هۆکاری نەداری و فەقیری لە کوردستان

دیبەیتی ئابووری

 

ئەوشەو وەک و وەعدێک دابوومان پێشوتر لە خزمەت کاک پژواکی کەوکەبیاندا ئەبین سەبارەت بە ئابووری کوردستان ، ئێمە وەک و پێشوتر وەعدمان دابوو بە خەڵک سەبارەت بە مسەئەلی داگیرکاری لە سەر کوردستان و موستعمرە بوونی کوردستان و نوعی هەڵسوکەوتی داگیرکەر بەرانبەر بە خەڵکی کورد هەندێک مسائیلمان بەحس کردبوو لەبەر ئەوە ئەم مسائیلانە جێ بەخێن لە ناو خەڵکی کورد و خەڵکی بە باشی بزانێت ئەو تەعامولەی لە گەڵیانا ئەکرێت ، دەلیلی ئەوە نییە کە لە مەرکەزەوە دیموکراسی بەرقەرار نییە ، دەلیلی ئەوە نییە کە ئەمانه قانوونی ئەساسیێکیان تەعریف نەکردوەتەوە کە تیا هێندێک ماف دەستەبەر بکەن ئەو نگاهە کە بەرانبەر بە کوردستان و میللەتی کورد هەس ، له سیستەمی دەوڵەتی ئێرانیا له سیستەمی داگیرکەرانی کوردستانا نگاهێکە کاملەن نگاهێکی موستعمەرانەیە بەرانبەر بە کوردستان و خەڵکی کوردستان ئێمه ئەمشەو سەبارەت بەم مسئلە هەر وەکو دوێنە شەو ئیشارەمان پێکرد و نموونەمان هاوردەوە له ئێستعماری بریتانیا و هێندوستانا و له جێگەهای موختەلفی دونیا و لە میسرسیشا ئاماژەمان پێ کرد کە ئێستعماری بریتانیای چۆن توانیبووی به مقدارێکی زۆر کەم موستەشارەوە بتوانێ هێندێکی دووسەد و پەنجا ملیونی کۆنترۆڵ بکا بتوانێ میسرێک بەو تەمەدونە بەو پێشینە تاریخیە کۆنترۆڵ بکا ، هەر بۆیێک واجبه ئێمە وەختێک ئێژین زێهنیەتەکان دەسکاری ئەکرێ وەختێک ئێژین پلانمان بۆ دائەڕژن پرۆژەمان بۆ جێبەجێ ئەکەن و ئێمە بەرەو مەسیرێک ئەوەن کە نەتوانین مسئەلەی عەسڵی خۆمان تەشخیس بەین لەبەر ئەوە بتوانین خەباتێکی تۆکمەوە و شۆڕشێکی لە سەرا دابنێین واجبە بەند بە بەندی ئەو مسائیلانە کە بۆ خەڵکی کوردستان تەرح کریاگە وە خەڵکی کوردستان ئێمڕۆ پێی وایە ئەمە موتاڵباتی مەردمی کوردە ئەمە حقوقێکە کە کورد ئەتوانێت به گۆڕینی حکومەتی مەرکزی لە تارانا بە هاتنی سیستمێکی سێکولار بە هاتنی دیموکراسیکی پەڕلەمانی بتوانێ مافی خۆی دەستەبەرکا ، له کاتێکا وانییە تەمامی ئەمانە ئینحرافێکە بەرانبەر بەوەی کە خەڵکی کورد وشیار نەبێتەوە تا ئەمانە بتوانن بە شێوێکی کاملەن سیستماتیک بە هاوکاری خۆمانەوە بە دەستی خۆمانەوە دەروونی ئێمەیان حیچ داگیرکردگە بتوانن بە تەوری کولی بمانسڕنەوە ئیرادەی هەر گونە موقامەتێک لە بەیەن ببەن و ئێمه حەل بکەن لە ناوی خۆیانا ، ئیمشەو سەبارەت بە مسئلەی ئابووری ڕوو لە کاک پژواک ئەکەین کاک پژواک کەسێکی شۆڕشگێرە و کەسێکی دەوڵەت خوازە و لە کوڕە شوڕشگێڕەکانی کوردستانە
کاک پژواک بەخێر بێن من موقدەمێکم بەحسکرد وەکو ئەوەی شەوانی پێشووتریش بەحسم کردبوو و خۆشحاڵ ئەبین ئیمڕۆ نەزەراتی ئێوە و نگاهتان بەرانبەر بە مسائێلیک لە کوردستان و بەتایبەت لە لحازی ئابووریەوە جێبەجێ ئەبێ ببیستین و بەشی کەن لە گەڵ خەڵکا

پژواک : لە خزمەتانا عەرزکەم کە مسئلەی ئێمەی کورد لە ئێرانە مسئلەی فره پیچدەترە لە مابقیه بەشەکانی کوردستانا ، لە حەقیقەتا ئێمە دەرگیری چ بوگین ، دەرگیری سیستەمێک بوگین کە تواو سیستمی حوکمڕانیەکەی لە ڕئیسەکەی خۆیەوە ئەگرێ لە سرۆکەکەی خۆی ئەگرێت ئەو سرۆکەش لە عەسڵا ئینگلیسیە ، یعنی سیستمێک کە ئێستا هەس و ئێران بەڕێوە دەبات حیچکی هی خۆیان نییە و سیتمێک که ئێنگلیسیە کان له موستعمەراتی سابقی خۆیانا و مەخسوسەن لە ئافریقا و له هێندوستانا بەڕێان ئەبرد ئەم سیستەمه جۆرێک حکومەت دەکات جۆرێک کار دەکات کە سەعی ئەکا تەواو تەمرکوزی قودرەت لە ڕێگەی نزمایەوە بێتێرێتە دەس قودرەتی موتەمرکزی ئێقتسادی ، چۆن ئەمکارە ئەکات ؟ و ئەم کارەی کرگە ئەگە تەوجو بکەن وەختێک کە ئێنگلیسی گەل هاتن بۆ ئێران لە عەسڵا بۆ حکومەت کردن بەمل ئێرانا و بە شێوێکی موستقەیم و دەخاڵەت فرەتر ، ئەمان هاتن چیان کرد؟ هاتن بە دەوڵەتی ئێرانی مەخسوسەن پەهلەوی ئەوەڵ هات کۆمێکی شایانی کرد کۆمەکێکی بێ نەهایتی کرد که چ بکات ؟ کە بتوانێ سیستەمی ئێران موتەمرکزکا ئەوە بوو که ئەوینین تواو ئەو مسائیلە کە لە ئێسکانی عەشایرا و کوشتاری تەواو عەشایر و باقی میللەتەکانی تر بۆ موتەمرکز کردنی ئێران بە ناو تەختەخاب و یا ئێسکانی ئیلات بوو لە ژێر چاودێری ئینگلیسیەکانا ، ئەمە گوزارەشەکانی هەس لینکی مقالەکان ئەنێرم بۆتان و بینێنە بان سایت.

ئینگلیسیەکان ئیحتیاجیان بوو کە بەر بەگرن بە حەمڵە منافعات و مستعماراتیان لە هێندا ، هاتن ئێرانیان گەورە کرد چۆن ئێرانیان گەورەکرد بە وەسیلەی فارسەکان ، فارسەکان تەنیا میللەتێک بوون کە قەبووڵیان کرد کە به نمایەندگی لە ئینگلیسیەکان هەر شەرایەتێک قەبووڵ بکەن فەقەت لە سەر دەسەڵات بن ، ڕەفیقێکمان هەیە بەحس ئەکا و ئێژێ ئینگلیسیەکان ئەوەڵ دەفحه چوو بۆلای دانێک له سەرانی بەختیاری پێشنیاریان پێکرد تۆ ببه به نمایندەی ئێمه و ئێمە پشتیوانی تۆ دەکەین بەڵام بە شەرتێک که ئەم پلانی ئێمە بەرنە بەرۆ کە ئێران مەرکەزی بکەین ، ئێران مەرکزی کردن بە واتای تەاو ئەو نیمچه دەوڵەت گ
ەلە کە وجودی بوو وەکو کۆنفدراڵێک هەرچەن ئێستە ئەم کەلەمەی کۆنفدراڵە فرە مەعنی ئەکوێتە پشتیەوە ، هەرکام لەم دەوڵەت گەلە لە ناو قانوونی ئەساسی ئێرانیشا مەمالکی مەحروسە بووە ئەیالات و ویلایەت ، یانی ئێران دوو نەوع پێکهاتەی لە خۆ ئەگرت کە سریەێکی ئەیالات بوو کە سریەێکی ویلایەت بوو ، ئەیالات و ویلایت فەرقیان بوو لە گەڵ یەک مەسەلەن وەک و تەفاوتی سیستەمی ئوستانێک لە کانادا و سیستەمی ئەیلات ستەیت لە ئەمریکا ئەم دوو دانە سیستەمە کامڵەن جیاوازە سیستەمی کانادا دەسڵاتی کەمترە و حەق جیابوونەوەیان نییە بەڵام سیستەمی ستەیت لە ئەمریکا حەقیا هەس ئەمە جیا لە حەقی تەعینی سەرنوشت ، ئەوەسە کە ئەمە لە عەسڵا بە پلانی ئینگلیسەکان بوو کە گروهێکی خاس کە فارس بوون کە دەسڵاتیان بە جێگەی خاسی ئێران و جوگرافیای زاگرۆس نەبوو هاتن ئەمانیانە چون ئەیان زانی کە ئەمانە موتیع ترن و ڕەحەت تر پلانەکانی ئەوان جێبەجێ ئەکەن هاتن ئەوانیان هاورد و لە حاڵێکا ئەمانە داوایان کرد بوو له مابقیە میللەتەکانی تر لە حاڵێکا داوا کردنیان لە میللەتی بەختیاری مەکتوبە کە بێت بەڵێ ئێمە پشتیوانی لە ئێوە ئەکەین بەڵام ئێوە بێن باقیەکانی تر سەرکوب بکەن و حکومەت بکەنە مەرکەزی ، حکومەتی مەرکزی بوون بۆچییە؟ ئینگلیسەکان تەجروبێکی فرە قەشەنگیان هەس له بەڕێو بردنی موستعمەراتا ، چۆن ؟ ئینگلیسەکان وەختێ چونە ئافریقا و چونە ئەمریکای لاتین ئەرتەشیان برد و تەدەرکاتیان برد بەڵام نەیاندەزانی چ بکەن تەک ئەم وڵاتە گەلە ، ئەویش چ بوو چون ئەوان سیستەمی ئابووری خۆیان بوو ، خۆیان لە بەینی خۆیانا تەولیدیان ئەکرد خۆیان کاڵایان بوو چتێک بە ناوی مارکێت و بازاریان بوو کە کاڵا لە گەڵ کاڵا ئاڵوگۆڕ ئەکرێ ، ئینگلیسەکان وەک باقی موستعمەرەکانی تر نەهاتن بێن بیانکوژن و تەواو مەنابعیان لێ بگرن ، ئەمان هاتن وتیان ئەتوانین بەرنامەیان بۆ بڕێژین و لە مان ئیستفادە بکەین و بە کاریان بێنین.

