نەوتی کوردستان و نهێنی گرێبەستەکان

ڕووداوەکان و گرێبەستەکانی نهێنی، لێکدانەوەی مێژوویی ئابووری- بڵاوکراوە 29/9/2018

نووسەر: دوکتور پژواک کوکەبیان

نووسەر لەم وتارەدا شیکردنەوەیەکی ئابووری و مێژوویی سەبارەت بە کێشەی نەوتی کوردستان دەکات و دەریدەخات کە بەڕاستی یەکێک لە هۆکارەکانی دابەشکردنی کوردستان لە سەد ساڵ پێش ئەوە بووە کوردستان لەسەر یەکێک لە سەرچاوه گەورەکانی نەوتی وشکانی وەستاوه. لەم نووسراوەدا ئاماژە بە چەند گرێبەستی نەوتی و نەخشەیەک کە ئاستی سامانی ئەم خاکە پیشان دەدات، دەکات.

گرێبەستی هێڵی سوور و خاوەندارێتی نەفت

کۆمپانیای نەوتی تورکیا لە ساڵی ١٩١١ بۆ دەرهێنانی سەرچاوە نەوتییەکانی ئەو سەردەمەی ئیمپراتۆری عوسمانی لە نێوان عوسمانی و چەند وڵاتێکی ئەورووپی (بە تایبەتی ئاڵمانیا کە سەرمایەی زۆری هەبوو) دامەزرا. ساڵێک دواتر، لە ساڵی ١٩١٢، بەشێک لە ناوچەی موسڵ کەوتە ژێر دەسەڵاتی فەرەنسییەکان و بەم شێوەیە لە سەرچاوە نەوتییەکانی ئەوێ بەشدار بوون. بەریتانیا و بانکییەکانی لەندەن کە بە شێوەیەکی کلاسیکی ناوچەی کوردستان و نێوان دوو ڕووبار (میسۆپۆتامیا) لە ژێر دەسەڵاتی خۆیان دەزانی، لە بوونی فەرەنسا و ئاڵمانیا لە سەرچاوە نەوتییەکانی ئەم ناوچەیە رازی نەبوون. ئەوەی زیاتر بەریتانیای تووڕە کرد، هەنگاوی هێمن و پتەوی ئاڵمانیا بوو بۆ نزیکبوونەوە لە ئیمپراتۆری عوسمانی. گرێبەستی هێڵی شەمەندەفەری بەرلین-بەغدا کە لە نێوان سوڵتان عوسمانی و پاشای ئاڵمانیا (کایزەری دووەم) واژوو کرا، کارتێل و مافیای دارایی لەندەن و سیستمی سیاسی بەریتانیا بە شێوەیەکی زۆر نیگەران کرد و تا ڕادەیەک ترساند. ئەمە لە کاتێکدابوو کە کۆمپانیای شێڵی بەریتانی چارەکێکی له گرێبەستەکانی لە دەستدا بوو. لە گرێبەستە سەرەتاییەکەدا هەردوو لایەن، دویچە بانک و رۆیال داچ/شێڵ هەریەکە چارەکێک و کۆمپانیای نەوتی تورکیا (TPC) ٥٠٪ی ماوەی لە رێگەی بانکی نیشتمانی تورکیا (TNB) لە ژێر کۆنترۆڵیاندا بوو. (تکایە سەرنج بدە کە لە دەرەوە کۆمپانیایەکی نیشتمانی تورکیا بوو، بەڵام لە ڕاستیدا بانکییە ئەورووپییەکان پێش جەنگی جیهانی یەکەم بە قەرزخستنی عوسمانی ئەو سەردەمە، بە تەواوی کۆمپانیاکانی سیستمی عوسمانییان کۆنترۆڵ کردبوو). بەڕاستی یەکێک لە هۆکارەکانی جەنگی جیهانی یەکەم، رێگریکردن بوو لە پیشەسازیبوونی ئاڵمانیا و بێبەشکردنی ئاڵمانیا لە نەوتی نێوان دوو ڕووبار، کوردستان، رۆژهەڵاتی ناوین و عوسمانی. پلانەکە ئەوە بوو کە بە شکستی عوسمانی و سەپاندنی گرێبەستی تەسلیمیەت و قەرامەی دارایی، بە قەرزخستنی بانکی نیشتمانی تورکیا بەم قەرامەیە، هەموو ئیمتیازی نەوتی وەک قەرامە لە حکوومەتی شکستخواردووی عوسمانی وەربگیرن و کۆنترۆڵی تەواوی سەرچاوە خاوەکانی خاکەکانی ژێر نفووزی ئەو بکەن، کە بەم شێوەیەش روویدا. ئەمە هەمان شێواز بوو کە هێزە کۆلۆنیالیستەکانی ئەورووپا لە کۆلۆنیەکانی ئافریقا، ئاسیا و ئەمریکا جێبەجێیان دەکرد.

