ئەخلاق ،ویژدان لە کردەوەدا

ئەخلاق ،ویژدان لە کردەوەدا (حەق یان ناحەق )

ئەخلاق و ویژدان

وەرگێڕ :لە سۆئێدییەوە حامید مائیلی

زۆر لە سەر ئەخلاق و ویژدان قسە دەکرێ .ئەغڵەب ئەو دوو تێگەییشتنە تێکەڵ بەیەک دەکرێن .ئەوەیکە ڕوونە، زۆربەی هەرە زۆری دەیانەوێ وا بنوێنن کە ئەخلاق و ویژدانی ئەوان لە ڕادەیەکی بەرز دایە .بە گشتی ئەخلاق  بەزمانی یونانی “ئێتۆس” یانی نەریت ،داب و باو،گریمانەیەک کە ئینسان وەک ئیدەئالێک دەبێ چلۆن بیر بکاتەوە وچلۆن هەڵسوکەوت بکا واتە “بەرحەقترین ،باشترین ،بە قازانجترین” .ویژدان بە زمانی لاتینی ” مۆرالیس” ئەوەش تا ڕادەیەک هەر بەو مانایەی وەک ئێتۆس دەکار دەکرێ . شتێکە کە چلۆن لەکردەوەدا کەلکی لێوەردەگرین  . بە هەرحاڵ دەکرێ ئینسان خاوەن ئەخلاقێکی باش(بە تایبەت قانوونگەلی لە مەڕ ژیان لە ڕادەیەکی بەرزدا ) بێ بەلام ویژدانێکی خەراپ (کردەوەیەکی دژ بە ئەخلاق کە پێشێلکاری قانوونەکانی باشی ئەخلاقین). بە کورتی دێتەوە سەر ئەوەی کە وەک ئینسان بژی ” ویژدانمەند دەکردەوەدا ” کە ئینسان فێری ” ئەخلاق لە تێئۆریدا ” دەکا .ئەوەش جا دیارە سروشتییە کە لەژێر هەلومەرجێکدایە کە ئینسان فێری (چاکە و بەرحەقی ) دەبێ .

کاتێک پرسی ئەخلاق و ویژدان دێتە گۆڕێ و قسەیان لە سەر دەکرێ، دەتوانێ بۆ نموونە تێکەڵ بەو سێ خاڵە بێ.

  • ئەوەی کە پێشوو بەئانقەست وبە مەبەست ڕوویداوە.(کاتی دیاریکراوە)
  • ئەوەیکە ئێستا ڕوو دەدا . (کاتی دیاریکراوە)
  • ئەوەیکە دواڕۆژ ڕوو دەدا. ئاکامەکان ،ئاسەوارەکان ،دەسکەوتەکان،(هەمیشە کاتیان دیاریکراو نین )

تەواوی ئەوانە بە جارێک لەو سێ قۆناخەدا دوای لێکۆلینەوە بە ئاکام ناگەن، مادام ئەو سێ قۆناخانە جار دەگەل جار دووپات نەکرێنەوە تا ئێمە بە ڕاستییەکان دەگەین .

 

خاڵەکانی دەستپێکی جیاواز

بۆ وەیکە ڕادەی ئەخلاقی قەزاوەتێکردن هەڵبسەنگێنین، ئینسان دەتوانێ  شێوەی جۆراوجۆر بگرێتە بەر . ڕاستییەکەی ئەوەیە کە هەر هەمووشیان کاتی سنووردارن و هەر کامیشیان لایەنی باش و لایەنی خەراپی خۆیان هەیە بە گشتی ئەوانەن :

