رادیۆ کوردی کرماشان و رۆڵی لە بوژاندنەوەی گۆرانی مووسیقی کوردی دا

وتووێژ لە گەڵ ئەبولقاسمی پەرەندیان ژەنیاری دێرینی کرماشانی


و: هاشم عەلی وەیسی


بێ گومان ئۆرکێسترای ناوداری رادیۆ کوردی کرماشان، بە خاڵێکی وەرچەرخان لە مێژووی ناوچە
کوردنشینەکان ئەژمار دەکرێت. ئۆرکێسترێک کە زەمەنێک بە بەشداری گۆرانێبێژانێکی ناوداری
وەکوو: حەسەن زیرەک، خالقی، مورتەزا تەندوور، ئیبراهیمی خۆشناو، لۆڕنژاد، پیر خدری و …
گوێگرانێکی زۆری هەبوو و سەرنجی هەموو کەسێکی بۆ الی خۆی راکێشابوو. ئەندامانی ئەم
ئۆرکێسترە هێشتاکەش لە پاش ئەو هەموو ساڵە لە نێو هونەرمەندان خاوەن پێگەیەکی تایبەتن. یەکێک
لەم هونەرمەندە دێرین و ناودارانە مامۆستا ئەبولقاسمی پەرەندیانە. ئەو لە دوای رۆشتنی مامۆستا
موجتەبای میرزادە بۆ تاران وەکوو جێگری ئەو هاتە ناو ئەم کۆمەڵە ئۆرکێسترە بە نێوبانگەوە.
پەرەندیان لە سااڵنی کارکردنی لە ئۆرکێسترای رادیۆ کوردی کرماشان )قۆناغی 64 تاکوو کۆتایی 64 )
لە کارەکانی کەسانێکی وەکوو مامۆستا مەزهەری خالقی، سەیفواڵ نادر شاهی )لێوت رەنگینە و کاروان
ساالر(، مورتەزای تەندوور )ئامان هەی ئامان(، هاشم رەبیعی )گوشوارە لە گووش(، عزەتواڵ
قەندەرکی )بچیمە بیستوون(، ئیبراهیم خۆشناو، فەتانە وەلیدی، بهروز تەوەکولی و … سازی ژەندووە.
مامۆستا پەرەندیان کۆمەڵێک بیرەوەری ناوازە و شایانی گوێگرتنی لە ساڵەکانی کارکردنی لە رادیۆ
کوردی کرماشان دا هەیە کە لە درێژە دا دەیخوێننەوە:
بەرێز پەرەندیان لە ئۆرکێستری رادیۆ کوردی کرماشان باسمان بۆ بکەن، ئەو ئۆرکێسترەی ئێوە چەن
ساڵێک ژەنیاری بوون؟
ئەو ئۆرکێسترە بە ئۆرکێستری رادیۆ کرماشان ناسراو بوو و لە سەرەتاشەوە سەرپەرەشتییەکەی بە
دەستی بەڕێز عەبدولسەمەدیان بوو کە “قەرەنەی” ئەژەند. بەاڵم ئەو کاتەی من چوومە ئەم
ئۆرکێسترەوە گروپەکەیان تووشی گۆڕانکارییگەلێک هاتبوو. بە چوونی بەڕێز عەبدولسەمەدیان بۆ
تاران، بەڕێز “مەمحوود مەراتی” سەرپەرەشتی گروپەکەی لە ئەستۆ گرتبوو. کۆمەڵێک لە ئەندامانی
پێشووی ئۆرکێستر وەکوو “حەسەن زیرەک”، “موجتەبای میرزادە” و ئۆستوار دەروێشی” )ژەنیاری
تار(یش لەو گروپە دا نەبوون. لە باتی ئەندامانی تازەی وەکوو ” مەحموود بلوار” کە ژەنیارێکی
نابینای ئیسفەهانی بوو- هاتە ناو گروپەکەوە. ئەندامانی ئۆرکێستر لە سااڵنی 64 تا کۆتاییەکانی ساڵی
64 کە منیش وەکوو ژەنیاری ڤیۆلون بەشداریم تێدا هەبوو پێکهاتبوون لە: مەحموود مەراتی
)سەرپەرەشت و ژەنیاری ڤیۆلۆن(، حەسەن یەحیایی)قەرەنەی(، مەحموود بلوور)عوود(، ئەکبەر
ئیزەدی )سەنتوور(، بەهمەن پوولەکی )زەرب( و ئیسماعیل مەسقەتی )تار(. گۆرانیبێژانی ئەو
سااڵنەش بریتی بوون لە:
“سەیفواڵ نادر شاهی”، “مۆرتزا تەندوور”، “هاشم رەبیعی” و “ئیبراهیم خۆشناو”.
