شەرمکردن و ڕووداوەکانی باشووری کوردستان

کەیهان ئەزیزی

(تکایە ئەم وتارە زۆر بەوردی بخوێننەوە)

باسی شەرم دەتوانێ بابەتێکی بەربڵاوی ئەخلاقی و ئایینی و عیرفانی و فەرهەنگی بێت. هەروەها دەکرێ لە ڕوانگەی کۆمەڵناسی و دەروونناسییەوە بە تێروتەسەل لەسەری باس بکرێت. دیارە ئەم کورتە نووسینە ناخوازێ لەو سووچە جۆراوجۆرانەوە بابەتی شەرم بخاتە بەر لێکۆڵینەوە و توێژینەوەوە. بەڵام هەر کەس لە ڕووی دیناوێکی تاکییەوە دەزانێ شەرم چییە و هەرکەسیش تاکوتەرا لە ژیانی ڕۆژانەیدا ئەزموونی دەکات یا کردوویەتی.
شێکسپییەر لە پەردەی سێیەمی هاملێتدا دەڵێ: “هاوار ئەی شەرم! سوورییەکەت دیار نییە.” مارکسیش دەڵێ: “شەرم، جۆرێک تووڕەبوونە لە خۆمان.” ئەرەستوو وتوویەتی: مرۆڤ تەنیا بوونەوەرێکە بیر دەکاتەوە. ئەگەر منیش بتوانم لە ڕێی مارک تواینەوە لاسایی ئەم وتەیە بکەمەوە دەڵێم مرۆڤ تاقە بوونەوەرێکە شەرم دەکات و سوور دەبێتەوە. کەوابوو ڕەنگی شەرم سوورە. مرۆڤ پێویستی بەم سوور بوونەوەیە هەیە. کاتێ لە خۆمان سوور دەبینەوە واتە لە خۆمان تووڕەین و دژی خۆمان شۆڕش دەکەین. خود، دەتوانێ تاک، گرووپ، ڕێکخراوە، چین و نەتەوە بێت. ڕەنگە ئێمەی کورد کاتێ لە مێژوومان دەڕوانین کەمترین سووربوونەوە لە خۆمان بەدی بکەین. ئەمەش واتای ئەوەیە ئێمە ناتوانین خۆمان سزا بدەین. هەڵبەت ناتوانین بێژین ئێمە هەرگیز شەرمەزار نابین؛ بەڵام ئەو شەرمەزارییەی کە هەیە ئەگەر بە وردییەوە فەرهەنگی کوردی بخرێتەبەر سەرنجەوە بۆمان دەردەکەوێت ئەم شەرمکردنە زیاتر لە ژێر کاریگەریی ئەخلاقی دینی و لە ڕێگەی ئامۆژگاری ئایینییەوە و بە یارمەتی واژەگەلی تاوان و سەواب و پاداشتی چاکە و خراپە باسی لێوەکراوە. بەڵام شەرم بە واتا تازەکەی کە زیاتر زانستی کۆمەڵناسی لەسەری دەدوێت، ئێمە وەک کولتوورێک نایناسین. هەر کەس لە ژیانیدا جموجووڵێک یان کردەوەیەک لە خۆی دەنوێنێ، کەچی پاشان دەردەکەوێت کردەوەکەی خەسارەتی بووە و ئاکامی زیانباری لێکەوتووەتەوە، ئەگەر لەو عانەدا بتوانێ لە خۆی سوور ببێتەوە و لە خۆی تووڕە ببێت ئیدی ئەو کات دەتوانین بەم کولتوورە گەشبین بین. بەڵام وەرە، سەرلەبەری مێژووی گەلی کورد سەروژوور بکە بزانە چەند کارەسات و تاوان و خەیانەت و پیلانگێڕی دژی ئەم گەلە دەبینی، کەچی سەرنجیش بدە بزانە هەرگیز بە مسقاڵیش شەرمکردن و شەرمەزاریی لەئاست ئەم هەموو نەگبەتییە دەدۆزیتەوە؟ بۆیە کاتێ ئێمە ناتوانین لە خۆمان شەرم بکەین و لە خۆمان سوورببینەوە، دیارە تراژدییە ڕەنگاوڕەنگەکان هەمیشە لەبەر دەرگای ئەم نەتەوەدا ڕیزیان پێکاوە و دانە دانە دەیانەوێت بەنۆرە بێنە ژوورەوە. تا کورد کەمتر بەشێوەی باو، لە ڕێگەی هەست و سۆز و مەزڵوومییەتەوە، لە ڕێگەی بێدەرەتانیی و بێکەسییەوە سەرنجی خەڵکان ڕابکێشێ. هەر ئەم مەزڵوومنوێنییە فەرهەنگی شەرمی لە کۆمەڵگای ئێمە سڕیوەتەوە و