لە ساڵی ١٩١٩، دوای شکستی ئاڵمانیا و هەڵوەشاندنەوەی عوسمانی، کۆمپانیای نەوتی تورکیا بە شێوەیەکی فەرمی ناوی گۆڕدرا بۆ کۆمپانیای نەوتی عێراق، چونکە بەشی عێراقی عوسمانی کە ئێستا نەوتی هەبوو، گرنگی تایبەتی هەبوو. لە هەمان ساڵدا، دوای گفتوگۆی زۆر لە نێوان وڵاتانی بەرژەوەند، رێککەوتننامەی “خەتی سوور” بە فەرمی واژوو کرا.

رێککەوتننامەی خەتی سوور (Red Line Agreement) بەم ناوە ناونرا، چونکە ناوچەی مەبەست لە رێگەی خەتێکی سوور کە لەسەر نەخشە دیاری کرابوو، دابەش کرابوو. ئەم گرێبەستە هێز و کاریگەری کۆمپانیا گەورەکانی پیشەسازی نەوت لەسەر سیاسەتە نیشتمانییەکانی وڵاتێک پیشاندەدات و ئەمە یەکێک لە حاڵەتە سەرەتاییەکانی هاوکاری کۆمپانیا نەوتییەکان بوو لە ئاستێکی نێودەوڵەتیدا بەبێ سەرنجدان بە مافی سەرۆکایەتی نیشتمانی وڵاتانی خاوەن نەوت.

کۆمپانیایەک دامەزرا کە سەرمایەی بەرژەوەندەکان بەم شێوەیە دابەش کرابوو:

  • کۆمپانیای نەوتی ئێران و بەریتانیا: ٢٣.٧٥٪
  • کۆمپانیای شێڵ: ٢٣.٧٥٪
  • کۆنسۆرسیۆمی کۆمپانیا نەوتییەکانی فەرەنسا: ٢٣.٧٥٪
  • کۆمپانیای پەرەپێدانی رۆژهەڵاتی نزیک (شامل ٥ کۆمپانیای ئەمریکی): ٢٣.٧٥٪
  • گولبەنکیانی ئەرمەنی: ٥٪ (ئەم کەسە لە سەردەمی عوسمانیدا یەکەم کەس بوو کە نەوتی عێراق و کوردستان/کەرکووک دۆزیەوە و پێش هاتنی ئەورووپییەکان نەوتی عوسمانی، گرێبەستێکی پێشوەختەی هەبوو).