ئەو ئاوازانەی کە لە الیەن ئەم ئۆرکێسترەوە ساز دران لە نێو خەڵک زۆر خۆشەویست بوون. ئەو
سااڵنە بە هۆی ئەوەی کە تەلەڤزیۆن نەبوو. بەر لەوە لە دەیەی سی تەنیا رادیۆیەک کە لە کرماشان
بەرنامەی هەبوو ” رادیۆ ئەرتەش” بوو کە تەنیا لە شەوانی سێ شەمە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لە
الیەنی بەڕێکەری ئەرتەش باڵو ئەبوویەوە، بەاڵم رادیۆ نوێ 46 کاتژمێر بوو و لە بڕێ شەورۆژ
گۆرانی باڵو دەکردەوە.
“حەسەن زیرەک” یەکێک لە گۆرانی بێژە ناودارەکانی رادیۆ کرماشان بوو. لە پێگەی هونەری حەسەن
زیرەک لە ئۆرکێستری ئەو سااڵنەی رادیۆ باس بکەن؟
“حەسەن زیرەک” لە زەمەنی بەشداری “موجتەبای میرزادە” ناودارترین گۆرانی بێژی ئۆرکێستری
رادیۆ کوردی کرماشان بوو و ئاوازگەلێکی زۆر جوان و قەشەنگی پێشکەش کرد. “میرزادە” بۆ منی دەگێڕایەوە کە “حەسەن زیرەک” زۆربەی ئاوازەکانی خۆی دروستی دەکردوو ئۆرکێستری رادیۆ تەنیا
پێشەکییەکی بۆ کارەکانی دادەنا. حەسەن زیرەک گۆرانیبێژێکی زۆر داهێنەر و بێ وێنە بوو کە خۆی
هەر لە سەرەتاوە شێعری ئاوازەکانی خۆی دەهۆنیەوە.
مەزهەر خالقیش ئەو کاتانە لە گەڵ ئۆرکێستری رادیۆ هاوکاری هەبوو؟
بەڕێز خالقی ئەو سااڵنە گەنجێکی رێک وپێک بە موویەکی فڕفڕی و تیپێکی ئەوڕۆیی بوو. ئەم
هونەرمەندە کۆمەڵە ئاوازێکی لە گەڵ رادیۆ کرماشان ساز کردووە کە دەنگی سازی “موجتەبا
میرزادە” تێیدا دیارە. منیش لە چەند کارێکی )سااڵنی 64 تا کوتایی 64 )سازم لێداوە. هەڵبەت بەڕێز
خاڵقی زیاتر لە گەڵ ئۆرکێستری رادیۆ سنە هاوکاری دەکرد، بەاڵم بە هۆی نزیکی رێگاکە
ئاوازگەلێکیشیان لە گەڵ رادیۆ کرماشان ساز دەکرد. شێوازی هاوکاریش بەم شێوەیە بوو کە زۆرجار
ئاوازەکەی دەهێنا و ئێمە تەنیا پێشەکییەکمان بۆ ساز دەکرد، بەو جۆرە نەبوو کە خالقی بێت و لە چەند
کۆڕێک دا لە گەڵ ئۆرکێستر راهێنان بکات. بەڕێز خالقی یەکێک لە باشترین گۆرانی بێژەکان بوو کە
ئەوکات رادیۆ کرماشان بە خۆیوە دیتبووی. شێوازگەلێکی تایبەت لە دەنگی هەبوو کە گورانیبێژانی
دیکە لێی بێ بەهرە بوون. گۆرانیبێژێکی وەک خالقی نابینینەوە و لەوانەیە دواتریش هەر نەی بینینەوە.