هەمووکەس جگە خۆمان دەبینین. ئیمام محەممەد غەززالی دەڵێ: شەرم لە نێوان ڕووداریی و کەمڕووییدا جێ دەگرێ. بەڕاستی ئەوەی لەم ڕۆژانە لە باشووری کوردستاندا ڕووی داوە ڕنگە بارتەقای لە شەرم و شەرمەزاریی زۆرتر بێت، ئەوە زیاتر ڕوودارییە، زیاتر بێحەیایییە،کە لەجیاتی شەرم، تەریقبوونەوەی گەرەکە. کەچی وادیارە نەتەنیا شەرم ناکەن، بەڵکوو بێحەیایانە ڕوویان هەڵماڵیوە و پاساو بۆ کردەوەکانیان دێننەوە و لە ئازاری منداڵانی ئاوارەش تەریق نابنەوە، تەنانەت چاوەڕوانیی خەڵاتیش دەکەن!
شەرم، بە واتای تووڕە بوون لە خۆمان و گەڕانەوە بۆ ناخی خۆمان دیاردەیەکی پۆزەتیڤە؛ کەچی کۆمەڵگای دابەش بووی کورد لێی غەوارەیە. ئەرەستوو لە ئەخلاقی نیکوماخوسدا باس دەکات و دەڵێ: ترسی لە دەستدانی ناو و ناوبانگ باشە، کاردانەوەشی ئەوەیە مرۆڤ تووشی کردەوەی قێزەون نابێتەوە. دەڵێ: وا باشە لاوەکان هەستی شەرمەزارییان لا هەبێت، ‌چون لاوەکان زیاتر لەژێر کاریگەریی هەست و ویستی کەسەکیی دان، لەم ڕووەشەوە زۆجار هەڵە دەکەن. بۆیە شەرم و شەرمکردن دەتوانێ ئەوان لە هەڵەکردن بپارێزێت. بەڵام وا دیارە ئەوانە ناوبانگ و حورمەتێکیشان نەبووە تاکوو لێی پارێزگاری بکەن. سوقرات دەڵێ: “شەرم” و “ئاوەز” دوو هۆکارن دەتوانن مرۆڤەکان بەهێز بکەن. بەڵام کاڵفامیی و ئاوەز پێکەوە کۆنابنەوە. ڕازی مانەوەی سوقرات لە ڕاستیدا شەرمکردن بوو لە نەزانین و ئەو بەردەوام بۆ هەناوی خۆی دەگەڕایەوە و دانی بە نەزانینەکانی دەنا. هەر سوقرات، لە نامیلکەی میوانیدا دەڵێ: بە دەستهێنانی جوانیی … و بە هۆی لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی حزبی و بۆ سەرکەوتن لە ئاست بەرامبەرەکەیاندا داخ لە دڵانە بە پێودانگی تۆڵەسەندنەوە ناتوانن شەرم و ئەشق و ئاوەز، لە بەستێنی کارکردندا لەپێناو ئازادی و بەختەوەریی نەتەوەییدا وەگەڕ بخەن. بۆیە ناشتوانن شەرم لە کاری قێزەون و تێکدەرانە نەکەنەوە. بە ڕاستی ئێمە وەک مرۆڤی مۆدێڕن پێویستە لە کێ شەرم بکەین؟ لە ویژدان یان لە خوداوەند؟ لە سیستمی دینیدا مرۆڤ بۆ تاوانەکانی لە بەرامبەر خوداوەند شەرمەزار و “خەجاڵەتبار” دەبێ. لە حوکوومەتی پاشایەتیدا خەڵک لەوانەیە شەرمەزاری پاشا بن. لە دنیای تازەدا داگیرکاریی دەتوانێ تاک یان کۆمەڵگایەک شەرمەزار بکات. بزانە شاملوو چۆن لەو شێعرەی خوارەوە باسی ئەو شەرمە دەکات:
من بامدادم
نام کوچکم عربی‌ست
نام قبیلە‌ییم ترکی
کنیتم پارسی
نام قبیلەییم شرمسار تاریخ است…

ئەگەر کورد خاوەنی “مێژوو” بوایە و مێژووش، مێژووی حزب نەبایە و هێزی سزادانی لە هەگبەدا هەڵگرتایە حەتم ئەوانە بەو ئاسانییە نەدەوێران بێباکانە جەسارەت بکەن و پاشانیش دەرکەون و بێشەرمانە گاڵتە بە شعووری خەڵک و بە مێژووی گەلێک بکەن. دەڵێن مێژوو بێرەحمە و ڕەحم بە کەس ناکات؛ بەڵام داخەکەم وادیارە ئێمە یا مێژوومان نییە یا زۆر دڵڕەحمە!
