دەوڵەتی تاراوگە و ئاڵای نەتەوایەتی کوردستان

پرچم کردستان

ناساندن

مەبەستی ئەو بەڵگەیە ،شرۆڤەی مێژووی ئاڵای کوردستانە ویارمەتی بەو کەسانەی کە، لە ئاڵای کوردستان کەلک وەردەگرن یان بیانەوێ ئەو ئاڵایە دابڕیژن .ئەو بەلگەیە هەڵگری بنەما و پێداویستییەکان ئەساسین، بۆ سازکردنی ئاڵا و هەروەها ئەو ڕەنگە ستانداردە، کە لەکار کراون.

ڕابردووی مێژوویی

ئاڵای نەتەوایەتی بۆ هەووەڵین جار، لە لایەن ڕێبەرانی “بزووتنەوەی خۆبوون” بە نوێنەرایەتی کوردان،لە خەباتی خۆ ڕزگار کردن لە ئیمپڕاتوری عوسمانی داڕووخاو، دراوەتە ئەندامانی لێژنەی نێونەتەوەیی کۆبوونەوەی ئاشتەوایی لە پاریس . لەوێ سەربەخۆیی کوردەکان وەک بەشێک لە گرێبەستی “سێوێر” لەگەڵ تورکییەی عوسمانی لە ساڵی ١٩٢٠ لەو گریبەستەدا گونجێندراوبوو. هەربە نێو ئەو ئاڵایەوە ، بزووتنەوەی “خۆبوون” هەووەڵین دەوڵەتی کورد لە تاراوگەی لە ساڵی ١٩٢٧ ڕاگەیاند و تا ساڵی ١٩٣٢ بە تەواو توانایی خۆیەوە بوێرانە بۆ دامەزراندنەوە و سەقامگیر کردنی سەربەخۆیی نەتەوەی کورد کە لە ساڵی ،١٨٤٨ لە دەست چوو بوو خەباتێکی دلێرانەیان کرد . دەوڵەتی تاراوگەی کوردستان ٨ ساڵ پێش ئێرانی نوێ له ساڵی ۱۹۳٥ زاینی دروست بوو.

ئەوە دەستەڵاتدارانی نێو نەتەوەیی بوون کە بە گرێبەستی “لۆزان” لە جولای ساڵی ١٩٢٣ دا مافی بەرحەقی نەتەوەی کوردیان پێشێلکرد.

ئەوپرسە زۆرجێگای سرنجە،کە تورکییەی عوسمانی وڵاتێکی جیاواز لەو کۆمارەی تورکییە یە بوو، کە چوار مانگ دوای گرێبەستی لۆزان، لە ئۆکتوبری ساڵی ١٩٢٣ دا پێکهات.

لە ساڵی ١٩٤٦ و کاتی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد “ئاڵای خۆرنیشان”ی پێشوو لە لایەن پاڕڵمان وەک ئاڵای کۆمار سەلمێندرا ، لەسەر ئەو بنەمایە لەمێژینەی مێژوویی ئاڵای نەتەوایەتی، بە شێوەیەکی بەرین و گشتگر لە کوردستان کەلکی لێوەرگیراوە ولە لایەن بزووتنەوەکانی یەک لە دوای یەکی کوردی و پێکهاتە جۆراوجۆرەکانی تەواوی بەشەکانی ئەو وڵاتە ، هەڵدراوە وشەکاوەتەوە.

لە بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازی خۆبوون تا کابینەی کۆماری کوردستان ،ئاڵای “خۆر نیشان” بە بایی خوێنی هەزاران ڕۆڵەی کوردی ڕێگای ئازادی کوردستان هەر بە هەلدراوی و شەکاوەیی ماوەتەوە. ئەو ئاڵایە له ساڵی ١٩٣٨ “دەرسیم” هەر بە هەڵدراوی مابووە ، ئاڵایە شەکاوە ماوە کاتێک کە بریندارانی خەباتی ساڵی ١٩٨٠ “لە کوردستانی داگیرکراو لە لەیان ئێران” تیرەباران کران. هەر دەشەکایەوە، ساتێک کە هەزاران کورد کیمیاباران کران، کاتیک کە بە میلیۆنانا کورد لە گوندەکان و شارەکانی خۆیان لە ساڵی ١٩٨٩ کۆچدران و ئاوارەیان کردن. دوای ١٥٠ ساڵ لە “خەیانەتی دەستەڵاتدارانی نێونەتەوەیی” بە سەربەخۆیی وڵاتی نەتەوایەتی کوردستان ڕادەبرێ و هێشتاش ئەو ئاڵایە هەر بە شەکاوەیی هەیە و کوردەکان بە چەندین بەرابەر لە توانایی و هێزی پێشوویان ، بۆ ژیاندنەوەی شەڕافەت و کەڕامەتی نەتەوەیی ،بۆ ژیانێكی یەکسان و هاوشان دەگەڵ نەتەوەکانی تری جیهان بوێرانە و لێبوردوانە وشێلگیرانە ، قارەمانێتی دەخولقێنن .