بوونی گۆرانبێژانێکی ناوداری وەک “حەسەن زیرەک” و “خالقی” بوونە هۆی ناودار بوون و دەنگ
دانەوەی رادیۆ کرماشان.
وتتان بەڕێز مەسقەتیش ئەندامی ئۆرکێستری رادیۆ کرماشان بووە، شێوازی هاوکاری ئەو بە چ
شێوازێک بوو؟
بەڕێز مەسقەتی ئەندامی بەردەوامی ئۆرکێستر بوو. بەڕێزیان پێشترین لە ئۆرکێستری رادیۆ ئەرتەش
بەشداریان کردبوو. مەسقەتی لە دنیای موسیقی بە راستی بلیمەت بوو. ئەو تەواوی سازەکانی دەژەند،
بۆ نموونە کاتێک بەڕێز بلوور نەبوایەت لە باتی ئەو عوودی دەژەند. مەسقەتی تەنانەت ڤیۆلۆنیشی
دەژەند، بەاڵم چونکوو چەپ دەست بوو جێگای سیمەکان دەگۆڕا. هەروەها بەڕێز مەسقەتی ئەو سااڵنە
کارگەلێکی جوانی وەک “پەپوو سولەیمانی” بە دەنگی خۆی تۆمار کرد کە منیش سازم تێدا ژەندووە.
ئەو بابەتەی کە بەڕێزیان لە رێورەسمی شایی و جەژنەکانیش بەرنامەی پێشکەش دەکرد بۆ بەشداری
لە ئۆرکێستری رادیۆ کێشەساز نەبوو؟
بەڕێز مەسقەتی زۆربەی جار ئەم کارانەی بە شێوازێکی بێدەنگانە ئەنجام ئەدا. بۆ نموونە چەند
گروپێکی هەبوو کە زۆربەیانی بۆ رێوڕەسمەکان دەنارد و خۆی زۆرجار بۆ شارگەلێکی وەک ئیالم و
… دەڕۆیشت. تاوانیشی نەبوو مەگەر دەکرا بە سی، چل تمەن مووچەی مانگانەی رادیۆ ژیان بە سەر
بەریت. لە راستی دا بەڕێز مەسقەتی دەبا لەم رێگەوە بژیوی ژیانیشی بە دەست بهێنایە بە هەرحاڵ
ئەو منداڵی خوێندەواری هەبوو کە دەبوایە پوڵی بۆ دابین بکردایەن.
بگەڕێینەوە بۆ بابەتی هاوکاری ئێوە لە گەڵ رادیۆ. ئێوە لە چ ساڵێکەوە چوونە ناو رادیۆ کوردی
کرماشانەوە؟
بەڕێز میرزادە لە سەرەتاکانی ساڵی 64 چوو بۆ تاران و شەش مانگ دوای ئەو من وەکوو جێگری
میرزادە بۆ هاوکاری بانگهێشت کرام.
