دوایین ئاگاداری

پێکهاتنی بەرەی سوورییەی دیموکڕاتیک دەگەڵ دەوڵەتی بەشار ئەسەد

ئەوەش هەر ئەو پڕۆژەی کانتۆن بازییە بۆڕؤژهەڵاتی کوردستان و تەڵەی دەوڵەتی ئیستیعماری ئێرانی بۆ نەتەوەی کورد.ئەگەر سرنجتان دابێتێ ئێمە هەواڵێکمان لە سەرلاپەڕەی فەیسبووکی خۆمان ڕوو بە بەردەنگان و نەتەوەی کورد دانا وئاگاداری ڕاپەڕینی کوردستانی سەربەخۆ-مان وەک نیگەرانی ئەو بزاوە بۆ دوارۆژی نەتەوەکەمان لەمەڕ ئەو ڕووداوانەی کە قەرارە لە ئایەندە دا بۆ ئەو نیشتیمانە داگیرکراوەی ئێمە ڕووبدا،دەربڕی.

جوان سرنجی بدەنێ ،ئێمە هەواڵی پێکهاتنی لێژنەی “باکووری سوورییەی دیموکڕاتیک” دەگەڵ دەوڵەتی بەشار بۆ وتووێژ بڵاو کردبووە.

سەرچاوەی ئەوهەواڵەش بی بی سی بوو.ئەگەر مەبەست و ناوەرۆکی هەواڵەکە لە مێدیاکانی تریشدا سەیر بکەن ،هەموو ئاماژە بە خاڵی گرینگ دەکەن ،وئەویش ئەوەیە کە “شوڕای سوورییەی دیموکڕات” کە ئەمریکا پشتیوانی دەکا ،لێرە لەو هەوالەدا ،جەخت لەسەر ئەو پشتیوانییەی ئەمریکا لەو شووڕایە، گرینگایەتییەکی زۆری هەیە.هەر هاوکات دەگەڵ ئەوە ،ئێمە بەشێک لە بەرنامەی ڕووح اڵڵە زەم و بیژەنی فەرهوودی کە بۆ هەینی ڕابردوو بوو بە ڕێکەوتی (….) و کە دۆستانی ڕاپەڕین بۆ ماوەی چەند خولەکێک بۆ لێکدانەوەیەک ئامادەیان کردبوو.

لەو بەرنامەیەدا ڕووح اللەی زەم ئاماژە بە پرسێک دەکا و بە وردی دەیکاتەوە،جا من هیوادارم ئەو پەیامانە سەری نەتەوەی کورد بە گشتی و بە تایبەتی ئەوانەی کە بەرژەوەندی خۆیان لە گرووپێک یان حیزبێکدا دەبیننەوە زرێنگاندبێتەوە و بۆ چەند چرکەیەکیش بووە وێژدانی ئینسانی خۆیان بکەنە قازییەکی عادڵ و حەول دەگەڵ ئەو گرووپە یان حیزبە کە خۆیانی تێدا دەبیننەوە ئاڵوگۆڕێک لەخۆیاندا بدەن .

سرنجێک بدەن ،ئێمە دەمێک لەمەوبەر گوتمان،کە بەرنامەیەک لە گەڕدا و دەوڵەتی ئەمریکا لەپشت دەوڵەتی ئێرانە و ئەو جووتە پێکەوە هاوئاهەنگن ،لەبیرتانە کاتێک ئەمریکا گوتی کە ئێمە وەک دەوڵەتی ئەمریکا، لەڕاست داعش پشتیوانی لە نەتەوەی سوورییە دەکەین و هێڵی سووری بۆ ڕژیمی ئەسەد دیاری کرد و گوتی خەڵکی سوورییە لە هەمبەر قەسسابێکی وەک ئەسەد دەپارێزێن .دەبێ جوان لەبیرمان مابێ ،ئەمریکا بەو درووشمەوە خۆی بە خاکی سوورییەدا داکرد.بەڵام ئەسەد چەند جار بۆمبی شیمیایی لەکار کرد بەڵام ئەمریکا لەڕاست ئەو جینایەتە هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو ،تەنانەت لەو دواییانەشدا تڕامپ چەند مووشەکێکی هەڵدان وهەر ئێستا لەحالی حازردا ،ئەمریکا دەوڵەتی ئەسەدی سەقامگیر کردووە و تەواوی دژبەرانی مل ئەستووری ئەسەدی لە گۆڕێ کۆکردوونەوە ،ئێستا هەموو بە جوانی دەزانن کە داعش دەستکردی کێ بوو و شانۆی داعش لەکوێیە و ڕوو لە کوێ دەکا .

لە وتوویژی هەووەلدا لە نێوان هەیئەتی دیموکڕاتیکی سوورییە  ودەوڵەتی بەشار ئەسەد ،سازاون کە ناوچە عەڕەب نشینەکان و هەڵبەت بەوکوردانەی کە تێیاندا نێشتەجێن وەک بەنداوی فڕات و ڕەقە بداتەوە بەشارئەسەد . جا پرسیاری گەورە کە بە زەینماندا دێ ئەوەیە . کاتێک قەرارە ناوچەی عەڕەب نشین تەحویل بدەنەوە، بۆ عەڕەب ئەندامی ئەو شووڕایەن و بۆ نێوتان ناوە شووڕای دیموکڕاتیکی باکووری سوورییە ؟

ئێمە گوتمان لە پڕۆژەی ئێرانی مەزنی فەرهەنگی کە ڕۆژاوا بۆ ئێرانئ داناوە و قەرارە تەواوی ڕۆژهەلاتی ناوینی ویڕای کوردستان لەژێڕ چەکمەی ڕەقی ئیستیعمارگەری ئێرانی کە لە ڕاستیدا لەژێر دەستی ڕۆژاوا دا دەبێ ،ئەوانە شانۆی کانتۆن بازی وەڕێ دەخەن ،گوێ بدەنێ ،تەنیا بەرنامەیەک کە دەتوانێ بێوەیکە دەوڵەتێک دیاری کرابێ و ناسنامەدار بێ لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستەویێخە ببێ ،تاقمێک لەخەڵک بە نێوی گرووپ و جەریان باندبازی شەڕێکی ناوخۆیی هەلدەگیرسێنن و لە ڕۆژهەلاتی ناوین دا شەڕ دەست پێدەکا .ئەولێکدانەوانەی کە ئێمە بوومان بەپێچەوانەی هەموو لێکدانەوەکان بوو کە لێر و لەوێ لەو مێدایانەدا دەستاودەستیان دەکرد و لە بەردەستان بوون وتەواوی مێدیاکۆمەڵایەتییەکانی دونیا و فارسی  زمانی بە ناو ئۆپۆزیسیۆن وەڕێیاندەخست و تەنانەت بە حیزبەکوردییەکانیشەوە.

 

پرسیارەکان !