من ئەم مساڵەم بۆیێک هێنا کە گەرکمە بێژم کە سیستەمی ئێرانی لە سەر هەمان بنەما داڕژیاگە و چوەتە بەرۆ ، ئەمانە هاتن مەفهوومێکیان دروسکرد بە ناو هات تەکس ئێجتیوتی ، هات تەکس چی بوو؟ لە عەسڵا سیستمێ بوو ئەیوت هەر بنماڵێک چ تەک تەک یان ڕەیسی بنماڵەکە بە هەرحاڵ پیاگ بوو یان ژن بووە ئەشێ له ئاخری ساڵا ئەم تیکە کاغزەی وا ئێمە ئێژین ئەشێ لە ئاخری ساڵا ئەم تیکە کاغزە بیاتەوە بە ئێمه مەگەرنا ئەتان کوژین یان ناهێڵین ژیانێکی ئاسوودە بکەن ، ئەم کاریانە چۆن کرد ؟ ئەمە لە عەسڵە موزەفیان کرد که ئەمە لە ئاخر ساڵا تەحویلیان بەنەوە ، ئەوان کە چوون بۆ وڵاتێکی دوور دەست چون ئەیانتانی بژین مەجبور بوون لە مەردمی لۆکاڵ و لە خەڵکی لۆکاڵ تەمینی ئازوقە و لۆجیستیک و بەرنامەکانیان بەڕیو ببەن ، نەیان ئەتانی خواردەمەنی لە بەریتانیاوە ببەن بۆ ئەمریکای جنوبی ، ئەمه بوو بە بایسی ئەوە کەسەی که تەولید کنندەی محەلی بوو تولید کنندەی موادی خام بوو مجبور بوو بە خاتری ئەوی گیانی بپاڕێزرێ و گیانی حیفز بێ له ئاخر ساڵا مەجبوور بوو سەروازی ئینگلیسی وەختێ دێت ئێژێ من ئەونە گەنمە یان ئەونە شیرەم پێویستە و لە جێگەی ئەوا ئینگلیسەکە هەر ئەو کاغزەی ئەدا پێ و ئەویش کاغزەکەی هەڵدەگرت بۆ ئاخری ساڵ ئێسە ئەم کاغزە لە دەس ئەم شەحسە بوو تەبدیل بوو به پارە تەبدیل بوو بە پووڵ و وتیان ئەمه معادڵ گونیێک برنج یان گونیێک گەنمە ئەم هات تەکسە لە عەسڵا بایس بوو کە وەسیلەی موبادڵەی ئینگلیسی جەریان پەیا بکا لە ناو ئێقتسادی محلەیا ، دوکتۆر موحەممد قولیه مەجد کتێوێکی هەس بە ناو نەسڵ کوشی ئینگلیس لە ئێرانا له بینی ساڵی 1908تا 1917 ئێژێ لە بیست ملیون جەمعیەتی ئێران نۆ ملیونی له برسیەتیا ئەمرن و ئەمه تەقسیری ئەرتشی بریتانیا بووگە بۆچە؟ بە خاتری جەنگ جەهانی ئەوەڵ بوو کە ئێژێت سەرباز گەلی ئینگلیسی هاتگن و ئەیانزانی شەڕە و بۆ ئازووقەی زمسان هەموویان لە لۆکاڵەکان له مەناتق موختەلەفی ئێران مەخسوسەن ڕەزایە و مەهاباد کۆ کردوەسەو و تەقریبەن پووڵی فرەشیان داگا پووڵیش هەر ئەو کاغزە ڕەنگیەی خۆیان داوە هاتن پووڵی خۆیان داوە پێیان و تەواو ئازووقەیان لە دەس مەردم گردبوو ، زمسان تێ قەحتیێ گەورە پێش دێ قەحتی گەورەی قەرەنی بیستەمی ئێران پێش دێ و نیمەی مردمی ئەم وڵاتە زاگرۆس و شەرق لەو بەشەدا لە برسیەتیا ئەمرن کار بە جێگەێک گەیبوو کە مردم یەکتری ئەخۆن مناڵی یەکتری ئەخۆن.

ئیتفاقک کە کەفت لە ئێرانا و پێش ئەوەی ئەم سیستەمی ئاوا خۆی ئەخزێنێتە ناو لۆکاڵ و ئەمان حیچ کارێکی تر ناکەن بێجگە ئەوەی به زۆری ئەسڵەحە و ئەم کاغزە ببێتە مێعاری ئەندازه گیری کاڵا و خەدەمات وخواردەمەنی و … ئەم کارەیان بردوەتە بەرۆ
پەیمان حەیدەری : ئەوەی کە ئێستا ئێوە ئاماژەی پێ ئەکەن بەستەرێکی تاریخیە لە چۆنیەتی ئێستعماراتی لە لایەن دەوڵەتی بریتانیاوە ئەوەی کە ئێوە باستان کرد ئەوە بوو کە لە وڵاتانی ئەفریقای سیستەمێکی دروس کرد بە ناوی هات تەکسەوە و ئەم کاغز
ە حیچ پشتیوانەێکی لە پشتا نەبوو سرفەن بۆ خاتری ئەوەی سەربازێکی بریتانیای ساحێو قودرەت بوو وە بە زۆری ئەسڵەحە ئەیدا بە کابرای ئەفریقای ئەم کابرای ئەفریقایە موەزەف بوو لە ئاخری ساڵەوە بۆ خاتری پاراستنی خۆی و بنماڵەی ئەمە تەحویلی ئەرتەشی بریتانیا بداتەوە ، له ئیزای ئەم کاغزەی کە وەری ئەگرت کاڵای ئەسەندەوە لە کابرای ئەفریقای یەعنی شیری لێ ئەسەند گەنم و حەیوان و گۆشتی و … لێ ئەسەند ، ئێوە خەریکن بەحسی ئەو سیستمه دەکەن کە دەوڵەتی بریتانیا چۆن موستعمەراتی خۆی ئیدارە ئەکا و ئەیان هاڕێ و سواریان ئەبێت و ئەتوانێ تواوی ئەو موادی خامەی کە ئەتوانی بەرهەمی پێ دروست بکەی لە دەستیان دەر ئەکا وە کاریشان ئەکا بەوەی کە فەقەت خام تەولید بکەن و نرخی خامەکەش ئەو تەعین ئەکا بەو کاغزەی کە پشتوانەی هێز و ئەرتشی بریتانیای وا له پشتا، ئەمە دەقیقەن نەوعی سیستمەکەشیان گەر ئیشتباە نەکەم لە ئێرانیش هەروا بووە ، ئێران موستعمەرە بوو و ئێعترافی پێ ناکەن دەنا دەبینی ئەرتەشی بریتانیا پێنج شەش هەزار نیرو ئەنێرەتە ئێران و ئێژێ مەرزەکانی تۆ بۆ تۆ پاسداری ئەکەم و ئەمنیەتت بۆ تێرم و ئەبێت حقوقیان بەیت و بانک دا ئەنێت و بانکی شاهی دا ئەنێت کە لەوێ حقوقەکان بدەن ئەمە دەقیقەن هەمان بەستەره، ئێوە گەرەکتانە ئیشارە بکەن لە سەر ئەمەی کە بەستەری حکومەتی مودێڕن لە ئێرانا ئەمەی کە دەوڵەت میللەتی مودێڕنی دروس کرد سیستمێکی سێنتڕاڵی مەرکەزی هاورد ئەمە سیستەمێک بوو کە بریتانیایەکان بۆ ئێران دایان نا و ئێران لە سەر هەمان ڕەوت و هەمان ڕەوشی بریتانیایەکان کار ئەکا بەرانبەر به سەر زەمینانێکی تر کە گرتویەتی و عەلەل خسوس کوردستان.

پژواک کەوکەبیان : بریتانیا چ لە هێندا چ لە ئینگلیسا وەختێ ئەچوو بۆ حوکمڕانی تەبقێکی خاس کە لە گشتی موتیعتر بوو و قەبووڵی ئەکرد ئێنتخابی ئەکرد و ئەمی ئەنیا سەر باقی ئەوانی تر ، ئەگەر ئەوانی تر شۆڕشگێڕ بووایەن سەرتەق بووایەن و موتیع نەبووایەن ، ئەم لە عەسڵا دێت بە ئەو تەبەقەی بن دەستی خۆیا ئەوان کۆنترۆڵ و سەرکوب دەکرد ، حیچ وەخت دەس خۆی چەپەڵ ناکا دەست خۆی کەسیف ناکا ، ئەوەسه کە مەسەڵەن هێند بە وەسیلەی تەبقێکی تری هێندی ئەخسێتەوە یا مەسەڵەن لە جوغرافیای ئێرانا تێ ئەسڵحە و تەواو ئەرتەشی ڕەزاشا کێ تەمینی کرد؟ مەگەر بەغیر ئەز مەواد و کەلەو پەل و نەفتی زاگرۆس ، تێت لە نەتەوەی سەرتەق ڕیسۆس ئەگرێ مەنابع ئەگرێ ئەیدا بە ئەو کۆمپرادۆرە یان ئەو تەبەقەی که موتیعی خۆیه کە ئەوبێت ئێمەی پێ بکوژێت و بە سەر ئێمەیا حکومەت بکا و بەردەوام بێت ، لە کەیسی ئێرانا ئەو تەبەقەی موتیعە تەبەقەی فارس بوو کە بە ڕیاکاری و بە پلاندان تەک ئینگلیسا و ئەم سیاسەت گەلەی کە لە ئێرانا بەڕێو ئەچێ حیچکامێکی ئێرانی نییە، یەعنی ئەمە لە هۆشی ئێرانیا نە هاتگە دەرۆ ئەمە گشتی حوکمرانی ئینگلیسە و بەداخەوە ئینگلیسی خۆی له موستعمەراتی سابقا ئەم ڕەسم و ڕەوشەی بەرداگە ئێستا به ڕەوشێکی نوێ دەچێتە بەرۆ ، بەڵام بەداخەوە فارسەکە چون خۆی ئابدەیەت نەکرگە هەر ئەو سیستمە قەدیمەسه ئێسا ئەو سیستمە قەدیمیە چەس؟ بۆ مەساڵ ئێران بە غیرەز نەفت سریێک چت گەلی هەس بۆ مەسرەفی داخڵیە بۆ سادرات نییە چونکە کە سادرات بێ ئەو وەختە باقی کشوەر گەلی دەور و بەری ئێران زەرەر ئەکا ، قەرار نییە ئێران سادرکەری چای بە ئەفغانستان یان هێندستان بێت قەرار نییە ئێران سادرکەری برنج بێت به عێراق قەرار نەبووگە ، ئەمە سەد ساڵە.