ئێوە پێشتر ئاشنایەتیتان لە گەڵ موجتەبا میرزادە هەبوو؟
دەمێک ساڵ بەر لەوە بەڕێزیانم دەناسی. لە بیرمە قوتابی حەوتی ناوەندی قوتابخانەی حەمەرەزا – لە
چوار رێی دانشسەرا- بووم ماوەی یەک ساڵێک دەبوو کە ڤیۆلۆنم دەژەند. رۆژێک بە بۆنەی رۆژی پێشئاهەنگی گروپێکی پێکهاتوو لە حسێن ئەلبورزی، چەنگیز ئەلبورزی )کوڕە مامی حسێن کە تاری
دەژەند( و هاشم رەبیعی )گورانیبێژ( بەرنامەیان پێشکەشی ئێمە دەکرد. دوای پێشکەش کردنی
بەرنامەکە منداڵێکی ساوا هاتە سەر سێنەکەوە کە ناوی موجتەبا میرزادە بوو. ڤیۆلۆنێکی زۆر جوانی
دەژەند. پاش کۆتایی بەرنامەکە چوومە پشتی سێنەکە و لە گەڵی ئاشنا بووم. من و میرزادە کەم کەم
بووینە هاوڕێی یەکتر. ئەو دەهات بۆ ماڵی ئێمە و من زەبتێکم هەبوو کە بە یارمەتی پێکەوە لە سەر
ئاوازەکانی پەرویز یاحەقی راهێنانمان دەکرد.
میرزادە لە من لێهاتووتر بوو شێوازگەلێکی جوانی لە ڤیۆلۆن ژەندن بە من پیشان دەدا. هاوڕێیەتی من
و مجتەبا میرزادە تاکوو کۆچی ناوەختی ئەم هونەرمەندە درێژەی هەبوو. لەو سااڵنەدا بەرە و الی
مەراتی و سیروس توتیایی و هەر کەسێک کە زانیارییەکی لە بواری موسیقی و ڤیۆلۆنەوە هەبوو
دەرۆشتم. من قۆناغ بە قۆناغ دەچوومە پێشێ تا جێگەیەک کە چوومە ئۆرکێستری رادیۆوە. ئەو کات
شوێنی رادیۆ هێشتا لە شەقامی شابەختی )مامۆستای رۆژئاوای ئێستا( و لە بینای خدیودا بوو.
ئێوە بەر لە هاتن بۆ ئۆرکێستری رادیۆ کوردی کرماشان چ پێشینەیەکی هونەریتان هەبوو؟
من لە 9 ساڵیەوە دەستم بە ژەنینی ساز کردووە. ئەو کات کەسێک نەبوو وەک راهێنان دەروی ببێت.
لە بیرمە کەسێک بوو کە لە نهۆمی سەرەوەی شیرینی شمشاد عەسگەری دوکانی وێنەگری بوو کە
ڤیۆلۆنیشی دەژەند. ئەو جامانەیەکی بە سەری خەڵکەوە دەبەست و لە پەنا فڕۆکەیەک رایدەگرتن وێنەی
دەگرتن. من نزیکەی ساڵێک الی ئەم پیاوە بووم. پاشان بەڕێز فروهەر وەکوو مامۆستای سرود هات
بۆ کرماشان، کە لە رووی نۆت وانەی دەگوتەوە. ئەو ماڵێکی لە بەرزە دەماخ سەروتر لە نەخۆشخانەی
دکتۆر پەرەندیان “بەرانبەر بە کۆاڵنی دادوەری” بە کرێ گرت بوو کە هەم شوێنی ژیانی بوو هەمیش
موسیقای تێدا دەگوتەوە. بەڕێز فروهەر هەر وەها ئۆرکێسترێکی دروست کردبوو کە رێبەرییەکەیەشی
خۆی دەیکرد.
هەروەها من پێش لە چوونم بۆ ئۆرکێستری رادیۆ نزیکەی 3ی ساڵ لە زۆربەی بەرنامەکانی پەروەردە
و بارهێنان سازم دەژەند. ئەو سااڵنە هەر خوێندکارێکی ناوەندی کە مەبەستی ئەنجام دانی بەرنامەیەکی
هونەری بووایە لە گەڵ بەرپرسی ناوەندیی ئێمە پێوەندی دەگرت و منیش لە گەڵ گۆرانیبێژ یان گروپی
سرودی ئەم ناوەندە لە سەر بەرنامەکان کارمان دەکرد و لە رێوڕەسمە جۆراوجۆرەکان بەرنامەمان
پێشکەش دەکرد. بە و بەرنامانەی پێشکەشم کرد توانیم خۆم لە نێو هۆگرانی مۆسیقای کرماشان
بناسێنم.