دەوڵەتی ئەسەد توانیوێتی بە سەر دژبەرانی گەورەی خۆیدا زاڵ بێتەوە ،باشە چ بووە کە ئێستا پ ک ک لە ڕۆژاوای کوردستان باج دەدا ؟

سەبارەت بە چییە کە بەشار ئەسەد دەبێ باج بدا بە کوردان؟

دەستەڵاتی پێیان ناشکێ یان کوردەکان بەشیکن لە خودی ئەسەد؟

دەستەڵاتی پێیان ناشکێ یان کوردەکان بەشێکن لە پیلان وپڕۆژەکە کە ئەربابی گەورە بۆی لەبەرچاو گرتوون؟

لەوەیکە لە ڕێک وپێکی هەواڵەکان پ ک ک و ی پ گ وەک کورد نێو دەبەن و لەسەرەتادا پێداگری لەسەر ئەوە کە ئەوانەن کوردەکان ،دووهەم پێداگری لە سەر ئەوە کە جێی پشتیوانی دەوڵەتی ئەمریکان.لەحاڵێکدا کوردەکان ئیستیعمارکراوی سوورییە هیچ دڵخۆشییەکیان بە پ ک ک نەبووە و نییە.

دیسان پرسیار!

مەگەر ئەمریکا ڕژیمی سەددام حوسێنی قڵپ نەکردەوە ،بۆچی هیچ هەڵوێستێکی لە عیڕاق ،کوردستانی عێڕاق “باشووری کوردستان” بۆ سەربەخۆیی کوردەکان نەبوو؟، کەرکووکیشی لە کوردەکان ئەستاندەوە ،دەی ئێستا چۆنە قەرارە لە باکووری سوورییە”ڕۆژاوای کوردستان ” کوردستانێکی سەربەخۆدابمەزرێنێ؟

لێرە چ شتێک گۆڕاوە؟ لێرە پێداگری لەسەر ئەوەیکە قەرارە باکووری سوورییەیەکی سەربەخۆ لەژێر دەستەڵاتی ئەسەد سازبکرێ ئێمە بە هێندیک ڕووداوەوە دەیبەستینەوە،ئێمە لەبیرتان دێنینەوە کە ،هەواڵە قەڵبەکان و لێکدانەوە درۆیین و ساختەچییەکانی کە بۆ نەتەوەی کوردیان باس دەکرد ،هەر هەموویان مەبەستی ئانقەست و دزێویان لەپشت بوو.

ئێوە بێشک لەبیرتان دیتەوە،کەهەر کەس تریبوونێکی لەئیختیار دابوو ،دەیگووت ئەمریکا دوژمنی سەرسەختی ئێرانە ،ئێوەلەبیرتانە کە هەر کەس خاوەن تریبوونێک بوو دەیگووت تڕامپ زەختی زیاتر دەخاتە سەر ئێران و دەیەوێ دەوڵەتی ئێرانی و کۆماری ئیسلامی هەڵوێژێری.بەلام ئێمە گوتمان شتێک بە نێوی ڕووخاندنی ڕژیمی ئێرانی کۆماری ئیسلامی لەگۆڕێ نییە و کۆماری ئیسلامی ئێرانی خۆی خەریکە توێخ باوێ و خۆی بگۆڕێ.بۆیە هەر کەس کە دەیەوێ شۆڕشێک سەرهەڵدا دەبێ دژ بە دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانی لە کوردستان بڕیار بدا .

لەبیرتانە ،لە عێڕاق خەڵک دژ بە دەوڵەتی ناوەندی خۆپێشاندانیان کرد ،ئێمە گوتمان ئەوانە هەموو،دەستی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لەپشتە ،ئەمریکا لە سەر کەشەفێکی زێڕیندا عێڕاقی بە دوو دەستان پێشکەشی ئێران کرد.

ئێمە گوتمان رووداوەکان لەعێڕاق بۆ دەستتێوەردان لە هەناردەی نەفتە ،چونکوو ئەمریکا خۆی هەناردەکەری گەورەی نەفتە و ڕۆژانە نیزیک بە 11میلیون بۆشکە نەفت بەرهەم دێنێ ،دەی ئێمە گوتمان ئێران وەک ئەندامێکی ڕیکخراوی نێونەتەوەییەکان ناتوانێ خۆی دەگەل دونیا بکاتە دوژمن ،بەلام دەتوانێ لەژێر سەیوانی گرووپی جیا جیای چەکداردا و سەرهەڵدانی جەماوەری لە شاڕێگای هەناردە کردنی نەفت تەنگژە و دەست وپێگری بخولقێنێ .دەی ئەوەش لەبەرژەوەندی رووسییەش دا دەبێ کە هەناردە کەری نەفتە .جا ئایا پێکهاتنی ئەمریکا و ڕووسییە بۆ ڕاگرتنی قیمەتی بەرزی نەفت و کۆنتڕۆڵ کردنی چین و ئوروپا و ژاپۆن ،بەکەلک وەرگرتن لە ئێران بۆ شەڕ و ئاژاوە وگێرە شێوێنی لە ڕۆژهەلآتی ناویندا نییە؟لێرە دیقەت و وردبینی لێکدانەوەکەی ئێمە لە سەر ناوچەکە بۆ هەمووان دەرکەوت و سەلمێندرا .

باب المندب لەلایەن حوسییەکانەوە داخرا،خۆپیشاندەرانی بەسرە دەستیان بە سەر چاڵاوەکانی نەفتی بەسرە داگرت ،وهەموو ئەوانە لەلایەن حەسەنی ڕووحانییەوە ئاماژەیان پێکرا ،ئایا ئەو هاوئاهەنگییانە لەنێوان حەسەنی ڕووحانی و ئامانجەکانی ئەمریکا هەر وا بە هەڵکەوتن ؟

دیسان پرسیار !

ئایا ئەو ڕووداوانە هەموو چرای سەوزی ئەمریکایان بۆ دانەگیرسابوو؟

ئایا ئەمریکا نەیدەتوانی حوسییەکانی یەمەن کۆنتڕۆڵ بکا ؟

ئایا ئەمریکا نەیدەتوانێ باب المندب بپارێزێ ؟

ئایا ئەمریکا ئەو ڕووداوانە نابینێ ؟ بە تایبەت دەوڵەتێک کەئیدیعای تاکە دەستەڵاتێ بە هێزی نیزامی جیهان دەکا؟

ئێمە پێشوو گوتبوومان ،ئەگەر ئێران پێویستی بێ ،گەمارۆکانی ئەمریکا سەر لەنوێ بگەڕێنەوە خۆی ڕایدەگەیێنێ و ئەمریکاش گەمارۆکان دەست پێدەکاتەوە ،ئێمە گوتمان لە ئێران هیچکام لەو خۆپێشاندان و ئێعتڕازی سەرشەقامەکان کە دەکرێن ،هەڵوێستی خەڵكی هاسایی نین ودەستی سپای پاسدارانی لەپشتە .

ڕووح اڵڵە زەم سەر بە بەیتی ڕەهبەری کۆماری ئیسلامی ،کەسێکە کە جەرەیانێکی بە نێوی ڕەوتی سێهەمەیان وەڕێخستووە کە تاقمێک کوردیش وکەسێک بە نێوی “مێهدی جەلالی تێهرانی”شیان دەگەڵە.لە خولەکی سی وهەشتوومی بەرنامەکەی ” ڕۆژی هەینی”دا ،قسەیەکی نوێ دێتە گۆڕێ و دەڵێ:

(بژاردەی سەربازی لەگۆڕێ نییە ،بژاردەی ڕووخاندیش باسی نییە،بژاردەی سێهەم جێی باسە کە پۆمپیئۆ لێی دەدوێ ،شتێکە کە خەلك نایزانن ومنیش ئێستا جارێ باسی ناکەم تا دەرفەتی گونجاوی بۆ بڕيخسێ. هەلومەرجەکە کە رەخسا لە ماوەیەکی 48 تا 72  کاتژمێر دەخایەنێ ،کە بژاردەی سێهەم جێبەجێ بکرێ ).

