ئەو گروپە نوێیە چەكدارە كێیە بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بنكەیەكی توركیا دەكاتە ئامانج؟


SETH J. FRANTZMAN

گروپێک کە خۆی بە ئەحرار شەنگال ناودەبات، بانگەشەی ئەوە دەکات کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی تورکیا لە باکووری عێراق. بە گوێرەی میدیاکانی ئێران، کە زۆرجار باس لە ڕووداوەکان دەکەن کە پەیوەندییان بە ئێران و وەکالەتەکانی لە ناوچەکە هەیە – یان بە جۆرێک سوود بە ئێران دەگەیەنن- هێرشەکە بنکەی تورکیای لە بەعشیقە لە ڕۆژهەڵاتی موسڵ کردە ئامانج و “شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کامیکازی”ی تێدابووە. هەندێک لە ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکارهێنراون و یەکێکیان خۆی کێشاوە بە بنکەکەدا.


بنکەی زیلکان – گەوهەری تاج

ئەم بنكەی توركیا هەندێك جار پێی دەوترێت بنكەی زیلكان و دەكەوێتە سەر سنووری هەرێمی كوردستانی باكووری عێراق و ناوچەكانی پارێزگای نەینەوا كە لەلایەن هێزە فیدراڵییەكانی عێراقەوە بەڕێوەدەبرێن و میلیشیا شیعەكان و گروپەكانی تری لایەنگری ئێرانی وەكو… حەشدی شەعبی لیوای ٣٠ لە کەمینەکانی حەشدن یان PMU کە گرووپێکی گەورەی باوک و چەترە لە میلیشیاکان، کە زۆربەیان شیعەن و لایەنگری ئێرانن. ئەمانە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە وەک هێزێکی فەرمی نیمچە سەربازی ڕێکخراون و لە هەندێک ناوچەی عێراق بازگەکانیان هەڵسپێراوە. زۆرێک لەو گرووپانە یان راستەوخۆ پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەیە، وەک کەتایب حیزبوڵڵا، یان لیوای کەمینەکانن کە ئەو ناوچانە مسۆگەر دەکەن کە سوپای عێراقی تێدا لاوازە. لەو چوارچێوەیەدا دەتوانن بە ئاسانی لە ناوچەکانی وەک دەشتەکانی نەینەوا لە ڕۆژهەڵاتی موسڵەوە موشەک ئاراستەی هێزەکانی ئەمریکا یان تورکیا یان هەولێر بکەن.

ئەو بنكەیەی توركیا كە پێشتر لە نزیك بەعشیقە كرابووە ئامانج، بەكاردەهێنرا بۆ پشتیوانیكردنی ئەو عێراقیانەی لەكاتی شەڕی داعشدا لە موسڵ هەڵهاتبوون و دواتریش ئەو بنكەیە تادێت لەلایەن سیاسەتمەدارانی لایەنگری ئێرانەوە لە بەغدا بە جێی مشتومڕ دادەنرا كە وەك دەستدرێژیی توركیا بۆ سەر عێراق سەیری دەكەن.

گروپێک لە ژنانی کوردی ئێران، کە چوونەتە پاڵ چەكدارانی پێشمەرگەی كوردستان، بەشداری مەشق و راهێنانێك دەكەن لە كەمپێكی سەربازی لە شاری هەولێر 9ی تەمموزی 2019. (وەرگیراوە لە رۆیتەرز/ئاكۆ رەشید)
شەڕی تورکیا و پەکەکە لە بنکە سەربازییەکان بەڕێوەدەچێت

تورکیا دەیان بنکە و بنکەی لە چیاکانی باکووری عێراق هەیە کە زۆرجار لە ناوچە سنوورییەکان قەتیس کراون کە تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە شەڕی “تیرۆریستانی پەکەکە” دەکات. بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا تورکیا ئۆپەراسیۆنی نوێی لەم ناوچە شاخاوییەدا دەستی پێکردووە و قووڵتر لە باکوری عێراق، نزیکتر لە شارە کوردنشینەکانی دۆهوک و هەولێر، چووە ناوەوە.