چۆن چوونە ناو گروپی سەرەکی ئۆرکێسترەکەوە؟
چوونە ناو ئۆرکێستری رادیۆ کوردی کرماشان کارێکی ئاسان نەبوو و دەبێ لە چەند قۆناغی جیاواز
لە شێواز و چۆنیەتی ژەندن و دوایی ئەنگوستیان بدیبایە. کەسی خوازیار دەبوایە چەند جار لە گەڵ
ئۆرکێستر بەرنامەی پێشکەش بکردایە تا کارەکەی لە الیەن کارناسانەوە توێژینەوەی لە سەر بکرێت.
ئەو ئاوازەی کە ئێمە دەمانژەند نزیکەی 51 خولەک بوو کە لە نێو ئاوازەکە دەبایە تەکژەنیەک هەر
لەو دەستگایە بژەندرایە کە لەوانە بوو گۆرانیبێژیش بە ئاوازەکەی ژەنیاری بە رێ کردبایە. لە دوای
ئەم تەکژەنییە دیسان ئاواز درێژەی دەبوو. لە رێگەی ئەم تەکژەنیانەوە چۆنیەتی کاری ژەنیاریان هەڵ
دەسەنگاند و لە ئەگەری رەزامەندی سەرپەرست، گروپ هێدی هێدی لە گروپەکە وەردەگیرایت. ئەوان
لە سەر نۆت خوێنیش زۆر پێداگریان دەکرد و بە جاران داوایان لە من کرد کە لە رووی نۆت کارگەلێکی
جیاواز پێشکەش بکەم.
ئێوە خوتان بە تایبەتی چوونە ئۆرکێستری رادیۆوە یان کەسێک ئێوەی بە ئەوان ناساند؟

من ئەو سااڵنە زۆر گەنج بووم عەوداڵی ناو بووم و حەزم دەکرد بە ئەندامێتی لە ئۆرکێستری ناوداری
رادیۆ کوردی کرماشان خۆم بنوێنم. هەر بۆیە داوای ئەندامێتیم بۆ ئۆرکێستری رادیۆ کرماشان نووسی
و پێشکەشی ناسحی سەرپەرەشتی بەشی مۆسیقای رادیۆم کرد. ئەم پیاوە کارمەندی پلەبەرز و بە
جۆرێک هەمەکارە بوو. دوای ماوەیەک منیان بانگهێشت کرد. ئەوەڵین بەرنامەیەک کە پێشکەشم کرد
لە رادیۆ ئێران و لە گەڵ بەڕێز ئیبرایم خۆشناو بوو. لەو ساڵە کچێکی کرماشانی بۆ بەشداری لە
بەرنامەیەکی بیست پرسیاری کە لە رادیۆ تاران بانگهێشت کرابوو کە لە بەشێک لەو بەرنامەیە ئێمە
وەکوو دیارییەکی هونەری لە کرماشان بەرنامەیەکمان پێشکەش کرد. من و بەڕێز خۆشناو حەوتەیەکی
تەواو لە هۆتێل ئۆکسسیوری تاران بووین و بۆ راهێنان بۆ رادیۆ ئێران چووین. ژەنیارگەلی دیکە لە
شارەکانی ترەوە هاتبوون کە ئێمە بە هاوکاری ئەوان ئۆرکێسترێکی چوار کەسیمان پێکهێنا. کارێک
کە ئێمە ئامادەمان کردبوو ئاوازێکی زۆر جوان بە ناوی “ئاخ بەلەنجە” بە دەنگی ئیسماییل خوەشناو
بوو کە زۆر پێشوازی لێکرا و دواتر بۆ چەندین جار لە رادیۆ باڵو کرایەوە. من لە سەرەتای ئەم ئاوازە
پارچەیەک شوشتەری لە دەزگای هۆمایون بە شیوەی تەکژەنیم ژەند، کە بووە هۆی ناوبانگم و
ئۆرکێستر پاش ئەم کارەم منی وەکوو ئەندامی خۆی قەبووڵ کرد. ئەو سااڵنە زۆر گرنگ بوو کە
ژەنیارێک دەنگی سازەکەی لە رادیۆوە باڵو ببێتەوە.