گوڵبەنکیانی ئەرمەنی

لە ساڵی ١٩٦١، ڕژێمی شۆڕشگێڕی ژەنەراڵ عەبدولکەریم قاسم فەرمانێکی ژمارە ٨٠ دەرکرد کە لە ژێریدا ٩٩.٥٪ی خاوەندارێتی کۆمپانیای نەوتی عێراق بۆ کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی عێراق کە دەوڵەتی بوو، گواسترایەوە. بەڕاستی قاسم نەوتەکەی نیشتمانی کرد. ساڵێک پێشتر، قاسم داوای ٢٠٪ی خاوەندارێتی و ٥٥٪ی قازانجی کۆمپانیای نەوتی عێراق کە لە ژێر دەستی بەریتانیادا بوو، کردبوو، بەڵام پەسەند نەکرابوو. بەرپرسانی بەریتانی و ئەمریکی و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان داوایان کرد کە حکوومەتی کێنیدی فشارەکان لەسەر ڕژێمی قاسم زیاتر بکات و لە کۆتاییدا قاسم لە ٨ی شوباتی ١٩٦٣ لە کودەتای بەعسییەکان له ناو چوو. دوایی بەڵگەیەکیان پێشکەش کرد کە دەزگای هەواڵگری ناوەندی (CIA) دەستی لە کودەتاکەدا هەبووە، کە تا ئێستا بە فەرمی ئەم بانگەشەیە نه سەلمێنراوە. بەڵام بەپێی شایەتی بەرپرسانی پێشووی سی ئای ئەی، سی ئای ئەی هەوڵیدا جێگرەوەیەکی گونجاو بۆ قاسم لە ناو سوپای عێراقدا بدۆزێتەوە.

وێنەی مەسعوود بارزانی “مێرمنداڵ” و عەبدولکەریم قاسم لە نێوان ساڵەکانی ١٩٥٨ – ١٩٦٣ دا

دوو بۆری (کەرکووک -دەریای سپی ناوەڕاست) بۆ گواستنەوە

لە نێوان ساڵانی ١٩٢٧ و ١٩٣٤، دەسەڵاتەکانی سەر گرێبەستی سایکس-پیکۆ (بەریتانیا و فەرەنسا) وەک خاوەنەکانی خاکە نەوتییەکان بڕیاریان دا کە نەوتی کەرکووک بۆ بەندەرەکانی خۆیان لە حەیفای بەریتانیا و طرابلسی فەرەنسا بگوازنەوە. بۆیە لە ١٥ی سێپتەمبەری ١٩٣٤، پرۆژەیەک بۆ گواستنەوەی سەرچاوە نەوتییە گەورەکانی کوردستانی عێراق (کەرکووک) بە سەرپەرشتی و خاوەندارێتی بەریتانیا و بەشداری کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی عێراق و هاوبەشە فەرەنسی و ئەمریکییەکان دیاری کرا کە نەوتەکە لە رێگەی دوو هێڵی بۆری لە باباگورگور لە کەرکووکەوە بۆ بەندەرەکانی ژێر نفووزی فەرەنسا و بەریتانیا (دوو دەسەڵاتی کە رۆژهەڵاتی ناوین دابەشکرد) بگوازرێتەوە. هێڵی بۆری باشووری بۆ حەیفای ئیسرائیل و هێڵی باکووری لە سووریاوە و بەندەری طرابلسەوە بۆ دەریای سپی ناوەڕاست دەگات.

هێڵی بۆری باشووری لە ساڵی ١٩٣٥ تا ١٩٤٨ نەوتی کەرکووک بۆ بەندەری حەیفا (Haifa) گواستەوە. کەرکووک بۆ حەدیسە لە باشوورەوە، لە تەنیشت باشووری سووریاوە لە ناو خاکی عێراقدا، لە رێگەیەک کە ئەو کاتە چالاک بوو، دەچووە بەندەری حەیفا و لە دەریای سپی ناوەڕاستەوە کەشتییە نەوتکێشەکان بار دەکران. ئەم هێڵە لە ساڵانی ١٩٣٠دا چالاک بوو، تا ئەو کاتەی جەنگەکانی عەرەب و ئیسرائیل سەریهەڵدا. وڵاتی ئیسرائیل لە نێوان کێشمەکێشی فەلەستینی و جووەکان و لە ئەنجامی جەنگی پارتیزانی جووەکان، بە تایبەتی سوپای هاگانا لەگەڵ حکوومەتی بەریتانیا لە فەلەستین و کڕینی زەویەکانی عەرەبە فەلەستینییەکان، سەربەخۆیی بەدەستهێنا. پەیوەندییە تێکچووەکانی بەریتانیا و وڵاتی جووەکان بووە هۆی کۆتاییهاتنی ئەم هێڵەی بۆرییە. لێرەدا دیار دەبێت کە بە شێوەیەکی مێژوویی بۆچی بەریتانیا لەم فایلە پشتیوانی لە فەلەستینی و عەرەبەکان کردووە. بەڕاستی جووەکان داوای بەشی نەوتی (کەرکووک)یان لە بەریتانیا کردبوو، بۆیە لەگەڵ دروستبوونی ئیسرائیل، ئەم شاڕێگە بۆ بەریتانیا داخرا و بەم هۆیەشە کە رێگای کەرکووک، بەغدا، بەسرە و کەنداو بووە شاڕێگای سەرەکی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ دەرەوە.