نەتەوەی کورد هەتا ئێستا چەندین جار تووشی داڕمان و هەرەس و نسکۆ بووەتەوە، بەڵام لەجیاتیی تووڕە بوون لە خۆمان و دۆزینەوەی کەمایەسی و کەموکورتییەکان زیاتر پەنای وەبەر “تیئۆری تەوتەئە” بردووە. کورد بۆ پاکانەی شکستەکانی هەمیشە گەڕاوە لە چوار دەوریدا هەندێ هۆکاری دۆزیوەتەوە و هەرەسەکەی پاساو داوەتەوە. بەداخەوە بەهۆی دۆخی نالەباری کورد لە ناوچەکەدا هۆکاری بەرپەرچدانەوە و پاساودانەوە هەتا حەزبکەی فراوانن. هەمیشە شکستەکان حەواڵەی ئەو جۆرە دۆخە کراون. کەمتر بۆ ناخی خۆمان گەڕاوینەتەوە و لە هەناوی خۆمانەوە هێزمان وەرگرتووەتەوە. واتە “زەروورەت”، بەربەستێک بووە تا خۆمان نەبینین، زەروورەت هەمیشە واقعی لێ گۆڕاوین. یەکێ لە هۆکارەکانی ئەم دیاردەیەش لەوانەیە ئەمە بێت کە کورد لەلایەن دیترییەکەیەوە(فەرهەنگی باڵادەستەوە) لە سووچی چەشناوچەشنەوە بەردەوام تەحقیر و سووک کراوە و بە زەلیل و پلە دوو دانراوە. ئێمە بەردەوام سەرقاڵی ئەم دەردە بووین، ئێمە هەمیشە لەئاست ئەم هێرشە وێرانکەرانەدا بۆسەر ڕۆحی نەتەوەییمان بە هەموو هێز و توانامانەوە تێکۆشاوین و بەرگریمان کردووە؛ کەچی بەرامبەرەکە حەسێبێکی بۆ نەکردووین و لە هەوڵی ئەوەدا بووە بمانڕووخێنێ تا ببینەوە بە زەلیلەکەی جاران. لەو عانەشدا کورد لە دۆخێک قەرار دەگرێ و باوەڕ بە واقعە درووست کراوەکە دەکات و ئیتر ناتوانێ خۆی و واقعی خۆی ببینێت و فەلسەفەکەی و گوتارەکەی ون دەکات.
هەستی شەرمەزاریی بڕێجار لەئاستی تاکدا نامێنێتەوە؛ بەڵکوو دەتوانێ بۆ ناو گرووپ و حیزب و نەتەوەش تەشەنە بکات. دیارە نەتەوەیەک دەتوانێ لەئاست دواکەوتوویی و کەموکورتییەکان، لەئاست شکست و کارەساتەکانی لە خۆی تووڕە بێت و “ئەزموونی شەرم” بکات. ئەم ئەزموونە، دەتوانێ تاکەکانی نەتەوەیەک و هێزەکانی کۆمەڵگەیەک بەیەکەوە ببستێتەوە و لەسەر ئامانجێک کۆیان بکاتەوە هەتا بتوانن ئەو ئەزموونە بە سەرکەوتوویی تێپەڕێنن و بۆ سەرکەتنی زیاتر، یەکڕیز و یەکگرتوو، ئامێز بۆ یەکدی بکەنەوە و لەئاست ئازارەکان پشت لە یەکتر نەکەن.