کام بەش لە بینای خدیوی بۆ ئۆرکێستری رادیۆ تەرخان کرابوو؟
ئستۆدیۆی تایبەت بە تۆمارکردنی کارەکانی ئۆرکێستر هەر لە بەشی هاتنەژوورەوەی بیناکەدا بوو و
هەر لەو ژوورانەی پێشەوەی راهێنانمان دەکرد. نهۆمی سەرەوەش بۆ ژووری سەرۆکی رادیۆ و
کارمەندانی دیکە تەرخان کرابوو. بینای خدیوی زۆر گەورە بوو و هەر لە بەشی هاتنە ژوورەوە چوار
پێنج ریز ژووری لێ بوو. هەڵبەت ژوورەکانیان بۆ ستۆدیۆ ساز نەکرد بوو، ئەو ژوورەش کە کارەکانی
ئۆرکێستری تێدا تۆمار دەکرا نزێکەی 54 مەتر بوو کە دیوارەکانیان بە رووپۆشی دەنگ داپۆشی بوو.
مایکرۆفۆنێکی گەورە وەک لۆستر بە پەردووەکەوە ئاوێزان بوو کە تەواوی ژەنیارەکان بە دەوری
یەک خڕ دەبوونەوە و بە ئاماژەی رێبەری ئۆرکێستر دەستمان بە کار دەکرد. مایکرۆفۆنێکی جیا و
تایبەتیشیان بۆ گۆرانی بێژ دادەنا. تەیمووری و ئاجیل چیش دەنگهەڵگرانی ئێمە بوون کە کارەکانیان
بە دەزگا رەیلییەکانی ئەوکات تۆمار دەکرد. لە بەشی بنەوەی بینای خدیوی )ئەو بەری حەوشە(یش
ئێستۆدیۆگەلێک تایبەت بە پێشکەش و تۆمارکردنی بەرنامەکانی رادیۆ هەبوو.
زۆربەی کارەکانتان لە پاش چەندبار دووپاتکردنەوە تۆمار دەکران؟
ئەم بابەتە بە ئامادەیی ئەندامانی ئۆرکێستر و بە تایبەتی گۆرانیبێژان گرێدراو بوو. ئۆرکێسترێک کە
ئەندامانی لە گەڵ یەکتر هاوئاهەنگێان هەبایەت پاش دووجار ژەندن کارەکەیان تۆمار دەکرد و لەم
نێوانەدا زۆرجار گۆرانیبێژ تووشی هەڵە دەبوو.