لە تەنیشت ئەوەشدا، دوای ساڵی ١٩٤٨، نەوتی کەرکووک لە رێگەی رێگایەکی دیکەوە، لە خاکی تورکیاوە و لە بەندەری جەیهان لە تورکیا هەناردە دەکرا. ئەمە پەسەندکردنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای لەگەڵ خۆی هێنابوو، چونکە تورکیا هاوپەیمانی ناتۆ و ئەمریکا بوو و لە بەرامبەر یەکێتی سۆڤیەتدا بوو. تورکیا داهاتێکی بەدەستهێنا بۆ گواستنەوەی ئەم نەوتە. لەم دواییانەدا، هۆشدارییەکانی تورکیا بەرامبەر ئیسرائیل، دەستوەردانی لە سووریا، عەفرین و هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئیدلیب بۆ رێگریکردن لە کردنەوەی ئەم رێگایە و ترس لە کەمبوونەوەی پەیوەندی نەوتی کوردستان بە رێگای تورکیاوە. ئەگەر کوردستانی سووریا ببێتە بەشێک لە ناوچەیەکی یەکگرتوو، لەوێوە بە یارمەتی ئیسرائیل رێگایەکی نوێ بۆ وزەی نێودەوڵەتی دەکرێتەوە. تورکیا هۆشداری داوەتە ئیسرائیل کە پەرەپێدانی هێڵی بۆری کەرکووک-موسڵ-حەیفا، زیانی گەورە بە پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل دەگەیەنێت. گرنگی ئەم هێڵە بۆرییە ئەوەندەیە کە لە جەنگی جیهانی دووەمدا، ئاڵمانیا دەیویست کۆنترۆڵی ئەم هێڵە بکات.

رێگایەکی دیکە بۆ گواستنەوەی نەوتی کەرکووک بۆ دەریای سپی ناوەڕاست، رێگای باکووری بوو کە لە حەدیسەوە بۆ ئەبوکەمال، پالمیرا و حمص بۆ بەندەری طرابلس بوو کە لە لایەن کۆریدۆری طرطوس-لاذقیەوە دەوردرابوو. ئەم رێگایە بەهۆی سەرکەوتنی سەربازە چەپ و سۆسیالیستەکان و پارتی بەعس (سووریا) لە ساڵی ١٩٥٤ و واژووکردنی گرێبەستی سەربازی لەگەڵ ڕووسیا، بە شێوەیەکی فەرمی داخرا. ڕووسیا رێگری کرد لە تێپەڕبوونی ئەم هێڵە لە خاکی سووریاوە. هەندێک لە ڕاپۆرتە ئەمریکییەکان (گۆڤاری فارین پۆلیسی) ئاماژە بەوە دەکەن کە بەهۆی ئەوەی ئەمریکییەکان دەیانویست ئەم هێڵە بۆرییە چالاک بمێنێتەوە، بەریتانیا لە بەرژەوەندی خۆیدا دەبینێت کە ئامادەکارییەکانی کودەتای سەربازە چەپ و بەعسییەکان بکات، لە ئەنجامدا هەردوو هێڵی بۆری دەریای سپی ناوەڕاست داخران و نەوتی کەرگەکانی عێراق (کەرکووک و باشوور) تەنها لە بەندەری بەسرە و باشووری عێراق کە لە ژێر دەستی بەریتانیا و کۆمەڵگەی شیعە نزیک لە بەریتانیادا بوو، تێپەڕ ببوون.