جا ئەوە کام48  یان 72  کاتژمێرە ،بڕۆن وەدوای کەون  لێی بکؤڵنەوە ،ئەوەنیزیکەی بە دوو مانگی ڕبەقە کە تەواوی سنوورەکانی ئێران بە تووندی لەژێرچاودێری سپای پاسداراندان وبەستوویانن وتەنانەت باڵندەش ناتوانێ بیانبەزێنێ .ئەوە هەر ئەو توێخ هاویشتنەیە کەئەوە کۆماری ئیسلامی ئێران خەریکە بیکا ودەقیقەن هەر ئەوکانتۆن بازییانەیە، کە ئێمەش باسمان کردووە .

ئێمە خۆ گوتمان ،کۆماری ئیسلامی خۆی خۆی دەگۆڕێ و خۆی هەڵدەگێڕێتەوە.،ئۆپۆزیسیۆنی کورد لەنەکاو لە شەوێکدا هاتنە مەیدان و بوونە ڕووخێنەر،ئێمە پرسیمان ،ئێوە ئۆپۆزیسیۆنی کورد ،چۆنە بوونە ڕووخێنەر؟ وڵامیکتان نەداینەوە ،ئێوە بۆ بوونە ڕووخێنەر ،تۆ مەزانە کە ئەوانە، لە پشتی پردەوە قەول وبەڵێنییەکیان پێداون و وەک دووپاتی مێژووی کورد ،هەمیشە کورد بە قسەی خۆش و زمانی لووس هەڵخەڵەتێنراوە و ئێستاشی دەگەڵ بێ .ئێوە ئەگەر لەبیرتان بێ وتوێژێکی خان بابا تێهرانی لە ڕادیۆ ئەمریکا بڵاوکراوە کە باسی بیرەوەرییەکی خۆی دەگەڵ دوکتور قاسملوو دەکا کە گۆیا سەددام حوسێن لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێڕاق دا بە دوکتور قاسمڵوو دەڵێ: ئێوە بڕۆن سەربەخۆیی کوردستان ڕابگەیێنن، من هەموو دەوڵەتەکانی عەڕەبییتان بۆ ڕازی دەکەم کە ئێعتڕافتان پێبکەن ،بەلام دوکتور قاسمڵوو ئەوپێشنیارەی سەددام حوسین ڕەت دەکاتەوە. ئەوە لە زۆربەی لایەنگرانی حیزبە کوردییانە زەحمەت دێ و دەستیان کرد بە پاساو هێنانەوە.بەلام یەک شتیان لەبیر کردبوو،کە ئێمەش بە ئانقەست باسمان نەکرد و چاوڕوان بووین تا خۆیان ئاماژەئ پێبکەن ،ئەوبیرەوەرییەی خانبابا تێهرانی دەگەڕێتەوە سەر دەمێك کە حدکا ئەندامی (شورای مقاومت ملی ایران) بوو ،ئەندامانی شووڕای مقاومەتی میللی ئێران کە بریتی بوون لە حدکا ،بەنی سەدر ،موجاهیدینی خەڵکی ئێران ،خانبابا تێهرانی ،کە ئیدیعایان دەکرد لە ماوەی سێ مانگی تر دا تاران بە دەستەوە دەگرن .ئاقای قاسملوو پێشنیاری سەددام حوسێنی بەو دەلیلە ڕەت کردبووە ،چونکوو پێیوابوو کە وێڕای بەنی سەدر و ڕەجەوی و خانبابا تێهرانی تاران دەگرنەوە و پۆست  وپێگەیەکی دەوڵەتی دەدرێتێ .

ئەوە لێکدانەوەی ئێمەیە و ئێوەش ویستتان ڕەتی کەنەوە بەڵام حەقیقەت قەت نە ون بووە و نە گۆڕاوە .

ئێمەخۆ گوتمان ئەو خۆپێشاندان وئێعترازانەی کە لە ئێران دەستیان پێکردووە کاری سپای پاسدارانە ،بەلام ئێوە ڕەتتان کردەوە .

ئێمە خۆ گوتمان: زەین و مشووری خەلكی کورد مەگنخێن و بە ڵاڕێیدا مەبەن و مەیشێوێنن . ئێوە بە قسەتان نەکردین هیچ، تاوانباریشتان کردین ودیتتان کە لێکدانەوەکانی ئێمە لە سەر هەموو ڕووداوەکانی پشت پردە ،یەک لە دوای یەک وەدیهاتوون .

ئەوانەی کە خاوەن تریبوونن وەک حیزب ، تاقم ، ڕەوت ، گرووپ، کەسایەتی ناسراو،ئەورۆ لێکدانەوەیەکیان هەیە و سبەی شتێکی دیکە دەڵێن ،وەک هەر قەت ڕووح اللەی زەم لەسەر تلیویزیون دەرنەکەوتبێ و خەنەی بۆڕدێنی ئێوە نەگرتبێتەوە و ڕەوتێكی سێهەمیشی بۆ ئێوە دانەمەزراندبێ،بێبەڵابن هەر خۆی دەڵێ: نە هێرشی نیزامی ئەمریکا دەکرێ و نە دەوڵەتیش دەڕووخێ و نە شەڕێکیش لەگۆڕییە ونە 12ماددەکەی ئەمریکاش (پۆپیئۆ)  جێ بە جێ دەکرێ .ڕاشکاوانە ئەو دەڵێ : ڕووداویكی باشتر بەڕێوەیە  ولە ماوەی48  تا 72 کاتژمێردا دەقەومێ و ئاڵوگۆڕێکی زۆریش ڕوودەدەن .

 

جا ئێستا سرنجی ئێوە بۆ پڕۆژەکەی “کۆدار” کە چەند حەوتوو پێش لە مەر سازکردنی کۆنفیدراسیۆن  وکانتۆن بڵاویان کردبووە ،ڕادەکێشم

دوو ساڵ بەر لە ئێستا ئێمەلێکمانداوە و گوتمان کە حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات نابێ لەو داو و ئەوگەمەیە بکەون ،کانتۆن بازی لە سوورییە دامەزرا ،پارتی دیموکڕاتی عێڕاق لە گۆڕێ هەڵدەوێژردێ ،کوردستانی سوورییە کە ئیدی کوردێکی لێنەماوە،بۆچی ئیدی ئەوڕۆ شووڕای دیموکڕاتێک ماوە ،سەرەڕای وەیکە ڕەقە و بەنداوی فراتیش ڕادەست کراونەوە ،بەڵام دیسان ئەو نێوەی لەسەر خۆی هەر پاراستووە،؟چونکوو پ ک ک هەرچی کورد بوو لە کوردستانی سوورییە دەریکردن ،ئیدی کوردستانێكی ڕۆژاوا بە مانای مڵکی کوردان نەماوە.دانیشتووانی کوردیان جێگۆڕکێ پێکرد وئێستا عەڕەبی شێعەی عەلەوی هاتوونەتە جێگایان وپ ک ک مەئموورییەتەکەی بە باشترین شێوە و بە دڵی ئەربابەکانی بەڕێوە برد. بە گویرەی ڕۆژاوا ،کانتۆنەکان دامەزراون و ئەو ئاڵوگۆڕانە لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا پڕۆژەی وڵاتانی ڕۆژاوا بوو ،هەر ئەو پڕۆژەی ئێرانی مەزنی فەرهەنگی ،ئێران دەبوو پڕۆژەی سوورییە تەواو بکا بیگەتێنێتە ئەو جێگایە کە گەییشتووە.