  • هەستی ئەخلاقی – ناوەندی بیرۆکەی هەڵسوکەوت .هەلسوکەوتێک بەرحەقە کە بیریکی بەرحەقی لە پشت بێ.
  • ئەرکی ئەخلاقی – هەڵسوکەوتێکە لە ناوەند ،هەڵسوکەوتێک بەرحەقە کە ئەرکێکی وەستۆ گرتبێ .
  • بەرزی ئەخلاقی – جەخت لە سەر ئەوە دەکاتەوە کە ئێمە وەک ئینسان دەبێ چلۆن بین لەو جێگایە کە کەسایەتی ئێمە بە سەر بەرزی ئەخلاقیی ئەرێنیدا وەک  “بەرپرسیارەتی تەواو ،دەست ئاواڵەیی ،بەبەزەیی ،بوێری ،مەتمانە،دڵنەرمی ،ڕاستوێژی ،نەفس شکاوی (تەوازووع)” وئەو بارە قورسە کە بۆ فڕێدان دەبێ وەک “ئەو خدە دزێوانەی دژ بەوانی چاک ” دابەشدەکرێ .ئینسانێکی بە ئەخلاق کردەوەشی درووستن .
  • ئاکامی ئەخلاقی – ئاسەواری هەڵسوکەوت لە ناوەندایە .هەڵسوکەوتێک درووستە کە ئاکامێکی باشی لێبکەوێتەوە.
  • ئینسان تەنانەت جاری وا هەیە باسی “هەلومەرجی ئەخلاقی” یش دەکا – هەر هەلومەرجێک تایبەتە بە خۆی و پێویستی بە هەڵوێستێکی ویژدانی نوێ هەیە، بە بێ لەبەرچاوگرتنی ئەو قانوونگەلانەی پێشوو لە هەلومەرجێکی وەک یەک دا .

ئەو بەرزە فڕییە ئەخلاقی و ویژدانییە بێ پسانەوە پەرە دەستێنێ و تایبەتمەندییە باشەکانیش شێلگیرانە بە هێز تر دەکا و هەڵگری نییەتی باشیشن، بە چەشنێک بەڕێوە دەچن کە ددانی بە خێریان پێدا دەهێنرێ وپشت ئەستوور بە شتێکە کە ئێمە کردوومانە  وهاوکات دەردەکەوێ کارێکی درووست بوو ئەوەیکە ئێمە نەمانگووت و نەمانکرد و ڕەوانگەیەکی گشتی وا دەخولقێنێ کە ڕوانگەی هەموو تاکەکانە .

 

بەر بە ئامانجی ئەخلاقی/ویژدانی خەڵک گرتن یان ئاستەنگ لە سەر ڕێگایان ساز کردن

هەڵوێستی بەدوور لە ئەخلاق ئەوەیە کە،بەخشکە وبە ئانقەست چەواشەکاری و حەشاردان و شاردنەوەی زانیاریگەلێک، دەرحەق بەکەسێک بکرێ، کە مەبەستی دەستەبەرکردن ژیانێکی ئەخلاقیی لە ڕادەیەکی بەرزی ئینسانیدا.ئاسەوارەکانی دەتوانێ  یەکجار نەرێنی و نێگاتیڤ بێ ،کە ئینسانێک ئاوا بە ئانقەست لەگەل خەڵک خەراپ هەڵسوکەوت بکا.

ئەوە هەر سێ قۆناخی ” ئانقەست ،هەنگاوهەڵگرتن وئاکامەکان دەگرێتەوە “. لە ڕێگای تەنانەت حەشاردانی زانیاری لەمەڕ ئەوانەی پێشوو ڕوویاندابوو، هەلومەرجەکە خەراپتر دەکا .چونکوو دواتر ئیزن بەو کەسە نەدراوە کە بتوانێ بە سەر خۆیدا بچێتەوە و خۆی ڕاست کاتەوە .ڕێگایەک دەمێنێتەوە ، ئینسان خۆی دەبێ بیری لێبکاتەوە ،بەرنامەی بۆ دابڕێژێ ئەویش  بێ ئەخلاقییانە /بێ ویژدانییانە دەرکەوێ ،بەلام ئەوە بە تەواوی شتێکی دیکەیە و جا دیارە زۆر شتێکی جیددیشە کە یەکیک بەئاگایییەوە شتێک بکا، کە بە پێچەوانەی خواست و ویستی و قەستی خۆیەتی  .ئێمە دەبێ هەموو حەول بدەین و یامەتیدەر بین کە بتوانین هەڵومەرجێكی چاک وگونجاو بۆ یەکتر بڕەخسێنین کە پەیوەندییەکی شەڕافەتمەندانەمان لە نێواندا بڕەخسێ .

ئەگەر کەسێک لەهەمبەر من بێ ئەخلاقییانە، بێ ویژدانییانە بجووڵێتەوە ،لە بواری ئەخلاقییە درووستە هەر بەو شێوەیە وڵامی بدرێتەوە ؟

