مەسعوود بینەنده
ئەنارشیسته‌کان و هه‌روه‌ها مارکسیسته رادیکاڵه‌کان پێیان وا‌یه هه‌رچه‌شنه ده‌نگدانێک له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، ئه‌رێ وتنه به ئۆتۆریته‌ی داسه‌پاو و دۆخی هه‌بووندار(status quo) و له ئاماژه به ئاکامی‌ئه‌م کرداره‌دا ده‌ڵێن به‌شداری له‌م میکانیزمه‌دا زنجیری چه‌وساوه‌کان توندوتۆڵ‌تر و بێبه‌شیی ژێرده‌سته‌کان به‌رفراوانتر ده‌کاته‌وه. ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له لیبراڵه‌کان پێیان وا‌یه شارۆمه‌ندان له‌ئاست یاسا و رێسایه‌کدا که هیچ چه‌شنه ویست و به‌شدارییه‌کیان له دامه‌زراندن و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بردنیدا نه‌بووه، خاوه‌نی به‌ڵێنداریی سیاسی(political obligation) و ئه‌رکی به‌شداری نین.
به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێ له بیرمه‌ندان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن که مافی ده‌نگدان(suffrage) و به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردندا، مافێکی سروشتی و بنه‌ڕه‌تییه و تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که له به‌کارهێنان یان به‌کارنه‌هێنانی ئه‌و مافه‌دا ئازادن به‌ڵام قه‌د خاوه‌ندارێتی ئه‌و مافه و هه‌روه‌ها پاشهاتی چۆنییه‌تی به‌کارهێنانی ئه‌و مافه‌یان له‌ئه‌ستۆ دانابڕدرێت. هه‌ر بۆیه لایه‌نگرانی ئه‌م بۆچوونه له شێوازی رادیکاڵیدا؛ ده‌ڵێن، ته‌نانه‌ت به‌شدارینه‌کردن خۆی‌له‌خۆیدا به‌واتای ئه‌رێ‌وتنێکی شاراوه‌یه به بارودۆخی هه‌بووندار؛ به‌وهۆیه که له‌ڕێگای دووره‌په‌رێزگرتن و خۆبێده‌نگکردنه‌وه به‌چه‌شنێک په‌سه‌ندی هه‌ر ئاکامێک ده‌که‌ن که له ئه‌نجامی‌هه‌ڵبژاردنه‌وه دێته ده‌ره‌وه. “ئه‌وانه‌ی له هه‌ڵبژاردندا به‌شداری ناکه‌ن و ئیمکانی ده‌نگدانیان هه‌یه، که‌ڵک نه‌گرتن له‌و ئیمکانه «کاتێک خۆبواردن له ده‌نگدان یان خۆپارێزی له دژایه‌تی قانوونی له‌هه‌مبه‌ر سیسته‌می‌ده‌سه‌ڵاتدا، له حاڵێکدا که ئاوه‌ها رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ک که‌م‌مه‌ترسی و سانا و ته‌نانه‌ت کاریگه‌ره»، پێملبوونی ئاشکرا به ده‌سه‌ڵات دێته هه‌ژمار”.۱
ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی میتۆدۆلۆژی دوورکهایمییه‌وه، هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رایه‌تی وه‌کوو فاکتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی(social fact)؛ له‌ده‌ره‌وه چاولێبکه‌ین، هه‌ڵبژاردن ده‌بێته خاوه‌ن کارکردێکی تایبه‌ت و سه‌ره‌ڕای جیاوازی مه‌به‌ست و مورادی به‌شداربووان، به‌ره‌وه ئاقارێکی دابین‌کراو ده‌ڕواته پێش. له‌م روانگه‌وه به‌شداریکردنی شارۆمه‌ندان له هه‌ڵبژاردنی سیسته‌مێکی حکوومیدا، له‌گه‌ڵ پێملبوون و ئیزندان(consent) به ره‌وایی بنه‌ڕه‌تیی ئه‌و سیسته‌مه سیاسییه و هه‌روه‌تر سه‌رپشکبوون له به‌رهه‌مهێنانه‌وه(reproduction)ی سه‌روه‌ریی ئه‌و سیسته‌مه‌دا یه‌ک ده‌گرنه‌وه. به‌ڵام له روانگه‌یه‌کی ڤێبه‌رییه‌وه، مه‌به‌ستی به‌شداربووان یان واتای زه‌ینی(subjective meaning)یان تێکه‌ڵ به فاکتی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت و پێویسته له هه‌ڵسه‌نگاندنی کرداری سیاسی هه‌ڵبژاردندا ره‌چاو بکرێن. به‌پێی ئه‌م بۆچوونه ته‌فسیرخوازانه، به‌شداریکردن و ته‌نانه‌ت به‌شدارینه‌کردن له هه‌ڵبژاردندا(election boycott) ده‌توانێ هه‌م واتای ره‌زایه‌ت و پێملبوون بگرێته خۆ و هه‌میش به‌پێچه‌وانه‌وه، ئاماژه‌ی نامایلیی و سه‌ربزێوبوون له ئاست دۆخی هه‌بووندار بنوێنێت. شێوازی نوێترخوازانه‌ی ئه‌م بۆچوونه، کۆمه‌ڵگا و هه‌موو دامه‌زراوه‌کانی ژێربه‌شی، وه‌کوو به‌رسازدراو(constructed)ێکی سیاسی دێنێته ئه‌ژمار که له رێگای جومگه‌به‌ندییه‌کی هێژمۆنیک و له پرۆسه‌ی بارگاویکردنی واتا و ناوه‌رۆکێکه‌وه، بیچم ده‌گرن و پێکه‌ربه‌ندی ده‌کرێن. له‌م سۆنگه‌وه دامه‌زراوه‌ی هه‌ڵبژاردن، فۆرمێکی بۆش و بێ ناوه‌رۆکه و له پرۆسێسی ململانێ و کێبڕکێی هێزه سیاسییه‌کاندا به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت، واتامه‌ند و پڕ ده‌بێته‌وه و ئاڕاسته‌یه‌کی دیاریکراو به‌خۆوه ده‌گرێت. ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه له‌سه‌ر سیاسه‌تی هه‌ڵبژاردن، بابه‌تی سیاسی(the political) له بازنه‌ی ئه‌گه‌ر و ئیمکان(contingent)دا ده‌خوێنێته‌وه و تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له هه‌مبه‌ر روانگه‌ی دیتێرمینیستی و دابینکراویی پێکهاته‌خوازانه‌دا ده‌وه‌ستێته‌وه. ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێت به‌م شێوه‌یه دامه‌زراوه‌ی هه‌ڵبژاردن له چوارچێوه‌ی ململانێی هێژمۆنیک و بابه‌تی کانتێنجێنتدا بخوێنینه‌وه، بێگومان ده‌بێت خاوه‌ن دۆخێکی دیمۆکراتیک و سه‌قامگرتوو بین که به‌شداری و کێبڕکێی ئازادانه هه‌م له یاسا و رێسای حکوومه‌تدا و هه‌م له فه‌رهه‌نگی سیاسی کۆمه‌ڵگادا ره‌گی کوتابێت. به‌وبۆنه‌وه که هه‌ر چه‌شنه به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادیی هه‌ڵبژاردن له ڕێگای دانانی چه‌شنه جیاوازه‌کانی فیلته‌ر و به‌ربه‌ست، راده‌ی کانتێنجێنسیی(نادابینکراوی، پێشهاته‌مه‌ندی) و ئاستی ئازادی ئه‌و میکانیزمه داده‌به‌زێنێت و مه‌ودای نێوان ناوه‌رۆکی خواست و مه‌به‌ستی شارۆمه‌ندانی ده‌نگده‌ر(public opinion)، له‌هه‌مبه‌ر فۆرمی‌نوێنه‌رایه‌تی(representation)دا زۆرتر و به‌رینتر ده‌کاته‌وه.