ناسینەی ئاڵای نەتەوایەتی

ئالای نەتەوایەتی کوردستان لە ڕووبەرێکی سێ ڕەنگ کە هەلگری هەتاوێکە لە ناوەندی خۆیدا .

ئەو سێ ڕەنگە بریتین: لە سەرەوە “سوور”، لە نێوەڕاست “سپی”، لە ژێرەوە “کەسک” کە درێژایی ئاڵاکە یەک ونیوبەرابەری پانایییەکەیەتی .

عکس. 1
وێنەی 1

هێمای نەتەوایەتی

تایبەتمەندییەکانی سەرەکی ئاڵای کوردی “هەتاو”ێکی زێڕینە، کە خۆی هێمایەکی مێژوویی ئایینی وکولتورییە لە کۆمەڵگای کوردەورایدا، کە ڕابردووکەی دەگەرێتەوە سەردەمی کۆن، داییرەی هەتاوێکە لە ٢١ دەدانە کە وەک تیشک دەوری هەتاوەکەیان داوە، مێژووکەی دەگەرێتەوە سەرباوەڕێ دێرین کوردەکان بە ئیزەد. هەرچەند ئەتوانێت یادەوەی سەری ساڵ و ڕۆژی ٢١ مانگی بەهار و ساڵی نوێ کوردیه.


وێنەی ۲

نیسبەتی پانتایی هەتاوەکە (بە تیشکەکانییەوە) دەگەڵ پانایی ئاڵاکە، ٢ بە ٣ یە .درێژایی تیشکەکان نیسبەت بە داییرەی ناوەندی هەتاوەکە ،١ بە ٢ یە . ئەوتیشکانەش ڕووبەدەرەوەن ولەناوەندی داییرەکە پێکدەگەن. (وێنەی 3)

شکل 3
وێنەی ۳

هەتاوەکە لە ناوەندی ئاڵاکە جێکەوتووە. (وێنەی 4)

شکل 4
وێنەی ٤

هەتاوەکە بە چەشنێک جێکەوتووە کە وەتەری شاوڵییەکەی ،لە نووکی تیژی تیشکی بە پێوەی هەرە سەرووی ڕەت دەبێت. (وێنەی 5)


وێنەی ٥

یاسای کۆدی ڕەنگەکان

ئاڵاکە لە سێ ڕەنگی ژێرەوە لە سەر بنەمایەکی ستانداردی ڕەنگبەندی PMS دانراوە :
سوور PMS 032
کەسک PMS 354
زەرد PMS 116
PMS = سیستمی رەنگی نێونەتەوەیی PANTONE ®

ئامادە کراو:لەلایەن دوکتور ئەلیاسی

ڕاوێژکار:پڕۆفسۆرمێهرداد ئیزەدی

وەرگێڕ: د. پژواک کوکەبیان
_______________________________________
تێبینی : ئەو بەڵگەیە بە نێوی ئاڵای نەتەوایەتی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٨ لە لایەن دوکتور مێهرداد ئیزەدی “لەبواری جوانی ناسی ” ودوکتور بیژەن ئەلیاسی لە بواری” تێکنیکی”یەوە دابین کراوە وهەر لە ساڵی ١٩٩٨ ەوە لەلایەن پیکهاتەی نێونەتەوەی تایبەت بە ئاڵا قەبووڵ کراوە. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٢ پاڕڵمانی دەوڵەتی کوردستان KRG ئەو ئاڵایەی وەک ستاندارێکی نەتەوایی ئاڵای کورد لە هەموو بوارەکانەوە قەبووڵ کرد. دوابەدوای ئەودا وەک ئالای فەرمی نەتەوایەتی کورد لە سەرتاسەری جیهان ناسێندراوە .
سپاس بۆ ڕێکخرەوەی نێونەتەوەیی ئالا

سەرچاوە:

http://kurdistanica.com/flag-of-kurdistan