کۆچەر، سەرکەوتنی دیپلوماسی کوردی و سێ شکستی ئێران

حكوومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان پاش دوێنێ رێزی لە‌ پڕۆفسۆر كۆچە‌ر بیركار گرت. ئەمە پیرۆزی گەورەی دیپلوماسی کوردی بوو.

لێرەدا پێویستە ئاماژە بە سێ دەسکەوتی گرنگ بدرێت.

١- حکومەتی هەرێمی کوردستان، به ڕێز گرتن له کوردی پارچەیەکی تر کوردستان، لە ڕاستیدا به ئێران پەیامی زۆر قورسی داوە کە ئێمە هێزی خۆمان بە یەک ئەبەستین و هەموو کوردەکان بە یەک چاو سەیر ئەکەین. ئەمە وەکوو نیشاندانی قورسایی هێزی لایەنی کوردستان به ئێران بوو و بە سەرکەوتوویی سەلماندی  ئەگەر ئێران کارتی شێعە لە عێراقدا هەیە،کوردستان کارتی بەهێزی زۆری هەیە. دیپلوماسی کوردی باڵغی و پێگەیشتوویی خۆی نیشان دا.

٢-  ئێران سێ پروژەی لەبەر دەست بوو بۆ خەساندنی دوکتور کۆچەر:

٢-١- تەنیا یەک کەس لە ئێرانیکەکان (بە فارس و ئازریەوانەوە) تا ئیستا لە بواری زانست (علم، بیرکاری، فیزیک، …) لە ئاستی نوبڵ خەڵاتی وەر گرتووە. بۆ ئەوە ئەم خەڵاتە ئەیتوانی بێتە پرۆپاگاندای باش بۆ ئێرانیەکان به تایبەت که ئیستا بۆ رەکابەری دژی ئەمریکا زۆر پەیویستیان به دەم و چاوی جوانکراو لە ئاستی نێونەتەوەیی هەیە. بەڵام ئەمە پووچەڵ کرا، بۆئەوەی بەڕێز کۆچەر بیرکار، خۆی به ئێرانی نازانێت و جنسیەی بریتانی وەرگرتووە، تەنانەت هەر لە دەستپێکی گەیشتن بە بریتانیا، ناو و پێناسەی ئێرانی لە خۆی پاک کردووە. ئەمه لە گۆڕینی ناوی خۆی نیشان ئەدات. مانگێک پێش، باڵی دەم ودەستگای سیخوڕی و زانیاری ئێران لە سوێدی ئەرۆپا لە ڕێگەی کەسێک بە ناوی ئۆمید دانا لە پێناوی ڕەش کردنی ناوی کوچەر بوو (لینکی لێرەدا) که هیچ دەسکەوتێکی نەبوو.

٢-٢- لە لایەکی تر زانکۆی کوردستانی ئێران بە بێ بەشداری کاک کۆچەر، بە تەمای به ئێرانی کردنی دووبارە ئەو بوو. ئەم کارەی بە دەستی کورد ئەکرا (مەبەست ئەوەیە که مەراسیمی ڕێزلێنان لە لایەن دەستگای سەر به زانکۆی کوردستان لە سنه بەرێوە چوو) مەراسیمی ڕێز لێنان به بێ بەشداری خۆی بۆ گرت. ئەمە ڕوونه، ئەو ڕێز لێنان به زۆرە ملی بوو و مەبەست فەقەت خوێندنی وتاری هەتایی و دوایی ڕێزلێنانەکە بوو، به ناو کۆچەر بیرکار(تەنانەت به گوشاری دەستگا ئەمنیەکانی ئێران) خوێنرا کە خۆی بە ئێرانی ئەزانێت و شانازی به ئێرانی بوونی خۆی ئەکات (دوایی به هاتنی د.کۆچەر بۆ هەولێر، درۆ و گوماناوی ئە وتارە دەرئەکەوێت).

٢-٣- گرنگ ئەوەیە تەنانەت BBC فارسی به هانای ئێران چوو و بەڵگە فیلمێکی دروست کرد و لە ناویا بۆ نزم کردنەوەی کۆچەر بیرکار هات کچێک بیرکاری فارسی به ناو مریەم میرزاخانی(مستند دختر جبر) هەڵکێشا. لەم بەڵگە فیلمه (documentary) بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کچه ئێرانیەکه، لە کاک د.موحەممەد جەواهری (ماموستای زانکۆ لە ئەمریکا کە بە ڕەچەڵەک کورده) کەڵکی گرت، بۆ ئەوەی نیشان بدات ماموستای کورد لە ئەمریکا(کاک موحەممەد خۆی خەبەری لە پلانی دەروونی ئێران نەبووه) پشتیوانی له کچی فارس ئەکات. ئێران مەبەستی ئەوە بوو که کورد به کورد بپشکنێت.

بەڕێز کۆچەر بیرکار بە پێشکەشکردنی خەڵات به خەڵکی کوردستان و به هاتنی بۆ کوردستان و چاوپێکەوتن لەگەڵ دایک و باوکی خۆی دوای ٨ ساڵ ئەو پەیامە دا که کوردستانیه و ئێرانی نیه. پلانی ئێران بەتاڵ کرا. ئەمه پروژەی ئێستخباراتی و شەڕی دەروونی (psyop) ئێران بوو کە پووچەڵ کرا.

٣-  شکستی سێهەم، خەمخۆری و دڵسۆزی ماموستایێک کورد لە پارچەیەکی تر کوردستان ، لە لای هەموو گەلی کوردستان به چوار پارچەوە، هەستی پێکرا. ئەمە نیشاندەری هاوبەشی و (هاوبەستی) بوو. هاوبەستی لە عەرەبی هەمان باسە کە ابن الخلدون به العصبیه ناوی ئەبات. له ئێنگلیسی هەمان (solidarity) مانا ئەدات. ئەوە گرنگی زۆری هەیە که له ناو مێشک، هەست، دڵ و بیرەوەری، خەڵکی چوارپارچه خۆیان وەکوو یەک کومەڵگا له یەک جەسته ئەبینن، ئەمە العصبیه یا هاوبەستی کورستانیەکانه.

لیرەدا سێ گورز و شکست لە ئێران درا و شەڕی دەروونی دژی کورد پووچەڵ کرا و سەرکەوتنی گەورە بۆ سێ لایەن (هەریم کوردستان، د.کۆچەر و خەڵکی چوارپارچه) بەدەست هێنا.

کورد شەڕکەرە بەڵام قسەکەر نیه. ئەم جار دیپلوماسی کوردی سەرکەوتوو بوو.

قسەیک کۆن هەیە که ئاسن ئاسن ئەبڕێت. نەیارانی کوردستان هەموو کات کورد به کورد ئەبڕن ، بەڵام ئەم کات سەرکەوتوو نەبوون.

دوکتور پژواک کوکبیان

ئاریزونای ئەمریکا

+ posts