نا ! تەنانەت بەڕەڵڵا ترین کەسیش دەبی بەو پەڕی ئەخلاقییەوە لەگەڵی بجووڵێیەوە .جا ئەو کەسە یان لە حزووردا یان لەحزووردا نییە .ئەگەر ئاوا نەبێ بەو مانایەیە کە، ئێمە ئەو بێ ئەخلاقییەمان سەلماندووە و لە بە هێز کردن وپەرە پێدانی نییەتی چەپەڵ دا بەشدار بووین و کاردانەوە و ئاکامی دەبێ بەوە کە  ویژدانێکی دزێو ببتە نەریت و داب . درووست وایە کە ئەخلاق /ویژدانی بەرز ڕابگیرێ و بپارێزرێ. گرینگایەتی شتەکە لە دەرفەتی  بەربەرەکانییەکەی نێوان چاکە و خەراپە دا. .ئاواش هاسان نییە و پێویستی بە چیکڵدانە”سەبر و تاقەت” ی نەپساوە و زۆرە کە لەلایەن ئێمەوە دەبێ نیشانبدرێ، کە بەداخەوە ڕەچاو کردنی لایەنی نەرێنی”نێگاتیڤ” شتەکە هاسانترە لە ڕەچاو کردنی لایەنی ئەرێنییەکەی”پۆسیتیڤ” .تەنیا  ئاگاداری لەمەڕ ئەوە کە ئیمە وەک ئینسانەکان، خەراپ بوونمان هاسانترە لە چاک بوونمان .جاری وایە دەتوانێ یارمەتیدەر بێ لە کاتێک لەگەڵ بێ ئەخلاقی ڕووبەڕوو دەبینەوە ، نەکەوینە ژێر زەختی بێ ئەخلاقی ئەولایەنە ،کە نەتوانین هەڵوێستێکی عاقڵانە بگرین .مخابن لە رووداوەکانی مێژووییدا و لە هەڵسوکەوتی ڕۆژانەی ژیاندا دەبینین ،کە کەسانێکی زۆر هەن کە بە کەلک وەرگرتن لەوەیکە وەک ئەزموون دیویانە، یان لەویش خەراپتر، بە پاساوی بێ مەنتیق، هۆی ئازار و ئەزییەتی کەسانی دیکە دەستەبەر دەکەن ،بە بێ لەبەرچاوگرتنی هیچ ئەخلاقێک .سەرەڕای وەیکە سەرچاوەی ئەو ڕووداوە دەتوانێ ناگرینگیش بێ، و بەڵام لە ڕووی هەڵەو یان بە نێیەتی پاک و بۆ کەلک وەرگرتن لەو ڕووداوە، بە ئانقەست بۆ ماوەیەکی درێژ خایەن و نەپساوە و سیستیماتیک بۆ بەد نێو کردن  و یان ئازار و سەدەمە پێگەیاندن بەو ئینسانە بووبێ . ڕوون کردنەوەی زۆر دژوارە کاتێکە کە، “پێشێلکراو “خۆی لە راستیدا “پێشێلکارە،” سووکایەتی پێکراو”خۆی بە ئاگاییەوە سووکایەتی دەکا یان ” ڕووشاوە ” خۆی بە ئانقەست خەڵک دەڕووشێنێ .ئەوەیەکە هەمیشە بە خۆشەویستییەوە حەولی سارێژکردنەوەی برینی ئەو کەسانە بین، کەپێویستیان بەپەیوەندی و یارمەتی ئینسانەکان هەیە ،نەک ئەو کەسانەی کە کەرەسەی دیاریکراویان بۆ گەییشتن بەو بەرزی ئەخلاقییە لەو پەیوەندییەدا هەیە .ئێمە هەمیشە شێلگیرانە دەبێ ئاماژە بەو هەڵسوکەوت و حەولانە کە زەرە و زیانی خەلکی لێدەکەوێتەوە بکەین .تەنانەت بەو کەسە کە کارێک دەکا ودەشییەوێ بیسەلمێنێ کە “حەق ” بەوە وخۆی وەک قوربانییەکی بێ تاوان دەنوێنێ بۆ وەیکە لەئاکامدا، خەلک قانیع بکا، کە بەشداری لەو کارە دزێوەی ئەوەدا بکەن  .