هه‌ڵبژاردنه‌کانی نوێنه‌رایه‌تی پارلمان و هه‌روه‌تر سه‌رۆککۆماریی له ئێران‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خاوه‌نی کانتێنجێنتیی شیاو نین به‌ڵام به‌گشتی خاوه‌نی ئاستێک له ئه‌گه‌ریبوون و نادابینکراوی بوونن و هه‌رئه‌و‌ه‌ش وای کردوه که هه‌ڵبژاردنه‌کانی بۆ نموونه ۲ی پووشپه‌ڕی ۱۳۷۶ و ۲۴ی پووشپه‌ڕی ۱۳۹۲ی هه‌تاوی به ئاکامێکی جیاواز بێنه ئاراوه. بزاڤی کۆمه‌ڵایه‌تی پێکهاتوو له لاوان، خوێندکاران، ژنان و به‌گشتی چینه گشتییه‌کان(common classes) له ساڵی ۷۶دا له رێگای پراتیکی هه‌ڵبژاردنه‌وه توانی ئاڕاسته‌ی پارێزکارانه‌ی سیاسه‌تی حکوومه‌تی به‌ره‌و سیاسه‌تێکی ریفۆرمیستی بگۆڕێت و له ئاکامدا شوناسێکی سیاسی نوێکار به‌رساز بدات.
مافی ده‌سه‌ڵات و واقیعی ده‌سه‌ڵات
له سه‌رده‌مێکه‌وه که “په‌یمانی کۆمه‌ڵایه‌تی” به واتای راده‌ستکردنی نوێنه‌رایه‌تی و ده‌سه‌ڵات به پێکهاته‌یه‌کی سیاسی به‌پێی یاسایه‌کی‌هاوده‌نگ‌هاتۆته‌کایه‌وه، ململانێ و کێشمه‌کێشی نێوان “سنوور و هێزی قانوون” له به‌رامبه‌ر “سنوور و هێزی کۆمه‌ڵگا” به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام له ئارادا بووه. پێوه‌ندیی ئاڵۆزی نێوان ئه‌م دوو ده‌سته‌واژه‌یه له دوو ره‌هه‌نده‌وه شیاوی خوێندنه‌وه‌یه: یه‌که‌م ئه‌و بیردۆزانه‌ی “مافی ده‌سه‌ڵات” له یه‌که‌یه‌کی سیاسی دیاریکراودا به نێوی ده‌وڵه‌ت قوتار ده‌که‌نه‌وه و “واقیعی ده‌سه‌ڵات” له نێۆ فۆرمی‌یاسا و دامه‌زراوه‌دا رۆ ده‌به‌ن. له ئاوه‌ها داشکاندنێکا هێز و ویستی خه‌ڵک وه‌کوو سیمای سه‌ره‌کی “واقیعی ده‌سه‌ڵات”، له فیتیشیزمی‌قانووندا له‌خشته ده‌برێت و وزه و جمه‌ی لێ ده‌ستێندرێته‌وه. له‌م حاڵه‌ته‌شدا که ته‌نیا فیگۆری ڕووتی لویاتان وه به‌رچاو ده‌که‌وێت، ئه‌رکی ئه‌م دێوئه‌زمه، یان به شێوه‌یه‌کی ته‌واو لیبێرتارییانه(libertarian-ism)، ده‌بێته هۆی پاراستنی بنه‌مای خاوه‌ندارێتی و مالکییه‌تی بێ‌سنوور یان به شێوه‌یه‌کی ده‌سته‌بژێرخوازانه(elitism)، پێناسه و جێبه‌جێکردنی مه‌به‌ست و ویستی خه‌ڵک له خۆیان ده‌ستێنێته‌وه و راده‌ستی ئۆلیگارشییه‌کی لێهاتوو(!) و پسپۆڕ ده‌کات. شۆمپتێر له‌م روانگه‌وه به پێناسه‌کردنی دوو تێرمی“ئیراده‌ی گشتیی” و “ئامانجی گشتی”، پێی وا‌یه که “ئیراده‌ی گشتی راسته‌وخۆ ناتوانێت ده‌ستێوه‌ردان له دیاریکردن و به‌دواداچوونی “ئامانجی گشتی”دا بکات.”۲ و پێویسته ئه‌م دابینکردنه ته‌نیا به‌پێی ره‌وتی دابه‌شکردنی کار به‌ڕێوه بچێت. ده‌رکه‌وته‌ی راسته‌وڕاستی ئه‌م تێڕوانینه که دیمۆکراسی به حکوومه‌تی خه‌ڵک ناداته قه‌ڵه‌م؛ هه‌روه‌ها له وته‌یه‌کی “جان ئیستوارت میل”دا ده‌بینینه‌وه که ده‌ڵێت:” مه‌به‌ست له هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ران ئه‌وه نییه که ئیزن به حکوومه‌تی خه‌ڵک بده‌ین، به‌ڵکوو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه « پێش له‌وه بگرین که به شێوه‌یه‌کی هه‌ڵه به‌سه‌ریاندا حکوومه‌ت بکرێت»”.۳
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچوونانه‌وه که ئاماژه‌ی پێدرا، لایه‌نگرانی دیمووکراسی راسته‌وخۆ سه‌ره‌ڕای دانپێدانان به پێوه‌ندی دژوازانه‌ی دوو بواری “مافی ده‌سه‌ڵات” و “واقیعی ده‌سه‌ڵات”، پێیان وا‌یه میکانیزمی‌نوێنه‌رایه‌تی به‌ته‌واوه‌تی ناتوانێت ئامانجی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی بنوێنێت و هه‌ڵگری واقیعی ویست و ئیراده‌ی ئه‌وان بێت؛ هه‌ربۆیه پێویسته هێزه مه‌ده‌نییه‌کان به‌ستێنێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی دابین بکه‌ن و له‌وێوه گوشار و چاوه‌دێریی راسته‌وخۆی خۆیان له‌سه‌ر سیسته‌می‌ده‌سه‌ڵات بۆ گه‌یاندن و پاراستنی ئامانجه‌کانیان به‌رده‌وام بکه‌ن. له‌م روانگه‌وه به‌ستێنی سیاسه‌تی گشتی ته‌نیا نواندنه‌وه‌ی هێز و خواستی چینێکی دیاریکراو وه‌کوو پرۆلتاریا یان بورژوازی نییه به‌ڵکوو پانتایی به‌هێژمۆنبوونی گوتارێکی گشتییه که سه‌رتر له پێگه‌ی چینایه‌تی و ته‌نگه‌به‌رییه‌کانی ئایدۆلۆژیای گه‌وهه‌رخوازانه هه‌ڵده‌سووڕێت. کارکردی یۆتۆپیا لیره‌دا نه به واتای ره‌تکردنه‌وه‌ی کرداری سیاسی له به‌ستێنی واقیعی ئێستا، به‌ڵکوو وه‌کوو‌هانده‌رێکی به‌هێز له پێناو هێنانه‌کایه‌ی کرداری هێژمۆنیکی به‌کۆمه‌ڵ له به‌ستێنی سیاسه‌تی واقیعی سه‌رده‌مدا ده‌ور ده‌بینێت. ئاوڕدانه‌وه به‌و گوته‌یه‌ی مارکس له هه‌ژده‌هه‌می‌برۆمێردا، که ده‌ڵێت “مرۆڤه‌کان خۆیان مێژووی خۆیان ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن” ئاماژه‌یه‌کی هه‌ستیاره که ره‌وتی رادیکاڵی چه‌پی نوێ له‌سه‌ری راده‌وه‌ستێت و پێی وا‌یه ئه‌گه‌رچی هه‌میشه پراکسیسی به‌رسازدانی شوناسی سیاسی له به‌ستێنی واقعێکی مێژوویی‌دا به‌ئه‌نجام ده‌گات به‌ڵام پێشهاته‌مه‌ندی و نادابینکراوی ئه‌و پرۆسه‌یه رێگا بۆ ئازادیی کردارگه‌ران و ئاژانسه‌کانی کۆمه‌ڵگا له هێنانه‌ئارای “واقیعی ده‌سه‌ڵات”ی خۆیان ئاوه‌ڵا ده‌کات.