 

ئێمە گوتمان فازی سێهەمی دەوڵەت نەتەوەی ئێرانییە

ڕوو بە حیزبەکانی کوردستان ،ئێوە زۆرتان بە دڵ بوو کە پێتان بڵێین کە ئێوە زۆر گەورە و گرینگن و زۆر دەزانن و بە ڕاستی خەباتگێڕن ،ئێوە زمانی ڕەخنەی تووند قەبووڵ ناکەن .نەقشی ئێوەڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ،بە لاڕێدابردنی زەینی کورد بوو،لە ڕاستیدا بژێوەی تاقمێک لە سەرانی ئێوە،هەر لەو ڕێگایەوە دابین دەبێ و مووچە وەردەگرن و دام ودەزگایەکیان بۆخۆیان وەڕێخستووە و دەیانزانی کە دەبێ چ بکەن ،ئێوە ئەو ڕاستییەشتان دەزانی وبوونە کەرەسەی دەستی کۆماری ئیسلامی ئێران وئەو ئەرکەتان وەستۆ گرت تا خەباتی ڕاستەقینەی کورد کە سەربەخۆییخوازی و وەدەرنانی داگیرکەرانن بە لاڕێدا برد،بەڵام کۆماری ئیسلامی ئاڵتڕناتیوێکی بە نێوی پ ک ک بۆ کوردستان هێنایە دی و ناساندی، سەرانی کۆمەڵە و دیموکڕات ،دەبێ ئەوڕاستییە تاڵە بزانن کە ئێدی نەقشی ئێوەش بۆ کوردستان تەواو دەبێ .

ئەو 48 تا 72  کاتژمێرە گرینگە کاتیک ڕاچڵەکاندنەکان هاتن و ئێوە خۆتان یش چاوەڕێی دەکەن ،کە “پهلوی” ئێرانی دەگەڕێتەوە و ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی هەموو دەگەڕێنەوە ،ئێوەش دەگەرێنەوە ،کاتێک هەموو تەنگژەکان دامرکان ،نەقشی ئێوەش دوایی دێ ،ئەو کات ئەندامەکانتان یان لە نێوخۆیاندا دەیانتویننەوە یان لێیانخۆش دەبن ،سەرانی ئێوەش کە پاسپۆڕتیان لە گیرفان دا هەیە لە حیزبەکان دەچنە دەر وڕوو بە ئوروپا دادەگەڕێن یان تووشی شەڕی یەکترکوژی دەبنەوە .

 

بەڵام ئێوە نەتەوەی کورد

پڕۆژەی پازدە میلیۆن کوردی کوردستانی ئێران”ڕۆژهەڵاتی کوردستان” خەریکە جێبەجێ دەکرێ و زۆریش باش بە دڵی داگیرکەری ئێرانی خەریکە جێدەکەوێ .بەڵام هیوای ئێمە بە ئێوەی کورد ئەوەیە کە ئەو پیلانە لە هێڵێک کە دوژمنان بۆیان کێشاوین هەتڵەی بکەین و ئەگەر توانیمان ،ئەوە کورد بە ئارەزووی مێژوویی خۆی واتە “سەربەخۆیی”  گەییشتووە .ئەگەر نەمانتوانی ئەوئەرکە نەتەوەییە جێبەجێ بکەین، نەتەوەی کورد جارێک بۆ هەمیشە دەبێ دەست لە ژیانێكی سەروەرییانەی بەكەڕامەت و حورمەت هەڵگرن  ونەسلی ئێمەش بەرپرسیارەتی ژیانێكی ژێردەستەیی و دیلی و سەرشۆڕی بۆ خۆمان تا ماوین و بۆ نەسل دوای نەسلی نەتەوەکەمان وەستۆ بگرین و لەعنەت و نەفرەتیان بۆ هەتاهەتایە بۆخۆمان دەستەبەر بکەین . ئێوە ئەندامانی پ ک ک وگریلاکان و سەربازەکان وحیزبە لق وپۆپەکانی سەر پ ک ک لە ڕۆژهەلات پێتانوا نەبێ زۆر دەزانن و زیرەکن ،چاوەڕوانی ئیسلامی سەلەفی بن، دەقیقەن هەر وەک لە سوورییە بۆیان ساز کردن و دەگەل ئیوەیان ڕووبەڕوو کردنەوە.چاوەڕوانی جۆرێکی دیکە لە داعش بن ،کە هەر بە دەست ئەوان شارەکانی کوردستانتان پێ کاول بکەن و خەڵكی کورد تووشی کۆڕەو بۆ شارەکانی تاران  وکرمان و کەرەج ..بکەن بە مەبەستی گۆڕینی دێموگڕافی کوردستان .

کوردستان بە سەر یەکتردا دادەپێنن و ڕێکی زەوی دەکەن .پ ک ک .پژاک ،کۆدار وئەوانەی کە دەگەل ئێوە لەبەرەیەکدان ،بزانن کە بەرپرسیارەتی ئەوکاولکارییانە وکوشتاری بە کۆمەلی کورد  وکۆڕەو و گۆڕینی دیموگڕافی کوردستان وەستۆی ئێوەیە و ئێوە لەو کارەساتە نەتەوییە بەرپرسیار دەبن .

لە ئێمە گوتن و لە ئێوەش نەبیستن ،بزانن کەنگێیە وچتان پێدەڵێن وەک بەڵگە بەدەستانەوە

هەر لەو(صدای مردم و آمد نیوز و رووح اللای زەم کوری ئایەتوڵا زەم)ەوە،هەر ئەوکەسە کە وێنەکانی ئەندامانی حدکا لە گوندەکان بڵاو دەکاتەوە و دیموکڕاتەکانیش بە شانازی دەزانن ،هەر ئەوە کە دەگەڵ حیزبە کوردییەکان پێکهاتوون کە ڕەوتێک بە ناو “جریان سوم” یان وەڕێ خستووە و سات بە سات لە مانگرتنەکان لە سەراسەری ئێران دەدوین وهەر ئان و سات هەواڵ بڵاو دەکەنەوە کە ئێران تووشی ئاڵۆزی و تێکە ولێکە بووە و سپای پاسداران لە هەلومەرجێکی باشدا نییە وئەمریکا دەیەوێ هێرش بکاتە سەر ئێران و…. ئەوە هەر ئەو آمدنیوز – یە کە ئیدیعا دەکا قەرار نییە کە ئەمریکا هێڕش بکا و هیچ شتێکیش ڕوو نادا، بەڵام لە ماوەی 48 تا 72کاتژمێردا بژاردەی سێهەم ڕوو دەدا و هەموو شت دەگؤڕدرێ .

ئێستا هەموو دیتتان کە تەواو ئەو گێرەشێوێنییانە کاری خۆیان بوو ،بەڵێ کۆمەلگا هەستاونە سەر پێ،گرفتی بژیوەشیان هەیە،ئەوەیکە ئەو سیستیمە لێنەهاتووە،جارێک فیدڕالیسم باشە ،دواتر کۆنفیدراسیۆن و دێسنتڕاڵکردن و ناناوەندی .