گوێڕایەڵی بۆ قانوون و دەستوور و پێکهاتەکان

زۆر کەس هەن لە سەر ئەو باوەڕەن کە، بەرزی ئەخلاق و ویژدان ئەوەیە کە، گوی لەمستی خاڵ بە خاڵی قانوونگەل ،پرەنسیپگەل ،دەستوور و پێکهاتەکان بی ،مخابن ژیان ئاواش هاسان نییە .قانوونگەل /پرەنسیپگەل /داب ونەریتگەل لە نێوان ڕێکخراوەکان،هەرێمەکان، ولاتەکان و تەنانەت لە سەردەمی جیاوازکانیشدا فەرقیان بووە و هەیە. کام قانوون بەرحەق ،وباشە ؟لە دریژ خایەندا رەنگبێ تا ئێستا ئەو قانوونانە باش و بەرحەق بووبن لانیکەم ئاکامی باشیان بۆ هەمووان “هەلومەرجی ئەخلاقی بە گونجاوی لەگەڵ سەردەم” لێکەوتۆتەوە .گەورەترین پرسیاری بێ وڵام تا ئێستا، هەر ئەوەیە کە :

چلۆن پێشوەخت بیانناسین ؟

ئێمە وەک ئینسان ناکرێ قەت شان لە ژێر باری قورسی بەرپرسیارەتی ویژدانی بە بیانووی وەیکە، دەستوور لەلایەن بەرپرسانی سەرەوەڕا دراوە  بە پاساوی وەیکە “من تەنیا دەستوورم بە ڕێوە بردووە”یان “من قانوونەکانم بەرێوە بردووە” یان خەڵکی چیان کردووە یان نەیانکردووە “منیش هەر ئەوەم کردووە کە خەلک کردوویەتی ” هەروەها “هیچکەس هیچی نەکردووە” بخزێنین . هیچ هەڵسوکەوتێک “یان خۆ لێدزینەوەیەک ” بێ ئاکامی گونجاو نابێ .بۆ نموونە کەسیکی دیکە نە لەباری ئەخلاقی ونە لەباری ویژدانییەوە نە شایانە و نە بەرحەقە بۆ دیفاع لە ئەوتۆ هەڵسوکەتێک.

ئێمەناتوانین ئینسانییەتی خۆمان تا ئەو ڕادەیە وەک شتێکی بێ فکر یان کەرەسەیەکی نەناسراوی بێ کاردانەوە یان بە گوێرەی بنەما هەلسێنگێندراوەکانی خۆیی دابەزێنین. ئێمە ناشتوانین بڕوانینە هەر هەنگاوێکی درێژ خایەن وەک شتێکی بەتەواوی تەریکەبوو و بێ کەلک یان تۆبزیک”ئیجبار” سەبارەت بە داهاتوو .

ئێمە هەمیشە دەنگێکی نویمان هەیە . هەڵسوکەوتیکی نامەنتیقی قەت درووست نییە، چونکوو لە چەند جاری جیاوازدا ڕوویانداوە و لەوانەشە هەر کام لەوانە لایەنی باش و لایەنی خەراپیشان بووبێ .مخابن زۆر نموونەی بە کردەوە لەبەردەستاندان، کە ئێستاشی لەگەل بێ، لە مێژوودا ئەخلاق  وویژدان بە چاوی قووچاو، گوێڕایەڵی ئوتوریتەگەڵ یان “هەموو ئەوانی دیکە” ی بێ هەست و ساکار ،قانوون ،کەلەڕەقی و یان نەبوونی مەتمانە بەخۆ، بوون.خۆ دزێنەوە وخۆنەبان کردن لە ڕەخنەگرتن زۆر جاران بە داخەوە ‌هێزێکی بزوینەری زیاتر لەوەیکە چاڵاکانە یان ناچاڵاکانە، دژایەتی “حەق” و”چاکە” عەقڵ و ئینسانییەت لە بەشداری لە هەڵسوکەوتی جێی لۆمە و بە دوور لە ئینسانییەت بکەی. پێویستە . زۆر دژوارە کە لە هەڵوێستە گیراوەکان و تەسمیمەکانی پێشووی خۆت،خۆت نەبان بکەی و لێیان بەدوور بی.هەر بۆیەشە، ئێمە خاوەنی بەرهەڵستێکی گرینگی دەروونی خۆمانین، کە هەمیشە دەکرێ چالاک بکرێ کاتێک ئاکامەکان هیچ پاساوێکی مەنتیقییان بۆ هۆیەکانیان پێ نییە .ئەوەش هیچ پەیوەندییەکی بە وەیکە چ گوتراوە ،چ قەوماوە ،چۆن بیرکراوەتەوە لەدرێژایی ئەو “ڕێگا”یەدا نییە .

