داوای سەربەخۆیی کوردستانی ژێر دەستی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی

نامەی جەنەڕال شەریف پاشای خەندان بۆ سەرنوسەری ڕۆژنامەی تایمس

وەرگێڕان و ئامادەکردنی: دکتۆر ڕەنجدەر شێرزاد

بەڕێز، ئەو پەیماننامەی کە لە رۆژی ٢٠ تشرینی دووەمی ١٩١٩ ئەنجاممدا لەگەڵ بوغاز نۆبار پاشاو وەفدی کۆماری ئەرمینیای قەوقازی و باس کراوە لەو بروسکەیەی ئەستەمبوڵ کە نێردراوە لە لایەن تایمسەوە لە ٢٧ شوباتی ڕابردوو وە ڕۆژنامەی ماتینی پاریسی ئەمڕۆ بڵاوی دەکاتەوە، پێویستی بەوەیە کە ڕوونکردنەوەی لەسەر بدرێت بە هۆی ئەو پروپاگەندانەی بەرامبەری کراوە.ڕۆژێک پاش ئیمزاکردنی ئاگر بەستی مۆدرس لەگەڵ ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، بینیم کە ناوچە کوردیەکانی ژێر دەستی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بوو بوە بابەتی چاوتێبڕین بە ئەندازەی ڕێکخراوە ئەرمەنیەکان لە لایەن بەشێک لە هێزەکانی هاوپەیمانان، کە خوازیاری دابەشکردنی ئەم نەتەوانەن لە نێو خۆیاندا، بە بێ گوێدانە مافە یەکسانی و نەتەوایەتییەکانیان کە ئەو مافانە ڕێگەیان دەدا کە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن بە پێی بنەماکان کە لە لایەن کۆنفرانسی ئاشتییەوە ڕاگەیەندراوە. هەر بۆیە بیرم لەوەکردەوە کە پێویستە بەرگری لە بەرژەوەندییە ڕەواکانی گەلەکەم بکەم لە ڕێگەی ڕاگەیەندنی مافی سەربەخۆییان هەروەکو ئەرمەنەکان.

بێئاگایی زۆرینەی بازنەی هێزە ئەوروپییەکان سەبارەت بە ناوچە کوردییەکان بوونە هۆکاری ئەوەی کەپرۆپاگاندەی ئەرمەنی بە هەموو تداعیاتە تەقلیدیەکانیەوە سەرکەوتو بێت لە دروستکردنی ئەو باوەڕە کە کوردستان تەنها چەمکێکی جوگرافی خەیاڵییە. غیابی دامودەزگایی لە لایەنی ئێمەوە وایلێکردم کە بتوانم بوونی کوردستان لای مۆنافسە ئەرمەنییەکانمان بسەلمێنم بە تایبەتی لە کاتی ئیمزاکردنی ڕاگەیەندراوی نێوانمان لە لایەن نوێنەرانی ئەرمەنی بۆ گۆنگرەی ئاشتی لە پاریس.

لە لایەی خۆمەوە، بە بێ هیچ شتێکی زیاتر، پابەندی تەواوی خۆم بۆ دانپێنان بە مافی ڕەوای ئەرمەنیەکان بۆ سەربەخۆیی خستەڕوو. ئەمە هەمان ئەو ڕوحی ڕێککەوتنەیە کە باسکراوە. لە لایەکیترەوە، ناتوانرێت نکۆڵی بکرێت لەوەی کە ئەگەر بەوشیوەی کە لە پەرەگرافی سێیەمی بروسکەکەی تایمسدا هاتوە، هەر پرسیارێک بکرێت سەبارەت بە کردنی کوردستان بە بابەتی باس و خواس و گومانکردن لە ڕێگەی دابەشکردنی بۆ ناوچەی دروستکراو، ئەوا بێگومان هێچ تاکە کوردێک نیە کە پێیخۆش نەبێت لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ئۆتۆنۆمیدا بژێت لە چوارچیوەی تورکیادا. هاوبەشی ئایینی و سنورە ئەخلاقیەکانی و ژیانی وای لیدەکات کە بەرگری بکات لە دژی هەموو جۆرە زیادەڕەوییەک لە هەر لایەکەوە بێت.

دڵسۆزتان،
جەنەڕاڵ شەریف پاشای خەندان
سەرۆکی وەفدی کوردان بۆ کۆنگرەی ئاشتی لە پاریس
گەڕەکی ٢٠، شەقامی میسین، پاریس، ٥ ئازار

تایمس، لەندەن، ئینگلاند، چوار شەممە، ١٠ ئازار[مارس] ١٩٢٠
سەرچاوە: لێکۆڵەرانی مێژووی کورد

چکیده فارسی:
نامه شریف پاشا خندان نماینده کردهای عثمانی در کنفرانس ورسای به روزنامه تایمز لندن
در این نامه شریف پاشا به نوشته های قبلی تایمز در حمایت از شبهه افکنی ارامنه درباره استقلال مناطق تحت سلطه عثمانی اعتراض می کند. او می نویسد که قدرتهای اروپایی به رغم تأکید کنفرانس ورسای بر حق تعیین سرنوشت ملل، تحت تأثیر تبلیغات ارامنه که موجودیت کردستان را انکار و آن را جغرافیایی خیالی می دانند، در صدد پایمال کردن حق تعیین سرنوشت کرد هستند. او می نویسد که با داشتن کشوری مستقل از آن ارامنه موافق است و حمایت نمایندگان ارمنیان را هم برای به رسمیت شناختن یک کردستان مستقل در سرزمینهای کردی بازمانده از امپراتوری عثمانی به دست آورده است. او تأکید می کند که هیچ کردی مخالف این رویه نیست و از تایمز می خواهد به این مسأله احترام بگذارد.

Website | + posts