دووهه‌م؛ وه‌ک ده‌زانین له یاسای بنه‌ڕه‌تیی زۆربه‌ی وڵاتاندا ئازادی و به‌رابه‌ری و مافی ده‌نگدان و زۆربه‌ی مافه سروشتییه‌کانی تر بۆ تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا ره‌چاو کراوه، به‌ڵام ئه‌و به‌رابه‌رییه حقووقی و سیاسییه زۆر جار یان ته‌نیا له ئاستی یاسایه‌کی نووسراودا ماوه‌ته‌وه و یان ئه‌گه‌ریش‌هاتبێته کایه‌وه نه‌یتوانیوه به‌رابه‌ری به‌رچاوی شارۆمه‌ندان له بواره‌کانی‌تردا بۆ نموونه له بواری ئابووریدا دابین بکات. هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌وه زۆر جار کۆمه‌ڵگا پشت به سه‌نگ و هێزی خۆی هه‌ندێ قۆناغی بڕیوه که نه ته‌نیا یاسا و بواری قانوونی دابینی نه‌کردوه به‌ڵکوو بڕیاری دژ به ویست و مه‌به‌ستی کۆمه‌ڵگای له‌وبواره‌دا به یاسا تۆمار کردوه. که‌وایه دوو بواری “مافی ده‌سه‌ڵات” واته مافی یاسایی و “واقیعی ده‌سه‌ڵات” واته هێزی کۆمه‌ڵایه‌تی هیچکات به‌ته‌واوه‌تی یه‌ک ناگرنه‌وه و که‌لێنی نێوانیان خۆی‌له‌خۆیدا مۆتۆرێکی‌هانده‌ره که جووڵه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و هوشیاریی سیاسی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ودایه‌هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ خواست و ویستی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا پێک ده‌هێنێت.
له نموونه‌یه‌کی به‌رهه‌ستدا، ئاماژه‌ی ئه‌و ناهاوسه‌نگییه ره‌شپێسته‌کانی ئامریکا ده‌گرێته‌وه که له شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا(پاشکۆی ۱۵‌ی یاسای بنچینه‌یی ئامریکا،۱۸۷۰) به‌پێی قانوون، مافی یاسایی و سیاسی ده‌نگدان و خۆپاڵاوتنیان به فه‌رمی‌بۆ پێناسه کرابوو به‌ڵام ته‌نیا له شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی بیست به‌دواوه بوو که له رێگای “واقیعی ده‌سه‌ڵات”ی خۆیانه‌وه و له هه‌ناوی رێکخستنی بزووتنه‌وه‌ی مافه مه‌ده‌نییه‌کان(۶۸-۱۹۵۵) به رێبه‌رایه‌تی مارتین لوترکینگ توانیان تا ڕاده‌یه‌ک ئه‌و مافه یاساییه قۆرخ کراوه‌یان بهێننه دی.
ده‌رسه‌کانی پۆدێمووس و سێریزا
قه‌یرانی جیهانی دارایی(۲۰۰۸) و پاشهاته ئابووری و سیاسییه‌کانی، خه‌ونی نیۆلیبرالیزمی“رێگای سێهه‌م”ی تووشی شڵه‌ژان کرد و خولیای نیهیلیزمی‌ئابووریی بازاری جیهانی سه‌رمایه‌داریی خسته ته‌نگژه‌یه‌کیی بنه‌ڕه‌تییه‌وه. سه‌رهه‌ڵدانی به‌هاری عه‌ره‌بی(۲۰۱۱) و هه‌روه‌ها بزاڤه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی باشووری ئه‌ورووپا، ئاسۆیه‌کی نوێی بۆ گه‌یشتن به جیهانی پاش‌نیۆلیبراڵی کردۆته‌وه. ئه‌گه‌رچی سیاسه‌تی پێکهێنانی خه‌ڵک له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له نێۆ ئاگری په‌ترۆدۆلاری وڵاتانی ناوچه و به‌رژه‌وه‌ندیی چه‌ندڕه‌هه‌ندی زلهێزه‌کاندا راوه‌ستاوه و هه‌روه‌ها راده‌ی سه‌رکه‌وتنی بزاڤه نوێیه سیاسییه‌کان له رۆژه‌ڤی سیاسی ئه‌ورووپا هێشتا به‌رچاو نییه به‌ڵام له راستیدا تیر له که‌وان ترازاوه و ئه‌م دۆخه تازه‌یه ئاماژه‌ی کۆتایی رێگای سێهه‌می‌نیۆلیبرالی و هه‌روه‌ها چه‌پی‌هاوپه‌یمانی ئه‌و ره‌وته‌ی له هێمای مه‌رگی سه‌مبۆلیکی ئه‌و رێبازانه‌دا ده‌رخستووه.
پۆدێمووس که له بزاڤی ئیعترازی ناسراو به “۱۵‌ی مانگی مه‌ی”(۲۰۱۱) یان “بزاڤی تووڕه‌کان”(indignado) دژ به سیاسه‌تی ریازه‌تی ئابووری رژێمی‌ئیسپانیا ئاخێز‌ی گرتووه، نه حیزبێکی کلاسیک به‌ڵکوو “بزاڤ-حیزب”ێکه که‌هاوکات له رێکخستنی گشتی و سیاسه‌تی هه‌ڵبژاردن که‌ڵک وه‌رده‌گرێت. به وته‌ی ئێگلێسیاس رێبه‌ر و بناغه‌دانه‌ری پۆدێمووس، “مه‌به‌ست دامه‌زراندنی حیزبێکی دیکه نییه به‌ڵکوو پێناسه‌ی دووباره‌ی که‌شی سیاسییه”، واته به‌رده‌وامبوونی بزاڤ له شێوازی دامه‌زراوه‌ییدا که نه بزاڤه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئه‌زموونکراو له شه‌سته‌کان به‌دواوه و نه حیزبه سوسیال دیمۆکراته‌کانی‌هاوبه‌سته‌ی باڵی راست، نه‌یانتوانیوه وه‌کوو هه‌ڵگری ئه‌م کارکرده گرنگه له ئه‌رزی سیاسه‌تی واقیعدا ده‌ور بگێڕن. ئێگلێسیاس پێی وا‌یه که پارێزکاریی چه‌پ و ئیفلیج‌بوونی به‌شێکی زۆر له بزاڤه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، بوو به هه‌وێنی‌هاتنه‌ئارای ئایدیای پۆدیمووس؛ که هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی زۆربه‌ی سنووربه‌ندییه ستراتێژییه‌کان و پێناسه‌کردنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی که‌شوهه‌وای سیاسی به‌دواوه بوو.۴ ئه‌م ره‌وته نوێیانه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌حزابی سه‌وز که له‌ناو سیسته‌می‌سازشی پارلمانتاریستیدا رۆ چوون، ده‌یانهه‌وێت ئاڵترناتیڤێک بۆ شێوازه‌کانی نوێنه‌رایه‌تی باوی سه‌رده‌م ببیننه‌وه و به رێکخستنی بزووتنه‌وه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی، ئاسۆیه‌کی نوێ به‌ده‌ر له چوارچێوه‌ی ریفۆرمیزمی‌کلاسیک بکه‌نه‌وه.