هەروەها تورکیا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگی بەکاردەهێنێت بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەکانی شنگال و مەخموور. شەنگال ئەو شوێنەیە کە ئێزدییەکان تێیدا دەژین، کەسانێک کە تووشی جینۆسایدی داعش بوون. مەخموور لە کەرکوکەوە دوور نییە و ناوچەیەک کەمپێکی ئاوارەکانی تێدایە بۆ کورد. تورکیا پەکەکە بەوە تۆمەتبار دەکات کە بنکەیان لەو شوێنانەدا هەیە، بەڵام خەڵکی ناوچەکە دەڵێن ئەنقەرە خەڵکی سڤیل و چالاکوانانی ناوخۆیی کردووەتە ئامانج.


هەمان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە عێراق و ئێران و غەززە

لەم ساڵانەی دواییدا بنکەی تورکیا لە بەعشیقە کەوتۆتە بەر تەقەی موشەکی بەردەوام. ئەمانە هاوشێوەی هێرشی موشەکین کە هێز و دامەزراوەکانی ئەمریکایان لە عێراق کردووەتە ئامانج. بەگشتی موشەکەکان موشەکی ١٠٧ ملمن کە لە بارهەڵگرەکانەوە ئاراستە دەکرێن. هەروەها میلیشیاکانی لایەنگری ئێران لە عێراق زیاتر پەنایان بردۆتە بەر بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هاوشێوەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە کامیکازەیانەی کە حوسییەکان و حەماس لە غەززە بەکاریدەهێنن. ئەمانە هەولێر و هێزەکانی ئەمریکایان لە دامەزراوە جیاوازەکان و تەنانەت ماڵی سەرۆک وەزیرانیش کردۆتە ئامانج.

دوایین ڕاپۆرت لە هەواڵی تەسنیمەوە(ئێران) هاتووە کە لە هێرشەکەدا شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکارهێنراون. لە راپۆرتەکەدا ناوی ئەحرار شنگال وەک گروپی پشت هێرشەکە هاتووە. میدیاکان دەڵێن: “ئێمە پێشتر هۆشداریمان داوە لە لێکەوتەکانی بەردەوامی لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر عێراق و پەناگە سەلامەتەکانی”. میدیاکانی ئێران زۆرجار باس لە ڕووداوی لەم جۆرە دەکەن کاتێک پەیوەندییان بە گروپە لایەنگرەکانی ئێرانەوە هەیە و ڕاستەوخۆ ئەو بەیاننامەیە لە گروپەکە وەردەگرن. زۆرجار گروپە لایەنگرەکانی ئێران لە عێراقدا ناوی ساختەی نوێ بۆ خۆیان دروست دەکەن بۆ ئەوەی ئینکارییەکی جێی متمانە دروست بکەن، بەجۆرێک کە “گرووپ”ی نوێ نەتوانرێت بکرێتە ئامانج چونکە لەوانەیە بوونی نەبێت؛ لەوانەیە دەم‌وچاوێک بێت بۆ گروپێکی هەبوو.

لە راگەیەندراوەکەی گروپی نوێی ئەحرار شنگالدا هاتووە: “ئۆپەراسیۆنەکەمان لە کاردانەوە بە دەستدرێژییەکانی ئەم دواییەی کەرکوک و دۆهوک ئەنجامدراوە”. گروپەکە جەختی لەوە کردەوە: “ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە بە وردبینییەکی بەرز ئامانجە مەبەستدارەکانیان داوە، لە ئەنجامدا داگیرکەران تووشی زیانێکی ماددی و مرۆیی بوون”. هەواڵی تەسنیم ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەندێک سەرچاوەی عێراقی دەڵێن لە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەدا دوو سەربازی تورکیا و بەڵێندەرێکی سوپای تورکیا کوژراون”.

میدیاکانی رووداو لە هەولێر ئاماژەیان بەوە کرد، “شەوی شەممە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بنکەیەکی سەربازیی کردە ئامانج کە سەربازانی تورکیای تێدا نیشتەجێ بوو لە باکووری عێراق و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا، لەکاتێکدا هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کە لە چیاکانی هەرێمی کوردستان جێگیرکراون بەردەوامە”.