وا دەرکەوت بەریتانیا بە یارمەتیدان بە کودەتای چەپەکان لە سووریا، ڕووسیای هێنایە سووریا بۆ ئەوەی ئەمریکا و فەرەنسا لە سووریا دەربکات و لە ئەنجامدا دەستیان لە نەوتی کەرکووک ببڕێت. لێرەدا پەیوەندی نهێنی چەپ و سەرمایەی بانکی لەندەن دیارە.

هەوڵەکانی فەرەنسا و بەریتانیا و ئاڵمان بۆ مانەوەی سنوورەکان بۆ نەگۆڕینی بەرژەوەندیەکانی خۆیانه.

کوردستان لەسەر دەریای نەفت

بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکانی کۆمپانیا تایبەتەکانی چالاک لە بواری نەوت و گاز لە ناوچەکە، کوردستان نزیک لە ٦١ ملیار بەرمیل نەوتی هەیە و نزیکەی ٦٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دەتوانێت هەنارده بکات. زۆربەی نەوتی هەناردەکراو لە رێگەی هێڵی بۆری لە کەرکووکەوە بۆ شاری جەیهانی تورکیا دەردەچێت و لەوێوە بۆ بازاڕەکانی هەناردەکردنی ڕووسیا و ئەورووپا دەنێردرێت. بەپێی سەرچاوەیەکی دیکە و بەپێی زانیارییەکانی سەنتەری جوگرافی ئەمریکی (USG)، کوردستان لە ٥٠ تا ١٠٠ ملیار بەرمیل نەوتی بەرزە کە لە جوگرافیایەکدا کە لە لایەن دراوسێیەکی دوژمەن دەوردراوە.

نەخشەی سەرەوە سەر بە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزە له ١٥ی سێپتەمبەری ١٩٣٥، لەم نەخشەیەدا بە ڕوونی گەورەیی و زۆری سەرچاوە نەوتییەکانی کوردستان کە لە نێوان ئێران (کرماشان) و عێراقدا(خانەقین، کەرکووک) دەوردراوە، پیشاندراوە. ئەم نەخشەیە تەنها یەکجار لە ساڵی ١٩٣٥ لەم ڕۆژنامەیەدا بڵاوکراوەتەوە و دووبارە لە هیچ سەرچاوەیەکدا ئاماژەی پێ نەکراوە، وەک ئەوەی خاوەنە ڕاستەقینەکانی ئەم سامانە نەبوایە لێی ئاگادار بن. هەموو ئازارەکانی کورد لەسەر به دزی دابەشکردنی ئەم دەریای نەوتە و ڕێگاکانی هەناردەکردنییه.

لە نەخشەیەکی دیکەدا کە تەنها لە ٢٣ی ئایاری ١٩١٤ لە گۆڤاری London Petroleum Review پێش دەستپێکردنی جەنگی جیهانی یەکەم بڵاوکراوەتەوە، کۆمپانیای نەوتی بەریتانیا لە شوێنی چاڵه نەوتییەکان پێش جەنگەکە ئاگادار بووە و بۆیە نەخشەکان و سنوورەکان دوای دابەشکردنی عوسمانی بەپێی ئەم سەرچاوانە کێشراون. وەک لە وێنەی خوارەوەدا دەبینرێت، تا ئەمڕۆش، شوێنه ناکۆکییەکان، هەمان ئەوانەن کە لەسەر نەوتدان.

لەگەڵ بەرچاو گرتنی سەرچاوە نەوتییەکانی ئیلام و خانقین بەپێی ئامارە فەرمییەکانی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکەری نەوت، کوردستان دەبێتە هێزی نۆیەمی نەوتی جیهان. ئامارە وردەکانی نەوتی کەرکووک دیار نییە، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە به نەوتی کەرکووک، کانزای نەوتی کوردستان بگاتە زیاتر لە ١٢٠ ملیار بەرمیل، کە ئەمە دەتوانێت پلەی کوردستان تا پلەی چوارەم وڵاتانی نەوت بەرزبکاتەوە.

