداری زیانیان بۆ ئێسرائیل نە بووە؟.
وە له کاتی هه‌وڵی فراوان بوونی نفوزی روسیا‌و ئێران بەرەو
سعودیە و کوەیت وئێمارات به هاوکاری دەسەڵات وهێزی
شیعە لە یه‌مەن وعێراق، ئایا بەریتانیا و فەڕەنسا ئامادەن
جاریکی‌تر به هاوکاری سوپای ئەمریکا شەڕیکی‌تری کەنداو
بکەن ئەم جارە لە گەڵ ئێران ورووسیا نەک عێراقی سەددام؟
له ئایندەیەکی نه‌چەندان دوور وەڵامی ئەم پرسیارانه ئەبینن،بە تایبەت کە رووسیا و ئێران ئێستا تاوتوێیی پەیمانێکی
گرنگ ئەکەن لە نێوان خۆیانا ،کە کاریگەری لە سەر تەرازوی
هیز ئە بیت لە ناوچه، ئە شێ وەلامی نیوەی پرسیارەکان
بێت و وەڵامی پرسیاری کۆتایش بێت.
- https://rb.gy/edxs3c
- **http://sepahbod7.blogfa.com/post/4
د. محمد امين: أبعاد المثلث الصراع لإسرائيلى..
يهودي، تركي.. سني وإيراني.. شيعي
د. محمد امين منذ انهيار النظام السياسي العربي والدفا…
- بانگ آزادی - 12/08/2024
- دەنگی ئازادی - 12/08/2024
- دوبارەنەکردنەوەی هەڵەی باشور - 12/08/2024