کورد لە ڕۆژانی ڕابردوودا وادیارە شەرمی ئەزموون کرد، بەڵام نابێ ئیزن بدرێت هەستی شەرمەزاریی و خەجاڵەتباریی بەسەر کۆمەڵگەدا زاڵ ببێت. ئەگەر شەرمکردن و تووڕەبوون لە خۆمان لەئاستی تاکدا ئەرێنیی بوو، لەئاستی نەتەوەییدا کوشەندەیە. ئێدوارد سەعید لە کتێبی ڕۆژهەڵاتناسیدا دەڵێ: وڵاتانی داگیرکەر بۆ ئەوەی بتوانن پڕۆژەی کلۆنیکردنی خۆیان لە وڵاتاندا بەڕێوە ببەن بەردەوام تێدەکۆشن ئەو “هەستی شەرمەزاری”یە لە وڵاتە دواکەوتووەکاندا پەرە پێ بدەن و زاڵی بکەن. کۆلۆنیالیست دەخوازێ لەم سونگەوە ئیرادەی گەل بڕووخێنێت تا دواجار چۆک دابدات. هەر بەو جۆرەی تاک پێویستە لە خۆی تووڕە ببێت، پێویستیشە توندوتیژ دژی ئەوانەش بوەستێتەوە کە دەیانەوێت “هەستی شەرمەزاریی” بەسەر کۆمەڵگادا بسەپێنن هەتا لە پێناوی ئەواندا ئیرادەی گەل تێکبشکێت. بۆ زیندووڕاگرتنی ئیرادەی گەل دەبێ لە خۆمان تووڕە ببین و کولتووری شەرم ببوژێنینەوە. چون ئەگەر نەتەوەیەک و کۆمەڵگەیەک بەهۆی ئەزموونی شەرمەوە ڕاپەڕێ و هەستێتەوە، بەهۆی ئەزموونی شەرمەوە لە خۆی تووڕە ببێت، بە دڵنیاییەوە دەتوانێ بەرەو قۆناخێکی گەشتر دۆخەکە بەسەربەرزییەوە بگوازێتەوە. ئەم تووڕە بوونە دەتوانێ هێزەکان و پتانسیلەکانی کۆمەڵگەیەک بێنێتە مەیدانی خەباتەوە دژی دواکەوتوویی و گەندەڵیی و ژێردەستەیی و زەلیلی. باشووری کوردستان ئێستا لە قۆناخێک دایە مێژوو بە هاوار، تاک و کۆمەڵ بانگهێشت دەکات تا بوێرانە شەرم ئەزموون بکەن. کورد تاکوو نەتوانێ وەڵامێکی گشتگیر بۆ هەبوونی خۆی بدۆزێتەوە و نەتوانێ لەڕووی بیردۆزییەوە کێشەی…و شەرمکردن لە کاری قێزەون، دەتوانن یارمەتی بدەن هەتا تاک یان کۆمەڵگەیەک هەستنەوە و کاری مەزن و شوێندانەر بکەن. ئەگەر جوانیی، بە تایبەتمەندیی ئەشق بزانین و، ئەشق و ئاوەز و شەرم، لە کۆپۆزیسیۆنێکدا کۆبکەینەوە و بەم ئاراستەوە بچینە ناو جووڵانەوە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانمانەوە دەتوانین چاوەڕانی سەرکەوتن و بەختەوەری بکەین. کەچی لە کۆمەڵگەی ئێمەدا بەتایبەت لە باشووری کوردستان ‌هێشتا هەندێک لە ژێر هێژمۆنی حیزب و بە هۆی لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی حزبی و بۆ سەرکەوتن لە ئاست بەرامبەرەکەیاندا داخ لە دڵانە بە پێودانگی تۆڵەسەندنەوە ناتوانن شەرم و ئەشق و ئاوەز، لە بەستێنی کارکردندا لەپێناو ئازادی و بەختەوەریی نەتەوەییدا وەگەڕ بخەن. بۆیە ناشتوانن شەرم لە کاری قێزەون و تێکدەرانە نەکەنەوە. بە ڕاستی ئێمە وەک مرۆڤی مۆدێڕن پێویستە لە کێ شەرم بکەین؟ لە ویژدان یان لە خوداوەند؟ لە سیستمی دینیدا مرۆڤ بۆ تاوانەکانی لە بەرامبەر خوداوەند شەرمەزار و “خەجاڵەتبار” دەبێ. لە حوکوومەتی پاشایەتیدا خەڵک لەوانەیە شەرمەزاری پاشا بن. لە دنیای تازەدا داگیرکاریی دەتوانێ تاک یان کۆمەڵگایەک شەرمەزار بکات. بزانە شاملوو چۆن لەو شێعرەی خوارەوە باسی ئەو شەرمە دەکات:
من بامدادم
نام کوچکم عربی‌ست
نام قبیلە‌ییم ترکی
کنیتم پارسی
نام قبیلەییم شرمسار تاریخ است…

ئەگەر کورد خاوەنی “مێژوو” بوایە و مێژووش، مێژووی حزب نەبایە و هێزی سزادانی لە هەگبەدا هەڵگرتایە حەتم ئەوانە بەو ئاسانییە نەدەوێران بێباکانە جەسارەت بکەن و پاشانیش دەرکەون و بێشەرمانە گاڵتە بە شعووری خەڵک و بە مێژووی گەلێک بکەن. دەڵێن مێژوو بێرەحمە و ڕەحم بە کەس ناکات؛ بەڵام داخەکەم وادیارە ئێمە یا مێژوومان نییە یا زۆر دڵڕەحمە!
نەتەوەی کورد هەتا ئێستا چەندین جار تووشی داڕمان و هەرەس و نسکۆ بووەتەوە، بەڵام لەجیاتیی تووڕە بوون لە خۆمان و دۆزینەوەی کەمایەسی و کەموکورتییەکان زیاتر پەنای وەبەر “تیئۆری تەوتەئە” بردووە. کورد بۆ پاکانەی شکستەکانی هەمیشە گەڕاوە لە چوار دەوریدا هەندێ هۆکاری دۆزیوەتەوە و هەرەسەکەی پاساو داوەتەوە. بەداخەوە بەهۆی دۆخی نالەباری کورد لە ناوچەکەدا هۆکاری بەرپەرچدانەوە و پاساودانەوە هەتا حەزبکەی فراوانن. هەمیشە شکستەکان حەواڵەی ئەو جۆرە دۆخە کراون. کەمتر بۆ ناخی خۆمان گەڕاوینەتەوە و لە هەناوی خۆمانەوە هێزمان وەرگرتووەتەوە. واتە “زەروورەت”، بەربەستێک بووە تا خۆمان نەبینین، زەروورەت هەمیشە واقعی لێ گۆڕاوین. یەکێ لە هۆکارەکانی ئەم دیاردەیەش لەوانەیە ئەمە بێت کە کورد لەلایەن دیترییەکەیەوە(فەرهەنگی باڵادەستەوە) لە سووچی چەشناوچەشنەوە بەردەوام تەحقیر و سووک کراوە و بە زەلیل و پلە دوو دانراوە. ئێمە بەردەوام سەرقاڵی ئەم دەردە بووین، ئێمە هەمیشە لەئاست ئەم هێرشە وێرانکەرانەدا بۆسەر ڕۆحی نەتەوەییمان بە هەموو هێز و توانامانەوە تێکۆشاوین و بەرگریمان کردووە؛ کەچی بەرامبەرەکە حەسێبێکی بۆ نەکردووین و لە هەوڵی ئەوەدا بووە بمانڕووخێنێ تا ببینەوە بە زەلیلەکەی جاران. لەو عانەشدا کورد لە دۆخێک قەرار دەگرێ و باوەڕ بە واقعە درووست کراوەکە دەکات و ئیتر ناتوانێ خۆی و واقعی خۆی ببینێت و فەلسەفەکەی و گوتارەکەی ون دەکات.
هەستی شەرمەزاریی بڕێجار لەئاستی تاکدا نامێنێتەوە؛ بەڵکوو دەتوانێ بۆ ناو گرووپ و حیزب و نەتەوەش تەشەنە بکات. دیارە نەتەوەیەک دەتوانێ لەئاست دواکەوتوویی و کەموکورتییەکان، لەئاست شکست و کارەساتەکانی لە خۆی تووڕە بێت و “ئەزموونی شەرم” بکات. ئەم ئەزموونە، دەتوانێ تاکەکانی نەتەوەیەک و هێزەکانی کۆمەڵگەیەک بەیەکەوە ببستێتەوە و لەسەر ئامانجێک کۆیان بکاتەوە هەتا بتوانن ئەو ئەزموونە بە سەرکەوتوویی تێپەڕێنن و بۆ سەرکەتنی زیاتر، یەکڕیز و یەکگرتوو، ئامێز بۆ یەکدی بکەنەوە و لەئاست ئازارەکان پشت لە یەکتر نەکەن.