ئه‌زموونی تازه‌پێگه‌یشتووی پۆدێمووس و سێریزا له ئێسپانیا و یۆنان و هه‌روه‌ها سه‌رکه‌وتنی جێرمی‌کۆربین له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی حیزبی کرێکاری به‌ریتانیا، لۆژیکی دوئالیستیی “سیاسه‌تی پارلێمانتاریستی/سیاسه‌تی بزووتنه‌وه‌یی”یان به‌ره‌وڕووی ته‌نگژه کردۆته‌وه و ریزبه‌ندییه‌کی نوێباویان له پانتایی سیاسه‌تی سه‌رده‌مدا خولقاندوه. سه‌وزه‌کانی ئه‌ورووپا که دیموکراسی به‌شدارانه و له‌خواره‌وه(grassroots democracy) یه‌کێ له گرنگترین دروشمه سیاسییه‌کانیان بوو(هه‌روه‌ها:ئیکۆلۆژی، عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاشتی)، و هوتاڤی “وه‌رگرتنه‌وه‌ی شه‌قامه‌کان” (reclaim the streets )یان به‌رز ده‌کرده‌وه پاش ماوه‌یه‌ک سه‌رقاڵبوون به سازشکاریی پارلێمانتاریستییه‌وه لایه‌نی بزاڤخوازانه‌یان تووشی دابه‌زینی ئه‌وتۆ‌هات و له‌نێو ستراتێژیی ریفۆرمیزمی‌کانسێرڤاتیڤدا توانه‌وه. هه‌ر بۆیه ده‌نگه‌کانی ئه‌و ره‌وتانه له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌رده‌وام رووی له کزی کردوه که نموونه‌ی به‌رچاوی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م‌دواییانه‌ی پارلێمانی ئه‌ورووپا(۲۰۱۴) ده‌بینینه‌وه؛ له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا سه‌وزی ئاڵمان(B90/DG)، ۳ کورسی و سه‌وزی فه‌رنسا(EELV)، ۱۱ کورسی له چاو هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی ۲۰۰۹ی ئه‌و رێکخراوه‌یه که‌م کردوه. ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له سیاسه‌تی ئه‌حزابی به‌ره‌ی چه‌پ له پاش شه‌ڕی دووهه‌می‌جیهانی له ئه‌ورووپا و هه‌روه‌ها زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا پێمان ده‌ڵێن که چیدی نه سیاسه‌تی شۆڕشگێڕانه‌ی ئه‌حزابه چه‌پی کلاسیک و نه سیاسه‌تی چه‌پی سه‌رده‌میی، واته “سۆسیال لیبرالیزم” نه‌ته‌نیا ناتوانن پێش به ره‌وتی سیاسه‌ت‌سڕینه‌وه‌ی نیۆلیبرالیزمی‌جیهانی و هێژمۆنی سه‌رمایه‌داری به‌دیهێنه‌ری سیسته‌مه‌می‌هه‌ڵاواردنگه‌رانه‌ی “باکوور-باشووری”ی جیهانی بگرن به‌ڵکوو وه‌کوو‌هاوپه‌یمانێکی ئاشکرا و شاراوه له پێناوی به‌هێزکردن و به‌رفراوانکردنی ئه‌و سه‌روه‌رییه‌دا هه‌نگاو ده‌هاوێن.
سیاسه‌ت‌سڕینه‌وه
هێژمۆنی جیهانیی نیۆلیبرالیزم توانیویه بابه‌تی سیاسی وه‌کوو بابه‌تێک که پێوه‌ندی به مه‌به‌ست و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی کۆمه‌ڵگاوه هه‌بێت له ناوه‌رۆکی خۆی دابماڵێت و ئاستی رادیکاڵیزم و گشتێتی(totality)یه‌که‌ی له دابه‌شکردنێکی پسپۆڕانه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی تاکخوازانه‌دا قه‌تیس بکاته‌وه. واته له‌ژێر کاریگه‌ریی لۆژیکی بازاڕی ئازاد‌دا، پلاتفۆرم و پرۆگرامی‌سیاسی‌هاوشێوه‌ی کاڵایه‌کی مه‌سره‌فی و به‌پێی لۆژیکی ده‌ستی شاراوه‌ی بازاڕ ده‌خرێنه به‌رده‌ستی شارۆمه‌ندی به‌رخۆرکار و ئه‌ویش له ره‌هه‌ندێکی سه‌وداگه‌رانه(راده‌ی کارامه‌یی و نواندنگه‌ری(پووڵ و راگه‌یاندن)) و به‌پێی ویستی پاراستنی زۆرینه‌ی به‌ها مادییه‌کان بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌دات. که‌وایه سیاسه‌ت‌سڕینه‌وه(depoliticization) له ئاکامی‌گۆڕاندنی تاکی سیاسی خاوه‌ن ئامانجێکی گشتی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ تاکێکی سه‌ودا-سه‌روه‌ر که له ئایدیا و به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان دابڕاوه ده‌گاته ئه‌نجام. هه‌روه‌ها که تاسمه‌ن ئاماژه‌ی پێئه‌دات “بۆچوونی سه‌وداگه‌رانه که به شێوه‌یه‌کی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر له‌سه‌ر کێبڕکێ پێداگری ده‌کات، له نێوانی حکوومه‌ت و بازاڕدا به هه‌ڵه‌هاوشێوازی ده‌نوێنێت”.۵
ده‌سه‌ڵاتی نیۆلیبرالیستی هه‌وڵ ئه‌دات که له رێگای ئه‌تۆمیزه‌کردنی تاکه‌کان و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌یان له قاوغی “خه‌ڵکی حکوومه‌ت”دا، رێگا له پێکهێنانی “خه‌ڵکی خه‌ڵک”(demos) واته بزاڤی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ربه‌خۆ و خۆسه‌روه‌ر بگرێت. ئه‌م ره‌وته به‌سه‌رهاتی سیاسی زۆربه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا بووه که پاش رووخانی چه‌پ و به‌هێژمۆنبوونی راستڕه‌وی، له چوارچێوه‌ی ستراتێژی رێگای سێهه‌مدا(Third Way)، جیاوازییه سه‌ره‌کییه‌کانی نێوان سیاسه‌تی رادیکاڵی چه‌پ و سیاسه‌تی پاریزکارانه‌ی باڵی راستیان سڕییه‌وه. ستراتێژی رێگای سێهه‌م، به راکێشانی چه‌پی کلاسیکی له بازنه‌ی سیاسه‌تی هه‌ڵبژاردن و هه‌روه‌ها سیاسه‌تی سازاندا، چه‌پێکی له‌خشته‌براوی به‌رسازدا که‌هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی بازاڕی ئازادی سه‌رمایه‌داریی جیهانیدا،هاوڕایی و‌هاوده‌نگیی خۆی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ریازه‌تیی داسه‌پێنراوی ترۆئیکا(یه‌کێتی ئه‌ورووپا، بانکی ناوه‌ندی ئه‌ورووپا و سندووقی نێونه‌ته‌وه‌یی دراو)، بێکارکردنی به‌رفراوانی هێزی کار، وه‌لانانی سیاسه‌تی خزمه‌تگوزاریی گشتی(Public services) و له ئاکامدا په‌ره‌پێدانی هه‌ڵئاوسان و که‌لێنی نێوان چینی سه‌رده‌ست و چینی بێبه‌ش له ئاستی جیهانیدا هێنایه ئاراوه. به‌م پێیه دینامیزمی‌سیاسه‌تی سه‌رده‌م له چوارچێوه‌ی ته‌کنیکێکی که‌ره‌سه‌مه‌ند و زانستێکی پسپۆڕانه‌دا ته‌نگه‌تاو که‌وتوه و بازنه‌ی سووژه سه‌ره‌کییه‌کانی له نێۆ گرووپی بوورسبازان، به‌رپرسانی بانکه‌کان، ناوه‌نده ماڵییه‌کان و هه‌روه‌ها قاچاخچیانی قانوونیی سه‌وداگه‌ردا پاوان کراوه. مۆفه وته‌نی” ناکرێ سیاسه‌ت تا ئاستی عه‌قڵانییه‌ت دابه‌زێنین، به‌ڵکوو سیاسه‌ت زۆرتر «ته‌نگه‌به‌رییه‌کانی عه‌قڵانییه‌ت» دیاری ده‌کات”.۶