تێن چه ئەکەن؟ تێن بۆ ئەوە کە سیستەمی ئێران بەرنە بەرۆ تێن سریێک ئێنحساراتی دەوڵەتی دا ئەنێن ئەمە سوسیالیسمێکی تەقریبەن لەندەنیە موتەعەلەق بە لەندەنە ئەم سوسیالیسمە ئێژێ تۆ تۆنباکوکاری تۆی تۆنباکوکار حەقت نییە تۆ زەحمەتەکە ئەکێشی کاریگەر هی تۆیە دان هی تۆیە ئاو هی تۆیە زەوی هی تۆیە ئەمانە حەمووی هین تۆ و ئاباو ئەجداتا، تێ ئێژێ تۆ ئەم کارە بکە بەڵام وەختێک کە مواد خامەکە ها بە دەستۆ حەقت نییە بیفرۆشی یا حەقت نییە واحیدی تەولیدی دروس بکەی که بێت ئەمە بکەیتە سیگار و بیفرۆشی چونکە سادراتی سیگار مۆنۆپۆلیە سیگار لە تەواو خاوەرمیانە ئەشێ بە دەس مۆنۆپۆلیه ئینگلیسە کە کۆمپانی سیگارە ببێت ، ئەشێ مۆنۆپۆلی بەدەس ئەوە بێت ، دەوڵەتی ئێرانی تێرت سازمانێک دروس دەکا بە ناوی سازمانی دوخانیات گەورەشی ئەکات و جوانیشی ئەکات ساختمانی گەورەو و بەرزیشی بۆ دروست دەکا ئێژت فەقەت تۆ حەقت هەست بەم سازمانە بیفرۆشیت و لە دەرەوە کەس حەقی نییە لە تۆ بیسێنێت ئێمە ئەتانین پرۆسێسی بکەین و ئەنواعی مارکی سیگاری لێ بەرهەم بێنین و ئەو جۆرەی وا خۆم گەرەکمە بەو قیمەتە ئەیسێنم لێت بەهاکەی خۆم ئێژم چەنێک بێت ، ئەوەسە کە کشاوەرزەکە حیچ وەخت نازانێ کە مەسەڵەن قیمەتی حەتا یەک سەدومی قیمەتی تونباکوی بازاری دنیا نەبێت هەر ئەم شتە بۆ شرکەتی قەند و شەکریش هەس بۆ سازمانی ئێنحساری برنجی شومالیش هەس بۆ مسئلەی گەنمیش هەس بەناو سازمانی غەلە ، سازمانی غەلە وەزیفەی ئەوەسە کە
حەتمەن گەنم هەرزان لە کشاورزێکی بێچارەی زاگرۆس بسێنێت و بەو جۆری وا خۆی حەز ئەکا ئاردی بکات جا جالبیش ها لەوا کە بێهتەرین گەنم هی زاگرۆسە بەڵام وەختێ کە تێت مەواده خامە گەنمەکە ئەگرێت لە کارخانەی ئاردا منی تەبەقەی شەخسی ئیجازەم نییە ئەو کارخانەم بێت تێ خۆی ئەو کارخانەیه دەکاتە خسوسی و دیباتە مەناتقی ئێرانی مەرکەزی کارخانەی خسوسی ئەو هەسی و دەور وبەر زاگرۆس نیەسی تا ئەوجێگەی من خەوەرم بێت ، تێ لەوێ ئەیکاتە ئارد بەڵام ئاردەکە بە ڕەوشی دەوڵەتی خۆی تێ بازەم تەقسیمی ئەکات لە بەینی نانەوا خانەکانا، بۆچە ئەو کارە دەکات؟ کە کاورای نانەواخانەی ئیسفەهانی ئەگەر ئاردێکی چەرمگ دێتە دەستی فکر کا ئەمە گەنمی شیراز یان ئیسفەهانە لە حاڵێکا ئەمە هی کوردستانە بەڵام ئەو متەوجە نەبێ کە جنسی زاگرۆسیەکە مەڕغوبەکە تێ لێرا غەشێک ئەنجام ئەدا، یانی لە مەرحەلی خام تا کاڵای تەولیدی تێت ئەم ئیتلاعاتە غەش ئەکا مەسەلەن من خەبەرم هەیە کە ئاردێک بە نانواخانەی سنەی ئەدەن تەک ئاردی کەرەجا فەرق ئەکا ئاردی نانەواخانەی سنە مومکنە هی گەنمێکی نا مەرغوب بێت.

پەیمان حەیدەری: بەحسێک ئێوە گەرەکتانە بیکەن ، پێشوتر من بێژم هێندێک مەفروزات کراوەتە ناو زێهنی ئێمەی کورد یەک لەوانە ئەوەسە ئێمەی کورد بەفرۆشتنی موادی خام و سامانە سروشتیەکان و بەتایبەتی ئەگەر نەوت نەبێ ناتوانین بژین ئەمە لە کوێ تایدیش کریاگە لە کوردستانی داگیرکراو لە لایەن عێراقەوە تۆ ئەبینی کە ئەمڕۆ ئەمانە بوجەیان لە بەغداوە بۆ نایە خەڵک هاوار ئەکا برسیمەو و مەعاش نییە ، ئەمە ئەبێت بە دروست کردنی ئەو بنەمایە لە زێهنی ئینسانی کوردا کە تۆ ئەگەر دەست ببەی بۆ دەوڵەت دەست ببەی بۆ سەربەخۆی نان نییە بیخۆی چۆن ئەم نانەی تۆ ئیمڕۆ ئەیخۆی پوڵی نەوتی مەسجد سولێمان و پوڵی گازی پارسی جنوبی خەریکە ئەمە ئەکاتە ناوی زێهنت ئەمە دوو بەشی هەس یەعنی بەشێکی زێهنیەت سازیە مەفهووم سازیە لە ناو زێهنتا و ئێنحراف بردنە بەحسی ئەوە ئەکەن کە چۆن سیستەمی دەوڵەتی ئێرانی مودێڕن کۆپی کراوی سیستەمی موستعمەرەی بریتانیایە ، وە هەمان کارێک کە بریتانیا لە هێندوستان کردویەتی ئێران بۆ ئیدارەکردنی کۆمەڵگای ئێران و بە تایبەتی وڵاتێک وەکو کوردستان کە لە ژێر چمکیەتی و پەل ئەهاوێت بۆ کوردستانەکانی تریش دەقاو دەق هەمان سیستەم و هەمان بەرنامەی جێبەجێ کردوە ،لە بەشی کاری سیاسیا لە بەشی زێهنیەت سازی و لە بەشی پڕۆپاگاندا لە بەشی میدیا لە بەشی سیاسەت های ئێعمالی سولتە ئێمە نەوعیەتی جۆراوی ئەم نەوع تەفەکورەمان دەرخستوە تا بە ئیمڕۆەوە و بەردەوامیش ئەبین لە سەری ، لە سەری مسئلەی ئابووریەکەی ئێمە کاک پژواکمان هاورد کە بێت به وردی لە سەر پوتانسێڵی ئێقتسادی کوردستان قسە بکا بەحسێک کە ئەیکرد ئەمە بوو ، ئەمان تێن موادی خامی تۆ ئەسێنن و ناهێڵن تۆ ئەمە بکەی بە کاڵای لووکس یەعنی چی؟ تێن تومباکوی خامی کوردستان بە قیمەتێک کە ئینحساری ئەکەن تۆ ناتوانی ئەم تومباکوە لە مادەی خامەوە دەری بێنی بیکەی بە سیگاری لووکس ناتوانی کارخانەت پێ نادەن ئیمتیازی کارخانەی دروست کردنی سیگاری مەسڵەن بەرگ لە کوردستانا نییە تۆ ناتوانی سیگاری فیلتردار دروست بکەی بیخەیتە ناوی پەکێج و مەسڵەن بەناوی سیگاری زاگرۆسەوە بیفرۆشی تا ئەمە ببێتە پیت و بەرەکەت ئەوەی کە توتن ئەکێڵێت و کاریگەری کوردیش بێت و بتوانێ ئەم دەرامەدە سەر شارە نەسیبی کوردستان بێت ، چ کارێک ئەکات هەڵ ئەسێ مەوادی خامی تۆ ئەگرێ وە کاغزێ کە باسی کرد ئینگلیسەکان شتێکیان ئەدا دەستی موستعەمەراتەو کە کاغز بوو ، پشتەوانی ئەم کاغزە چی بوو؟ ئەسڵەحە بوو ، واتە تۆ ئەم کاغزە بگرە و لە کەناریا بە من گونیێک گەنم بە ئەگەر گونیە گەنمەکە نەدەی ئەتکوژین ئاخری ساڵیش ئەبێت ئەم کاغزەمان بدایتەوە تا ئێمە بزانین تۆ ئەم گەنمەت داوە ئەمە بەرە بەرە بوو بە پووڵ ، سەیری ئەو پووڵە بکەن لە ئێرانا کە تمەنە سەیری ئەو پووڵە کاغزیە بکەن ئەوان تێن بەروو بوومی کوردستان ئەبەن لە کەناریا بە تۆ کاغز ئەدەن کاغزی ڕەنگی بە ناوی پووڵی تمەن ، بەروو وبووی تۆ ئەبەن مەسەڵەن ئەیکەنە سیگاری لووکس دەیان بەرانبەر قیمەتی ئەڕواتە سەرۆ تۆ پاکاتە سیگارە لووکسەکە لە کوردستانا ئەکێشی کاغزە ڕەنگیەکە بە دووبەرابەر بە سێ بەرابەر ئەدەی توتوونەکەی خۆت نەسیبت نابێ ، یانی تۆ لێرە مەوادی خامت ڕووی ئیشتغاڵ درووس نەبوو لە کوردستانا کاڵای لووکس درووس نەو ئەرزشی ئەفزودە وە دەرامەدێک کە لە ئەرزشی ئەفزودە درووس ئەبێت بۆ تۆ نایەت وە ئەمە لە کوردستانا ئەکا ئەمە دەقیقەن سیاسەتی موستعمەرەس هەر ئەو جۆرەی کە بریتانیا لۆکە و موادی خامی لە هێندوستان ئەگرت وەک و ئەدویەو لۆکەو و … ئەیبرد بۆ بریتانیا و لە بریتانیاوە ئەیکرد بە کالای لووکس و دیسانەوە ئەیهاوردەوە بۆ بازاری گەورەی دووسەد و پەنجاە ملیونی هێندوستان و به تەمامی دنیا ئەم کارەش لە کوردستان ئیتفاق کەوتوە جا بە تۆ ئێژن ئەگەر پووڵی نەوت نەبێ ئێمە ناتوانین بژین ، ئەگەر نەوتی مەسجەد سولیمان نەبێت ئەگەر نەوتی بەسرە نەبێت ئەگەر حکومەتی مەرکەزی عێراق نەبێت نەوتی کەرکووک نەبێت و … تۆ ناتوانی بژیت لە کاتێکا تۆ تەماشا ئەکەیت ئەم ئیتفاقە لە شومالی ئێرانا ناکەوێت لە شومالی ئێرانا برنج کاری ئیرانی ئەو برنجەی کە ئەیفرۆشێت تەولیدی داخلیه پووڵێک کە نەسیبی ئەبێت لە قیمەتی جەهانیش زیاترە کەواتە برنجی ئێرانی زۆر گرانترە لە برنجی هێندی لە برنجی پاکستانی ئەم کارەشی بۆ چای کردوە تۆ ئەبینی هەر لە شومالا کارخانەی چای سازی دروست کردوە لە تەولید کردنی تا تەبدیل کردنی بە کالای لووکس لە شومالی ئێرانا لە دەستی بە ئیسلاح ئێرانیەکانە ئێستە فەرق ناکا فارسە یان گیلەکە وەلی ئەم ئێتفاقە لە کوردستان ناکەوێت گەنمی کوردستانت نادەنێ گەنمی کوردستان بە قیمەتی دەوڵەتی ئەبەن لە سیلوی ئێسفەهانا ئەیەکەن بە ئارد گەنمی خراپی شیراز ئەنێرنە بۆ سنە و کرمانشان لە بەر ئەوەی بە تۆ بێژن ئاردێک کە لە کوردستانا درووس ئەبێت گەنمێکی زۆر خراپە وە تۆ ئەمە ئیتر بەرو بوومەکەتە و ناتوانی بژیت و کەیفەیتی نییە ئیتر تۆ مەجبووری ئەگر پووڵی نەوت نەبێ گەنم لە کاندا بۆت نەهێنین تۆ ناتوانی بژیت.