 

تێبینی:مانای بە ناوەڕۆک لە دێسنتڕاڵ یانی ” کۆنتڕۆڵی پووڵ و ئەرتەش و قانوون” لەدەست خۆماندا

دابەشکردنی دەستەڵات یانی،پێکهاتەکان و بنیاتەکانی دەوڵەت لەدەست خۆماندابن,نەک ئەوشتانەی ئەوان دەڵێن .بۆ نموونە کانتۆن ساز بکرێ بەڵام هەر دیسان بڕیارەکان بە دەست ناوەندەوە بن .دێسنتڕال کردن بەومانایە نییە کە هەر نێوی بگۆڕین .نێوی پارێزگا ،بنێنە کانتۆن ،دوایە ئیدیعا بکەین کە بەڵێ دەستەڵاتمان دێسنتڕاڵ کردووە ،سەرلەنوێ بە لێشاو خەلك بکێشنە پێی سندووقەکانی دەنگدان و بڵێن فەرموون هەلبژێرن .

کوێخا حوسێن سەر لەنوێ ببێتەوە بە کویخا.بەڵام هەر لەتاران پووڵ چاپ بکرێ ،دەستوور و بڕیار بێن ،قانوون بنووسرێنەوە،ئەرتەش بنێرنە سەرمان،تەواو کڕین و فرۆشی ناوخۆیی و دەرەکی لە دەست تاراندا دەبێ .

دیسان برادەرانی کانتۆن باز (کوردستانی سوورییەی هەڵتەکاو) پڕۆژەکەمان لەسەر جێبە جێ بکەن.

پارتی دیموکڕاتی کوردستانی عێڕاق ،برادەرانی بارزانی بەئێوەمان گوت، کە قەرارە ئێوە بڕۆن …تاڵۆکەتان نەبێ .

ئەو ڕووداوانە بە دەست وڵاتانی ڕۆژاوایە،بەلام ئێوە پێتانوابوو کاری کۆماری ئیسلامییە ،بەلام ئەوکارە ئەمریکا و ئوروپا دەیکەن .ئەوە کاری بابە ئەمریکایە .

مەگەر ئەو “کۆدار”ە هەر ئەوکۆدارە نییە کە دەیگوت دژی ئەمپریالیسمم ،مەگەر ئەو “ی پ گ” یە هەر ئەو “پ ک ک” و ئەو کۆدارە هەر “پ ک ک “نییە ؟

برادەرانی نوخبە،ئاغایانی خوێندەوار،ڕووناکبیران، شۆڕشگێڕانی ئاناڕشیستی کورد ،بۆچی خۆتان هەڵدەخڵەتێنن ؟ ئەگەر ئێوەئاناڕشیست و دژی ئەمپریالیسمن چۆنە ئەمریکا پشتیوانی لە باکووری سوورییەی دیموکڕاتیک دەکا ؟ ئێوە چلۆن ئاناڕشیستێک و دژ بە ئەمپریالیستێکن کە ئەمریکا لەژێر باڵی خۆی گرتوون و پشتیوانیتان لێدەکا؟ ئێوە چلۆن دژ بە ئەمپریالیستێکن کە هاوکات هاوپەیمانیشن دەگەڵ  ئەمریکا؟ یەکێک دەبێ لانیکەم ئەوپرسیارانە لە خۆی بکا و ئەو دژبەیەکییان چلۆن چارە سەر بکەین؟

 

کێ لە ناوچەکە  ئەمپریالیستە ؟

بەشار ئەسەد ؟

کۆماری ئیسلامی ؟

تورکییە؟

عێڕاق؟

ئەمریکا؟

رووسییە؟

کامیان ئەمپریالیست نین لە ناوچەکە و ئێوە دەگەڵیان لە پەیوەندیدا نین ودەگەڵیان بەشەڕ دێن؟

تاو بەو ڕوونییە ،ئینسان دەبێ بە چ زمانێک دەگەڵتان بدوێ ؟

ئێوە چلۆن دژ بە ئەمپریالیستن لە هاوکاتیش لە داوێنی ئەمپریالیست دان؟

ئەمپریالیست لە ئێوە پشتیوانی دەکا و دەچن وتوویژیش دەکەن .

 

خەڵکی کوردستان

کانتۆن بازی بۆ کوردستانی ئێران یش بەڕێوەیە ،ئەو فیدڕالیسم بازییەی رضا پهلوی کە لێی دەدوێ ،هەموو ئێرانییەکان و هەموو منداڵە فارسێک قسەی لێدەکەن ،ئەوەش کاری دەوڵەتی ئێرانییە وکانتۆن یش بەڕێوەیە ،بەڵام خەڵکی کوردستانی ئێران : ئێمە دوو ساڵە کە دەڵێن ،تووشی ئێحساسات مەبن و فریوی کەوا وپانتۆڵ مەخۆن ،کوردایەتی لە کەوا وپانتۆڵ و ڕانک و چۆغە دا نییە .

کوردیکی کوردستانی سوورییە گێڕایەوە وگوتی: ئێمە لە خەودا گەمارۆ دراین و خەبەرمان بووە و دیمان پ ک ک ئێمەی هەڵلووشیوە ،خەبەرمان کە بووە دیمان ی پ گ ،ی پ ژ ،ساز کراون وئێمە ئاگاداری هیچ نەبووین .

ئێمە هاتووین ئەوەتان پێ بڵێێن کە ئاگادار بن بە چاوتروکاندنێک پ ک ک ئێوەش قووت نەدا .بە شەوێک تووشی کانتۆن بازی و هەڤاڵ بازی و کەوا وپانتۆڵ نەبنەوە.

پاشان بڵێن کوردستانە و ئازادە و سەربەخۆ بووە و حاڵ و وەزعمان باش دەبێ و دیموکڕاتیک بووە و…..

ئاواش نییە، شتێکی بەرنامەت بۆ نەبووە،چلۆن بە شەویک سەربەخۆ دەبین؟

ئەوە نەقشەیەکە کە بە دوویەوەن بۆ بەهێز کردنی پ ک ک تا کوردستانی ئێرانیش بە مەرەی کوردستانی سوورییە بەرن و کاول و خاپووری بکەن و کوردی تێدا نەمێنێ .

خەڵکی ئێمە تووشی کۆڕەو و ئاوارەی شارەکانی ئێران دەکەن و تورکییە و ئێمە بە گژ یەکتر دادەکەن ،وئەو شەڕە بە دەست ئێمە وەڕێدەخەن ،کۆتایی ئەو شانۆیە ،فەوتان و سرێنەوەی کوردی لێدەکەوێتەوە .تەنانەت ئەوبستە خاکەشمان لە دەست دەکەنەوە ،بەڵام بەرپەرچدانەوەی ئەو گەمە مەترسیدارە دەلوێ ئەگەر بمانەوێ .

ئێمە ئەگەر قەرارە شەڕێک بکەین،دەبێ بۆئازادی وڵات و وەدەرنانی داگیرکەری ئێرانی بێ ،ئەگەر هەزاران کوشتەش بدەین و تەنانەت ئەگەر کوردستانیش ویران بێ  ،بەلام نە ئەوەیکە کوردستان بە دەستووری تاران یان ئەمریکا وێران بێ ،سەبارەت بەوەیکە ببینە نۆکەر و گوێڕایەڵی فارس و دەوڵەتی ئێرانی.