” لە ڕاپۆرتەدا باسی شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوان نەکراوە و پێدەچێت هێرشەکە بە ململانێی تورکیا لەگەڵ پەکەکە ببەستێتەوە. محەمەد ئەمین، سەرۆکی شارەوانی ناحیەی زیلکان کە بنکەکەی لێیە، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “ئەمشەو فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کەوتە سەر بنکەی تورکیا و کەسێک برینداربوو کە دواتر کۆچی دوایی کرد”. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، ئەو کەسە کوژراوە لە هێرشەکەدا چێشتلێنەرێکی بنکەکە بووە کە خەڵکی هەرێمی کوردستانە.

kamikaze Rotem L drone system, June 26, 2018. (credit: ISRAEL AEROSPACE INDUSTRIES) (وەرگیراوە لە پیشەسازییەکانی ئاسمانی ئیسرائیل)

ڕای خەڵک چییە؟

ڕاپۆرتەکان سەبارەت به هێرشەکە بەهەمان شێوه لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بڵاوکراونەتەوە. هەندێک لە پۆستەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە هێرشەکە لە کاردانەوە بە “داگیرکاریی” تورکیا و ئۆپەراسیۆنەکانی لە باکووری عێراق بووە. پۆستەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هێرشەکان بەردەوام دەبن. بەشێك لەوانەی لەسەر ئەم بابەتە بڵاوکردەوەیان بووە لایەنگرانی ئێران و كەتایب حەشدن لە عێراق. یەکێک لەو پۆستانە ناوی ئەو گروپەی بەستراوەتەوە بە کەمینەی ئێزیدی لە عێراق. هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا شەنگالیان کردۆتە ئامانج کە ئێزدییەکان لێی دەژین.

بەشێک لە ئێزدییەکان ئەندامی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگالن کە لە ماوەی ڕابردوودا تورکیا هێرشی کردووەتە سەر. ئەنکارا بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەم گرووپانە پەیوەندییان بە پەکەکەوە هەیە. لە چەند هەفتەی ڕابردوودا پێکدادان لە نێوان یە.بە.س و سوپای عێراق ڕوویداوە. هەزاران کەس هەڵاتوون و هەندێکیش پێیان وایە تورکیا هانی عێراقی داوە بۆ بەدواداچوونی ئەم پێکدادانانە.

دوای ریفراندۆمی كوردستان لە مانگی تشرینی یەكەمی ٢٠١٧ سوپای عێراق رووی لە شنگال كرد و بەو هۆیەشەوە پێشمەرگەی كورد ئەو شوێنیان بە جێهشت. بەڵام یەبەشەکان کە شەڕی داعشیان دەکرد، لەدوای خۆیان مانەوە. بەشێك لە سەرچاوەكان لەو كاتەدا رایانگەیاندووە كە یەبەسە و فراكسیۆنەكانی دیكەی ئێزدی بڕیاریانداوە لەگەڵ هێزە فیدراڵیەكانی عێراق و هەروەها ئەو گروپانەی پەیوەندییان بە حەشدی شەعبیەوە هەیە كاربكەن.

تورکیا فشاری خستە سەر عێراق بۆ دەرکردنی پەکەکە لە شنگال. عێراق چەند جارێک لە نێوان ساڵانی ٢٠١٨ بۆ ٢٠٢٠ ئیدیعای کردووە کە “توخمە چەکدارەکان” شەنگالیان بەجێ هێشتووە. تورکیا لە بۆردومانکردنی ناوچەکە بەدەوام بوو و ئیدیعای هەڕەشەی “تیرۆر”ی دەکرد. تورکیا هەڕەشەی داگیرکردنی ئەم ناوچەیەی کردووە.

