سیاوەش گۆدەرزی
ساڵی ٢٠٠٣
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌م نووسینه ئه‌وه‌یه که به پشت به‌ستن به ئه‌زموونه مێژوویه‌کان بیسه‌لمێنی و بیخاته ڕوو که چه‌سپاندنی فیدرالیزم هه‌روا ئاسان و بێ گرێ و گۆڵ نیه و بگریشه فیدرالیزم وه‌ک سیسته‌مێکی سیاسی نه‌توانێ کێشه‌ی ئیتنیکێکی وه‌کوو کورد که داوای سه‌روه‌ری سیاسی خۆی ده‌کا چاره‌سه‌ر بکا. بۆ سه‌لماندنی ئه‌م گووتنه، نووسینه‌که، ئه‌زموونه مێژوویه‌کان له پێوه‌ندی له گه‌ڵ چه‌سپاندن و دامه‌رزاندنی سیسته‌می فیدراڵی له وڵاته جۆراوجۆره‌کانی جیهاندا به سه‌ر ده‌کاته‌وه‌و له سونگه‌ی ئه‌و ئه‌زموونانه‌وه هۆکاره‌کانی شکان و جێ نه‌گرتنی فیدرالیزم وه‌ک سیسته‌مێکی ئیده‌ئالی به‌ڕێوه‌به‌ری له وڵاتی فره ئێتنیکیدا ده‌خاته ڕوو.
ئیستیدلالی هه‌ره قایم له هه‌ڵبژاردنی فیدرالیزم وه‌ک یه‌کێک له ڕێگاکانی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ئێتنیکی ئه‌وه‌یه که ئه‌و ئێتنیکانهی که کێشه‌که‌یان به خاکه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه له کاتێکدا که سه‌ربه‌خۆیی سیاسی له چوارچێوه‌ی جوغرافیای خاکی خۆیاندا وه‌ده‌ست دێنن له هه‌مانکاتدا فیدرالیزم ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێ که چ وه‌ک که‌س یان وه‌ک کۆمه‌ڵ به سه‌ربه‌ستی به سه‌ر سنووره نێوخۆییه‌کانی حکوومه‌تی ناوه‌ندی فیدراڵ‌دا له هاتووچۆدابن. به‌ڵام کێشه‌ی گه‌وره‌ی فیدرالیزم له‌وه‌دایه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی فیدرالیزم هه‌میشه وه‌ک مۆدێلێکی سه‌رنجڕاکێش که ده‌توانێ کێشه‌ی ئێتنیکی به‌ستراوه به خاک چاره‌سه‌ر بکا، چاوی لێکراوه، له کرده‌وه‌دا نه‌یتوانیووه هه‌ر وه‌ک له مێژووشدا نیشان دراوه، ڕێگا چاره‌سه‌رییه‌کی باشی کێشه‌ی ئێتنیک بێ. ئه‌زموونه مێژوویه‌کان له‌م باره‌وه ده‌توانن یارمه‌تیده‌رێکی باش بن بۆ ئه‌وه ده‌ربکه‌وێ که فیدرالیزم وه‌ک یه‌کێک له رێگاکانی چاره‌سه‌ری هه‌تا چه‌نده توانای چاره‌سه‌ری کێشه‌کان به تایبه‌تی کێشه‌ی ئێتنیکی هه‌بووه.
کاتێک باس له فیدرالیزم وه‌ک نموونه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو ده‌کرێ هه‌ڵه‌که له‌وه‌دایه که ته‌نیا ئه‌و چه‌ند جۆر مۆدێله سه‌رکه‌وتوویه‌ی فیدرالیزم وه‌ک ئه‌مریکا، سویس، کانادا، ئوسترالیا باس ده‌کرێ که له ڕاستیدا ئه‌مانه بۆ خۆیان هیچکامه‌یان له سه‌ر بنه‌مایه‌کی ئێتنیکی دانه‌مه‌زراون و له بنه‌ڕه‌تدا بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ئیتنیکی نه‌هاتوونه‌ته گۆڕێ یان له هێندێک له‌و وڵاتانه‌دا بۆ نموونه له کانادا دا کێشه‌ی ئیتنیکی چاره‌سه‌ر نه‌کراوه ئێستاش کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی وه‌ک کێشه‌ی ئیتنیکی خه‌ڵکی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک فهرانسایی له هه‌رێمی “کێبێک”ی کانادا دا هه‌روا به بێ چاره‌سه‌ری ماوه‌ته‌وه.