خەڵکی کوردستان،لەو دۆستانەی کانتۆن باز بپرسن ،بۆچی بەشار ئەسەد دەبێ باج بدا بە ئێوە ،کاتیک کە دوژمنەکەتان تورکییە یە،ئێوە دژ بە ئەمپریالیستن ودژبە ئەمریکا و ڕووسییەن ،ئیدی بەشار ئەسەد بۆ دەبێ باجتان بداتێ .دەولەتی ئێران ئەگەر دوژمنی ئێوەیە ،بۆ دەبێ بە بەشار ئەسەد ئیزن بدا کە مافی ئێوە بدا ؟

برۆن و پرسیاریان لێبکەن

چلۆنە دەوڵەت ئامادەیە کوردی کوردستانی سوورییە بکاتە خاوەن کیانی خۆی و سەربەخۆ بن ؟

کاتێک بەشار ئەسەد توانی ئەحرامی شام ،جیبهەتولنەسر و جەیشولحوڕ،ودەیان گرووپی تر لە گۆڕی هەڵوێژێرێ و بیانفەوتێنێ ،بەڵام ناتوانێ ئیوە بفەوتێنێ لەحالێکدا ئەوبەری سنووریش تورکییە یە ودوژمنی تێنوو بەخوێنی ئێوەیە ،چلۆنە ؟

ئیلا ئەوەیکە کانتۆن تاقمێکی بەرنامە بە بە شوێنەوەیە و کوردستانەکانی باشوور و سوورییە و ئێران بە یارمەتی ئێوە پێکەوە دەلکێنن ،ئێوە نۆکەرەکانی دەوڵەتی ئێران ،ئێوە کوردستانی ئێرانیش وەک کوردستانی سوورییە خاپوور و کاول دەکەن و خەڵکەی ڕاو دەنێین و شەڕی ناوخۆیی ساز دەکەن وهەرکەسیش ئێعتراز بکا،هەڵیداوەسن

شەڕ دەگەڵ تورکان بە ئێمەی هەڵداییسێنن . وکوردستانی ئێرانی پێ دەفەوتێنن بۆ دەولەتی ئێرانی،بۆ شیعە ،شیعە مەبەست دەولەتی سیاسی یە.

بەڵام حیزبەکانی کوردستانی ئێران ؛ ئێوە بۆ چی ئێوە خەیانەتتان کردووە ؟چونکوو ڕۆڵی ئیوە ئەوەبوو کە نەتەوەی کوردتان بەلاڕێدا برد و خافڵاندتانن .دەبوو ئێوە لەو سات و کاتانەی کۆتاییدا، کارێکتان بکردبا،کە کوردستان تووشی ئەو هەتڵە نەبوایە و ئاوا بە هاسانی لە داوی پ ک ک و کانتۆن بازییەکانی نەکەوتبا،دەقیقەن ئێوە کارێکتان کرد و ڕۆڵێکتان گێرا کە بەستێنتان بۆ ئەوان ئامادە کرد ،بە تاڵووکە و لەڕووی نەزانی ونەفامیتان وەپێش کەوتن کە ئەوکارە بکەن ،بەڵام نەقشی ئیوەش تەواوە.

دوای ئەو 48 تا 72کاتژمێرە ،نەقشی ئێوە دوایی دێ .یان لە پ ک ک دا دەتوێنەوە یان بە دەستی ئەو سەرکوت دەکرێن ،دەبێ بزانن کە کوردستانی ئێران بێشک دەکەنە مەیدانی شەڕی ناوخۆیی .وئێمە دەبێ بەر بەو پیلانەنگریسەیان بگرین و شۆڕشێک هەڵگیرسێنین .

بۆیە ڕوو بە نەتەوەی کورد

خەڵکی کوردستان سەر لە ئارشیوی مێژوویی زەینتان بدەن .ئەوکەسانەی کە دەکەونە ژێر کارتێکەری بۆمبارانی مێدیا و هەواڵەکان ،بڕۆن وهەواڵەکانی حەتووی ڕابردوو و سێ حەوتوو پێش لەتەنیشت یەکیان دابنێین وپێکیان بگرن ،هەر هەموویان دژ بە یەکترن هەر ئەو کەسانەی وەک ڕۆژنامەوان و ڕاستویژی بێ وێنە سینگیان دابووە پێش .

خەڵکی کوردستان

سیستیمێک بە نێوی کۆماری ئیسلامی نامێنێ ،خۆیان ڕژیم دەگۆڕن وخۆشیان واتە چینی حاکمی فارس دەگۆڕن ،فۆڕم و نێوی دەگۆڕن وگەورەتری دەکەنەوە ،بێشک لەو  سیستیمە نوێیەدا ئازای تاک وەک ڕۆکێش تێیدا دەبێ ،وەک سەردەمی بەر لە ئینقلاب .و حکومەتی شای.و…

لێر و لەوێ ولاتانی دەور وبەر ئاگری شەڕی گەورەی رۆژهەلاتی ناوین دادەگیرسێ،لە ئێران لە کوردستانەوە دەست پێدەکا،وکانتۆن بازییەکانیش بەڕیوەن و هەر ئەوکانتۆن بازانەش هەڵی دەگیرسێنن.

کاتێک ئێمە دەڵێین :کەواو و پانتۆڵ ،بەکوردی قسەکردن ،پێشمەرگایەتی ،گریلایەتی .هیچکام لەوانە ئەو فاکتۆڕە بنەماییانە بۆ کوردایەتی ڕاستەقینە نین . چونکوو کات وساتمان پێشبینی دەکرد کاتیک ئەو دۆستەمان گیرایەوە کە “لەخەو هەستام دیم پ ک ک هەڵیلووشیوین” .ئێوەش بەیانییەک لە خەو هەڵدەستن دەبینن ،لە دیواندەرە و سەقز یان هەر شارێکی تری کوردستان ،دەبیسن کە گریلا دابەزیون ،بەڵام ئەرکی نەتەوەیی ئێوەیە کە پێشوازییان لێنەکەن ،گوڵیان پیوەمەبەن، چون ئەوە تەڵەیە و بۆ ئێوەیان دانراوەتەوە .

لەو 48تا 72کاتژمێرەدا کوردستان تووشی ڕاچڵەکانێکی تووند دەبێ، ڕۆڵەی بەئەمەگی دەوێ کە ئەو ڕاچڵەکانە تووشی هەتڵە بکا وئیزن نەدەن کۆماری ئیسلامی بەسەریدا زاڵبێ وسەربگرێ .

بە دەست پ ک ک حەول دەدەن ئەو گێچەڵە بقەومێ. حیزبەکانی دیموکڕات و کۆمەلەکان لە تەڵەی گومانی خۆیاندا مەولەق وەستاون و کاسبوون .نەتوان ودەست وپێ سپیلکە واقیان وڕ ماوە. وهاوکاری دەوڵەتی ئیستیعمارگەرن.نازانن پ ک ک وەک گارک هەڵدەتۆقێ .وەخۆ نەیەن ،ئەو پیلانەی کە لە سوورییە قەوما ،بەڕیوە دەچێ ،شاڕەگەکانی نەفت یش کە ئامادە سازی بۆ کراوە ،ئاوری شەرە گەورەکە دادەگیرسێ . وریا بن ،ئێمە وەک “نەتەوەی کورد” تەنیا یەک کارمان لە دەست دێ کە بیکەین .ئەویش ئەوەیە، :بەشداری هیچکام لەوڕێکخراوە سیاسییانەدا نەکەین چ وەک لایەنگر و چ وەک چەکدار”.

