ئۆرشەلیم پوست، دەستەی نووسەران
ڕۆژی هەینی لە بەیانیدا، فڕۆکەکانی ئێف-٣٥ی ئیسرائیل لە نیڤاتیمی ئێسرائێلەوە بە دەنگی بەرز هاتنە دەرەوە و بەسەر ئاسمان بەرەو ناوچە ئەتۆمییەکانی ئێران ڕۆیشتن.
تا ئێوارەکەی، ناوەندی پیتاندنی ئەتۆمی نەتەنز بوون به وێرانە، و بنکە مووشەکییەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە دەوروبەری کرماشان و بیدکان دوکەڵیان گرت. بەڵام لەناو هەرەمسەرای تاراندا، ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی بێ خەم دانیشتبوو، ڕەحم و ڕەحمەتی وەک شەوی بیابان سارد بوو.
تەنانەت لەکاتی گەڕانەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، سەرکردەی باڵای ئێران دوو هێندە دەنگی بۆ سڕینەوەی ئیسرائیل و پشتیوانە سەرەکییەکەی، ئەمریکا بەرزبووەتەوە.
بەرێز سەرۆک، ئەم دروشم و بانگەوازە دڵسەردکەرەوەیان لەبەرچاو بگرن:
– “ئیسرائیل دمەڵ شێرپەنجەیە و شێرپەنجەیکە لە ناوچەکەدا کە دەبێت ببڕدرێت و بنبڕ بکرێت.”
– “زایۆنیستەکان… وەک سەگی پاسەوانی خۆبەزلزانینی جیهانی مامەڵە دەکەن. سروشتی ئەوان سەڕین و گازگرتنە.”
– “ئەو دمەڵ شێرپەنجەییەی کە پێی دەوترێت ئیسرائیل دەبێت لە ناوچەکە هەڵکەندرێت.”
– “ئەوە ئەرکی کۆماری ئیسلامییە کە ئیسرائیل لەسەر نەخشە بسڕێتەوە.”
– “ئەگەر تەنانەت بچووکترین هەڵەش بکەن، [ئێمە] تەلئەبیب و حەیفا بە تۆز یەکسان دەکەین”
– “بە فەزڵی خوا لە ٢٥ ساڵی تردا هیچ شتێک لە ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەکەماندا نامێنێتەوە.”
– “ڤایرۆسی زایۆنیستی کە ساڵانێکە ماوەتەوە، بەم زووانە لەناو دەچێت.”
– “مردن بۆ ئیسرائیل.”
خامنەیی لە ئەمریکاش بێزارە، لەوانەیە زیاتریش لە ئیسرائیل:
– “مردن بۆ ئەمریکا… وەک ئەوە وایە بڵێیت، ‘من پەنای خودا لە شەیتانی نەفرەت لێکراو دەگرم’… بۆیە باوەڕدار هەرگیز لەبیری ناچێت کە شەیتان هەرگیز ئامادەیە هێرش بکاتە سەر و قەڵغانی ڕۆحی خۆی لەناو ببات.”
– “‘مردن بۆ ئەمریکا’ واتە مردن بۆ سیاسەتەکانی ئەمریکا و مردن بۆ لووتبەرزی.”
– “مردن بۆ ئەمریکا تەنها دروشم نییە – سیاسەتێکە.”
– “ئەمریکا شەیتانی گەورەیە”، بەڕاستی ئەم وەسفە وەسفێکی نایاب و ناوازەیە.
– “دوژمنایەتی کردنی ئەمریکا و ئیسرائیل هەمیشەییە… ئەگەر هەر گەندەڵی وفەسادییەک ئەنجام بدەن، بە دڵنیاییەوە گورزێکی بەرامبەری بەهێزیان پێدەگات.”
ئەمانە قسەی بێدەنگ نین بەڵکو هەڕەشەی ستراتیژین، کە بۆ کۆکردنەوەی کەسانی توندڕەو لە ناوخۆدا و ترساندنی نەیاران لە دەرەوەی وڵاته. لە جیهانبینی خامنەیی، دووانە، ئیسرائیل و ئەمریکا، “خۆبەزلزانینی جیهانی” و “زایۆنیستی داگیرکەر”ن – شێرپەنجە، سەگ، ڤایرۆس و شەیتان کە دەبێت بسڕدرێنەوە.
ترەمپ پێویستی بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی یەکلاکەرەوە هەیە لە دژی ئێران.
بەڕێز سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ: کاتی ئەوە هاتووە وشەکان لەگەڵ کردەوەی یەکلاکەرەوە بگونجێنین.
١- لابردن و گۆڕینی ڕژێم وەک سیاسەتێک لە باوەش بگرن.