سیسته‌می فیدرالی ئه‌مریکا
سیسته‌می فیدرالی ئه‌مریکا هه‌میشه وه‌ک نموونه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو باسیکراوه به‌ڵام له راستیدا سیسته‌می فیدراڵی ئه‌مریکا له سه‌ر بنه‌مای ئێتنیکی به‌ستراوه به خاک دانه‌مه‌زراوه. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا سیسته‌می فیدرالی ئه‌مریکا بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نێوان حکوومه‌ته ناوچه‌ییه‌کانی باکوور‌و باشووری ئه‌مریکا که له ههردووکیانیشدا زمانی ئینگلیسی سه‌رده‌ست بوو له دوای سه‌ربه‌خۆیی ئامریکا دامه‌زرا، به‌ڵام سیسته‌مێک نه‌بوو که کێشه‌ی خه‌ڵکانی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئه‌مریکایی بۆ نموونه ئیندیانه‌کان یان ئه‌و به‌ردانه‌ی له ئافریقاوه هێندرابوون، چاره‌سه‌ر بکا. هه‌ربۆیه یه‌کێک له کێشه گه‌وره‌کانی ئامریکا له پاش سه‌ربه‌خۆیی که کێشه‌ی ئیندیانه‌کان بوو هه‌روا به بێ چاره‌سه‌ری مایه‌وه‌و سیسته‌می فیدرالی ئه‌مریکا نه‌یتوانی ڕێگا چاره‌یه‌کی بۆ ببینێته‌وه. سیسته‌می فیدراڵی ئه‌مریکایی نموونه‌یه‌ک بوو که پێش له هه‌موو شتێک باڵانس یان هاوسه‌نگییه‌کی ده‌سته‌ڵاتی درووست کرد که پێشی به به‌هێز بوونی زیاده له حه‌دی ده‌وڵه‌تێکی ناوچه‌یی له نێو ئه‌مریکادا گرت و هه‌ر بۆیه‌شه هه‌تا ئێستا وه‌ک نموونه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو ماوه‌ته‌وه یانێ سیسته‌می فیدراڵی ئه‌مریکا سیسته‌می ڕاگرتنی باڵانسی ده‌سته‌ڵاتی سیاسییه و هیچ پێوه‌ندییه‌کی به چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ئیتنیکه‌وه نیه. بێجگه له‌مه‌ش سیسته‌می حکوومه‌تی ئه‌مریکا ته‌نیا فیدرالی نیه به ڵکوو سیسته‌می ئوتۆنۆمیش (سه‌ربه‌خۆیی ناوچه‌یی که جیایه له حکوومه‌تی فیدرالی ناوچه‌یی) له هێندێک ناوچه‌ی ئه‌مریکادا وه‌ک “که‌نداوه‌کانی کاریبین”، “ناوچه‌ی کاناڵی پاناما” و هێندێک ناوچه که خه‌ڵکی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئه‌مریکایی ئیندیانی لێ ده‌ژین دامه‌زراوه. که‌واته سیسته‌می حکوومه‌تی ئه‌مریکا به ته‌نیا فیدرالی نیه به‌ڵکوو تێکه‌ڵێکه له فیدرالیزم و ئوتۆنۆمی و ئه‌م دوو سیسته‌مه به بێ گێره‌و کێشه له گه‌ڵ یه‌کدی توانیویانه ساڵانێکی دوورودرێژ له گه‌ڵ یه‌کدی بژین.
لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی دوچاسێک و فیدرالیزم
به هۆی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک که دوچاسێک Duchacek, 1977. AntagonisticCooperation: Territorial and Etnic Communities, p.3-29 له سه‌ره‌تای ساڵی حه‌فتاکاندا له سه‌ر ئه‌زموونی فیدرالیزم کردی له 141 وڵاتی فره ئێتنیکی ته‌نیا له 9 وڵات‌دا که تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی فیدرالیزم وه‌ک سیسته‌میان تێداهه‌بوو، سیسته‌می فیدراڵی دامه‌زرابوو. وه‌ک یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌تی، چێکۆسڵاڤاکی، یۆگۆسلاڤی، هیندوستان، سویس، کانادا، نیجه‌ریه، مالایزیا و ئوتریش. له ئه‌زموونی ئه‌م وڵاتانه‌شدا به پێی قسه‌کانی دوچاسێک زۆر جاران مافه فیدرالییه‌کان به زۆری له ده‌ستی گرووپ و ئیتنیکی به هێزی ئه‌و وڵاتانه‌دا بوو. ئه‌مه‌ش له خۆیدا بوو به جۆرێک ئامرازی سیاسی بۆ پێشێلکردنی مافی ئیتنیکه‌کانی دیکه له‌و وڵاتانه‌دا. بێجگه له‌مه‌ش دوچاسێک گومانی له‌وه هه‌بوو که به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی وه‌ک مافی فیدراڵی ئیتنیکه‌کان له قانوون‌دا نووسرابوو خرابێته بواری پراکتیک و کرده‌وه‌وه، واته له‌و وڵاتانه‌دا له نێوان تیۆری و گونجاندنی تیۆری له کرده‌وه‌دا جیاوازییه‌کی زۆر هه‌بوو. هه‌رلێره‌دا جێگای سه‌ره‌نجه له‌و 9 حکوومه‌ته فیدرالیانهی دوچاسێک باسیان ده‌کا سێیان وه‌ک سۆڤیه‌ت، چێکوسلاڤاکی و یۆگۆسلاوی لێکهه‌ڵوه‌شاون و نه‌ماون که ده‌مێنێته‌وه 6دانه‌یان له‌وانیش دوویان وه‌ک هیندوستان و نیجێریه هه‌ر ئێستا سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ئیتنیکییه‌وه له هه‌لومه‌رجێکی باش‌دا ناژین و شه‌ڕ و کێشه‌ی ئیتنیک به‌رۆکی ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌رنه‌داوه. وه‌ک کێشه سیکه‌کانی په‌نجاب و خالستان له هیندوستان و کێشه‌ی که‌مایه‌تی موسڵمانی نیجه‌ریه که هه‌ر دوو کێشه‌ی قوڵی ئێتنیکین. که‌واته له سه‌رجه‌می ئه‌و 9 سیستێهمی فیدرالییه ته‌نیا سویس، کانادا، مالایزیا و ئوتریش بوون که له ماوه‌یه‌کی دوورودرێژدا توانیویانه درێژه به ژیانی سیاسی فیدرالی خۆیان بده‌ن به بێ ئه‌وه‌ی کێشه‌ی ئیتنیکی شوێنه‌واری ڕۆخێنه‌ر له سه‌ر بارودۆخی ئه‌و وڵاتانه دابنێ.