ئەگەر چەند گریلا لە شەقامەکان دەرکەوتن لایەنگرییان لێمەکەن ،ئەهمییەتیان پێمەدەن ،ئەگەر چەکتان وەگیرکەوت ڕەگەڵیان مەکەون ،هێزی گەل ئێوەن کە دەبێ دەستەڵات لەوانە بستێننەوە ” ترازاوەکان “.

ئەو ڕاستییە بزانن ،کە ئەو 48 تا 72 کاتژمێرە ساتە هەستیارە کەیە کە بتوانین کۆنتڕۆڵی وڵاتی خۆمان بە دەستەوە بگرین ،بەڵام ئەگەر شانمان دایە ژێر ئاڵای حیزبێک ،ئەوە دەبێ بزانین کە لە داوی پیلانەکەی ئێران وئەمریکا کەوتووین .هۆشمان بە خۆمانەوە بێ ئەو ئاگادارییە بۆ ئیوە “خەڵکی کوردستانە” چونکوو لەو ماوەی ئەو دوو ساڵەدا بێوچان و شێلگیرانە هەنگاو بە هەنگاو ئاگاداریمان داوە بە ئێوە ودەگەلتان بووین و ئێوە کاتێک وەخۆ دێنەوە کە دەبینن پیلانەکە سەری گرتووە و ئێوەش غافڵ بوون .

ماوەیەک لەمەوبەر وادیارە ئیعتڕازەکانی عێڕاق لە بەسرە دژبە حکوومەتی ئێرانی بوو . ئێمە گوتمان کە شاڕەگی نەفتی عێڕاق لەلایەن ئێران وئەمریکاوە کراوەتە ئامانج .ئەوڕۆ ئیدی قسەیەکیان نییە کە بیڵێن، دوێنێ هەرچیان بوو گوتیان ،خەڵکی کوردستان : بزانن ئەوانەی کە بە تەنیا دەیانەوێ کۆماری ئیسلامی بڕووخێنن،ئەوە دەبێ فۆڕمێکی نوێ بێ ،کۆماری ئیسلامی خۆی ئەو گەمانەی وەرێخستووە ،کە گۆیا کۆماری ئیسلامی دەڕوا ،نیزامێک بە نێوی کۆماری ئیسلامی هەر دەڕوا وکۆتایی دێ ،بۆ ئەو پڕۆژەیەش بە میلیارد دۆڵار خەرج کراوە و کاتەکەشی دیاری کراوە.

کوردی شۆڕشگێڕ کوردێکە کە دژ بە دەوڵەتی ئێرانی بێ

 

خەڵكی کوردستان

ڕوو لە ئێوە خەڵكی کوردستان ڕایدەگەیێنین، ئەو ڕووداوە دەقەومێ ،ئێمە دەبێ لە ماوەی دوو ڕؤژ تا سێ ڕۆژ کە دەوڵەتی ئێرانی توێخ داوێ کە خۆی بگۆڕێ ،کاتمان هەیە کە هەلومەرجی کوردستان بە دەستەوە بگرین ،ئەگەر لەداوی هەرکام لەو حیزب و تاقم و گرووپانە بکەوین،ڕاستەوخۆ لە داوی پ ک ک یان دیموکڕات و کۆمەڵە کەوتووین .

ئێمەپێویستیمان بە بزاویكی جەماوەری هەیە ،لەحالی حازردا ئاگاداری ئایەندە نین و ناشزانین حەوتووییەکی دیکە چ دەقەومێ .

بەڵام حیزبەکان ،ئەندامان و لایەنگرانیان ،چالاکوانان،دڵسۆزان وبە پەڕۆشانی کوردستان بزانن ،کە تا ئەو ساتەش ،خۆتان و حیزبەکانتان وسەرکردەکانی حیزبەکانتان ،لە خزمەت ئامانجی ئیستیعمارگەری دەوڵەتی ئێرانیدا هەڵسوکەوت دەکەن ،ئێوەیان ڕازی کردووە ،ئەرکی ئێوە ئەوەیە کە بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان بە لاڕێدا بەرن ،تا ئەو ساتەش خۆتان شاهیدن ،هەر لێکدانەوەیکمان لە سەر کەش وهەوای سیاسی کوردستان و ڕۆژهەلاتی ناوین کردووە هەر هەموویان درووست لەئاو هاتوونەتە دەرێ .با شەرمەزاری مێژوو  وخەڵک نەبن تا درەنگ نەبوو بگەڕێنەوە ئامێزی گەل ونیشتیمان.

ئەوە پیلانی ئێران وئەمریکایە ،ئەو جووتە پێکەوەیەکگرتوون

ئەوەبسەلمێنن کە ئێران و ئەمریکا پێکەوە یەکگرتوون ،ئەگەر ئەوڕۆژە ئەو ڕووداوە بقەومێ ،یەک یەکی ئێوە کە بەشداری ئەو پیلانە دژ بە نەتەوەی کورد بوون ،خەڵکی کورد دەبێ هەڵتانباوەسێ ،چونکوو بەڵای کوردستانی سوورییەتان بە سەر کوردستانی ئێران هێناوە و لەتەنیشت داگیرکەری ئێرانی بەشداری کاولکاری و کوشتاری کورد بوون .

لە جیاتی ئەوەیکە کوردستانتان بەرەو سەربەخۆیی بردبا،بە دوو دەستان لەداوی دەوڵەتی ئێران و داوێنی پ ک ک -تان هاویشت. تاقە ئەندامێکی ئێوە مافی ژیانی لەکوردستاندا بۆنامێنێتەوە .چونکوو لە کاولکاری و کوشتاری کورد وکوردستاندا نەقشی سەرەکییان وەستۆ بووە. بە پێداگری لە سەر گەمژەیی خۆتان نەتەوەی کوردتان کاول کردووە ،شەرمەزاری و ڕووداماڵیویتان هەموو سنوورێکی ئینسانی بەزاندووە.مێشک چەقبەستووییش سنوورێکی هەیە.

ئێوە ئەگەر بە قەرایی نووکی دەرزی ویژدانی ئینسانیتان لە جەستەدا مابێ دەگەرێنەو ئامێزی خەڵکی کورد و بەرپرسانە لە بەرژەوەندی نەتەوەی کورد دا لەگەڵ هەلومەرجەکە هەڵسوکەوت دەکەن .

چەند قسەیەک لە خزمەت خەڵکی کوردستان

کۆماری ئیسلامی فیلمێکی لە سەر ڕامین حوسێن پەناهی سازکردووە بیبینن ،لەبیرتانە  ئێمە لیستێکمان لە چالاکانی دەرەجەی یەکی کۆمەلگای مەدەنی بە ئێوە ناساند،وئەرکی هەر کام لەوانەشمان باسکرد ،گوتمان چ کەسانێک دەستیان بە خوێنی ئەوتیمەی ڕامین ودۆستانی سوورە،وبە کۆمەلگای مەدەنیشمان گوتووە کە ئەو خوێنانە قەت لە دەستی ئێوە پاک نابێتەوە.