بەپێی سەرچاوە ئامارییەکان، عێراق لە پلەی چوارەمی خاکە نەوتخێزەکان بوو (تابلۆی لای چەپ لە خوارەوە) کە کەرگە نەوتییە سەلمێنراوەکانە، کە بەشی کوردستان لەم کەرگانە نزیکەی ٤٠٪ی تەواوی سەرچاوە نەوتییەکانی عێراقە. لەئەگەری سەربەخۆیی، وڵاتی کوردستان بە تەنها دەتوانێت رۆڵێکی گەورەتر لە هێزە ئابوورییەکانی ناوچەکە بگێڕێت. تابلۆی لای راست (خوارەوە) پلەی وڵاتی کوردستان دوای سەربەخۆیی پیشاندەدات. بەپێی هەناردەکردنی ١.٨ ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، بۆ ساڵی ٢٠١٨ داهاتێکی ساڵانەی ٣٣ ملیار دۆلار (نەوت بە ٥٠ دۆلار) تەنها لە فرۆشتنی نەوتەوە دەبێت. بەشی داهاتی گاز لەبەرچاو نەگیراوە.

ئەم پلەی نەوتییە بۆ ٩٣ ساڵ فرۆشتنی نەوت بە نرخەکانی ئێستا، دەتوانێت بەردەوام بێت.

شەڕی ئێران و عێڕاق

گرنگی نەوتی کەرکووک لەوەدایە کە به زەختی دەرەوە، ئێران و عێراق لە ماوەی هەشت ساڵ شەڕ ڕێگەیان پێنەدراو بوو زیانی گەورە بە هەناردەکردنی نەوتی یەکتر بگەیەنن. بەردەوامی شاڕێگەی نەوت لە کەرکووکەوە ئەوەندەیە کە لە ماوەی تەواوی ساڵانی جەنگ لە نێوان ئێران و عێراق، فڕۆکەکانی ئێران هیچ کات سەنتەر و چاڵه نەوتییەکانی کەرکووکیان بۆردوومان نەکردووە، وەک ئەوەی هەمیشە رێککەوتنێک لە نێوان ئێران و بەریتانیادا هەبووبێت کە شاڕێگەی هێڵە نەوتییەکان نەوەستێت. سەرەڕای هەموو زیانە مرۆییەکان، دەسەڵاتە گەورەکان رێگرییان لە جەنگێکی کردووە. شەڕی ئێران و عێراق ئەی بۆ ٨ ساڵ بەردەوام بوو تا کاتێک شەڕی کەشتییە نەوتکێشەکان دەستیپێکرد و ئێران لە ناڕەزایی بەرامبەر بە پشتیوانی وڵاتانی کەنداو لە سەدام، دوو کەشتی کوەیتی کردە ئامانج و دەستبەجێ ئەمریکا کەشتییە جەنگییەکانی ئێرانی لە کەمتر لە چەند کاتژمێردا نوقم کرد و ئێران دوای ئەم رووداوە و گواستنەوەی شەڕ و مووشەکباران بۆ ناوەندەکانی شارەکان وا زۆربەیان دانیشتووانی فارسن (شەڕی ٥٢ رۆژەی مووشەکبارانی شارەکان)، ئاگربەستی پێشنیارکراوی سەدام و نەتەوە یەکگرتووەکان پەسەند کرا.

کەرکووک، کرماشان.