بۆ سیسته‌می فیدرالی ناتوانێ کێشه‌ی ئیتنیک چاره‌سه‌ر بکا؟
ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه هه‌تا ئێستا فیدرالیزم له وڵاتانی فره ئیتنیکیدا وه‌ک ئه‌زموونی وڵاتان ده‌ریخستووه، نه‌یتوانیوه له چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ئێتنیکدا مۆدێلێکی بێ عه‌یب و که‌م و کۆڕ بێ. له هه‌مانکاتدا ئه‌زموونی فیدرالیزم نیشانی داوه که زۆرجاران له چاره‌سه‌ری کێشه‌ی دابه‌شکردنی ده‌سته‌ڵاتی سیاسی‌دا له نێوان ناوچه‌ی جوغرافی جیاوازدا ڕۆڵی باشی گێڕاوه هه‌تا له دابه‌شکردنی ده‌سته‌ڵاتی سیاسی له نێو ئیتنیکی جۆراوجۆری به‌ستراوه به خاک‌دا. لێره‌دا نموونه‌ی سیسته‌می فیدرالی ئه‌مریکا، ئاڵمان، ئوسترالیا و برزیل نموونه‌ی باشن که له‌و وڵاتانه‌دا ده‌سته‌ڵاتی سیاسی به سه‌ر ناوچه‌ی جوراوجۆردا دابه‌شکراوه‌و له کۆکردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات له ناوه‌ندا پێشگیری کراوه. دیاره ئه‌مه‌ش له به‌رئه‌وه‌یه یه‌که‌م له زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌دا پانتایی یان “حه‌جم”ی وڵاته‌کان گه‌وره‌ن و زۆر سرووشتیه که ڕه‌نگه ته‌نیا سیسته‌می فیدرالی بتوانێ وه‌ک سیسته‌می ڕاگرتنی هاوسه‌نگی سیاسی له‌و وڵاتانه‌دا سه‌رکه‌وتوو بێ. به‌ڵام له که‌یسی ئاڵمان‌دا که پانتایی خاکه‌که‌ی وه‌ک وڵاتانی سه‌ره‌وه نیه، سیسته‌می فیدراڵی به ئه‌نقه‌ست له به‌ر ئه‌وه دانراوه که له کۆکردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات له ناوهندو سه‌رهه‌ڵدانی ناوه‌ندی به‌هێز و شه‌ڕاشۆ “ئاگرهسیڤ” له‌و وڵاته‌دا پێشگیری بکرێ.
سیسته‌می فیدرالی بۆچی له چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ئیتنیکی به‌ستراوه به خاک‌دا ناتوانێ سه‌رکه‌وتوو بێ؟ ده‌کرێ سێ هۆکاری سه‌ره‌کی له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌ستنیشان بکرێ:
هۆکاری یه‌که‌م
وه‌ک ئه‌زموونی یه‌کیه‌تی سۆڤیهتییش نیشانی‌دا هه‌میشه ئه‌و مه‌ترسییه هه‌یه که گرووپێکی ئیتنیکی سه‌روه‌ری خۆی به سه‌ر ئه‌وانیدا بسه‌پێنێ واته له سیسته‌می فیدرالیدا مه‌ترسی دۆمینانس هه‌یه. له یه‌کیه‌تی سۆڤییه‌تیدا به زۆری ده‌سته‌ڵات له ده‌ستی ئیتنیکی ڕووسی دابوو. له مالایزیای ئێستادا به زۆری ده‌سته‌ڵات له ده‌ستی مالایهکاندایه. لێره‌دا ئه‌و پارادۆکس یان دوولاییهش دێته گۆڕێ که په‌یوندییه‌کان له سه‌ر دستهڵاتخوازی و سه‌روه‌ری ئیتنیکێک به جۆرێک بچێته پێش و پێشوه‌چوونی دامه‌زراندنی سیسته‌می فیدرالی به‌ره‌و لایه‌ک بڕوا که ئێتنیکی به‌هێز ورده ورده سه‌روه‌ری خۆی بسه‌پێنێ. ئیدی ئه‌و ده‌م خودی بنه‌مای فیدرالیزم که له سه‌ر ئه‌ساسی دابه‌شکردنی ده‌سته‌ڵات دانراوه ده‌که‌وێته مه‌ترسی. یانێ فیدرالیزم بۆ خۆی ده‌بێته دژی خۆی.