ئێستا کاک پژواک گەرکیەسی ئەمە بە ئێمە بژێت مەسلەکە ئەوەسە کە ئەگەر ئێمە داوای دەوڵەت بکەین ئەمرین لە برسا ئێوە لە بیرتان دێت ئیتر وەختی ڕێفراندۆمەکەی کوردستانی داگیرکراوی لای عێراق بوو عیدێک هاتن وەک و ئەم شاسوارە عەبدوول واحیدە وتیان ئەگەر ئێعلامی دەوڵەت بکەین لە برسا ئەمرین بە ئێمەی کورد ئێژن ئێوە ڕێگەتان بە دەریا نییە وە لزا چون ڕێگەتان بە دەریا نییە ناتوانن خۆتان تەمین کەن و ئەمرن لە برسا و کارتان نییە بەرو بوومتان نییە و ناتوانن بژین ئەگەر پووڵی نەوتان نەبێ نموونەمان بۆ ئەهێنەوە ئەبن بە پاکستان ئەبن بە ئەفغانستان ئەوەی کە ئێوە بەحسی ئەکەن باس لە تاڵانی بنەڕەتی ئابووری کوردستان ژێرخانەکانی کوردستان ئەکەن کە ئەوانە خەریکن بە هەموو شێوەیێک ئیستقلالی ئابووری کوردستان لەبەین ئەبەن و لە جێگەیا شوغڵی کۆڵبەری و بە تورێزم کردنی کوردستان هاوردنی توریزمی فارس بۆ مەناتقی جۆراو جۆر و به تایبەت مەناتقی لادێی کوردستانا

پژواک کەوکەبیان: ئێسە ئێمه بە جۆرێکی تر بڕوانین پیا وەختێک کە داگیرکەر تێت بە قیمەت و شەرایەتی خۆی تێت ئەو شتەی وا بەرهەمی تۆیە کالای خامی تۆیە جنسی خامی تۆیە لە تۆ ئەسێنێ ئیجازە بە تۆ نایات شتێک بە ناوی مارکت بەوجود بێ چونکە قیمەتی نهای کاڵا له مارکتا تەعین ئەبێ ، عەلعانە من ئەمەم تەولیدکردوە من نازانم ئەمە قیمەتی چەنێکە ، قیمەت عەدەدێکە کە باقی خەڵک باقی کەسانی تر حازرن پەرداختی بکەن ئێسە ئەم قیمەتە لازم نییە بە کاغزبێت ئەتوانی لە گەڵ کاڵای کەیا موبادلەی بکەی ئێسە ئەمان هاتن چیان کرگە ئەمان ئیجازەیان نەداگە مارکت لە کوردستان درووس ببێت ، ئێمە فەقەت تەولید کنندەی مادەی خام وکارگەری هەرزان و موفتەین بۆیان من مسالێک بدەم هەر لە مقاڵەکەی خۆما ئەمە قسەی ساڵ 1345 کاک غەنی بلووریان کە یەکێک لەگەورەکانی کوردستانی داگیرکراوی لای ئێرانە لە کتێبی ئاڵەکۆک لە سەفحەی 177ئێژێ ئەم سیاسەتی پەهلەوی ئەوەڵ و پەهلەوی دوەم وابووگە کە ئیجازەی “تاسیسی کارخانە در این مناطق دادە نمی شد محصولات کشاورزی با قیمتە پاین میخریدند ” یەعنی ئێران عەمدەن کوردەکانی لە ناو زیندانێکی ئێقتسادیا گرتوە وە بە حیچ ڕێگەێک ئیجازەش نادا ئازادیان بێت ئێمە بە دەها نموونەمان هەس کە سەرمایەگوزار و کەسانێک کە گەرەکیانە کارخانە درووس کەن ئێژن نا بڕۆ لە دەرەوەی کوردستانا دروسی بکە برۆ لە ئیسفەهانا بە لێی جا جالب ها لەوا لە قسمەت خەدەمات وە تەبەقی متەوستیشا هەر ئەم کارە ئەکەن مەسەڵەن ئێوە کارمەند یان مودیری خاسی بانکن یا ئەرتەشیێکی زوبدە و خاسن ئیجازەنادا ئێوە لە مەنتەقەی خۆتانا خزمەت بکەن ئەرتەشیەکە ئەنێرن بۆ ئیسفەهان یان کەسێک کە بنیادەمێکی زۆر موفیدی لە کارەکەی خۆتا ئەینێرن بۆ تاران ئەینێرن بۆ مەشەهد یەعنی ئیجازە نادەن کە مەنابعی باشی ئینسانی لە نزیک کوردستانا بێت یەعنی هەم مادەی خامەکە لە ئێمە زووڵم ئەکەن هەم لە نیروەی ئینسانیا وە ئەمە بەردەوام بووگە نەفسی وجودی ئوتاق گەلی بازرگانی هەر ئەمەسە لە حیچ کشورێکی دروست وحسابی دنیا شتێک بە ناوی ئوتاقی بازرگانیمان نییە جا جالب ها لەویا ئوتاق بازرگانی ئێران هەم لە زەمان شا بووگە هەم ئەلعانە بووگە ، ئوتاق بازرگانی یەعنی چە تەواو تاجری گەورەی خاسن تاجری گەورەی پارچه ئوتاقی بازرگانی پارچەس تاجری گەورەی چای ئوتاق بازرگانی چای هەس و… هەرکام لەمانە شاخی ئەو سەنعەتەن ئەمانە لە ئوتاق بازرگانیا دانیشگن بە حکومەت دەستور ئەدەن و دیکتە ئەکەن کە مەسڵەن چ کاتێک پارچە وارد ببێ چ کاتێک ئیجازەی هەس ماشین وارد ببێ و … ها بەدەس خۆیانۆ وەختێ عەمباریان کەمە خۆیان وارد کنندەن جا جالب ئا لەویا ئەم مجەوز بێ ڕەبتە ئەمە لە قسمەتی ئێرانی مەرکەزیا کۆنترۆڵ ئەوێت و بەم ئوتیەتیەوە ئەچێت بۆ ئێرانی کەویرا ئێمە، ئەشێ بەری ئەوانە بگرین.

پەیمان حەیدەری: کاک پژواک ئەوەی کە ئێوە ئیشارەی پێ ئەکەن و ئەبێ خەڵکی کوردستان ڕچاوی بکا ئەمەسە، ئەمەی کە ئێوە باسی ئەکەن موشکلی بونیادینی کوردە تەوتەئەکە ئەمە تەوتەئەکە بۆ لەبەین بردن ونابود کردنی کورد لزا بە گۆڕینی ڕووبەری سیستەمی مەرکەزی دانانی سیستەمێکی مەسەڵەن سێکولار دیموکراتیک کە ئەکسەریەت ها بە فارس و تورکۆ ئەم نەوعە نابودیە لە کوردستانا بەردەوام ئەبێ تەبیعەتەن قودرەت مەندێکی ئیسفەهانی قودرەت مەندێکی تارانی مەودا نادا مەسەلەن تۆ کارخانەی ناگاتێکی با کیفیەت لە سەر مامری کوردستان دابنێیت وە بازاری تارانی پێ قەبزە بکەی.

پژواک کەوکەبیان : جا جالب ها لەویا کەیفیتێک کە ئەگاتە کالای تەولیدی بێ نەهایەت باشە مسەڵەن ئیستەک بێهتەرین ئاوجۆی غیرە ئەلکولی ئێرانە مامری بێهتەرین مامرە یانی ئێمە ئەگەر دەست ببەین بۆ کالای تەولیدی چونکە کالا خامەکەش هی خۆمانە نزیکیشە لێمان بێهترین کەیفیتی هەیەتی من ئاگادارم ئەوان لەلای ساوە مورغداری دووسەد هەزار قەتعەی هەس مەسڵەن مامرەکەی نەخۆش ئەکەوێ ئەمان دێن دەوای پێ تەزریق ئەکەن و تەواو مامرەکە نابوود ئەکەن بە خاتری ئەوە ئێعلام نەکەن کە مامرەکە مردگە هەروا ئەیهێنە ناو بازارا بەڵام ئەو ئیتفاقە حیچ وەخت لە کوردستانا ناکەوێت چونکە حەتا بێهداشتی کوردستان سەخت گیرترە ئێمە فرسەتمان بۆ بکەوێ فریا بکەوێت ئێمە بێهتەرین تەولیدمان هەس ئەگەر بگەڕێینەوە له زەمان سەلاحەدین بێین بەرەو ژوورتر و کاتێکی نزیکتر ئەبینین کە کەیفیەتی میزۆپۆتامیا ئەم تەنەوعی جنس و تەولیدێک کە لە میزۆپۆتامیای شومالیا بووگە عەسڵەن بێ نەزیر بووگە یەعنی ئەم ئێستعمارە فارسیە بە دەستوور ئێستعماری ئینگلیسی دەلیلێکی هەس بە قاتعیتەوە ئێژم ئەگەر پارچە کوردی تەولیدی کوردستان بیتوانیایه بە بازاری خاورمیانە بهاتایە ئیستعماری ئینگلیستان و تەواو کارخانە بافەندنگی ونەساجی هێدوستان وەرشکەست ئەبوو یەعنی تەقسیمی کوردستان لە سایکس بیکۆی ئەوەڵا دەلیلی ئەوە بوو کە کوردستان و میزۆپۆتامیا نەبێتە ڕەقیب و تەولید کنندەی موستعمەراتی ئینگلیسی و ئەم خەسانەوە بە دەستی فارس کریا یا هەر دەۆڵتیکی تر کە کوردستان دابەش کراوەبە سەریا ،ئەمە قسمەت تەولیدبوو کە ئێمە چۆن خەساین لە قسمەت خەدەماتا سادراتی نیروی موتەخەس مساڵێک بەم ئەلعانە بیمارستانێک هەس لە سنە ناوی ئاریاس ها لە مەنتەقەی قەرەیانا ئەم بیمارستانە بیشتر لە دە ساڵە تەحتێڵە حیچ وەخت کاری نەکردگە چەندانە پزشکی خۆشناوی کوردستانی هاتگن سەرمایە گوزاریان کردە ئەم بیمارستانەیان خستگە ڕێگە بە دەسگا و هەرچی شتە ئامادەس ئێران ئیجازە نادا یان سپا ئێژێ من بکەن بە شەریک یان بە هەر دەلیلێکی تر دێ ئێژێ حەقت نییە ئەو جێگە بازکەی بۆچە؟ بە خاتر ئەوەی ئەو بیمارستانە ئەو نەخۆشخانە کە نەشتەرگەری تیا ئەکرێ ئەبێتە ڕەقیبێک بۆ بیمارستانی خاتم و ئەنبیا یان بەخشی خسوسی فارس لە باقی تارانا ئەوان موشتەری کوردی عێراق کە بە دۆلار پەرداخت ئەکەن لە دەست ئەدەن دەهساڵە ئەم بیمارستانە کە ئەتوانێ زنجیرەی تەولید دروست بکا زنجیرەێک لە خەدەمات دروس بکا یا شوغڵ دروس کا دوکتۆر ئێحتاجی بە وەسایلی ئازمایشگای هەس وەسایلی دارو سازی هەس تەمیزکاری گەرەک ڕانندەی تاکسی گەرەک چەندین شوغڵ بەدەوری ئەمەدا بە وجود دێ دەوڵەتی ئێران بە هەر بەهانێک بەر ئەمەی گرتوە بەخاتری ئەوەی ئەو کوردە باشوویە هەڵسێ لە باشوورە و بچێتە تاران بێژێ وەڵڵا تاران زۆر جوانە دولاری پووڵ بدا و نەشتەرگەری بکا و یا لووتی عەمەڵ کات بێهترین دوکتۆر گەل و بێهترین ئیمکاناتە یەعنی چە؟ لە بەشی ئەوەڵا وتم ئێمە چۆن بەشی تەولید گەلمان خەساوە لە بەش دوەما کە بەشی موتەخسس گەلە موهندس و دوکتۆرمان هەس ئاوا ئیجازەیان نییە لە ناو خاکی خۆیانا کالای ئامادەی خۆیان کە دەست ڕەنجی خۆیانە تەولید بکەن موتەخسس گەلیش لە خاکی خۆیانا کار بکەن و تەولیدی شۆغڵ بکەن.