دیارده‌ی سیاسه‌ت‌سڕینه‌وه له ئێران‌دا له ئاکامی‌هاوته‌ریببوونی ره‌وتی جیهانیی سڕینه‌وه‌ی بابه‌تی سیاسی له لایه‌نه جیاوازه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و زاڵبوونی بایه‌خی ئاڵووێرگه‌رانه‌ی بازاڕ، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی نرخی به‌شداری سیاسی بۆ شارۆمه‌ندان‌هاتۆته ئه‌نجام. گوتاری ئابووریگه‌رانه‌ی ده‌وڵه‌تی نۆهه‌م و ده‌هه‌م، پرۆژه‌ی “په‌ره‌سه‌ندنی سیاسی”ی سه‌رده‌می‌ریفۆرمخوازیی له رێگای پلانی یارانه‌یی و پاراسته‌ییه‌وه به‌ته‌واوه‌تی وه‌رگه‌ڕان و ئه‌م گۆڕانکارییه به‌تایبه‌ت پاش رووداوه‌کانی هه‌ڵبژاردنی ۸۸ و زاڵبوونی دۆخی ئاوارته، تاڕاده‌یه‌کی زۆر به‌مه‌به‌ست گه‌یشت. کاتێک له ئێران‌دا ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی له په‌ره‌پێدان و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی به‌کاڵاییکردنی ره‌هه‌نده جیاوازه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا که ته‌وژمێکی جیهانییه به یارمه‌تیی به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی بواری هه‌ڵسووڕان و به‌شداریی چالاکانه که ستراتێژێکی چه‌قبه‌ستوو و ده‌وڵه‌تییه، شێلگیرانه ده‌ور ده‌بینێت، هیواداری و جێباوه‌ڕیی(trust) ئه‌کته‌رانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک داده‌به‌زێنێت و‌هابرماس وته‌نی پانتایی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی پاوان و کۆلۆنایز ده‌کات. دوکتۆر ئه‌بازه‌ری له ده‌ربڕینێکدا یه‌کگرتوویی پیرۆز(ناپیرۆز)ی خه‌ڵک و ده‌وڵه‌ت که بێباوه‌ڕی و ترسان له یه‌کتر کۆی کردوونه‌ته‌وه، به هۆکاری سه‌ره‌کی قتکردنی سیاسه‌ت له ئێران‌دا داده‌نێت. «لات و سووسوول دستیان له‌ناو ده‌ستی یه‌ک ناوه تاوه‌کوو سیاسه‌تی راسته‌قینه له‌م وڵاته‌دا تێک ڕووخێنن و ده‌وڵه‌ت و حکوومه‌تیش نه‌ته‌نیا به‌رگریی ناکات به‌ڵکوو هه‌ڵیانده‌نێ و پاڵپشتیان ده‌بێت… چی بووه که دێن و ئه‌و کێشه سه‌ره‌کییانه[فه‌قر و هه‌ژاری] که به‌رۆکی پێ گرتووین له‌بیرمان ده‌به‌نه‌وه؟… ده‌وڵه‌ت،…هه‌ندێ فووتباڵیست و زۆرانباز و کاراته‌کاری ته‌پانده نێو مه‌جلیس و شۆرای شار بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌تڤان[ی راسته‌قینه] بکاته ده‌ره‌وه…له ئابووری که‌ڵک ده‌گرێت که خۆی‌له‌خۆیدا به‌خه‌ستی سیاسییه تاکوو سیاسه‌ت بخاته په‌راوێزه‌وه. له سترانبێژی پاپ که‌ڵک ده‌گرێت تا سیاسه‌ت لاوه‌کی بکاته‌وه…».۷ ئه‌بازه‌ری پێی وا‌یه بایه‌خدانی ئه‌وتۆی خه‌ڵک و ده‌وڵه‌ت به هونه‌ری کورته‌ئاستی بازاڕی(چه‌شنێک موسیقای پاپ)، پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ناوه‌رۆکی سیاسه‌ت له رێگای جێگوڕکێکردن به سیاسه‌توان و وه‌رزشوان، چاونووقاندن له‌ئاست کێشه و گرفته سه‌ره‌کییه‌کانی کۆمه‌ڵگا وه‌کوو بێبه‌شی و ده‌سکورتیی ناوچه پاشخستووه‌کانی ئێران، که هه‌مووی له‌ژێر ده‌ستی یه‌کێتی خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتدا به‌ڕێوه ده‌چێت به‌ره‌و کوژاندنه‌وه‌ی چرای سیاسه‌ت و هه‌ڵکردنی گڕۆی فاشیزم ده‌ڕواته پێش. له خوێندنه‌وه‌ی دۆخی سیاسی وڵاتانی په‌ره‌نه‌سه‌ندوودا هه‌ندێ پێیان وا‌یه ده‌سته‌واژه‌ی سیاسه‌ت‌ته‌نراوی(politicization) واته به‌سیاسیکردنی هه‌موو بواره‌کان و حووزووری قورسی سیاسه‌ت، باشتر ده‌توانێت میکانیزمی‌سیاسی ئه‌و وڵاتانه شرۆڤه بکات. ئه‌مه له‌حاڵێکدایه که به‌رسازدانی سیاسه‌تی ده‌سکردی ده‌وڵه‌تی و داسه‌پاندنی یه‌کلایه‌نه‌ی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا که سووژه‌ی سه‌ربه‌خۆ و ره‌خنه‌کاری سیاسی تێدا نادیاره، واتای بابه‌تی سیاسی ناگرێته‌وه. راگرتنی خه‌ڵک له دۆخی مۆبیلیزه‌کروا و جمووجۆڵی به‌رده‌وامدا که بۆ مه‌به‌ستی دیاریکراوی ئایدۆلۆژیک به‌ڕێوه‌ده‌چێت ناتوانێ وه‌کوو هێمای به‌سیاسیبوون و هۆگریی رێسامه‌ندانه‌ی گشتیی ره‌چاو بکرێت. بێگومان ده‌ره‌نجام و دواهاته‌کانی سیاسه‌ت‌سڕینه‌وه و سیاسه‌ت‌برده‌یی له کوردستاندا کاریگه‌ریی نه‌رێنی زۆرتری لێده‌که‌وێته‌وه به‌وبۆنه‌وه که پێنه‌گه‌یشتوویی و دانه‌مه‌زراوه‌یی بواری ته‌کنۆلۆژیای پیشه‌سازی و په‌ره‌نه‌سه‌ندوویی ئابووری کاتێک له گه‌ڵ ره‌وتی سیاسه‌ت‌سڕینه‌وه‌دا کۆ ده‌بێته‌وه داڕووخانی کۆمه‌ڵایه‌تیی و خه‌ساری فه‌رهه‌نگی ئه‌وتۆی لێ ده‌که‌وێته‌وه.