له دامه‌رزاندنی فیدرالیزم بۆ نموونه له وڵاتانی وه‌ک عێراق و ئێران که ژماره‌یه‌ک رێکخراوی کوردی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن، ئه‌م مه‌ترسییه‌ی سه‌ره‌وه به له به‌رچاوگرتنی پێشوه‌چوونه سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و کولتووری و ئه‌و وڵاتانه و هه‌روه‌ها پێکهاته و هه‌ڵکه‌وتنی جوگرافی کوردستان له هه‌ر یه‌ک له‌و وڵاتانه‌دا زۆر رێ تێچوویه. له سیناریۆی دامه‌رزاندنی فیدرالی بۆ نموونه له عێراقدا هه‌ر له ئێستاوه دۆمینانسی عه‌ره‌بی شیعه به هۆی زۆرایه‌تی حه‌شیمه‌ت و فره بوونی پانتایی ئه‌و خاکه‌ی لێی نیشته‌جێن له حکوومه‌تی فیدراڵی ناوه‌ندی داهاتووی عێراقدا زهنگیێکی پڕ مه‌ترسییه بۆ کورد. هه‌ر ئێستاش له سه‌ره‌وه بوونی رێژه‌ی نوێنه‌رانی عه‌ره‌بی شیعه له حکوومه‌تی کاتی و ده‌ستکردی ئه‌مریکادا رێگه‌ی له به‌رده‌م زۆر ئاڵووگۆری بنه‌ڕه‌تی له‌و وڵاته‌دا گرتووه. به هه‌مان شێوه ئێتنیکی فارس یان ڕاستره بگوترێ ئێرانی به‌ڵام نه‌ک ته‌نیا به هۆی زۆر بوونی حه‌شیمه‌ت و هه‌ڵکه‌وتنی ناوه‌نده گه‌وره ئابوورییه‌کان له ناوه‌ندی ئێران‌دا به‌ڵکوو به هۆی ئه‌زموونی دوورودرێژی حکوومهتڕانی، ده‌توانن له سیسته‌مێکی فیدراڵیدا و به تایبه‌ت له حکوومه‌تی فیدرالی ناوه‌ندیدا هه‌موو پله‌و پایه به‌رز و کلیلییه‌کان جارێکی دیکه بگرنه ده‌ست و به‌م شێوه‌یه دۆمینانس و سه‌روه‌ری ئیتنیکی خۆیان جارێکی دیکه ئه‌مجاره له حکوومه‌تی فیدراڵ‌دا بسه‌پێننه‌وه.
هۆکاری دووه‌م
گرفتێکی دیکه، پێوه‌ندی نێوان حکوومه‌تی فیدراڵ و حکوومه‌ته هه‌رێمییه‌کانه. لێره‌دا نموونه‌ی هیندوستان هه‌یه. له هیندوستاندا به پێی سیسته‌می فیدرالی ده‌سته‌ڵات به ده‌ستی تاکه ئیتنیکێکهوه نیه به‌ڵام به هۆی حیزبێکی سیاسی وه‌ک “حیزبی کۆنگره” که داموده‌زگاکه‌ی سانترالیزه کراوه، کاتێک ده‌سته‌ڵات به ده‌سته‌وه ده‌گرێ، زیاتر به قازانجی ناوه‌ند ده‌جووڵێته‌وه و هه‌ربۆیه حکوومه‌ته ههریمییهکانی دیکه‌ی هیندوستان له‌و سانترالیزه بوونی حیزبی کونگره زه‌ره‌ر و زیان ده‌بینن. نموونه‌ی ئه‌م سانترالیزه بوونه‌ش هه‌م له حیزبی کۆمۆنیستی سۆڤیه‌تیدا بیندراو هه‌میش له مالایزای ئیمڕۆدا.
ئه‌م گرفته‌ی دیکه‌ی فیدرالیزم به‌و شێوه‌یه‌ی به تایبه‌تی له هیندوستاندا هه‌یه واته دۆمیناسنی مه‌زهه‌بی هیندوویی له نێو ئێتنیکه جیاوازه‌کانی هیندووستان، ڕه‌نگه له عێراقدا نه‌یه‌ته گۆڕێ ئه‌ویش به هۆی ئه‌و جیاوازییه به‌ر چاوه مه‌زهه‌بییه‌ی که له نێوان شیعه و سوننی هه‌یه یان ئه‌و جیاوازییه ئێتنیکییهی که له نێوان عه‌ره‌ب به گشتی و کورد هه‌یه. به‌ڵام هه‌لوومه‌رجی سیاسی و کولتووری له ئێران له به‌راورد له گه‌ڵ عێراقدا زۆر جیاوازتره. مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه که مه‌زهه‌بی شیعه وه‌ک مه‌زهه‌بی هاوبه‌شی زۆربه‌ی ئیتنیکه جیاوه‌زه‌کانی ئێران، ئیتنیکه جیاوه‌زه‌کان له سه‌ر هێندێک خاڵی هاوبه‌ش کۆبکاته‌وه‌و له ئاکامدا ببێته هۆی دامه‌رزاندنی حیزبێکی سه‌رانسه‌ری ئیسلامی و ورده ورده دۆمینانس یان سه‌روه‌ری سیاسی خۆی له ڕێگای حکوومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه به سه‌ر ئێتنیکێکی بۆ نموونه وه‌ک کوردا بسه‌پێنێ. به تایبه‌تی ئه‌وه که کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیشدا له باری مه‌زهه‌بییه‌وه یه‌کده‌ست نیه و به‌شێکی گرینگ و به‌رچاوی کورد له ناوچه‌یه‌کی ئیستراتیژیکی وه‌ک کرماشان‌دا شیعه‌ن.