پەیمان حەیدەری : ئەوەی کە لە بەشی دووەما کە کاک پژواک گەرەکی بوو ئاماژەی پێبکا ئەوە بوو کە ئێمە لە بەشی بەرهەم هێنان حیچ لەوێ دۆڕیاگین لەوێ تەواو کاولیان کردووین له بەشی خەدەمات و سرویسەوە و مەشاغڵی سیرویسیش مەنابعی ئینسانی ئێمە نیروی موتەخسسی کورد مەودای پێ نادەن لە کوردستانا ئیجادی کار و شوغڵ بکا وە بەری پێ ئەگرن و ناهێڵن ، وە دەیان مسئلەی قانوونی و کێشەی قانوونی بۆ دروست ئەکەن لە بەر ئەوەی ئەم کوردستانە لە سەر پێی نەوێستێ ئاماژەی کرد پێشووتر وتی ئێمە ئەگەر نیروێکی موتەخسس مان بێت لە بەشی خەدماتیەوە نابێت ئەمە لە کوردستانا خدمەت بکا ئەگەر مودیرێکی بەرجستەی بانک بێت دەبێت بڕواتەوە بۆ مەرکزی ئێران ئەگەر تکاورێکی باش بێ ئەگەر سەربازێکی باش بێت ئەبێت بڕواتە ناوەڕاستی ئێران ئەمە نابێت جوزئی مەنابعی کوردستان بێت وە کوردستان نابێت لە سەر قاچی خۆی بوەستێ وە کوردستان نابێت بتوانێت تەولیدی کالا بکات وە شوغڵ درانی داگیرکەرانی کوردستان هاوکارانی ئێستعماری جەهانی بە سەر میللەتی کوردەوە کە نابوود بێ ئەم سەر زەمینە و ئەم میللەتە هەڵنەستێتەوە لە خەو ئەوانەی کە ئادرەسی غەڵەت به ئێمە ئەدەن و ئێژن ئێمە سەفیرانی هاوردنی دێموکراسی بۆ عێراقین ئێمەسەفیرانی هاوردنی دێموکراسین بۆ تاران ئەوە بە حیچ ڕەبەتێکی نییە ئێمە ئاوا کەوتوینە لەش فرۆشی ویژدان فرۆشی ئینسانیەت فرۆشی ئێمە ئاوا حەماڵ کریاگین کریاگین بە کۆڵبەر لە کاتێکا لە کانگای زێڕی کوردستان دانیشتگین ، ئێوە تەوجو بکەن تەمامی مەنابعی ئینسانی ئەبەن تەمامی کەسی پسپۆر و کڕێکار و حیرفەی ئێمە لە کوردستانا کۆچ دریاوە یا بەرەو هەندەران یا بریا لە مەرکەزا لە تاران و بەغدا جەزب کریا و ژنێکی فارسیان بەست بە ناو قەیەوە و لە تارانا ژنێکی دەسە دوەم و سێوەم و چوارمیان پێ ئەدان یا کەنیشکەکانمانیان برد کردیان بە خولیای پیاوی تورک پیاوی عەرەب و فارس بردنیان ئاوارەیان کردن بە شارەکانی عێراق و ئێران و تورکیە و ئاوا کاولیان کردین و بەرەبەرە ئەم سەرزەمینە پڕ پیت و بەرەکەتە ئەو میللەتە ملهوڕە جەسوورە قارەمانەیان خست و خەساندیان بە هاوکاری کێ؟بە هاوکاری کۆمەڵێک نەزۆکی خائین کورد بە هاوکاری عیدێک بێ ویژدانی بێ کەرامەتی بێ ئیمانی کورد کە ئەمانە کوێخایەتی ماڵی خۆیان ناتوانن بکەن گاوانی دوو دانە مەڕ ناتوانن بکەن سەیری دەموچاوەکانی نێچروان و پاڤڵ بکە سەیری دەمووچاوی ئەم سەرانی ئەحزابە بکەن خۆ له ناو دەموچاویانا حماقەت درۆزنی و مونافقی ئەوارێ ئەمانە دار دەستانی داگیرکەرانی کوردستانن لە کاول کاری و نابوود کردنی میللەتی کوردا و بە ئادرەس دانی غەڵەت ئەمڕۆ لە کوردستانی بن دەستی عێراقا بە قاچی خۆیانەوە بە گەوجاندنی خەڵکی بە سەرفی مەلایین دۆلار پووڵێک کە لە سەر خوێنی ئینسانی کورد دەر هاتگە یاعنی بە تاڵانکردنی کوردستان بە نابودی کوردستان بە هەڕاجی مەنابعی ژێر زەمینی و بەڕۆحی کوردستانەوە خەریکن کاڕنەڤاڵی هەڵبژاردن ئەگێڕن لە بەر قوت قوت بچنەوە بۆ بەغدا بۆ نۆکەری، بۆ؟ لەبەر ئەوانەی ئەمانە حاکمانی ئێمە بن ئەمانە سەروەرانی ئێمە بن و خەڵکی کورد ئیمانی بە خۆی نەبێ خەڵکی کورد ئیمانی بە حیچی خۆی نەبێت نە بەڕۆحی خۆی هەبێ نە بە زمانی خۆی هەبێ نە بە مێژووی خۆی هەبێ نە بە ویژدانی خۆی هەبێ ، بڵێن بە کورد تۆ خائینی بڵێن بە کورد تۆ خۆ فرۆشی بڵێن بە کورد تۆ خۆ خۆری بڵێن بە کورد تۆ جاهلی تۆ ئەحمەقی تۆ نادانی تۆ نەزۆکی تۆ نازانی ،کێ ئەمانە بە ئێمە ئەکا هەر ئەوانە هەر ئەو هاوکارانی داگیرکەرە که لە حەوزەی قودرەتی نەرما و دەسەڵاتی نەرما ئەمانە بە حەوت هەشت هەزار سەربازی خوێریەوە بە هێندێک حەشدی وەحشی حەشدی شەعبی خوێریەوە دێن میللەتێکی قارەمان بە پڕوپاگاندا لە بەین ئەوەن میللەتێکی قارەمان لە بەین ئەوەن کە ئەم میللەتە حازرە هەر قارەمانەتیێک بکا فەرماندێکی خوێری لە سەر دا ئەنێن ئێژێ شکیان لە کەرکوکا فەرماندێکی خوێری لە سەر دا ئەنێن کە بە هەموو چەک و تەقەمەنیک کە تا دەندان موسەلەحە بە دوو سەد هەزار نیروە و ناتوانێ بەرانبەر حەشدول شەعبی خوێری بگرە وا کە دە داعشی سوچ بە سوچ و کون به کون ئەیبردن ، ئەمە عەمدی تیایە کاکە ئەمە شکان نییە ئەمە نەزانی نییە ئەمە ئەعمدی تیایە ئەمانە بە کرێ گیراون نابوودمان کەن ئەمانە بە کرێ گیراون ئێمە کاول کەن لە بەینمان بووەن کاکە تێن پێمان ئێژن ئێمە ناتوانین ئێران بروخێنین ، کێ وتگیەسی ئێمە قەرارە ئێرانە بروخێنین؟ بە ئێمە چ ڕەبتێکی هەس خوای ئەکرد تارانی یەکتریان ئەخوارد خوای ئەکرد تەواوی مەردمی ئێران ئەکەوتە حەماڵی خوای ئەکرد تەواوی مەردمی ئێران موعتاد ئەبوو و ئەکەوتەلەش فرۆشی بەمن چی!!!! کابرا ئەم حکومەتی هاوردوە ئەکسەریەتێکی شیعەس فارسه زوانەکەی ئەوەسە ئەو جوغرافیایەسی حازرە بۆی بمرێ با بمرێ بۆی بە من چی خۆ من ئەتوانم لە بەرانبەریانا بوەستم خۆ من ئەتوانم لە خاکی خۆم دەریان کەم کێ بە ئێمە ئێژت ناتوانین؟ هەر ئەمانەی کە کوردن کێ بە ئێمە ئێژت ئێمە ئیرادەمان نییە لە بەرانبەریانا بووەستین و ئەمرین لە برسانا هەر ئەمانەی کە هاوکاریانن کێ ؟ عیدیێک نەزۆک عیدێک کەس که گاوانیان پێ ناکرێ وەلی داگیرکەر ئەمانەی بۆ ئێمە گەورە کردوەتەوە تریبوونی ناوە بەر دەمیان تلێزیۆنی پێ داگن پووڵ و سەرمایەی پێداگن کە ئەمانە دەر بکەون و بۆ ئێمە ببنە گەوەرە ، ئێمە مەجبوورین بە لایڤێکی فەیسبووکیەوە بە پەیجێکی فەیسبووکیەوە بێین دەیان کێشەمان بۆ دروست بێ نەتوانین دەنگی خۆمان بە خەڵکی کوردستان بگەیێنین دوو هەزار گەلحۆی نادانی فاسد ئەنواع و ئەقسام ئیمکاناتی تلویزیۆنی بە مەلائیین سەروەتی ئەم میللەتەیان لە هەڕاج کردنی ڕۆحی کوردیان لە بەر دەستا بێ بۆ ئەوەی خەڵکی کوردستان زیاتر نەزۆکتر فاسدتر بکەن و ئێمە کەس نامان سێنێ حیچ کەس کۆمەڵگای کوردستانیش ، بۆ؟ لەبەر ئەوەی ئێمە باسی سەروەری ئەکین لە بەر ئەوەی باسی ژیانی بەختەور ئەکەین باسی سەراب ناکەین ئێمە باسی وڵاتێک ئەووست بکا و خەڵکی کوردستان شوغلێکی ئابڕوو مەندانەی ئینسانیان بێت و لەم پیت و بەرەکەتی زاگرۆس و سەرزەمینی خۆیان کەڵک وەربگرن ئێمە زۆر بە باشی لە بواری جۆراوجۆرەوە ئەتوانین ژیانی خۆمان تەمیین کەین ئەمما کێ ناهێڵێت ؟ دەوڵەتی ئێرانی کێ ناهێڵێ قەومی سولتەگەرێک کە کوردستانی داگیر کردوە ئەمە لە کوردستانی عێراقیشا جێ کەوتوە ، یەعنی ئەم جۆرە سیستمەی کە خەڵکی کوردستانی عێراق بهاڕێ جا خەڵکی کوردستانی داگیرکراو لە لایەن عێراقەوە ئادرەسی غەڵەتیان پێداون بە ئێنحراف ڕۆشتوون پێیان وایە لێرە دزی هەیە گەندەڵی هەیه ئەوان نازانن کاولکاری عەسڵی کە سیستەمی حیزب حیزبێنەی کوردستانی داگیرکراو لە لەیەن عێراقەوە لە بەین بردنی تەواوی بنمایی ژێرخانی ئابووری لە کوردستانا بوو، ئەوان بە کردنەوەی بازار بە فرۆشتنی نەوت و لە ئیختیار قەرار دانانی بازاری کوردستانی داگیرکراو لە لایەن عێراقەوە بە دەستی توجاری تورک و توجاری ئێرانی ماڵی کوردیان کاول کرد کوردیان لە کوردستانی عێراق کردە مەعاش خۆر ئێمە چینێکمان بوو جاران ئەیان وت لە گەڵ ئێنقلابی سەنعەتیا لە ئوروپا بە ناوی چینی پڕۆلێتێر چینی کرێکار ئێستا لە کوردستانی ئێمە حیچ پڕۆلێتێرمان دروس نەکرد چینێکمان دروس کرد پێی ئێژن که ئینسانێک بە کەڵکی حیچێک نایێت دەمی واق ماگە کە تۆ مەعاش کەیتە ناو دەمی و ئەم ئینسانه عادەتی کردوە بەم ژیانه عادەتی کردوە بەم پووڵە موفتەی کە بۆی بێت و بەسوورەتی بایەعی بکرێتە ناوی دەمی و ئەمه سیستەمێک بوو کە سەدامیش کردی لە ناو کوردستانا و لەوێ بەدواوە بە ئاشکارای عالەم ئەو سەرانی کوردستانی عێراقە هەڵ ئەگەڕانەوە ئەیان وت کوردستان ئازادە هەر کەسێک بێته ناویەوە هەر جۆرێک گەرەکیەتی سەرمایە گوزاری تیا بکا و لە بەرانبەر غەربیەکانا و لە بەرانبەر تورکەکانا و ئێرانیەکانا … بە هەموو قودرەتێک تەسلیم بوون بۆیێک کەس نەی ئەتوانی دەواجینێک لە کوردستانا دابنێت و پشتی تورکەکان پشتی ئێرانیەکان نەیشکێن و شکاندیان و دۆلارە نەوتیەکان کە لە ئێختیاری کوردستان بوو مەسرەف ئەکریا بە کاڵای تورک و کاڵای بنجۆڵی ئێرانی کالای بێ کەفیەتی ئێرانی بەرهەمی بێ کەیفەتی ئێرانی وە ئەمە کێ وای کرد وتیان ئەگەر ئێوە ببن بە دەوڵەت خەڵکی کوردستان لە برسا ئەمرن خەڵکی کوردستان ئەگەر ئێوە ببن بە دەوڵەت ناتوانن خۆتان بژیێنن خەڵکی کوردستان ئەگەر ئێوە ببن بە دەوڵەت و بیر لە دەوڵەت بوون بکەنەوە فارس قەپ ئەکا بە سەرتانا تورک قەپ ئەکا بە سەرتانا و عەرەب ئەتان خوا و کێ وای کرد ؟ مەهاڕجەکانی وە نەوابەکانی هاوکاری داگیرکراوی کوردستان و ئەوانەی که خەریک بوون بە هاوکاری کردن، بۆیێک ئێمە باسمان کرد وتمان هەرکەسێک لە کوردستان ئیمڕۆ بە عینوانی ئیلیت بە عینوانی نوخبە بە عینوانی کەسایەتی سیاسی و حیزب … خەریکە لە کوردسانا قاچ ئەخاتە سەر زەوی هاتوە بۆ مژینی خوێنی ئینسانی کورد هاتوە بۆ هەڕاجی نیشتمان هاتوە بۆ هەڕاجی ڕۆحی کورد هاتوە بۆ هەڕاجی بەشەریەت ئێمە ئەوشەو کەسێکی پسپوڕمان هاورد لە بواری ئێقتساد و ئابووریەوە کە بە وردی بڕواتە ناوی ژیانی ڕۆژمەڕەی خەڵک لە ئابووریێک باس بکا خەڵکی کوردستان ئەیناسێ لە ئابووریێک باس بکا باخداری کورد دەواجین دارێک و مامڕدارێکی کورد بزانێ باسی چی ئەکات کابراێک که دوو دۆنم و دە دۆنم زەمینی کشاورزی و گەنمی هەیە بزانێ چ خەبەرە کابراێک کە دوو هێکتار و سێ هێکتار زەمینی هەس بزانێ مەنتەقەی بان لەیلاخ و دێگولان کە نابود و کاول بوو بە دەستی کشاوەرزانی فارس بە کشتی پەتاتەو سێو زەمینی و دەر هێنانی ئاوە ژێر زەویەکان و بە چاڵاوی عەمیق کاولیان کرد لە بەر ئەوەی تەواوی مەنابعی قودرەتی کورد بگرن ، داستانەکە کە ئێوە تەماشای ئەکەن مسئەلەی حکومەتی مەرکەزی نییە مسئەلەی ئەوە نییه کە تۆ نوێنەر بنێریتە پاڕڵەمانی ئێرانی حکومەتێکی سێکولار دابندرێ لە ئێرانا و تۆ بچیت لە ئێرانا چواردانا حیزب بێن و چواردانا کوێخای کورد ببن بە ساحێوی دەسەڵات مەسئلە سەری ئەوەیە کە تۆ ئابووری خۆت دابنێی مەسئلە سەری ئەوەیە کە تۆ ئیدارەی خۆت بکەی ئەمنیەتت بە دەست خۆتەوە بێ ، ئەمنیەت و حەیاتی میللەتی کورد بە دەستی خۆتەوە بێت تۆ بتوانی گەشەی ئابووری بێنیت چاپی پووڵ بکەی وە کاڵای خۆت بە پووڵی کوردی بتوانی ئاڵوگۆڕی بکەی و بتوانی دەست بکێشی بەسەر بازارەکانی مەنتەقەیا، نەیەن سەرچاوەکانی تۆ لە تۆ بسێنن ئێستاش ڕۆنی کوردستان بە کیفیەترین ڕۆن ڕۆنی کرمانشانیە فارس پێی ئێژێ ڕوغن کرمونشاهی ئێستاش وایە هەموو کاڵای با کەیفیەت هەموو بەرهەمی باکەیفیەت ئێران لە کوردستانەوە دێت چ لە گۆشت چ لە مەوادی خۆراکی چ لە گەنم و چ لە نۆک و… باشترین نژادی مەڕی ئێران کە سێهەم نژادی مەڕی دنیایە مەڕی کرمانشانە مەڕی ماهیدەشتە بەرانی ماهیدەشت بوو به یەکەم بەرانی دنیا ئەوە عەکسەکەشی هەیە لە ئێنتێرنێتا بڕۆن تەماشای بکەن ، کێ تێت ئەمانە لە ئێمە ئەکات کێ تێت ماڵی ئێمە کاول ئەکا و ئادرەسی نەوتمان پێ ئەدا هاوکارە ورمێ لە چوار دانە گومرۆکی عەسڵی.