هەرچەندە سنوورە سیاسییەکان بەشەکانی کوردستان لە یەکتر جیا کردووە، بەڵام سروشتی و زەمینناسی خاک و سەرزەمین پەیوەستن. ئەگەر سەرنج لە نەخشەی ساڵی ١٩٣٥ بدرێت، چاڵ (basin) و سفرە نەوتییەکانی کوردستان لە نێو کرماشان و ئیلام دەستپێدەکات. بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی oilprice، دەگوترێت کە دێهلۆرانی (کرماشان) کوردستان زیاتر لە ٥ ملیار بەرمیل نەوتی ژێرزەمینی هەیە، کە ئێستا گۆیە هەر رۆژە زیاتر لە ١٠٠ هەزار بەرمیل دەردەهێنرێت. بە لەبەرچاوگرتنی کانزا گەورەکانی ناوچەی دێهلۆران و ئیلام، ئەم گومانە پتەوتر دەبێت کە ئەگەری ئەوە هەیە کە سێ ئامانجی تایبەت رد بێت، لە پێناویدا جێبەجێ دەکرێن:

١. پێشتر ئێمە دەزانین کە پرۆژەی گواستنەوەی ٣ ملیۆن کەس لە ناوەندی فارسەکان ئێران بۆ دەریای مەکران بەلووچ لە ئارادایە، و ئەم ڕاستییە کە هۆکاری ئەم گۆڕانی دیمۆگرافییە، دەتوانێت بوونی سەرچاوە نەوتییەکان بێت. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەگەر ئێستا پەرە بە ناوچەکانی بەلووچستان و مەکران نادرێت، لە هەمان کاتدا بۆ کۆچبەرانی فارس نیشتەجێبوون ئامادە دەکرێت، لە کرماشان و کوردستانی ئێرانیش بوونی پرۆژەیەکی هاوشێوە بۆ ناوچەکانی زاگرۆس دوور دەبیندرێت. نەبوونی چاودێری و نۆژەنکردنەوەی خانوو بۆ بوومەلەرزەلێدراوەکان و هاندانی ئەوان بۆ کۆچکردن، ئاماژە بە پرۆژەیەک دەکات بۆ چۆڵکردنی دانیشتووانی کورد لە ناوچەکانی سەرچاوە نەوتییەکان. پارەی جووتیارانی کەرکووک بۆ ئەوە نادرێت تا ئێفلاس دروست بێت و جووتیاری ناوچەی خانەقین و کەرکووک زەوی نەوتییەکان چۆل بکەن. جووڵەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی له کوردستان و لە ناو عێراقدا، و چۆڵکردنی هەندێک لە گوندەکانی دەوروبەری خانقین لە کوردستانی عێراق، ئەم گۆڕانکارییە دیمۆگرافییە لە هەردوو لای سنوور پیشاندەدات. ستەم و کۆنترۆڵکردنی زانیاری و میدیا رێگری لە پشکنینی وردی زانستیی ئەم ئەگەرانە دەکات.

٢. نووسەری ئەم دێڕانە لە وتارێکی دیکەدا (بۆچی ئاخوندێکی ئەسفەهانی ناوی خێزانی خۆی بۆ کرماشانی دەگۆڕێت) ئاماژەی بە پرۆسەی گۆڕینی ناسنامەی ئایینی کرماشان کردووە. بە لەبەرچاوگرتنی مێژووی ساڵی ١٩٣٥ی گرێبەستی دوو هێڵی بۆری، پەیوەندییەکی مانادار لە نێوان پلانەکانی پەرەپێدانی شێعە لە ناوچەکانی ئیلام، کرماشان و بە تایبەتی پەیڕەوانی ئایینی یارسان دەبینرێت. ئەم کێشەیە ئەوکاتە گرنگتر دەبێت کە بە وردی لەوەربەری سنوور لە بەشی خانەقین هەوڵێکی هاوبەش (گۆیە لە نێوان ئێران و بەریتانیا) بۆ نزیککردنەوەی مەخموور و خانقین بە نەجەف و کەربەلا و ئەگەرەکان بۆ واتیکانێکی شیعە کە لە داهاتوودا سەرهەڵدەدات، دەبینرێت. هەموو پلانەکان بە تەواوی لەسەر بنەمای هێڵە نەوتییەکان و سەرچاوە نەوتییە ژێرزەمینییەکانی کوردستان دەکرێت.