ئەگەر لەو پەیوەندییەدا، بە وردی سرنج بدەینە ئەوانەی کە تەسمیم لە سەر دەستوور .قانوونگەل ،پرەنسپیپ و پێکهاتەکان دەگرن و بڕیار دەدەن ،ئەغڵەب خۆیان ناگرێتەوە .ڕەنگبێ تەسمیم گرەکان زیاتر و بە وردی فکریان لێکردبیتەوە کە لەگەڵ ستانداردەکانی ئەخلاقی گونجاو بن تا نەکا مەترسی ئاکامی نەرێنی ئەو تەسمیمانەی کە خۆیان گرتوویانە ئەوانیش بگرێتەوە . مخابن ئەوە شتێکی ناهاسایی نییە کە ستانداردی جۆراوجۆری ئەخلاقی  چلۆن “خەڵکی دیکە” بگرێتەوە و چلۆن من خۆم بگرێتەوە .مەبەست لە ئەخلاق /ویژدانی بەرز ئەوەیە کە هەر ئەو ستانداردە لەهەلومەرجی جۆراوجۆردا کەلکی لێوەربگیرێ .

کەرەسەیەکی بەکردە “چوارپرسیاری تاقی”(ئیمتیحان)

لەبەر وەیکە هەم دژوارە وهەم پێویستی بە ئەخلاقیکی بەرزی شێلگیرانە بۆ بەکردەوە کەلک وەرگرتنی لە ویژدان لە هەڵسوکەوت دا هەیە ،ئێمە پێویستیمان بە کەرەسەیەک هەیە کەبە کەلک بێ . کەرەسەیەک کە یەکجار زۆر بەربڵاوە لە دونیادا ئەوەیە، کە پێی دەلێن “چوارپرسیاری تاقی ” شێوەیەک کە لەگەل هەموو ئەوانەی کە ئێمە فکری لێدەکەینەوە ،دەیڵێین و دەیکەین لەگەل ئەو چوار پرسیارە ڕووبەڕوو دەبنەوە ،ئەو چوار پرسیارە بریتین :

  • ئەرێ ئاخۆ ڕاستە ؟
  • ئەرێ ئاخۆ بۆ هەموو لایەنێک بە ئینسافانەیە ؟
  • ئەرێ ئاخۆ ڕەخسێنەری نێوانخۆشی و پەیوەندی دۆستانەیە ؟
  • ئەرێ ئاخۆا لە بەرژەوەندی هەموو ئەوانەدایە کە دەیانگرێتەوە ؟

بە گشتی ئەو چوار پرسیارەی تاقی کە وا وێدەچێ لە هەموو دونیادا ڕیکخراوی خزمەتگوزاری( روتاری ) پەرەی پیدەدا و بڵاوی دەکاتەوە .ئەو چوار پرسیارەی تاقییە سالی ١٩٤٣ لە لایەن ئەو ڕێکخراوەوە هاتە گۆڕێ .لایەنگری لە ئەخلاق /ویژدان لەگەڵ ئەو چوار پرسیارە تاقییانە هۆی سەرەکین بۆ ئەو کەسانەی کە لەو ڕیکخراوەیەدا چالاکن .سەرجەم زیاتر لە 1,200000 هەزار ئەندام لەوانە 300000 کەسیان دانیشتوو و شارۆمەندی سۆئێدین کە بێ پسانەوە چاوەڕوانن کە ئەو چوار پرسیارە تاقییانە لە ژیانی ڕۆژانەدا بێننە گۆڕێ . ئەگەر ئەو کەرەسەیە کرابا بە باو و نەریتێک لە نێو بەشدارانی ئەو گشتە قەیران وکێشانەدا کە زۆربەی ئەو کۆڵەوارییانەی جیهانیانی لێکەوتۆتەوە ،دەکرا خۆیان لێ بپارێزرێ و تووشی نەبووبان .”روتاری” ئێستا شتێکە سەقامگیر،دوای 20  ساڵ کاری شێلگیرانەو تاقەتپروکێن، خەریکن کە نەخۆشی “ئیفلیجی” لە سەراسەری جیهان ،خاشەبڕ دەکەن .

تەنانەت ئەو چوار پرسیاری تاقییانە، کە لە سەرەوە باسیان هاتووە ،و بۆ کەلکوەرگرتنی هەراو دەبن، سەرەڕای وەش هەلومەرجی زۆر دژوار وەک هەموو ئەو قانوون و نەریت و باوانە کە وەک ڕێگر دەتوانن ئێمە تووشی هەتڵە بوون و لادان لە ڕچەمان بکەن . هەر بۆیەشە یەکجار گرینگە کە ئیمە ئەو قانوونە بنەڕەتییە ئەخلاقییانە و هەلوێستە ویژدانییەکان، بێ پسانەوە لەناخماندا چالاکیان بکەین.

+ posts