ورمێ سنە کرمانشان یەک سێوەی تجارەتی ئێران بووگە ئەو دوو سێەوەمی تریشی یەک سێوەمی هی شوماڵ بووگە ئەوی تریشی نەوت و مەوادی نەوتی بووگە یەعنی تجارتێ به مەعنای کەلەمە یانی خواردن و کەلەوپەل تەقریبەن پەنجا دەرسەدی بە دەس کوردەوە بووە وە ئەم پوتانسیلە هەس ئەگەر خۆمان بتوانین مارکێتی خۆمان درووس بکەین مساڵێک بەم بوچکترین فرسەتێک کە بە کورد ئەدرێت ئەتانێ خۆی بەرزکاتەوە مساڵ تەنیا سەنعتێ موەفقی کوردستان مورغداری بوو مورغداریک که لە کوردستانا دریاوە یەک سێوەم و بهێترین کەیفەیتی مامری عالیه بەڵام چونکە ئێمە کارخانە یان تەولیدی نگەهدارندەی ئەم مادەمان نییە بە جۆرێک تەبدیل ببێت به شکڵێک کە تۆ بتوانی پاڕێزگاری لێ بکەیت بۆ ئایندە ئەمە بووە بە بایسی ئەمەی کە ئێمە لە ڕقابەتێ فرە شکەننده تەک موجتمعی گەورەی ئێرانا ، مەسڵەن متەوستی سایزی نگەهدارەندەی لە کوردستانی ئێرانا پانزدە تا بیست هەزارە هەر ئەم پانسدە تا چوارسەد تەولیدیە یەک سێومی مامری ئێران ئەدا ئەمە ئاماری دەوڵەتیه بەڵام تەوانای نگادارنەکەی وجودی نییە.

پەیمان حەیدەری: مەنزورتان ئەوەسە کاک پژواک ئێمە مامر تەولید ئەکەین بەڵام ناتوانین ئەم مامرە کە گۆشتی خامە بیکەین بە سۆسیس بیکەین بە کالباس بیکەین بەخۆرای بەستەبەندی فریز شدە بیکەین بەو مەحسوڵاتی کە دەچێتە ناوی دوکانەکان و ئەم ئیمکانە بە ئێمە نادا چون ئەمە هەم هێزی کار تەولید ئەکا هەم سەرمایە دروس ئەکا و هەم ئەرزشی ئەفزودە تێرێت بۆ ئێقتسادی کوردستان لزا ئەمانە ئیمکاناتی تەولیدی مامر و گۆشتی خام له ئێمە ئەگرن و گۆشتەخامەکە لە ئێمە ئەگرن و لەوێ تەبدیلی ئەکەن بە ناگت و ناگتەکە ئەنێرنەوە بۆ کوردستان .

پژواک کەوکەبیان: دەقیق ئەوەسە با مساڵێک لێدەم ئەمانە تێن چ ئەکەن تێن ئەم مامرە کە ئەگرن مسال ئێمە پێش جۆره کالباس و سوسیێکمان بوو ئێعڵام وەرشکستگی کرد بۆچە ؟ دەوڵەتی مەرکەزی بە کۆنترۆڵ کردنی مجەوز گەلی بێهداشتی تێت مەسەڵەن ئەیوت ئێمە تەشخیس ئەدەین کە تەولیدی کاڵاکەتان باش نییە حەقی تەوزیعی خارج لە ئوستانتان نییە یانی بە مجەوزی بێهداشتی تۆ کۆنترۆڵ ئەکا ئەم نەی ئەتوانی دەسکاتە ناوگیرفانی ئیسفەهانی پووڵێک دەر بێرە بە خاتری بزنەسەکە نەی ئەتوانی تەوسعە پەیا بکا هەر لە واحیدی موحلی کە ئەماوە بەڵام کابرای ئارەزوومان لە تارانا لە تەواو ئێران و ئەرمەنستانا شوعبەی هەس بۆچە، مادە خامەکەی لە کوردستانا ئەچێ ئەوەسە کە تێن بە مجەوز گەلێ یعنی ئێستعمار گەر سازمان گەر موئسەساتێکن کە دوای ئێستقلالێ داگیرکەری بە ئێمە حکومەت ئەکەن و ئەوەسە کە مەجبوورە ئێعلام وەرشکستگی کا مسەلەن بێژن ئێران دەرسەدێکی تەبەقە متەوستە خانم خاندار یان کەسێک کە کار ئەکا مادەی خام ناسێنێ مامری ئامادە ئەسێنێ یا سوسیس یاناگت ئەسێنێ یەعنی کالای ئەرزشی ئەفزودە و تەمام شدە ئەسێنیت بەڵام فەرزکەن دانێک ڕۆب هەس ئەم رۆبە ئەم قتوە رۆبە فەڕزکە پێنج هەزار تمەنە ئەم پێنج هەزار تمەنە کولەن پانسەد تمەنیشی بۆ سەرف نەبووە لە نەزەر مەواد خامەوە بۆچە ؟ کاریگەر کوردە ئاوی کوردە زەوی کوردە دانەکەی هی کوردە زەحمەتەکە هی کوردە ئەم تەماتەیە فەڕزکە سێ کیلۆی ئەفرۆشرێت بە پانسەد تمەن بەڵام ئەم قتوە ئەبێتە پێنج هەزار تمەن ئەم چوارهەزار و پانسەدە ئەچێت گیرفان فارس و ئێرانی مەرکەزی بە خاتری ئەوەی ئیجازەی کارخانەی بووگە بە خاتری ئەو چونکە ئیسفەهانیە ئەتانێ وام بگرێ وامی بڵند مودەت بیست ساڵە چوار دەرسەد سودە کە باز پەراخەکەی تازە لە ساڵی پێنجمەوە شروع ئەبێت یەعنی تۆ کارخانە ئەدەێیت لێ تەولید ئەکەی پەسناز ئەکەی خۆت جەم ئەکەیت و خۆت قورس ئەکەیتەوە دوای ئەوە ئەچیت وامەکە ئەدیتەوە تازە ئێژن ئەگەر بە تەولید بگەی تۆ بخشیدەگیت هەس یەعنی کۆنترۆڵی چاپ و پووڵ لە سیستەمی بانکیا باعیسی موستەعمەری ئێمە بووگە و ئەمسالە مەلمووس واقعیە بە خاتری ئەوە هاورد کە مەسەڵەن لە قوتوێ ڕۆبا دەقیقەن چ ئیتفاقێک ئەکەوێ نەود و پێنج دەرسەد ئەرزشی ئەفزودە ئەچێتەناو ئێرانی مەرکزیەوە و دوای ئەبنە ساحێو زەوی و ماڵ ئەونە ساحێو پارێک کە ئەتوانن بازەم بێنەوە دوکانی کابرای کورد لە بانە بسێنن ئەوینیت کاورا بانەیەکە کۆڵبەره بۆ سەرمایەدارێ ئیسفەهانی کە دوکانەکەی ها لە ناو بانە یا گەورەترین کارخانەی کاشی کە لە کوردستانا هەس ساحێوی ئیسفەهانیه و وەحشەت ناک خەریکە ئاوی ئەو مەنتەقە مەسرەف ئەکا سێڤ زەمینی کاورای کوردەکە کشاورز کوردەکە وامی پێ نایەن بەڵام تورکەکە تێت زەویەکە ئیجارە ئەکا چونکە ڕەئیسەکە تورکە تێت لەو وام ئەگرێت تێت لە دووساڵا ئەونە سێڤ زەمینی ئەونە مەحسوڵ بەرداشت ئەکا سێڤ زەمینی هەر کیلۆیێک سێ هەزار لیتر ئاوی گەرەکە تەواو دەشتی دێولان لە دەورەی ئەحمەد نیژادا کە کاشت و بەرهەمی هێنا قەبەلەن تۆ لە نۆ میترا بە ئاو ئەگیشتی ئەلعانە لە سەد مێترا بە ئاو ناگەیت وە ئەمەیە کارەساتەکە تەواو ئەو بۆریه ئاوانەی وا لە زاگرۆسەوە بەد