هۆکاری سێهه‌م
گرفتێکی سێهه‌م ئه‌وه‌یه که دامه‌زران و پێکهێنانی سیسته‌می فیدراڵی بۆ خۆی زه‌حمه‌ته یان زۆرجاران ناگونجێ. به پێی لێکۆلینه‌وه‌یه‌ک که هایکس Från krig till fred; Om konfliktlösning i det globalasystemet, 1994 کردوویه زۆر له سیسته‌مه فیدرالییه‌کان ئاکامی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی کۆلۆنی ئینگلیسی بوون. له‌و هه‌وڵانه بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌می فیدراڵی دراون دوویان ئه‌سله‌ن درووست نه‌بوون وه‌ک دامه‌زرانی حکوومه‌تێکی فیدراڵ له نێوان ئه‌فریقای باشوور و ئه‌فریقای رۆژهه‌ڵاتدا و هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی فیدرالی نێوان فیدراسیۆنی مالایزیا له گه‌ڵ سه‌نگاپوور. ته‌نیا له چوار وڵات‌دا سیسته‌می فیدرالی له ماوه‌یه‌کی درێژدا خۆیان گرتووه که پێش له سه‌ربه‌خۆیی، به‌شێک بوون له کۆلۆنیالی ئینگلیزی وه‌ک هیندوستان، پاکستان، نیجێریه، ئوسترالیا. که‌واته لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێ که بیرۆکه‌ی سیته‌مه‌ی فیدرالی بۆ خۆی له ترادیسیۆن و سونه‌تی کۆلۆنیالی ئینگلیسییه‌وه دێت و به جۆرێک میراتی دوای کۆلینیالیزمه. ته‌نانه‌ت بێجگه له‌و نموونانه‌ی سه‌ره‌وه که باسمان کرد خودی ئه‌مریکا و کاناداش که له هه‌ردووکیاندا سیسته‌می فیدرالی هه‌یه به جۆرێک میراتی کۆلۆنیالیزمی ئینگلیزن ئه‌ڵبه‌ت له مێژوویه‌کی زۆر کۆنتردا.
ئه‌مه گرفته له خۆیدا ره‌نگه گرینگییه‌کی ئه‌وتۆی بۆ که‌یسی کورد له وڵاتانی وه‌ک عێراق و ئێران‌دا نه‌بێ به‌ڵام تێڕامان له‌م مه‌سه‌له‌یه له باری مێژووییه‌وه گرینگه. بۆچی عێراق که کاتی خۆی سه‌رده‌مانێک کۆلۆنیکراوی ئینگلیز بوو به‌ڵام له پاش نیمچه سه‌ربه‌خۆی وپاشان به‌جێهێشتنی یه‌کجاره‌کی عێراق، ئینگلیز هه‌وڵی بۆ دامه‌زراندنی حکوومه‌تێکی فیدارڵی له عێراق وه‌ک ئه‌و هه‌وڵه‌ی له وڵاتانی دیکه بۆ نموونه ئه‌و وڵاتانی له سه‌ره‌وه ناویان براو هه‌روه‌ها وڵاتانێکی وه‌ک قیبرێس و ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی له‌و وڵاته‌ی نه‌دا؟ ئه‌مه له کاتێکدا بوو که عێراقیش هه‌مان هه‌لوومه‌رجی وڵاتانی سه‌ره‌وه‌ی هه‌بوو واته تایبه‌تمه‌ندی پێکهاته‌ی موزایکیی له ئێتنیک و مه‌زهه‌بی جۆراوجۆر هه‌بوو.
نموونه‌کانی سیسته‌می فیدرالی له جیهاندا
له‌و که‌یسانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا زۆرجاران فیدرالیزم له پاش شه‌ڕ ساز بووه به‌ڵام ئه‌وه زۆر گرینگه بگوترێ که ئه‌و شه‌ڕانه شه‌ڕی نێوان ئیتنیک نه‌بوون یان شه‌ڕ له سه‌ر دابه‌شکردنی ده‌سته‌ڵاتی سیاسی له نێوان ئیتنیکی جیاوازدا نه‌بوون به‌ڵکوو شه‌ڕی ڕزگاریخوازی وڵاتێک بوون له ژێر ده‌ستی کۆلۆنیالیزم و حکوومه‌تی کۆلۆنیالی ئینگلیسی بۆ خۆی له درووست‌کردنی ئه‌و جۆره حکوومه‌ته فیدرالییانهدا ڕۆڵی به‌ر چاوی گێڕاوه.