کورد و هه‌ڵبژاردن
هه‌رچه‌ند کورد له چوارچێوه‌ی هێره‌می‌د‌سه‌ڵات له ئێران‌دا، له کۆی چوار پێگه‌ی سیاسی واته رێبه‌رایه‌تی، سه‌رۆککۆماری، نوێنه‌ری پارلمان و شۆرای شار و گونده‌کان، ته‌نیا بۆ دوو پێگه‌ی نوێنه‌ری پارلمان و شۆرای شار و گونده‌کان، ئیزنی یاسایی خۆپاڵاوتنی هه‌یه و بۆ ئه‌و دوو پێگه‌یه‌ش به‌ره‌وڕووی چاوه‌دێریی ئیستسوابی و چه‌نده‌ها فیلته‌ر و سه‌رکێشیی دیکه ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له روانگه‌ی ریال‌پۆلیتیکه‌وه ئه‌و دوو پێگه‌یه‌ش ده‌رفه‌تێکی سیاسییه که پێویسته نه‌ته‌نیا وه‌کوو مافێکی سروشتی و بنه‌ڕه‌تیی که‌ڵکی لێوه‌ربگیرێت به‌ڵکوو ده‌بێت له‌و رێگایه‌وه و به که‌ڵکوه‌رگرتن له پوتانسیه‌له‌کانی “واقیعی ده‌سه‌ڵات” له ئاست “مافی ده‌سه‌ڵات”، هه‌وڵ بۆ به‌رینکردنه‌وه‌ی پله‌ی پاڵێوراویی شارۆمه‌ندانی کورد بۆ پێگه‌کانی تر و هه‌روه‌تر به‌شێوه‌یه‌کی گشتی بۆ به‌رفراوانکردنی به‌شداری له پانتایی ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی و سیسته‌می‌به‌ڕێوه‌به‌ریی له ئاستی سه‌رتاسه‌ریی و هه‌روه‌ها له ئاستی خۆجێیی و لۆکاڵدا بدات. وه‌ک ده‌زانین مافی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر دوو بنه‌مای دانه‌بڕاوه‌ی “مافی ده‌نگدان” و “مافی خۆپاڵاوتن” پێناسه ده‌کرێت و گرێدراویی و به‌رهه‌مهێناوه‌ی‌هاوسه‌نگ و به‌رابه‌ری هه‌رکام له‌و دوو لایه‌نه ئه‌رکی هه‌ر سیسته‌مێکی سیاسی پلۆرال و خه‌ڵکسالار دێته ئه‌ژمار. ئه‌مه له حاڵێکدایه که مافی هه‌ڵبژاردن‌هاوبه‌سته و له‌سه‌ر به‌ستێنی دیکه‌ی مافه‌کان وه‌کوو مافی ئازادی بیروڕا، مافی پێکهێنانی ئه‌حزاب و رێکخراوه‌کان و… ده‌توانێ کارکردی دیمۆکراتیکی راگواستن یان دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات بگرێته ئه‌ستۆ. هه‌ر بۆیه له پێشچاونه‌گرتنی پێشگریمانه‌کان و مافه پشتیوانه‌کانی به‌ئه‌نجامگه‌یشتنی هه‌ڵبژاردن له شێوازێکی کاریگه‌ر و کارامه‌دا، ئه‌و مافه له دۆخێکی ده‌رهه‌ست و ئابستراکتدا ده‌هێڵێته‌وه و تووشی خولانه‌وه به ده‌وری خۆیدا و به‌رهه‌مهێنانی سووژه‌یه‌کی له‌هه‌ناو دژواز ده‌کات: “من ده‌نگ ده‌ده‌م که‌وایه هه‌م”. له‌م‌هاوکێشه‌یه‌دا هه‌بوونایه‌تی به ده‌نگدانێکه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه که هیچکام له مافه‌کانی هه‌بوونایه‌تیی بۆ ناسه‌لمێنێت و‌هاوشێوازی به‌رهه‌مهێنانێک ده‌رده‌چێ که یه‌کلایه‌نه ده‌فرۆشرێت به‌ڵام هیچ به‌هایه‌ک له پێناویدا ناسه‌ندرێت.
سه‌ره‌ڕای به‌رته‌سکبوونی بواری خۆپاڵاوتن که ئاماژه‌ی پێدرا، به‌پێی یاسای بنچینه‌یی کۆماری ئیسلامی‌ئێران(ئه‌سڵی۲۰) و هه‌روه‌ها به‌پێی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونیی مافی مرۆڤ(ماده‌ی۲۱،به‌ندی۱)، شارۆمه‌ندانی کورد وه‌کوو ده‌نگده‌ر ده‌توانن له دابینکردنی هه‌ر چوار پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ئێران‌دا(بۆ پێگه‌ی رێبه‌رایه‌تی به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ) به‌شدار بن. هه‌رچه‌نده شارۆمه‌ندانی کورد له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوودا به‌رده‌وام ئاڕاسته‌یه‌کی واتاداریان نواندوه و چ به‌پێی راده‌ی به‌شداریکردن و چ له باری مودالیته‌ی ده‌نگدانه‌وه په‌یامێکی سیاسی دیاریکراویان به‌رزکردۆته‌وه به‌ڵام نه‌یانتوانیوه له‌و هه‌ل و ده‌رفه‌ته به شێوه‌یه‌کی باشتر که‌ڵک وه‌رگرن و دۆخی به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا به دۆخی به‌شداری و سه‌رپشکبوون له ده‌سه‌ڵاته‌وه گرێ بده‌ن. یه‌کێ له هۆکاره گرنگه‌کانی ئه‌م لاوازییه‌ش بۆ تێگه‌یشتنێکی گشتی له هه‌ڵبژاردن ده‌گه‌ڕێته‌وه که به‌رهه‌می‌ژاکۆبێنیزمێکی رادیکاڵه و هێشتا نه‌یتوانیوه گۆڕانکارییه بنه‌ماییه‌کانی جیهان له بواری سیاسی و ئابوورییه‌وه ببینێت و به‌و پێیه، شوناسی گیرۆده به بیره‌وه‌رییه نوستالژیکه‌کانی خۆی نوێساز بکاته‌وه. ئه‌م روانگه ئۆرتۆدۆکسه ته‌واوخوازانه که له شیوازه‌کانی چه‌پی و نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیشدا ده‌بینرێنه‌وه سیاسه‌ت له ئانتاگوونیزم واته ململانێیه‌کی ئاشتی‌هه‌ڵنه‌گردا پێناسه ده‌که‌ن که هیچ رێگایه‌ک بۆ پلۆرالیزم و تاقه‌تی ناکۆکی و جیاوازی ناهێڵێته‌وه. له‌نێوان ئاوه‌ها روانینێکدا و هه‌روه‌ها خاڵه به‌رانبه‌ره‌که‌ی که به‌ته‌واوه‌تی ئانتاگوونیزم ره‌ت ده‌کاته‌وه(نیۆلیبرالیزم)، دیمۆکراسی رادیکاڵ جه‌خت له‌سه‌ر “ئاگۆنیزم”ێک ده‌کات که سه‌ره‌ڕای ره‌چاوکردنی ناکۆکییه بنه‌ماییه‌کان رێگا بۆ سازان و دانووستاندن و هه‌روه‌ها ململانێی هێژمۆنیک ئاوه‌ڵا ده‌کات. “ئاگۆنیزم پێوه‌ندی «ئێمه/ئه‌وان»ێکه که هیچ رێگاچاره‌یه‌کی عه‌قڵانی بۆ تاوتوێکردنی کێشه‌کانیان له ئارادا نییه به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ره‌وایی دژبه‌ران و به‌رهه‌ڵستکاران به فه‌رمی‌ده‌ناسێت”.۸ که‌وایه یه‌کێ له ئه‌رکه گرنگه‌کانی ئیلیتی سیاسی کورد ئه‌وه‌یه که به ره‌خنه‌گرتن و له‌قاودان پاشماوه به‌ستووه‌کانی ئه‌م بیرۆکه ته‌واو ئانتاگۆنیستییه له‌سه‌ر تێڕوانینی گشتیی کۆمه‌ڵگای کوردی بسڕنه‌وه و به سیاسیکردنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی که‌شی سیاسه‌تی کوردی رێگا بۆ روانگه‌ی جیاوازخوازی ئاگۆنیزم کراوه بکه‌ن.
