ئامادەبوونی کرماشان بۆ کۆماری کوردستان

نامەی سەرهەنگ کەماڵ فەرماندەی هەنگی ژاندەرمەری کرماشان سەبارەت بە بانگەوازی عەشێرەتەکانی پارێزگای #کوردستان بۆ عەشێرەتەکانی پارێزگای #کرماشان بۆ قەبووڵی مەڕامی #كۆماری_کوردستان
ڕوونووس گوزارشت
بەروار ٢٨ / ١١ / ١٣٢٤ [ ١٧-ی فێڤرییەی ١٩٤٦]
ژمارە ١٠٠٢ فەرماندەیی هەنگی ژاندەرمەری کرماشان
ئێمبلم شێر وتاج و خورشید و شمشیر
سەرۆک وەزیر
نەهێنی
جەنابی ئاغای ئوستانداری ئوستانی پێنجەم [ کرماشان ] – بە حورمەتەوە لە ووڵامی ژمارە ٦٩٣ – ٥/١١/٢٤ [٢٥-ی ژانڤییەی ١٩٤٦] بە پێی زانیاری گەیشتوو عەشێرەتەکانی [ئوستان]ی کوردستان بەیاننامەیەکیان ڕووەو عەشیرەتەکانی مەڵبەندی کرماشان دەرکردووە کە ئێمە بە فەرمانی قازی محەممەد حیزبی کۆمەڵەمان پێ قبووڵە و بێتوو ئێوەش مەڕامی حێزبی نێوبراو قبووڵ نەکەن بە دوژمن دادەندرێن و هەڵبەت بەو زانیارییانەی کە بە دەست هێندراون هەورامییەکان و جوانڕۆییەکان و وەڵەد بەگی یەکان و باباجانی یەکان و قوبادییەکان داوخوازەکانی ئەوانیان پەژراندووە بەڵام جارێ عەشیرەتەکانی قەڵخانی و گۆران لەگەڵ سەید شەمسەدین (پیری دەلیلی خۆیان) لە ڕاوێژ دان گەلۆ داوخوازی ئەوان قبووڵ بکەن یان نا و بێتوو نێوبراو موافەقەت بکا قبووڵ کردنی ئەو داوخوازە لە لایەن ئەوانیشەوە حەتمی یە کە هەتا ئێستا ووڵامێک نەدراوەتەوە بە تایفەکانی نێوبراو بێتوو عەشیرەتەکانی کرماشان ئەو حیزبە قەبووڵ بکەن بە لێبڕاوی ئیتیزاماتی ناوچەی ڕۆژئاوا تووشی خەلەل و بێ نەزمی دەبێ و ترسی هەموو جۆرە پێشهاتێکی چاوەڕواننەکراو لە گۆڕێ دا دەبێ، و ئێستا خەریکی لێکۆڵینەوەی زیاترین سەبارەت بەو ڕاپۆرتە و لەهەمان کات دا بڕیار وایە نەفەرێک بنێردرێ بۆ چاوپێکەوتنی سەید شەمسەدین چونکە نێوبراو نفووزێکی زۆری هەیە لە ناو تایفە گۆرانەکاندا و موافەقەت نەکردنی وی شوێن دادەنێ و تەئسیری دەبێ. هەنگ جارێ خەریکی هێندێک هەنگاو هەڵێنانەوەیە بۆ ئەوەی کە عەشیرەتەکان پاشگەز کاتەوە.
فەرماندەی هەنگی سەربەخۆی ژاندەرمەری ئوستانی کرماشان سەرهەنگ کەماڵ

Website | + posts