زاق بازرگانی و مجەوزی سادرو واردات ئەگەر تەوجوتان کردبێ بۆ چی تورکەکان کۆڵبەریان نییە؟ بۆچی تورکەمەنەکان کۆڵبەریان نییه بۆچی لە مشهەد کۆڵبەر نییە؟ یەک دلیل هەیە کە ئەوان بازاریان هەس مارکێتیان هەس جێگەێک هەس که تۆ ئەتانی قیمەتی کاڵا و خەدەمات و نیروە ئینسانیەکە موشخەس بێت بۆت و بتوانی لە بازار ئازادا موبادلەی بکەی ، گومرۆکی جوڵفامان هەس گومرۆکی بازرگانمان هەس لە تەواوی مەنتەقە تورک نیشنەکان گومرۆکیان هەس لەم بەینە پڕیە لە تەرخیس کار ، تەرخیسکار
کاری چەس؟ تەرخیسکار معادڵی هەر ئەو مجوزە وارداتیە وا لە ئوتاقی بازرگانی لە تارانا هەیە تەرخیسکار وەزیفەی ئەوەسە کە بە ڕشوە ئەچێت مجەوەزێک ئەگرێت یان ئیجازە لە دەوڵەت ئەگرێ کە ئەمیش لە خۆیانە بازەم دێت مجەوز ئەگرێ کە من مەسەڵەن ئێجازەم هەس لە تورکیەوە سەد تۆن هەنجیر بێنم، یانی ئەوکارەی وا کۆڵبەر بە وردبوونی ئێسک و پشت و کەمەر و ژیان و ئایندە و جوانی و… کە لە مقیاسەی زۆر کەما ئەیکەن ئەمان بە مقیاسەی گەورەی بازار ئەیکەن ، لە مەنتەقەی ئەوان ئێستبداد و ئێستعماری ئێنگلیسی حاکم نییە ، لە سیستمی زاگرۆس و کوردستانا ئێستبداد و ئێستعماری ئینگلیسی حاکمە کە مەرکەزی کریاوە ئەوەسە کە تەواوی گەنجەکانمان کە دەرسیش ئەخوێنن مەجبوورن بچن لە کارخانە تارانا ئەگەر کارێک کەوا خۆیان نایەن کەن بیکەن لە حاڵێکا مادە عەسڵیەکە ها بەدەس ئێمەوە.

پەیمان حەیدەری : ئەوەی کە دەبوو تەفکیکی بکەم ئێوە فەرمووتان سیستمی ئێستعمارگەریک کە لە کوردستانا ئەکرێت سیستمی ئێستعماری ئینگلیسە کە ئەمە لە بەشی تورکەکان وانییە ، ئێوە ئیشارەتان بە کۆڵبەر کرد تەماشای باری ڕەوانیەکەی بکەن بارە سیاسیەکەی بکەن کە پیشەی کۆڵبەر بە جێدێڵێ تۆ بە عینوانی کوردی سەرکەشی گەردن فەراز کە بە ئێعترافی شەرەف نامە شەرەف خانی بەدلیسی ئێژێ ئەم سەرزەمینە سەرزەمینێک نییە کە حیچ حوکامێک بێت داگیری بکا لەبەر ئەوەی مەنفەعەتی تیا نییە خەڵکێکی گەردن کەشی وا تیا کە باج نادا و ئەو پیتی و بەرەکەتشی نییە کە بە ئەوانی بدا تۆ تێت ئەم مەردمە ملهوڕە تەبدیلی ئەکەی بە حەماڵ یەعنی کەرامەتی ئەشکێنی ئاستی تێریتە خوارۆ و نزمی ئەکەی و ئەیکەیتە پاشەڵ خۆر وە بە ژیانی پاشەڵ خۆری عادەتی ئەدەیت ئەیبەیتە ناوی ئەخلاقیاتی کۆڵبەری و حەماڵی و تۆ پەست بوونی خۆت و خوار بوونی خۆت قەبووڵی ئەکەی ڕەعیەت بوونی خۆت نۆکەر بوونی خۆت قەبووڵ ئەکەی وە سەروەر هەمیشە گەورە ئەبینی دوێ شەو ئاماژەم پێکرد وتم بریتانیا دەقیقەن هەمان کاری کرد بریتانیا کاخێکی گەورە لە کەلکەتە دروس ئەکا بە قەبارێکی یەکجار عەجیب لەبەر ئەوەی ئەم وهمە بە ئینسانی هێندی بدا سوڵتان گەورە سەروەر پادشاە لە جێگەی گەورا دا ئەنیشێت کاخی تۆ نمایندەی گەورەی تۆست لە کوردستانا وەک و ئوستانداریەکان وەکو بانکەکان وەک و شارەوانیەکان ئەمانە قاڵبەن کۆشهاێکی عەزیم و باشکۆن کە تۆ سەیران ئەکەی نمادەی عەزەمەتی ئێرانی بە ئینسانی کورد ئەدا وە ئینسانی کورد لە ناو زێهنی خۆیا لە ناو مێشکی خۆیا لە ناخوداگای خۆیا تەسلیم ئەبێت لەبەرانبەر ئەم قودرەتە تەسلیم ئەبێت وە ئەمە باری ڕەوانیەکەیەتی لزا ئەوەی کە لە کوردستانا خەریکە جێبەجێ ئەوێت ئەمەسە میللەتێکی ملهوڕ لە سەر جوغرافیاێکی پڕ پیت بەرەکەت ئێمه کە باسی کوردستان ئەکەین هەموو پانتای دامەنەی زاگرۆس باس ئەکەین یەعنی لە ئیزەی خوارەوە هەتا لای هەمەدان وە هەتا لای ماکۆ کوردستانە کە ئێمە باسی ئەکەین بە هەموو توێژە جۆراوجۆرەکانی و هەموو تایفەکانی کورد کەلهوور و لەک و گۆران و سۆران و … لزا ئێمە خۆمان ئاگادارنین ئێمە له حیتەی دەسڵاتی نەرم و دەسڵاتی نیوە سەختا دۆڕاندگمانە وە تەسلیم بوگین وە له سەر ئەم بەشە کاریان کردگە لە سەرمانا زۆر بە باشی توانیگیانە ئەمە لە ناوی نەهاد و زەمیری ئێمە بۆمانی بچەسپێن وە جێبەجێی بکەن ئێمە نموونێکمان هاوردەوە لە کوردستانی عێراق نموونێکمان هاوردەوە لە کاولکاری دەسڵاتی بە ئیستەڵاح کوردی لە کوردستانی عێراقا بەحسێک کە کاک پژواک لێگرا ئەیکا ئەوەسە کە ئێمە بازارمان نییە کە بتوانێ کالای کوردی لە سەریان نرخ تەعین کا یا بەهای لە سەر دابنێ ئەمە ئەوسا لە کوردستانا پێیان ئەوت تاوتوێ کەلەمەی تاوتوێ لەوێ تێت خەڵکی کورد ئەوسا ئەگەر دەخاڵەتی پووڵیش نەبووایه بەرهمی لە بەرانبەر بەرهەما دەگۆڕیەوە وە ئەم معامەڵاتە لە نێوان خەڵکی کوردا هەبوو ئێقتساد ساڵم بوو خەڵک بەرو و بوومی خۆی هەبوو خەڵک غەنی بوو وە خەڵک دەسەڵاتی هەبوو ئەڵبەتە بە گوێرەی ئیمکاناتی ئەو سەردەما یەعنی ئەو زەویەی کە تۆ جاران بە گا و بە هێستر ئەت کێڵا خوب تەبیعەتەن ئەمڕۆ بەرهەمێکی زیاتر ئەدا کە بە تەراکتۆر ئەیکێڵی و کوودی پێ ئەدەیت.