سەرکردایەتی ئێران جار و بار نیشانی داوە کە ئایدۆلۆژیاکەی بەس بۆ ڕێگریکردن نابێت؛ لێدانی سەربازی تەنها خۆراک دەدات بە پڕوپاگەندەکانیان. پێویستە بە ئاشکرا ڕایبگەیەنیت کە کۆماری ئیسلامی لە سەردەمی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕژیمێکی دەرەوەی یاسایە و لابردنی ئامانجێکی ستراتیژی ئەمریکایە.
٢- شەڕی ئابووری بە وردبینییەکی چەقۆ تیژتر بکەرەوە. پێویستە سزاکانی ئێستا چڕتر بکرێنەوە بۆ ئەوەی هەموو داهات کە ڕژێمەکە بەردەوام دەکات، بکرێتە ئامانج. هەموو ئەو سەروەت و سامانانەی وا پەیوەستن بە سوپای پاسداران و هێزی قودسەوە، ببەستن، سزای بانکی ناوەندیی ئێران بدەن و سەپاندنی سزا لەسەر بانک و کۆمپانیا بیانییەکان کە مامەڵە لەگەڵ تاران دەکەن.
٣- ئۆپەراسیۆنە نهێنییەکان لە ناوخۆی ئێراندا پەرەپێبدەن.
ئەگەر تاران پێشوازی لە توندوتیژی بکات، با شەڕەکە ببڕدرێت ماڵەوە. فراوانکردنی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بۆ لەکارخستنی تۆڕەکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردنی سوپای پاسداران، تێکدانی سیستەمی ڕێنماییکردنی مووشەک و کۆنترۆڵکردنی ئەتۆمی.
٤- سوپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی(خارجی) دەستنیشان بکەن و بێ وەستان تۆڕە جیهانییەکانی بەدوادا بگەڕێن.
بانکەکان لە سەرانسەری جیهان ناچار بکەن لە نێوان کار و مامەڵە ئەمریکا و دۆلارەکەی و ڕێگەدان بۆ سپیکردنەوەی پارە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە یەکێکیان هەڵبژێرن.
٥- پڕۆژەی ئامادەیی سەربازی بەهێز.
هێزی کەشتی و هەڵگری ئەمریکی بۆ ناو کەنداوی فارس ئامادە بکەن، جێگیرکردنی کەشتی شەڕکەرەکان له Aegis و دەریای عەرەبی و جێگیرکردنی فڕۆکەی بۆمب هاوێژی دوور مەودا بۆ ڕێگریکردن لە هەر تۆڵەسەندنەوەیەکی ئێران.
٦- هاوپەیمانییەکی بۆ دابەشکردنی ئێران دروست بکەن. ئامادەیی بۆ پلانی درێژخایەن بۆ ئێرانێکی فیدراڵی یان دابەشکراو، ناتوانرێت چاکسازی لە ڕژێمی ئاێێنسالاری خامنەیی بکرێت. پێشکەشکردنی گەرەنتی ئەمنی بۆ کەمینەی سوننە، کورد و بەلوچیەکان کە ئامادەن جیاببنەوە.
زمانی جینۆسایدی خامنەیی، پەیوەستی به وەڵامێکی بنەمایی و ڕیشەیی دەکات. وڵامی نیوە و ناتەواو سزاکان و هێرشی ئاسمانی نیوە و ناتەواو تەنیا لایەنە توندڕەوەکانی تاران بوێرتر دەکات و تەمەنی ڕژێم درێژتر دەکاتەوە.
جەنابی سەرۆک، ئەم تیۆکراسییە توندڕەوە پێویستی بە کەوتنە. لەناوبردنی وەک شکستی ئەڵمانیای نازی یان عێراقی سەدام حوسێن بکەنە سیاسەتێکی ئاشکرا.
بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕژێمی ئایەتوڵڵا خامنەیی، هەموو ئامرازێکی دەسەڵاتی ئەمریکا، جا دیپلۆماسی، ئابووری، نهێنییەکان، یان سەربازی، بەکاربهێنن پێش ئەوەی بتوانێت بڕیارەکانی پاککردنەوەی ئیسرائیل و ئەمریکا لەسەر نەخشە بەدیبهێنێت. . ئەو کاتە ناوچەکه دوور لە زۆڵم و تیرۆر ئەتوانێت هەناسە بدات که شێرپەنجەی تیۆکراسی ڕادیکاڵ بۆ یەکجاری و بۆ هەمیشە ببڕدرێت.
سەرچاوە
https://www.jpost.com/opinion/article-858111
- هاوپەیمانییەکی بۆ دابەشکردنی ئێران دروست بکەن - 06/19/2025
- افشای لیست کانالهای تلگرامی سپاه و اطلاعات - 06/13/2025
- آیا کورد و بلوچ برای پس از سقوط ایران برنامه دارند؟ - 06/13/2025