ئەو تۆمەتانەی کە حەشد و پارتی بە هاوکات کردوویانه بۆ چەند ساڵێک دەگەڕێتەوە. لەو کاتەی دوای چوونی سوپای عێراق بۆ شنگال ئەم تۆمەتانە گەشەیان کرد. تەنانەت تورکیا لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ئیدیعای کردووە، کە ئەندامانی پەکەکە پەیوەندییان بە حەشدەوە کردووە. ڕۆژنامەی دەیلی سەباحی لایەنگری حکومەتی تورکیا لەو کاتەدا ئیدیعای کردبوو کە “مەحمە حەلیل، پارێزگاری قەزای شنگال ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە هیچ نیشانەیەک بۆ کشانەوەی تیرۆریستانی پەکەکە لە قەزای باکووری عێراق نییە، وەک لە ڕێککەوتنەکە کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت پێشبینی کراوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان بەشداری دەکەن لەبری ئەوە گروپی نیمچە سەربازی حەشدی شەعبی کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “زۆرینەی تیرۆریستانی پەکەکە پەیوەندییان بە حەشدی شەعبیەوە کردووە. رۆژنامەی یەنی شەفەقی تورکی بڵاویکردەوە، رەنگە کۆمەڵێک تیرۆریست دزە بکەنە ناو تەلعەفەر و کەرکوکیشەوە” حەلیل وتی”. ئەمەش لەگەڵ ئەو گێڕانەوەی ڕاستڕەوی توندڕەوی لایەنگری حکومەتدا دەگونجێت کە ئەنکارا بیانوویەکی دەوێت بۆ داگیرکردنی شەنگال [و ئەگەری کەرکووکیش هەیه]. چەند ڕۆژێک پێش هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بەیاننامەیەک کە پێشکەش بە ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیا کراوە، هەروەها ئیدیعای کردووە کە “حەشدی شەعبی پشتیوانی لە پەکەکە دەکات لە شەنگال.”

دەکرێت ئاڵۆزی شەنگال و دوایین هێرش بۆ سەر بنکەی تورکیا بەیەکەوە ببەسترێتەوە. لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ سێ لیوای حەشدی شەعبی PMU بە ناوەکانی لیوای ٢١ و ١٤ و ٣٣ ڕەوانەی شەنگال کران لەژێر ناو گرژی و ئاڵۆزی لەگەڵ تورکیا. ئەمانە لیوایەکی بەدر و کەتایب سەید ئەلشوهەدا و لیوایەکی سێیەم بوون. یەکەیەکی دیکەی حەشد ماوەی چەند ساڵێکە ئێزدییەکان وەک بەشێک لە فەوجەکەی لالیش لەخۆدەگرێت کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٧.

ئێزدییەکان لە مەراسیمێکی ئاهەنگگێڕان بۆ سەری ساڵی ئێزدیەکان لە پەرستگای لالیش لە ناحیەی شێخان لە پارێزگای دهۆک. ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢. (وەرگیراوە لە رۆیتەرز/ئاری جەلال)


میدیاکانی ئێران چی دەڵێن؟

ئەوەی جێگەی سەرنجە لە راپۆرتەکانی هێرش بۆ سەر بنکەی تورکیا، ئەوەیە کە میدیاکانی ئێران تا چەند تیشک دەخەنە سەر ئەو هێرشە و ئاهەنگ دەگێڕن. ئیرنا لە ئێران دەڵێت تورکیا چاوەڕێی هێرشی زیاتر دەکات و لە ڕاپۆرتەکانی دیکەشدا ئاماژەیان بە “کوالیتی” فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان کردووە. هەروەها ئەم ڕاپۆرتانە ئاماژە بە “وردبینی شیاوی”ی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان دەکەن. هەروەها هەواڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە بەیاننامەی ئەحراری شەنگالدا جۆر و ژمارەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان دیاری نەکراوە، واتە میدیاکانی ئێران لە ڕێگەی شێوازێکی دیکەوە ئەو ژمارەیەیان دەستکەوتووە.

واتای ئەوەیە کە میدیاکانی ئێران پشتگیری لەم هەڵمەتە دەکەن. لە کاتێکدا میدیا کوردیەکان باسیان لە گرژییەکانی پەکەکە و تورکیا کردووە، میدیاکانی ئێران تیشک دەخەنە سەر ئەو ڕاستییەی کە تورکیا باکووری عێراق داگیر دەکات، کە مایەی توڕەیی بۆ ماوەی چەند ساڵێکە لە بەغدا. ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران، ئیرنا، دەڵێت “بوونی سوپای تورکیا لە قووڵایی عێراق و دامەزراندنی زیاتر لە ٤٠ بنکە لەسەر خاکی عێراق، هەستیارییەکی زۆری لە نێو گرووپە جیاوازەکانی عێراقدا ورووژاندووە، بەتایبەتی گرووپە خۆڕاگرییەکانی عێراق. بۆ ئەمەش دەبێت هێرشی نزیکەی ڕۆژانەی کۆپتەر و شەڕکەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق و بەتایبەتی بۆ سەر دهۆک لە هەرێمی کوردستان زیاد بکرێت؛ لەو شوێنەی کە تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) جێگیرن، ئەمە بیانوویەکی بۆ ئەنکارا ڕەخساندووە کە لە هێرشەکانی بۆ سەر باکووری عێراق بەدەوام بێت”.