ئه‌ماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی
نموونه‌یه‌ک له حکوومه‌تی فیدرالی که ئه‌سله‌ن یان یه‌کجار که‌م باسی ده‌کرێ ئه‌ماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بییه، که ئه‌ویش هه‌ر به‌رهه‌می نه‌مانی کۆلۆنیالیزمی ئینگلیزیه‌و له سه‌ر بنه‌مای کێشه‌ی ئیتنیکی به‌ستراوه به خاک دانه‌مه‌زراوه به‌ڵکوو له‌ودا ده‌سته‌ڵات به سه‌ر 5ناوچه‌دا که دوو دانه له هه‌ره به هێزه‌کانیان دوبه‌یی و ئه‌بوو زه‌بییه، دابه‌شکراوه. ئه‌م دابه‌شکردنی ده‌سته‌ڵاته به‌و شێوه‌یه ڕاست له لایه‌ن حکوومه‌تی ئینگلیسیه‌وه نه‌خشه‌ی بۆ دانرا که حکوومه‌تی بریتانیای گه‌وره بۆ خۆی هه‌تا ساڵه‌کانی 70 له‌لاوه یان ناڕاسته‌وخۆ ئه‌و وڵاته‌ی هه‌ڵده‌سووڕاند.
سویس
سویس لێره‌دا نموونه‌یه‌کی تاقانه‌یه که له زۆر بواری مێژووی، سیاسی و کولتووری له گه‌ڵ فیدراسیۆنه‌کانی سه‌ره‌وه که به فیدراسیۆنی “پۆست کۆلۆنیال” به نێو بانگن جیاوازی هه‌یه. له فیدرالیزمی سویسدا مافی هاووڵاتییه‌تی بۆ هه‌موو دانیشتوانی سویس ئیتر له هه‌ر حکوومه‌تێکی ناوچهییدابێ فه‌رق ناکا، وه‌ک یه‌ک دابینکراوه واته له سیسته‌می سویسدا بنه‌ما مافی هاووڵاتییه نه‌ک شتی دیکه. نموونه‌ی سویس یه‌کێک له باشترین و سهرکهوتوورین نموونه‌کانی حکوومه‌تی فیدالییه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاورێک له مێژووی ئوروپا به گشتی و سویس به تایبه‌تی بدرێته‌وه ده‌بیندرێ که شێوه حکوومه‌تی سویس بۆ خۆی به‌رهه‌می ته‌واوی ئه‌و ئاڵووگۆره سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ن که له سه‌رده‌می مودێڕنیته و سه‌رهه‌ڵدانی کاپیتالیزم له ئورپایی رۆژئاوه لانیکه‌م له ماوه‌ی سه‌د ساڵی ڕابردوودا هاتووه‌ته ئاراوه. ئه‌و ئاڵووگۆڕانه ژێرخان و ئابووری وڵاتیان به جۆرێک گۆڕی که ڕێگه‌ی له بههم دامه‌زرانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌و وڵاته‌دا خۆش کرد. که‌واته په‌یوه‌ندییه‌کی چڕ و پڕ له نێوان کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و جۆر و سیسته‌می حکوومه‌تی له سویسدا هه‌یه. به له به‌رچاو گرتنی دواکه‌وتووی و نه‌بوونی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی له وڵاتانی وه‌ک عێراق و ئێران‌دا له به‌راورد له گه‌ڵ وڵاتی سویسدا ئه‌و پرسیاره قووت ده‌بێته‌وه ئایا ده‌کرێ چاوه‌ڕووانی هه‌بێ سیسته‌مێکی فیدراڵی بێ عه‌یب و که‌مووکۆڕی وه‌ک ئه‌وه‌ی سویس له وڵاتانه‌دا دابمه‌رزێ؟
بێلژیک
نموونه‌ی تازه‌ی دامه‌زراندی فیدرالیزم له‌م ساڵانه‌ی دوایه‌دا حکوومه‌تی فیدراڵی بێلژیکه که له ساڵی 1989 دامه‌زرا واته سیسته‌مێکی نوێ به پێی قانوونی ئه‌ساسی نوێ که له‌ودا ده‌سته‌ڵات به سه‌ر 3 ناوچه‌دا دابه‌شکراوه. خاڵی جێگای سه‌رنج له فیدرالیزمی بیلژیکدا ئه‌وه‌یه که فیدرالیزمه‌که‌ی له سه‌ر بنه‌مای چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ئیتنیک دامه‌زراوه به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌زموونێکی نوێیه هێشتا زوویه له سه‌ری قه‌زاوه‌ت بکرێ و بگوترێ ئایا توانیویه‌تی له چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ئیتنیکیدا سه‌رکه‌وتوو بێ یان نه. به‌ڵام دیسانه‌که کێشه‌ی نێوان فلامانه‌کان و فه‌رنسایی زمانه‌کان له سه‌ر سیسته‌می به‌ڕێوه‌به‌ری و بایهکسانی مافه ئێتنیکییه‌کان له‌م ساڵانه‌ی دوایدا دیتمان که چۆن سیسته‌می حکوومه‌تی فێدراڵی بێلژیکی بۆ ماوه‌یه‌ک فه‌له‌ج کرد و زیاتر له شه‌ش مانگ له بێلژیکدا حکوومه‌ت نه‌بوو.