٣. بە لەبەرچاوگرتنی هاوبەشی ژێرزەمینی سەرچاوەکان، ئەگەری کەنالسازی یان لکاندنی ڕێگا نەوتییە ژێرزەمینییەکان دوور لە چاوەڕوانی نییە، بۆیە تەقینەوەکان یان لەرزینەکان دەتوانن لە پێناوی گواستنەوەی ژێرزەمینی سفرە نەوتییەکانی ناوچەی خانەقین بێت. رۆژێک دوای داگیرکردنی کەرکووک لە لایەن عێراق (و ئێران)ەوە، کۆمپانیای BP لەگەڵ حکوومەتی عێراق گرێبەستێکی ساڵانەی نەوتی کەرکووک واژوو دەکات.

پوختە وئاکام

ئێستا دۆخی یاسایی گرێبەستی خەتی سوور ڕوون نییە، هەرچەندە لە رووی مێژوویی، جوگرافی و کۆمەڵناسییەوە ئەمە بۆ عێراق و کوردستان سەلمێنراوە. بەڵام ئەوەی دیارە ئەوەیە کە دوای ڕیفراندۆم، بە شێوەیەکی یاسایی خاوەندارێتی ئەم خاکە و سەرچاوەکانی بۆ کوردستان گواستراوەتەوە.

بەپێی لێکۆڵینەوەیەک، لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا نزیکەی یەک ملیۆن مرۆڤ ودانیشتووی کورد بەهۆی کوشتنەکان، کۆچپێکردنی زۆرەملێ، قەدەغەکردنی ئابووری و تاوانەکانی وڵاتانی دەسەڵاتدار بەرامبەر ئەوان لەناوچوون و کوژراون. ئەگەر ئەم تاوان و کوشتارە گەورەیە رووینەدابا، کوردستان لەگەڵ هەموو قوربانییەکان و دانیشتووانەکانی، دەبووە هێزی یەکەم یان دووەمی رۆژهەڵاتی ناوین.

ئێستا کە کوردەکان دوای ١٠٠ ساڵ خەبات بۆ ئازادی لە کۆلۆنیالیزم، بڕیاری ئازادی و سەربەخۆییان داوە، دەنگە ئازاکان و قەڵەم بەشەرەفەکان، زەمیر و وجدانیان بکەنە دادوەر و فشار بخەنە سەر حکوومەتەکانی خۆیان و دەنگێک بن بۆ تەنها بزووتنەوەی دژە کۆلۆنیالیستی رۆژهەڵاتی ناوین. کوردەکان بە دامەزراندنی وڵاتێکی ئازاد، دەتوانن کۆتایی بە دۆخەکانی کۆلۆنیالیزمی دەرەکی، شەڕه بەردەوامەکان، گرێبەستە نهێنییەکان و ستەمی نەتەوەیی و ئایینی بهێنن. سەربەخۆیی کوردستان هەم یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئاوەدانکردن و ئازادی دراوسێکانی و هەم لە ماوەی ١٥ تا ٢٥ ساڵدا دەبێتە یەکێک لە سێ هێزی کشتووكاڵی-نەوتی و ئابووری رۆژهەڵاتی ناوین.

بەکارهێنان، کۆپیکردن، ئاماژەدان و بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە بە ناوی نووسەر و سەرچاوەیەوە ڕێگەپێدراوە.

سەرچاوەکان:

State Dept, The Red Line Agreement, https://history.state.gov/milestones/1921-1936/red-line

Riches Beneath the Earth, Colbert C. Held, From Middle East Patterns. People, Places and Politics 2000, Westview Press

William Stivers; A Note on the Red Line Agreement, Diplomatic History, Volume 7, Issue 1, 1 January 1983, Pages 23–34, https://doi-org.ccl.idm.oclc.org/10.1111/j.1467-7709.1983.tb00380.x

https://foreignpolicy.com/2018/09/18/once-upon-a-time-america-needed-syria/

http://www.mafhoum.com/press6/170E12.htm

http://wondersofworldengineering.com/oilroute.html

https://oilprice.com/Geopolitics/International/Who-Profits-From-Irans-Oil-Major-Exodus.html

Dr. Pejvak Kokabian