لە سەرەتای مانگی نیسان و کۆتایی مانگی نیسان و لە مانگی یەکدا، هەروەها پێشتر چەندین جار موشەک ئاراستەی بنکەی بەعشیقە کراوە. لە کۆتایی مانگی نیسانی ئەمساڵدا لە راپۆرتێکدا باس لەوە کراوە کە تورکیا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆ بە ئامانجگرتنی میلیشیاکانی لایەنگری ئێران بەکارهێناوه. ئەم هێرش و گرژییە موشەکیانەی کە لە زیادبووندان، ئاماژەن بۆ ئەوەی کە بنکەکە بووەتە خاڵی بەرچاو.

هەروەها تورکیا نیگەرانە لە وەڵامدانەوەی ڕاستەوخۆی توخمەکانی لایەنگری ئێران. پێدەچێت ئەو ڕاستییەی کە شەنگال بووەتە شوێنی پێکدادانی نوێی نێوان سوپای عێراق و ئێزدییەکان، جێگەی پرسیار بکات کە ئایا ئەو کاتە ئێران لەگەڵ گرۆپی ئێزیدی‌کان لە شەنگاله یان لقەکانی پەکەکە بۆ هێرشکردنە سەر بنکەی تورکیا.

چ سوودێک بۆ عێراق دەبێت کە پاڵ بە خەڵکە ئێزدییەکانەوە بنێتە و لە شنگال دەریان بکات و ببێتە هۆی هەڵاتنی ١٠ هەزار کەس، لە کاتێکدا میلیشیاکانی ئێرانی هاوپەیمانی هەمان حکومەتی عێراق پەیوەندی بە گروپە چەکدارە ئێزیدییەکانەوە دروست دەکەن و تەکنەلۆجیای فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان دابین بکەن بۆ ئەوەی لە دژی بنکەی باشیقە بەکاربهێنرێن؟ زیاتر ئەگەری ئەوە هەیە هەمان ئەو گروپە لایەنگرانەی ئێران بەشداربوون لە بەئامانجگرتنی بنکەی بەعشیقە لە ماوەی ڕابردوودا ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەیان بەکارهێناوە کە دژی هێزەکانی ئەمریکا و هەولێر و ئەوانی دیکە بەکاریان هێناوە بۆ هێرشکردنە سەر بنکەکە.

رەنگە دروستكردنی “گروپێكی” نوێ بەناوی ئەحرار شەنگال بیانوو بێت بۆ ئەوەی ئێستا لێدان لە توركیا بكەن و گوایە وەڵامی هێرشەكانی تری توركیا دەدەنەوە. ئەوەی کە ئەنکارا میدیاکانی خۆی کۆکردۆتەوە بۆ ئەوەی پەکەکە تاوانبار بکات، ئاسانترە لە تاوانبارکردنی ئێران بۆ ئەنکارا.

بەم شێوەیە عێراق دەبێتە گۆڕەپانی شەڕی بە وەکالەت. سیناریۆیەکی دیکە ئەوەیە کە لە دوای پێکدادانی نێوان سوپای عێراق و میلیشیای ئێزدی، یەبەش، حەشد هەوڵی داوە ناکۆکیە ناوخۆییەکان [بەرەی ئێرانی] بە کارکردن بۆ هاندانی هێرشەکان بۆ سەر بنکەی تورکیا به لە پێکدادانەکان لابدات. سۆشیال میدیای لایەنگری ئێران گێڕانەوەی هێرشەکەی بە جۆرێک گێڕاوە کە بە جۆرێک لە جۆرەکان سوود بە ئێران دەگەینێت.

سەرچاوه

https://m.jpost.com/middle-east/article-707361

Website | + posts