کورد لە ڕۆژانی ڕابردوودا وادیارە شەرمی ئەزموون کرد، بەڵام نابێ ئیزن بدرێت هەستی شەرمەزاریی و خەجاڵەتباریی بەسەر کۆمەڵگەدا زاڵ ببێت. ئەگەر شەرمکردن و تووڕەبوون لە خۆمان لەئاستی تاکدا ئەرێنیی بوو، لەئاستی نەتەوەییدا کوشەندەیە. ئێدوارد سەعید لە کتێبی ڕۆژهەڵاتناسیدا دەڵێ: وڵاتانی داگیرکەر بۆ ئەوەی بتوانن پڕۆژەی کلۆنیکردنی خۆیان لە وڵاتاندا بەڕێوە ببەن بەردەوام تێدەکۆشن ئەو “هەستی شەرمەزاری”یە لە وڵاتە دواکەوتووەکاندا پەرە پێ بدەن و زاڵی بکەن. کۆلۆنیالیست دەخوازێ لەم سونگەوە ئیرادەی گەل بڕووخێنێت تا دواجار چۆک دابدات. هەر بەو جۆرەی تاک پێویستە لە خۆی تووڕە ببێت، پێویستیشە توندوتیژ دژی ئەوانەش بوەستێتەوە کە دەیانەوێت “هەستی شەرمەزاریی” بەسەر کۆمەڵگادا بسەپێنن هەتا لە پێناوی ئەواندا ئیرادەی گەل تێکبشکێت. بۆ زیندووڕاگرتنی ئیرادەی گەل دەبێ لە خۆمان تووڕە ببین و کولتووری شەرم ببوژێنینەوە. چون ئەگەر نەتەوەیەک و کۆمەڵگەیەک بەهۆی ئەزموونی شەرمەوە ڕاپەڕێ و هەستێتەوە، بەهۆی ئەزموونی شەرمەوە لە خۆی تووڕە ببێت، بە دڵنیاییەوە دەتوانێ بەرەو قۆناخێکی گەشتر دۆخەکە بەسەربەرزییەوە بگوازێتەوە. ئەم تووڕە بوونە دەتوانێ هێزەکان و پتانسیلەکانی کۆمەڵگەیەک بێنێتە مەیدانی خەباتەوە دژی دواکەوتوویی و گەندەڵیی و ژێردەستەیی و زەلیلی. باشووری کوردستان ئێستا لە قۆناخێک دایە مێژوو بە هاوار، تاک و کۆمەڵ بانگهێشت دەکات تا بوێرانە شەرم ئەزموون بکەن. کورد تاکوو نەتوانێ وەڵامێکی گشتگیر بۆ هەبوونی خۆی بدۆزێتەوە و نەتوانێ لەڕووی بیردۆزییەوە کێشەی…

… فەلسەفی و فیکریی خۆی چارەسەر بکات، ئەستەمە بتوانێت ئەزموونی شەرم فام بکات. ئەمەش دووبارە کاردانەوەی هەمان قەیرانی تیئۆریکە. هەر ئەمەش قەیرانی شوناس درووست دەکات. ئەزموونی شەرم، لەم سەردەمەدا دەتوانێ یارمەتی کورد بدات هەتا لە قەیرانی شوناس خۆی قوتار بکات. ئەگەر شوناسی خۆمان نەدۆزینەوە هەبوون و شوناسمان مسۆگەر نابێت و دەبێ ساڵگارانێکی‌تر تەنیا خەجاڵەتبار دابنیشین و هەست بە تاوان بکەین و بەردەوام گوناحی بێوڵاتیی بە کۆڵ کێش بکەین. لە کۆتاییدا لە زمانی فرووغەوە دەڵێم: “ناوی ڕزگاریی ‌دەرەکەت لە ئاوێنە بپرسە”.

” کەیهان ئەزیزی “

Website | + posts