تایمی کاری ئێوە لە ئۆرکێستر بە چ شێوازێک بوو؟
مۆسیقا پیشەی دووەمی ئێمە بوو هەر کەسە و لە جێگەیەکی دیکە سەرقاڵی کار بوو، وەکوو نموونە
بەڕێزان مەراتی و پوولەکی مامۆستای قوتابخانە بوون و من و بەڕێز مەسقەتیش پێشەی ئازادمان
هەبوو. کاری ئێمە لە ئۆرکێستری رادیۆ زۆرجار سێ یان چوار کۆڕ و کۆبوونەوە بوو کە لە پێنجی دوا
نیوەڕۆوە ئەندامانی ئۆرکێستر خڕ دەبوونەوە. هەر چەندەش کە کارەکەمان درێژەی بووایە ئەندامان
دەمانەوە، وەک نموونە بڕێجار تا 54ی شەو کارەکانمان درێژەی دەکێشا. هەڵبەت بەرنامەی کاری
ئۆرکێستر دیاری کراو بوو. بۆ نموونە رۆژانی دوو شەمە تایبەت بە راهێنان بوو و ئەگەر پێویستی
بکردایەت رۆژی سێ شەمەش راهێنان درێژەی دەبوو. زۆرجار لە پاش چەندجار راهێنان بۆ تۆمار
کردن ئامادە دەبووین. ئۆرکێستری ئێمە دەبایە هەر مانگە و چۆار پارچە مۆسیقای بە رادیۆ پێشکەش بکردایەت. لەم نێوانەدا هەر حەوتە یەک کەس لە ئەندامانی ئۆرکێستر دەبایە پێشەکیەک بۆ ئەو
ئاوازانەی کە بە ئۆرکێستر دەدرا ساز بکات. هەر کەسەیش بۆی نەبوو لە مانگێکدا زیاتر لە یەک ئاواز
ساز بکات لەم نێوانەدا کەسێکی وەکوو ئیسماییل مەسقەتی کە زیاتر لە هەمووان چاالک بوو ئەو
ئاوازانەی کە دەیسازین بە ناوی کەسانی ترەوە پێشکەش بە رادیۆ دەکرد.
گۆرانیبێژانی ئەم کارانە هەموویان کرماشانی بوون یان لە کەسانی دێکەش کەڵکیان وەر دەگرت؟
تەواوی ئەم کارانە بە دەنگی گۆرانی بێژانی کرماشانی تۆمار نەدەکرا. بۆ نموونە کەسانی وەک
ئیسماییل خۆشناو، مۆرتزا تەندور و یان سەیفواڵ نادرشاهی لە و کاتەی کە من لەوێ بووم هەر کامەیان
دوو یان سێ ئاواز زیاترێان پێشکەش نەکرد. کارەکانی دیکە لە گەڵ کەسانی وەک فەتانە وەلیدی،
بهروز تەوەکولی و هونەرمەندانی دیکە کە )زۆربەیان ژن بوون( لە سنەوە دەهاتن دەسپێردرا.
بڕێجاریش لە مانگێک یەک دوو ئاوازی کوردی بە نێوبانگامان ئەنجام دەدا کە خەڵک زۆریان خۆش
دەویست.
ئایا ژەنیارگەلێکی دیکەش هاتنە ناو ئەندامانی ئۆرکێسترەوە؟
ئێمە ژەنیاری نەگۆڕی ئۆرکێستر بووین و کەسێکی دێکە بە ئێمە زیاد نەدەبوو. بەاڵم بڕێجار ئەو
گۆرانی بێژ یان ژەنیارانەی کە لە شارە کوردنشینەکانی ئێران و عێراق بۆ کرماشان دەهاتن دەکرا
شەوانە لە گەڵ ئەندامانی گروپ بۆ تاقۆستان بچن و لەوێ لە کۆڕێکی هاوڕێیانە بەرنامە پێشکەش
بکەن. بەرنامەگەلێکیش لە ژێر ناوی “بەزمی هەینی” لە رادیۆ باڵو دەکرایەوە کە تێیدا دەنگی ئەو
کەسانەی دەنگیان خراپ نەبوو باڵو دەکرایەوە. هەڵبەت ئەم کارانە بە هاوکاری ئۆرکێستری رادیۆ
تۆمار دەکران و هەڵگری ئیستانداردێکی باش بوون.
داهاتی مانگانەی ئێوە لە رادیۆ چەنێک بوو؟
ئێمە بە شێوەی گرێبەستی لە گەڵ ئۆرکێستری رادیۆ هاوکاریمان هەبوو و بەرانبەر بە چوار ئاواز کە
لەمانگ دا بەرهەم دەهات مووچەمان وەردەگرت. ئەوان پارەی ئاوازسازی و یان رێکخستنی کارێکیان
جیاکار دەدا وەکوو نموونە بۆ رێکخستنی پارچەیەک و ژەندنی هەر کەسە و چوار تمەنی وەر دەگرت.