مانگێک دواتر کۆماری ئیسلامی فیلمێکی لە ئێعتڕافی ڕامین حوسێن پەناهی بڵاوکردەوە .خودی فیلمەکە شتێکی سەیر نییە ،تەنیا هەڵگری یەک پەیامە ،کە دەیەوێ بڵێ کە زاڵن و چاوەدێرییەکی زۆریان بە سەر هەلومەرجی ئەمنییەتیدا هەیە .بە قەولی خۆیان ،سەربازی گومنامی ئیمامی زەمان وەها زاڵن کە باڵندە ناتوانێ پەل ببزێوێ، پەیتا پەیتا دەڵێ کە تیمی ڕامین لە کەمینی ئەمنییەت کەوتوون ،سرنج بدەن دوو جار بە دوای یەکتردا لەو فیلمەدا دەڵێ :تیمی ڕامین بە هەڵکەوت لەداو کەوتوون ،ئەو قسەیە لە وڵامی ئێمەی “ڕاپەڕینی کوردستانی سەربەخۆ”دا ئامادە کراوە وبە مەبەستی شوێنەونکە و سڕینەوەی شوێن پێی” خەیانەت”ی کۆمەڵگای مەدەنی ساز کراوە،ئێمە ئاماری دەقیقمان هەیە کە چ کەسانێك ئەو تیمەیان بەگرتن داوە .

بزانن دەنگی دلێری ئەو بزاوە ،کۆماری ئیسلامی ودەوڵەتی ئێرانی وادار بە کاردانەوە کردووە.

بەڵام کاک حەسنی شەڕەفی : ئێوەحیزبی دیموکڕات گوتتان کەگەڕانەوە  نێو شارەکان، کاری مەدەنی دەست پێدەکەن وNGOیەکانیش سەر بە ئێوەن .لەبیرتان نەچێ ،کۆداریش گوتوویەتی کە NGOیەکان چالاکانی مەدەنیش هەر خاوەن ئەو قورسایییەن کە حیزبەکان هەیانە .وادیارە ئێوەش تێکەڵ بە گەمەی پ ک ک و دەوڵەتی ئێران بوون .کاک حەسەنی شەڕەفی ئێوە چلۆن پەیوەندی تەشکیلاتی ڕیکخراوەیی NGOکان ئاشکرا دەکەی تا سرنجی دەوڵەتی ئێرانی بۆلایان ڕابکێشی ؟ کاک حەسەنی شەڕەفی ،ئەگەر کۆماری ئیسلامی دەرفەتی کاری دیموکڕاتیک بە NGO کان بدا ،ئێوە بۆ چەکدارن و بە چەکەوە لەو کەمپانە دەسووڕێنەوە ،ئەوانە هەمووی تاقمێک پرسیاری گرینگن،ئەوانە هەڵە نین ،بەلکوو باس لە سەرلێشێواوی وپەریشانی فکری ئێوە دەکەن .ترۆپکی ئەو تەشکیلاتە ڕەوتێکی وابەستەیە ،با لەوەگەڕێن کە ئەندامانی ئێوە ئەو ڕاستییە ناسەلمێنن .ئێوە کاتێک دەمتان دەکەنەو ە،دەردەکەوێ کە چەندە لاواز وبێدەستەڵاتن،ئێوە بەرپرسی فەوتاندنی 15میلیون کوردی ڕۆژهەلاتی کوردستانی داگیرکرا و موستەعمەرەی ئێرانن .

پیلانەکە وەک دیار بەرەو پێش دەڕوا و ئەوڕۆژ و حەوتووانەی کە بەڕێوەشن تەواو دەبن ،ئێمە شاهیدی کۆتایی هاتنی ئەوپڕۆژە دەبین،تەنیا شتێک کە لەو نێوەدا بە دەست ئێوە ،دەفەوتێ و هەرەس دێنێ ،سەروەت وسامانمانە،خۆشەویستانمانن، وڵاتمانە،خەڵەکەمانە ،کەڕامەتمانە ،دوارۆژمانە ،نەسل دوای نەسلی نەتەوکەمانە،خۆتان و ئەندامانی تێنەگەییشتووتان بە گەمژەیی و گوێڕایەڵی بۆ داگیرکەر و ئەو پووڵە کەمەی کە دەتاندرێتێ ،بەرپرسی هەموو کاولکاری و کوشتارێکن لە کوردستان .ئێوە بەو مشەخۆرییە و نانەزگییەی کە دەتاندرێتێ ،کەوتوونەتە داوی پ ک ک و ئێران و ئەمریکا.

ئێوە گەل و نیشتیمان و ئینسانییەتتان فرۆشت

لەمەڕ تەواوی ئەو قسانەوە، یەک بە یەک  دواوین جگە لە یەک شت ئەویش

ڕوو بە خەڵكی کوردستان

دەنگی ڕاپەڕین گوێ بدەنێ و سەیریان بکەن، ئەو خەبەر ولێکدانەوەی کە تێیاندا باس کراون بە وردی سرنجیان بدەنێ هەڵیانسەنگێنن وبزانن ئەوانەی کە گوتوومانن هەر هەموو وەدیهاتوون ولەدوارۆژیشدا یەک لە دوای یەکیان ئەوانەی پێشبینیمان کردوون وەڕاست دەگەرێن . بۆیە گرینگترین کار ئەوەیە ،کە پشتیوانی لە هیچکام لەو حیزبانە مەکەن ،بەڵام تا دەتوانن ئەوهێزە سەلەفییانە سووک و سەلیم وڕێسوا بکەن و بیانفەوتێنن،ئیزن مەدەن لە هیچکام لەو شار و گوندانەی کوردستان سەربرز بکەنەوە  و گەرای چەپەڵی خۆیان دابنێن ،لێیان لە قاو بدەن و ئاشکرایان بکەن و بە جەماوەری خەلكیان بناسێن تا کەس لە داویان نەکەوێ ئەو جەماعەتە پاشەرۆکی ئە وداعەشەن کە لە دو وپارچەی کوردستان بوونە هۆی کاولکاری و کوشتار و دەسدرێژی بۆ نسەر ژن وکچانی ئێمەی کورد و بە بارمتە گرتنیان  وفرؤشتنیان لەبازاڕەکانی ڕەقە .خەڵکی کوردستان لە ماوەی 48 تا 72 کاتژمێر ئەگەری ڕوودانی ڕاچڵەکانێکی تووند هەیە و کۆمەلگا لە هەلومەرجێکی کە ئێستا تێدایە ،ڕەنگبێ بێتە دەر،جا لێرە ڕووی ئێمە بە تایبەت لەو کەسانەیە کە چەکیان هەیە خۆتان سازمان بدەن و بە ڕێک وپێکی کۆنتڕۆڵی شار و گوندەکان بە دەستتانەو ەبگرن تا جارێکی دیکە نەکەوێتەوە  دەست داگیرکەری ئێران ئەو جارە لەژێر نێوێک و ڕواڵەتێکی ترەوە .ئێمە وەک نەتەوەی کورد وخوازیارانی سەربەخۆیی کوردستان دەتوانین ،دەستەلاتی وڵاتی خۆمان بە دەست خۆمانەوەبگرین و خۆمان بەرێوە بەرین ، ئەگەر لەودەرفەتەدا نابەرپرسیارەتییەک لە خۆمان بنوێنێن ،جارێک بۆ هەمیشە سەرلەنوێ داگیر دەکرێنەوە و قەت روخساری ئازادی و سەربەخۆیی و سەروەری بە خۆمانەوە نابینین ،لەترسی مردن هەر کەس خۆی لەوئەرکە نەتەوەییە مێژوویییە بپارێزێ ،تا ماوە لە ژێر زەخت و سووکایەتی داگیرکەردا ڕۆژێ چەند جار دەمرێ و دەژێتەوە . هیوامان سەرکەوتوویی وئازادی هەموو ئێوە نەتەوەی کوردە.

 

بژی ئازادی ،ئاوەدان کوردستان