ڕووسیا
دوای بێلژیک حکوومه‌تێکی دیکه‌ی فیدراڵ حکوومه‌تی ڕووسیایه که ئه‌ویش تازه دامه‌زراوه و بۆ خۆی به ته‌نیا له 89 هه‌رێمی جیاجیای فیدراڵ پێکهاتووه به‌ڵام ئه‌وه‌ی له سه‌ر ڕووسیا ده‌کرێ بگوترێ ئه‌وه‌یه که سیسته‌می فیدراڵی ڕووسی هه‌تا ئێستا نه‌یتوانیوه کێشه‌ی ئیتنیکی خۆی، دوو له وان چێچێن و داغستان چاره‌سه‌ر بکا و هه‌ر ئێستاکه حه‌ره‌که‌تی چه‌کداری له‌ودوو هه‌رێمه‌دا هه‌یه. هه‌روه‌ها له که‌سیش شاراوه نیه که سه‌ره‌ککۆمار پوتین و ئێتنیکی ڕووسی چ ده‌سته‌ڵاتێکی به‌هێزیان هه‌یه و فیدرالیزم و دابه‌شکردنی ده‌سته‌ڵاتی سیاسی ده‌توانێ چ مانایه‌کی هه‌بێ له ڕووسیا.
ئه‌فریقای باشوور و ئیتیۆپی
هه‌روه‌ها ناوهێنانی نموونه‌ی ئه‌فریقای باشوور و ئیتیۆپیش گرینگه که سیسته‌می ئه‌و وڵاتانه به ته‌واوه‌تی سیسته‌می فیدراڵ نین به‌ڵکوو شتێکن له نێوان ئوتونۆمی و فیدرالیدا. ئه‌مه‌ش له خۆیدا به مانای ئه‌وه‌یه که ئیمڕۆ ئه‌و تاریفه کلاسیکه له فیدرالیزم ڕه‌نگه مانای خۆی له ده‌ستدا بێ و بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ئیتنیکی به‌ستراوه به خاک ڕنگه مودیلی نێوان فیدرالیزم و ئوتونۆمی له باربێ که دیاره ئه‌م مۆدێله‌ش بۆ خۆی گرفتی خۆی هه‌یه و گه‌لێک ناڕوونی و پێچه‌ڵپێچی تێدایه.
سیسته‌می فیدرالی به مانای کۆتایی هێنان به شه‌ڕی ئیتنیک نیه
مه‌سه‌له‌یه‌کی گرینگی دیکه ئه‌وه‌یه که له‌و وڵاتانه‌ی که سیسته‌می فیدرالیان تێدا دامه‌زراوه کێشه و شه‌ڕه‌کان کۆتای‌یان نه‌هاتووه. شه‌ڕی نێوخۆی له باکووری ئه‌مریکادا له کاتی خۆی باشترین نموونه‌یه که چۆن سیسته‌مێکی فیدرالی بوو به هۆی کێشه‌و ئاژاوه. له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا خودی سیسته‌می فیدراڵی بوو به هۆی شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوونی نێوان هه‌رێمه جیاوازه‌کان و هه‌تا ساڵانێکی دوورودرێژیش هه‌ر به‌رده‌وام بوو.
هه‌ره‌ها شه‌ڕی نێوخۆیی نیجه‌ریه له نێوان ساڵه‌کانی 1967 تا 1970 که به شه‌ڕی بیافرا به نێو بانگه و یه‌کێک له خوێناوی‌ترین شه‌ڕه‌کانی مێژووی ئه‌و وڵاته‌یه هه‌ر له سه‌ر کێشه‌ی نێوان حکوومه‌ته ههریمیهکاندا له پاش دامه‌زراندنی فیدراسیۆنی نیجه‌ریه هه‌ڵگیرسا.
له وڵاتێکی وه‌ک کانادادا دیاره کێشه‌ی ناوچه‌ی کێبێک نه‌گه‌یوه‌ته شه‌ڕ به‌ڵام هه‌تا ئێستا چه‌ند جار ڕاپرسی بۆ جوێبوونه‌وه یان جوێنهبوون له خۆیدا خه‌رج و مهخارجێکی زۆری بۆ ئه‌و وڵاته هه‌ڵگرتووه. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه که سیسته‌می فیدرالی کاناداش هه‌تا ئێستا نه‌یتوانیوه له چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ئیتنیکی کێبێکدا سه‌رکه‌وتوو بێ. کێشه‌ی کێبێک له خۆیدا خاڵێکی لاوازه له سیسته‌می فیدرالیدا وه‌ک ئه‌وه‌ی بتوانێ و له توانایدا هه‌بێ که کێشه‌ی ئێتنیکی به‌ستراوه به خاک چاره‌سه‌ر بکا.
کێشه‌ی کولتووری و تێنه‌گه‌یشتن له سیسته‌می فیدرالی کێشه‌یه‌کی دیکه‌ی فیدرالیزم لایه‌نی کولتووری و تێگه‌یشتنی سیاسی له خۆدی سیسته‌می فیدرالییه. ڕاسته فیدرالیزم پرۆژه‌یه‌کی سیاسی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری وڵاتێکه و ئیدۆلۆژی نیه به‌ڵام زۆر گرینگه که فیدرالیزم بچێته نێو بیروڕای گشتییه‌وه، خه‌ڵک له باری کولتوورییه‌وه ئه‌و ئاسته له تێگه‌یشتنیان هه‌بێ که له‌م چه‌مکه تێی بگه‌ن. له هه‌مانکاتدا ئیتنیکه جیاوازه‌کان خوێندنه‌وه‌یه‌کی وه‌ک یه‌کیان له ئه‌و جۆری فیدرالیزمه هه‌بێ که ده‌یانهه‌وێ دایبمهرزێنن. لێره‌دا مه‌به‌ست باری کولتووری کێشه‌که‌یه و فیدرالیزم ده‌بێ له باری کولتوری سیاسیشه‌وه ئاماده‌کاری بۆ بکرێ.