پژواک کەوکەبیان: دەقیقەن واسە کە ئیجازە نادەن مارکت بەوجود بێ بۆچە؟ چون ئەمانە تەجروبەی سەد ساڵیان هەس ئەمانە تەواو داکیومێنتی بە مەکتووب لە ئینگلیسی و رووسیە هەس سەد ساڵ لەمەو بەر کوردستانی داگیرکراوی ئێران ل
کەین که تیایە وەکو ئینسان بە کەرامت و بە غرورەوە تیا بژین ، وە کێ وامان پێ ئەکات ئەمە سیستەمێکی ئیستعماریە وا ئێرانیەکان بە سەر ئێمەیان دانیاگە وە ئەمەیان بە هەموو کوردستانەوە تەشەنە داوە و کورد خەریکە دەستی لە خوێنی کوردایە کاک پژواک زۆر بە دروستی ئیشارەی پێکرد بریتانیای دەستی نە ئەکردە خوێنی هێندی تا ئەوەی کە بیتوانیایە نەی ئەکرد ئەیدا هێندی هێندی بکوژێ هێندی دەبووایه هێندی بخەسێنێت دەبووایە ئەگر زوڵمێک ئەکرێت بە دەستی خۆیان بە خۆیان بکرێت ، کێ ئەمڕۆ ئێمە ئەکوژێت ؟ ئەحزابی کوردستانی کێ ئێمە ئەمڕۆ هەڕاج فرۆش ئەکا ؟ ئەحزابی کوردستانی نوخبەهای بەرساختەی نهادهای ئەمنیەتی داگیرکەرانی کوردستان ، کێ به ئێمە ئێژێت ناتوانین لە سەر قاچی خۆمان بێستین کێ بە ئێمە ئێژت ئێمە ناتوانین لە بەرانبەر چوار شرۆڵی عەرەبی عێراقیا چوار شرۆڵی خوێری فارسا بوەستین؟ میللەتی فارس شکست خوردەگانی تاریخن هەر کەس لەو لاوە هات سواریان بوو موغل هات سواری بوو ئەسکەندەری مەقدونی هات سواریان بوو تورک هات سواریان بوو ئینگلیسی بە پێنج بڕنەوە هات سواریان بوو فارس شکست خوردەگانی تاریخن هرکەس هات سواری ئەمانە بوو ئەمانە ئێستا بۆ ئێمە بوگنە پاڵەوان ئەمانە بۆ ئێمە بوگنە هێڕکووڵ ، ئاخر دەوڵەتی داڕزیاگی ئێرانی کێ بۆ ئێمە موهیمی کرد جەلالی تاڵەبانی کێ بۆ ئێمە موهیمی کرد ئەحزابی کوردستانی کێ بۆ ئێمە موهیمی کرد پارتی دێموکراتی کوردستانی عێراق حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کۆمەڵە ، کێ ئەمانەی بۆ ئێمە موهیم کرد؟ کێ فارسی بۆ ئێمه موهیم کرد؟ کێ بە ئێمەی وت ڕێگای ڕزگاری له تارانە ئەم ئەحزابانە کێ خەریکه دیسانەوە ئەو ئادرەسە غەڵەتە بە ئێمە ئەدا نوخبەگانی کوردستان نوخبەگانێک که بۆ ئێمە دروستیان کرد به ناوی عەنواع و ئەقسام “ئیزم” بزاف و ڕاپەڕینی خەڵکی کوردیان مونحەرف کرد دەفحێک بە مارکسیزمەوە دەفحێک بە لینینزمەوە دەفحێک بە لیبڕالیزمەوە دەفحێک بە دێموکراسیەوە ، کاکە ئەمە موبارەزەست بۆ ڕزگاری ئەمە موبارەزەست بۆ گرتنی سەروەری ئەمه موبارەزەست بۆ گرتنی کیانی خۆت لە دەستی خۆت ئیرادەی خۆت لە سەر خۆت ئێمە بە چ زوانێک ئەمە بێژین کاکە ئێوە جوکن کۆمێدی مەحزن ئێوە نە تراژیدی نە حماسەن ئێوە کۆمێدی مەحزن ئێوە لە کوێی دنیا دیگتانە هەموو تەعریفێک هەموو چمکێک لە کوردستانا بەر عەکسە کاورا حیزبی دانیاگە ئەندامەکانی بە خۆبەخشانە ئەچێتە ناوی کەچی کابرا کابرای خۆبەخش ئیخراج ئەکا ئاشناێکمان بوو زەمانی شەڕی ئێران و عێراق سەربازێک بوو هەر دەر ئەچوو لە سەربازی مەلاێک دادگای نزامی کردبوو قازی بوو و حوکمی پێدابوو ئێخراجی سەربازی ، کەچی ئەمان کەسێک هاتگە بە خۆبەخشانە بووگەسە پێشمەرگەت تۆ چۆن دەری ئەکەی نەزۆک ئاخر لە کوێی دنیا ئینسانی داوتەڵەب ئینسانی خۆبەخش دەر ئەکەن؟ بۆ تۆ مەگەر کۆمپانی بازرگانیت دانیاگە ئەمە چییە سەهامی وا تیا پووڵی وا تیا کاورا هاتگە گیانی با تۆ چۆن بەر بە کاورا ئەگری گیان بازی نەکا ، تۆ چۆن لەبەر ئەوەی خۆشت لە ناوچاوانی نایێت دەری ئەکەی، لە بەر ئەوەی تەختەکەی تۆ لێژ ئەکا ئەم دیاردە قێزەونە فەقەت لە کوردستانا هەیە کێ ئەمانە بۆ ئێمە درووس ئەکات ؟ کێ ئەم قسە زلە نادروستە جاهیلانە بۆ ئێمە دروس ئەکا؟داگیرکەران بۆ؟ لە بەر خاتری ئەوەی کاولمان کەن ، ئێمەش هاوار کەین سەغیرین ناتوانین لە سەر قاچی خۆمان بوەستین ئێمە بە ئێوەی خەڵکی کوردستان ئێژین ئێوە بۆ فەقەت پاسدار ئەبینن بۆ فەقەت بەسیجی ئەبینن ئەی بۆ نەهادهای ئێعمالی قودرەتیان نابینن؟ ئەی بۆ سیستەمی ئێقتسادیێک کە دای پڵۆساندون نایبینن بۆ بانکەکانی نابینی بۆ ئوستانداریەکانی نابینی بۆ بەشی تەولیدی نابینی بەشی بازرگانییەکەی نابینی ئەمانە نهادی سولەتەن کابرای ئیسفەهانی دوکاندار له بانەوە تۆ ئەکا بە کۆڵبەر و حەماڵ نە سەربازێک لە نوقتەی سفری مەرزی ، تۆ نەتوانی تەئمینی ئەمنیەتی مەعاشی کورد کەی تۆ نەتوانی هەر کەس دێت ئەم کوردستانە نابودی بکا و کاولی بکا لێی بدەی نەهێڵی قاچی ئینسانی فارس بگاتە سەر زەمینی کوردستان ئەمە موبارزە لەگەڵ ئیستعمارە ئێمە کەرامەتمان لە بەین چوگە کەوتینه هەڕاجی لەش کەوتگینه هەڕاجی ڕۆح ئێمە وەک و ژنی سیغەیمان پێ هاتگە ئێمە هەر شەو لە ژێر قاچی داگیرکەرێکا ئاوس ئەبین بە ئازار وە کێ ئەمە بە ئێمە ئەکات ؟ کێ بەم دەزگا پڕوپاگاندا بەهێزە تەبلیغاتیە خەریکە کاولمان ئەکات داردەستانی داگیرکەرانی کوردستان کورد زوان خەریکە ئەوەمانە پێ ئەکات حیزبی خوێری سیاسەت مەداری خوێری مەلای خوێری نوخبەی خوێری و بکرێ گیراو ، تۆ لە هەر کوێی ئەم کوردستانە دەم ئەکەیتەوە و دەنگێکی ئازاد بی پێت ئێژن پارەیان پێ داگی کێ ئێژێت؟ هەر ئەوەکسەی کە خۆی پاره گیرە کەس بڕوا ناکا ئینسانی ئازادی کورد ئەتوانێت ویژدانی ئینسانیەکەی بیکا بە شۆڕشگێڕ ئینسانێک ئەتوانێ ئەخلاق و ئیمانی بیکا بە شۆڕشگێڕ ،کابرا خۆفرۆشە ماڵ فرۆشە ژن فرۆشە خانەوادە فرۆشه پێی وایە تۆش خۆت ئەفرۆشی پێی وایە تۆش بەهات هەیە نرخت هەیه بۆیه بەم سەڵاحە لێمان ئەدەن بۆیێک کاولیان کردگین عەقڵیان فاسد کردگین ، ئاوا توانیویانه بە سەرمانا زاڵ بن ئاوا توانیگیانە داگیرمان بکەن دەنا شەش هەزار فارسی خوێری و هێزی ئێرانی ناتوانێ ئێمە ئاوا کاول کات و داگیرمان کات ناتوانێ ئێمە کەوتگینە مەوادی خام فرۆشی لەشی خام فرۆشی ، ئێمە ناتوانین دەست بگرین بە سەر ئیرادەی خۆمانا کێ خەریکە وامانەمان پێ ئەکات سەدان دەفحە کابرای کورد ئەبینین بە ناوی ڕەئیسی حیزب بە ناوی سازمانی سیاسی ئەیبینین لە بەرژەوەندی دەوڵەتی ئێرانیا خەریکە ئێمە نابووت ئەکا ئێمە هەر ئیمانمان پێیەتی ، ئەوە خەریکە کاولت ئەکا ئەوە یارمەتی دەری دەوڵەتی ئێرانیە و خەریکە دامان ئەپڵۆسێنێ برسیمان ئەکا و خۆ بفرۆشین بۆ لوقمێ نان ، خەڵکی کوردستان ئەم بەرجامەی کە لەبین چوو ئەم تەحریمانەی بێنەوە خەڵکی ئێران برسیتر کەن لە بەر ئەوەی بتوانن کوڕەکەی خامنەیی دا بنێن تەنیا فرسەتێکی تاریخیە ئێمە بتوانین قیام کەین تەنیا فرسەتێکی تاریخیە پشت بە کوردستان و پشت بە خۆمانەوە دەوڵەتی ئێرانی بۆ هەمیشە بەین بەعەرزا و فیتنەی ئێرانی و فیتنەی کاربەدەستانی ئینگلیسی تەواو کەین لە کوردستانا ، ئەمە بە چی جی بەجێ ئەوێت ؟ بەوەی کە ئێمە بە سەر موبارزاتی تۆکمە و ئیرادەی خۆمانەوە بوێستین ، بڕوامان بە گەورەی خۆمان ببێت . خەڵکی داگیرکراوی کوردستانی عێراق ئەوەتان لەو هەڵبژاردنەی عێراقا بەشداری بکا دەستی لە خوێنی خۆی و مناڵەکەی خۆی و ئایندەی خۆی و دەستی لە ڕۆحی کورد کردوە و لە نیشتمان کردوە ئەوەتان بڕوا دەنگ با بڕۆن ئەو مەلا درۆزنە بێ شەرەفە بێ ئیمانانە بێرن با بزانن ئینسان وەختێک کۆیلە بوو دەنگی بە کۆیلەی خۆی دا ئیمانیشی نییە و بەهەشتیشی نییە و خواشی نییە بڕۆن بۆ خۆتان تەوجیهی کەن بڕۆن لە بەر لوقمێک نان و دەسەڵات ئەو میللەتە کۆیلە بهێڵنەوە دەبڕۆن ئایەی ۲۲ سوورەی ڕووم بخوێنەوە کە مەشروعیەت ئەدا بە تۆ بە عینوانی ئینسانێک کە سەروەری خۆت بی ، بەڵام ئێوە گشتان بۆ مشتێ پووڵ کوردستان و نیشتمان و ئینسان و ڕۆحتان فرۆشت وە خەریکن ئەم کارەمان پێ ئەکەن ئێمە ناهێڵین ئەم ئیتفاقە بکەوێ یەک دەنگ دەنگی حەق ئەڕوات و نفووز ئەکات قسێک کەوتە زارێ ئەکوێتە شارێ ئەمە پەندی پێشینانەی ئێمەس خەڵکی ئێمە فێری قسە بوو خەڵکی ئێمە زانی لە کوێ کاول بووگە چۆک دانادا و مل نادا بۆ ئێوە ئیتر خەڵکی ئێمە وەختێک ئەزانێت سیستەماتیک بەرنامەیان بۆ دانیاگە لە بەینی بووەن و بەرنامەیان بۆ دانیاگە لە بەینمان بووەن نازانێت ئەگەر بزانێت ئەوجار تەعامولی لە گەڵ ئێوە مانان و تەک خائینانی دەرونی خۆیا فەرق ئەکات وە تەواوی ڕەساڵەتی ئێمە ئەوەسە ئەمە دەر خەین موبارزەی تۆکمە ئەوەسە خەڵکی کوردستان موبارزە ئەویە ئێمە کاولکاریک ئەکرێت بە سەرتانەوە باسی کەین حەفتا ساڵه کوردستان حیزبی هەس و قسەزل کەری هەست دێن ئێژن مافی منداڵان ومافی ژنان و … تۆ ناوینیت بێن قسە بکەن چۆن کاول ئەکرێی لە کوردستانا حەفتا ساڵ تۆ چکارە بووی؟ ئیلا ئەوەی کە تۆ مئوور بووی کە ئەم میللەتە لەبەین بووەیت هەر کوڕێک جەسوور بوو هەر کوڕێک قارەمان بوو هاوردت بردت دات بە گژی پایگاە و پاسگاێکا و کوشتت نەت هێشت ببێت بە چریکی ناوی خیابان ببێت بە دەست وەشێنی ناوی شار، سەربازان و موستەشارانی دەوڵتی دەوڵەتی ئێرانی لە بەین بووات کوردستان لە ژێر پێیانا بلەرزیا و نەیان توانی بایە بە سەریەوە بوەستن و ئێوە ڕۆڵە و مەنابعی کوردتان برد فاسدتان کرد و لەبینتان برد عامدانە ئەو کارەتان کرد خۆ قسەتان زلە خۆ فەکتان گوشادە خۆ دوو متر زوانتانە دا ئەنیشن قسەی قەبە قەبە ئەکەن سیاسین و قسەی زل خۆ ئەزانن پس من باوەڕ ناکەم عەقڵتان ناگا پێی ئێوە سەد دەر سەد هاوکاری داگیرکەرن ئێوە سەد دەر سەد لە سپای و پاسدار یەکجار خەتەر ناکترن ئێوە دوژمنی خودین ئێوە بە زوانی کوردی و بەناوی دۆستی کورد ماڵمان کاول ئەکەن ئێمە لەوێ خوردگمانە کە بە ئێوە ئێعتمادمان کرد دەنا ئێمە ئێعتمادەکەمان لە ئێوە بگرینەوە ڕواڵەتی قێزەونی دانە بە دانەتان دەر ئەکەوێ و ئێمە ئەم کارە ئەکەین لە کوردستانا ئەم دەنگە لە کوردستانا ناکوژێتەوە با بزانن ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خەڵکی کوردستان پەیوەست ئەبێ بەم دەنگە لە هەموو شارەکانی کوردستانەوە پەیوەست ئەبێ پێی ئەو بەحسانەی ئێمە کردمان و ئەو بەحسانەی تا بە ئیمڕۆ ئێمە بەردەوام بووگین لە سەری یەک بار لە کوردستانە تا ئێستا نەکریاگه بڕۆن یەخە بە حیزبەکان بگرن تا بزانن ئەمانە داردەستانی داگیرکەرانن هاتگن بۆ کاولکاری کورد بێژن حەفتا ساڵە و پەنجا ساڵ و سەد ساڵ ئێوە مەنابعی کوردتان برد و تاڵانتان کرد مەنابعی ئینسانی سروەتی ماددی و ئیجتماعیتان برد کوا چیتان کرد؟

+ posts