یه‌کێ له پێشگریمانه بێبه‌ڵگه‌کانی تاکی کوردی رۆژهه‌ڵات که به‌رده‌وام له پێناسه‌ی خۆیدا دووپاتی ده‌کاته‌وه ئاستی به‌رزی به‌سیاسیبوون و شاره‌زایی سیاسییه که له واقیعدا ئه‌وه‌نده که شانازیی پێوه ده‌کرێت ده‌رکه‌وته و پاشهاتی دیاریکراوی نه‌بووه. بێگومان مێژووی کۆمه‌ڵگای کوردی و که‌شوهه‌وای سیاسی له کوردستان به‌چه‌شنێک‌هاتۆته گۆڕێ که خه‌بات و ململانێیه سیاسییه‌کان به‌رده‌وام حوزووریان هه‌بووه؛ وه‌کوو شێرکۆبێکه‌س ده‌ڵێت:”سیاسه‌ت لای ئێمه…/ له ده‌سرازه‌ی ناو بێشکه‌وه تاکوو کفن/ له له‌شمانه‌وه ئاڵاوه،…/ هه‌موو رۆژی نان و مه‌راق له‌گه‌ڵ سیاسه‌تا ئه‌خۆین،…”، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م دۆخه پڕ له مشتومڕه نه‌یتوانیوه هوشیارییه‌کی سیاسی که پراکتیسێکی سیاسی کۆنکرێتی به‌دواوه بێت لێ بکه‌وێته‌وه. بێگومان هه‌ر بیرۆکه‌یه‌کی سیاسی چ شۆڕشگێڕانه و چ ریفۆرمخوازانه ئه‌گه‌ر نه‌توانێت پێوه‌ندییه‌ک له‌گه‌ڵ واقیعی سه‌رده‌مدا بدۆزێته‌وه و کاریگه‌رییه‌ک له‌سه‌ر دۆخی ئێستا دابنێت له چه‌شنێک رۆمانتیسیزمی‌ئه‌فسوونگه‌رانه و یۆتۆپیانیزمێکی سه‌رخۆشانه‌دا رۆده‌چێت و لایه‌نی مێژوومه‌ندانه‌ی به‌خه‌ستی کاڵ ده‌بێته‌وه. لاگیریی له‌و ئارمانخوازییه بێکرداره زۆر جار وه‌کوو میکانیزمێکی پاراستن(defense mechanism) کارکردی نواندوه و ئه‌وانی له تێکه‌ڵبوون به مه‌خمه‌سه و ته‌نگژه‌ی کردار رزگار کردوه. روانینێکی ئایدیالیستی بۆ هه‌ڵبرژاردن له هه‌مبه‌ر لایه‌نی به‌رانبه‌ره‌که‌ی واته تێڕوانینی ئاوه‌زمه‌ندانه و عه‌قڵانی به‌شێوه‌یه‌ک یه‌ک ده‌گرێته‌وه. واته به‌رزه‌جێخوازیی ئایدیالیزم، ده‌سته‌به‌ربوونی ماف و ئازادی له به‌ئه‌نجامگه‌یشتنی ته‌واوکۆ و ئاماده‌دا ده‌بینێته‌وه و ئاوه‌زی ژمێریاری راشناڵیزم هه‌روه‌ها به پێی حسێبکردنی “خه‌رج/ده‌سکه‌وت”ی تاک ئه‌و‌هاوکێشه‌یه لێک ده‌داته‌وه. له ئاکامدا به پێی دۆخی هه‌ڵبژاردن له ئێران‌دا لێکدانه‌وه‌ی ئایدیالیستی و هه‌روه‌ها ژمێریارانه به‌و ده‌ره‌نجامه ده‌گه‌ن که به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا خه‌سارێکه که بایه‌خه‌کانیان له لایه‌که‌وه و هه‌روه‌ها سامانه‌کانیان له لایه‌کی تره‌وه به‌فیڕۆ ئه‌دات. ره‌وتی ئایدیالیستی به‌پێی دروشم و ده‌سته‌واژه‌کانی، خۆی له قه‌فه‌سی بیرۆکه‌یه‌کی ته‌واو رێسامه‌ند(normative)دا ده‌به‌ستێته‌وه و ناتوانێت پێوه‌ندییه‌کانی ده‌سه‌ڵات و گرنگایه‌تی وه‌گه‌ڕخستنی لانی که‌م یه‌کێ له چه‌شنه‌کانی کاریگه‌ری(influence) ببینێته‌وه. ئه‌وه‌ی که نوێنه‌رێکی کورد به پشتیوانی ده‌نگی خه‌ڵک ده‌بێته خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێکی ره‌وا(authority)ی سیاسی و به‌م پێیه ده‌توانی له ناوه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا لۆبی بکات و هه‌ندێ له خواسته‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌رز بکاته‌وه له چاو ئه‌م ره‌وته‌وه هیچ بایه‌خێکی نییه. لایه‌نی به‌رامبه‌ر هه‌روه‌ها به پێداگرییه‌کی ته‌واو له‌سه‌ر ده‌سکه‌وتی به‌رده‌ست(objective)، لایه‌نی سازمانی و رێکخراوه‌یی هه‌ڵبژاردن نابینێت که له‌وێدا مشتومڕی سیاسی دێته‌گۆڕێ و شوناسه سیاسییه‌کان له ریزبه‌ندی و به‌رانبه‌رکێیه‌کی هێژمۆنیکدا پێک ده‌هێنرێن و به‌ره‌به‌ره په‌ره‌یان پێ ده‌درێت. که‌وایه بۆچوونی دیموکراسی رادیکاڵ هه‌م لایه‌نی شوناسخوازانه و پێکهێنه‌رانه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌بینێت و هه‌میش له‌و به‌ستێنه‌دا به شێوه‌یه‌کی ئه‌زموونگه‌رانه(experimental) به‌دواداچوون بۆ شێوازه جۆربه‌جۆره‌کانی کاریگه‌ری(influence)، وه‌کووهێز(power)،پێسه‌لماندن(inducement)،پێکردن(coercion)،سازکردن(persuasion) و… ده‌کات و به گرنگیان داده‌نێت.
لێره‌دا ئه‌م پرسیاره به‌رۆکمان پێ ده‌گرێت که ئاخۆ ئه‌م ستراتێژییه له دۆخی هه‌ڵبژاردنی ئێران‌دا وه‌ڵامده‌ره؟ وه‌ڵامی‌ئه‌م پرسیاره ره‌نگه به شێوه‌یه‌کی تیۆریک هه‌م “ئا” و هه‌م “نا” بێت به‌ڵام بێگومان ته‌نیا به‌ستێنی ئه‌زموونی واقیعی ده‌توانێت ئاسۆی تێگه‌یشتنه‌کانمان به‌رینتر بکاته‌وه و وه‌همه‌کانمان بڕه‌وێنێته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که وه‌هم نه له شێوازی سه‌رلێشێواویدا به‌ڵکوو له شێوازی خواروخێچ‌بینین(looking awry) و یۆتۆپیای کردارگه‌رانه‌دا به‌شێکی دانه‌بڕاوه‌ی سیاسه‌تی دیموکراسی رادیکاڵ و به‌گشتی ره‌وتی ره‌خنه‌گرانه و به‌رهه‌ڵستکارانه‌ی جیهانی سه‌رده‌م پێک ده‌هێنێت. ئه‌وانه‌ی که راسته‌وڕاست و ریالیستی چاو له سیاسه‌تی جیهانی ده‌که‌ن هه‌ڵبژاردنی ره‌شپێستێک له پێگه‌ی سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا، چه‌پیکی رادیکاڵ بۆ سه‌رۆکایه‌تی حیزبی کرێکاری به‌ریتانیا، سیپراس له یۆنان و ئه‌گلێسیاس له سپانیا و هه‌روه‌تر‌هاده‌پ له باکوور و لێژنه‌کانی به‌ڕێوه‌رانی کانتۆنه‌کانی رۆژئاوا به هه‌ندێ رووداوی رووتینی بازنه‌ی سیاسه‌ت لێک ده‌ده‌نه‌وه که هیچ په‌یامێکی رزگاری‌به‌خشی تێدا نییه. به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی که بڕوایان وا‌یه ره‌وتی مێژوو له‌ژێر ده‌ستی خه‌ونبازانی پراکتیسیه‌ندا باڵا ده‌کات ته‌واوی ئه‌و هه‌نگاوانه، له جیهانێکدا که فاشیزم و داعشیزم رۆژ له دوای رۆژ نابه‌رابه‌رتر و کۆڵه‌وارتری ده‌که‌نه‌وه له ئاکامدا کۆبه‌ندییه‌ک پێک ده‌هێنن و ژیانی مرۆڤ ئینسانی‌تر و ئاوه‌ڵاتر ده‌که‌نه‌وه.