لێره‌دا باسی سیسته‌می فیدرالیزم له ئێران‌دا به گشتی و له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا به تایبه‌تی ده‌توانێ نموونه‌یه‌کی باش بێ بۆ ده‌رکه‌وتنی لایه‌نی کولتووری کێشه‌ی فیدراڵیزم. بۆ نموونه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا 50 ساڵه حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و 20 ساڵیشه کۆمه‌ڵه بانگه‌شه بۆ ئوتۆنۆمی یان خودموختاری ده‌که‌ن. ئه‌م بانگه‌شه‌ی ئوتۆنۆمییه له‌وه گه‌ڕێین چه‌نده درووسته یان نه و بۆچی نه‌یتوانیوه وه‌ده‌ست بێ به‌ڵام هه‌ر چۆنێک بێ له باری کولتوورییه‌وه توانیوه‌تی له نێو خه‌ڵکیدا بڵاو ببێته‌وه و که‌م تا زۆر خه‌ڵکی کورد بزانن که خودموختاری یانێ چی. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که ئه‌و حیزبه کوردییانه بۆ خۆیان خوێندنه‌وه‌یه‌کی وه‌ک یه‌کیان له‌م چه‌مکه نیه و ئه‌زموونێکی سه‌رکه‌وتوو و به تاقیکراوه‌ی ئوتۆنۆمی له دنیادا وه‌ک نموونه ناهێننه‌وه که بزاندرێ ئه‌وان مه‌به‌ستیان له ئوتۆنۆمی یان خودموختاری چیه؟ به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م که‌مو کۆڕی، دوولایی و پارادۆکسانه خودموختاری وه‌ک دروشمێکی سیاسی له باری کولتوورییه‌وه جێ پێیه‌کی بۆ خۆی کردۆته‌وه. به‌ڵام فیدرالیزم به پێچه‌وانه‌ی ئوتۆنۆمی له دوو باره‌وه جیاوازی هه‌یه. یه‌که‌م فیدرالیزم له خۆیدا چه‌مکێکی نوێیه له نێو کولتووری سیاسی ئێران و کوردا وا خه‌ریکه تازه تازه شتی له سه‌ر ده‌وترێ و ده‌نووسرێ. دووه‌م فیدرالیزم به پێچه‌وانه‌ی ئوتۆنۆمی ته‌نیا پێوه‌ندی به کورده‌وه نیه به‌ڵکوو پێوه‌ندی به هه‌موو ئێتنیکه جیاجیاکانی ئێران هه‌یه و بۆ چه‌سپاندنی ئه‌م سیسته‌مه له به‌ڕێوه‌به‌ری سیاسی ده‌بێ تێگه‌یشتنێکی هاوبه‌ش له‌م سیسته‌مه له نێو هه‌موو ئێتنیکه‌کانی نێو چوارچێوه‌ی ئێران‌دا پێکبێ که له‌م باره‌وه فیدرالیزم هێشتا له سه‌ر خاڵی سیفر راوه‌ستاوه‌و پێشوه‌چوونێکی به خۆیه‌وه نه‌دیووه.
که‌واته زه‌مانێک فیدرالیزم ده‌توانێ له وڵاتێک‌دا دابمه‌رزێ که بیروڕای گشتی ئه‌و وڵاته‌ی بۆ ئاماده بکرێ. ره‌نگه ئه‌مه له خۆیدا خۆێندنه‌وه‌یه‌کی مارکسیستی بێ هه‌روه‌ک چۆن مارکسیسته‌کان پێ له سه‌ر وشیاری چینایه‌تی داده‌گرن. به‌ڵام به هه‌رحاڵ سه‌رکه‌وتنی فیدرالیزم له خۆیدا له گره‌وی وشیاری خه‌ڵکی و تێگه‌یشتنێکی هاوبه‌شه که ده‌بێ له نێوان ئیتنیکه جیاوازه‌کاندا پێکبێ.
په‌راوێز
– ئه‌م نووسراوه وه‌ک سه‌رچاوه پشتی به کتێبی “تێگه‌یشتن له چاره‌سه‌ری کێشه‌کان” Understanding Conflict Resolution له نووسینی پێتر واڵێنستێن Peter Wallensteen پڕۆفیسۆری زانکۆی ئوپسالای سوید، به‌ستووه.
سه‌رچاوه‌کان
Wallensteen Peter (2003), Understanding Conflict Resolution; War, Peace and the nGlobal System, SAGE, Londo
Wallensteen Peter (1994), Från krig till fred; Om konfliktlösning i det globala systemet, Almqvist & Wiksell, Eskilstuna
- نقش الیت و نخبگان در تحولات اجتماعی، تجربهٔ بلوچستان - 07/24/2025
- نقد بیانیه میرحسین موسوی از منظر حقوق ملتهای غیر فارس - 07/18/2025
- پلانی تورکیا دژی ئیسرائیل - 07/17/2025