ئەگەرکەسێک خۆی ئاوازەکەی ساز کردبێت تمەنێکی دیکەیان دەدایە.
ئەو سااڵنە کەسێک کە ژەنیاری ئۆرکێستری رادیۆ کرماشان بوو چ جێگە و پێگەیەکی الی خەڵک و
هونەرمەندانی دیکە بوو؟
بۆ هونەرمەندێک شانازییەکی گەورە بوو کە لە ئۆرکێستری رادیۆ کرماشان ژەنیار بێت. ئەو سااڵنە
ئەگەر بەرنامەیەک لە رادیۆ باڵو بووبایەتەوە بە شانازییەوە دەمانوت کە ئێمەش یەکێک لە ژەنیارانی
ئەم ئاوازە بووین.
لەبەر چی لە ساڵی 64 ئۆرکێستری رادیۆتان بە جێ هێشت. هۆکاری ئەم دابڕانە لە هاوکاری چی بوو؟
لە کۆتایی ساڵی 64 لە الیەن تیڤی تازە دامەزراوی کرماشان بانگهێشت کرام و ئۆرکێستری تیڤیم پێک
هێنا. من تا ساڵی 11 کە ئۆرکێستری رادیۆ و تیڤی تێکەڵ بە یەک بوون وەکوو سەرپەرەشتی ئەم
ئۆرکێسترە چاالکیم دەنوواند.
ئێستا پاش تێپەڕینی ئەو هەموو ساڵە، سەردەمی بەشداریتان لە رادیۆ کوردی و بینای خدیو چۆن وەبیر بێنینەوە.

باشترین ئاوازەکانی ئەو دەم کاتێک کە رادیۆ لە بینای خدیۆ بوو ژەندراون و لە پاش ئەو هەموو ساڵە
لە گوێداری کردنیان چێژ وەردەگرم. لە بیرمە بەڕێز نادرشاهی ئاوازێکی بە ناوی “لێوت شیرینە” ی
بە ئاوازدانەری بەڕێز موسەنەن لە گەڵ ئەندامانی ئۆرکێستری رادیۆ کرماشان پێشکەش کرد کە
هەنووکەش گوێداری کردنی زۆربەی بیرەوەرییەکانی ئەوکاتم تازە دەکەنەوە و یان ئاوازی “گوشوارە
تەاڵ”ی دەخوێند کە بەڕێز پوولەکی رێکی خستبوو. هەروەها لە بەرنامەی “هەاڵڵەکانی بێستوون”
)بەرنامەیەکی وەک “گلها”( یش ئۆرکێستری ئێمە پارچەیەکی زۆر جوان لە گەڵ دەنگی هاشم رەبیعی
پێشکەش کرد. باشترین بیرەوەرییەکانی من تایبەت بەم قۆناغە لە ژیانمە کە رادیۆ لە بینای خدیۆ بوو.
زۆربەی کاتەکان ئەگەر کاری تۆمارکردن زووتر تەواو بووبایە لە گەڵ ئەندامانی ئۆرکێستر بەیەکەوە
دەچووین بۆ تاقۆستان و بڕێجاریش لە ماڵی بەڕێز مەسقەتی لە دەوری یەک خڕ دەبووینەوە و
مۆسیقامان دەژەند. کۆڕی هاوڕێیانێکی زۆر باشمان هەبوو. یادی وە خەیر…


وتووێژ: بێزاد خاڵوەندی

رادیۆ کوردی کرماشان و رۆڵی لە بوژاندنەوەی گۆرانی مووسیقی کوردی دا

https://t.me/biruhezr/877

Website | + posts