یه‌کێ له پاشهاته‌کانی سیاسه‌تی ئابووری نیۆلیبرالیستی له ئێران‌دا پێکهاتنی نابه‌رابه‌ریی ناوچه‌یی و تۆخبوونه‌وه‌ی سیسته‌می‌ناوه‌ند-په‌راوێزه که به‌پێی هه‌ژماره‌کان، به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی که‌لێنی “باکوور-باشووری”ی جیهانی له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا لێ که‌وتۆته‌وه. به‌پێی هه‌ژماره فه‌رمییه‌کان “داهاتی سه‌رانه”(II)ی پارێزگا کوردنشینه‌کان له پله‌کانی ئاخری پارێزگاکانی ئێران‌دا(پله‌کانی ۲۵،۲۷،۲۷،۲۹)دایه و هه‌روه‌ها به‌شی ئه‌و ناوچانه له “سه‌روبه‌ر به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی”(GDP)دا که‌متر له “یه‌ک له سه‌د”(۱%) به‌راورد ده‌کرێت.هه‌روه‌ها رێژه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی ئینسانی(HDI) که یه‌کێ له گرنگترین پێوه‌ره‌کانی، رێژه‌کانی هیواداری به‌ژیان(LEI) و په‌روه‌رده(EI) ده‌گرێته‌وه، له‌م ناوچانه‌دا له‌گه‌ڵ پارێزگاکانی سیستان و به‌لووچستان و که‌هکیلوویه و بویرئه‌حمه‌ردا نزمترین راده له سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا به‌خۆوه ده‌گرن. به‌پێی به‌راوردی ئابووریناسان ئه‌م دۆخی په‌ره‌نه‌سه‌ندووییه له‌م ناوچانه‌دا بۆ ماوه‌ی زۆرتر له ۹۰ساڵی رابردوو به‌رده‌وام بوون و هیچ ئاسۆیه‌کی روون له هێنانه‌دیی گۆڕانکارییه‌کی ئه‌وتۆ به‌سه‌ریدا به‌دی ناکرێت. گرنگترین هۆکاری ئه‌م بارودۆخه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌قامگیربوونی سیسته‌می‌چه‌قبه‌ستووی ناوه‌ند-په‌راوێز که ئاخێزگه‌یه‌کی مێژوویی هه‌یه و له سه‌رده‌می‌دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ره‌ڕۆخوازی ره‌زاخانیدا توندوتۆڵ‌تر کرایه‌وه. له‌م چه‌شنه سیسته‌مانه‌دا که‌ڵه‌که‌بوونی سه‌رمایه و ده‌سه‌ڵات له ناوه‌نددا به شێوه‌یه‌کی ئۆتۆمات زنجیره‌یه‌کی پله‌یی له به‌هره‌مه‌ندی و بێبه‌شی ده‌خوڵقێنن و چاره‌نووسی تراژیکی په‌ره‌نه‌سه‌ندوویی بۆ جه‌ماوه‌رێکی به‌رفراوان له شارۆمه‌ندانی وڵات تۆمار ده‌که‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که کێشه‌ی نابه‌رابه‌ریی ناوچه‌یی له ئێران‌دا له رووه‌وه هۆکار و ناوئاخنێکی ئابووری هه‌یه به‌ڵام جومگه‌به‌ندیی ئه‌م لایه‌نه ئابوورییه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت(political economy)؛ که‌وایه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانین ئه‌م کێشه‌یه ته‌نیا له بازنه‌ی هۆکاری ئابووریدا بخوێنینه‌وه وه‌ک چۆن ریفۆرمخوازانی ئێرانی به‌رده‌وام هه‌وڵی جێگیرکردنی ئه‌و تێگه‌یشتنه له کێشه‌ی به‌رئاماژه ئه‌ده‌ن. دۆخی قه‌یراناویی ئابووری ئێران به گشتی و ناوچه کوردنشینه‌کان به‌تایبه‌تی به هیچ پلان و فورمووڵێکی ئابووری چاره‌سه‌ر نابێت و ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئیراده‌ی هێژمۆنیکی ئه‌و بواره‌یه که ده‌توانێت به پێکهێنانی گۆڕانکاریی بنچینه‌یی که‌وانێکی چاره‌نووسساز له مێژوودا تۆمار بکات. ره‌وتی روو له گه‌شه‌ی هه‌ژاری و بێبه‌شی؛ و هه‌روه‌ها دابه‌زینی هۆمێد به ژیان، له ته‌نیشت داڕووخانی به‌شێکی زۆر له پێگه‌ی چینی مامناوه‌ند له ئێران ته‌نیا به هیوادارییه‌کی سیاسییه‌وه راده‌وه‌ستێندرێت و پێویسته که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئیلیتی پلانداڕێژ به‌و قه‌ناعه‌ته بگه‌ن که درگاکانی به‌شداری سیاسی له ئێران‌دا به‌ره‌وڕووی شارۆمه‌ندان ئاوه‌ڵاتر بکه‌نه‌وه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که سیاسه‌تێکی ئابووری درووست و وه‌به‌رگر بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی که‌لێنی چینایه‌تی و ناهاوسه‌نگیی ناوچه‌یی که سه‌رچه‌شنێکی ئه‌تنیکی هه‌یه بگرنه به‌ر ده‌بێ ئه‌و راستییه بزانن که ئه‌مه ئابووریی سیاسییه(it’s political economy stupid!) و پێویسته به‌هاتنه‌ئارای بابه‌تی سیاسی چاره‌سه‌ر بکرێت.
سه‌رچاوه‌کان:
پیتمن، کرول(۱۳۹۱) مسئله‌ی وظیفه‌ی سیاسی، ترجمه‌ی محمود افشار، تهران: نشر پژواک، ص۱۶۲
زول، دونالد اتول(۱۳۸۹) فلسفه‌ی سیاسی قرن بیستم، ترجمه‌ی محمد ساوجی، تهران: نشر آگه، ص۱۶۲
۳٫ (تورمی‌و تاونزند،۹۰،ل۲۳۵)
اگلسیاس، پابلو(۱۳۹۴) فهم پودموس، ترجمه‌ی: حسام حسین‌زاده :problematicaa.com
زول، دونالد اتول(۱۳۸۹) فلسفه‌ی سیاسی قرن بیستم، ترجمه‌ی محمد ساوجی، تهران: نشر آگه، ص۱۷۳
تورمی، سیمون و تاونزند، جولز(۱۳۹۰) از نظریه‌ی انتقادی تا پست‌مارکسیسم، ترجمه‌ی موسسه‌ی خط ممتد اندیشه، تهران: انتشارات امیرکبیر، ص ۱۵۷
متن پیاده‌شده سخنرانی یوسف اباذری در دانشگاه تهران،۱۳۹۳ http://isdmovement.com
موفه، شانتال(۱۳۹۱) درباره‌ی امر سیاسی، ترجمه‌ی منصور انصاری، تهران: نشر رخداد ن‌و، ص۲۷
سه‌رچاوه: مانگ‌نامه‌ی بیر و هزر، ژماره ۱
- هەڵبژاردنه پووچەڵەکەی باشوور - 10/26/2024
- ئاغاشڕەی ئیناخی کێ بوو؟ - 10/20/2024
- برخی اصول جدایی طلبی - 10/16/2024