ڕاپەرین و شۆڕشە کوردیەکان لە مێژوودا

ڕاپەرین و شۆڕشە کوردیەکان لە مێژوودا لە دووای ڕووخانی ئیمپراتۆریەتی مەزنی ماد تا سەردەمی ئەمڕۆ.


-ساڵی ٥٢٢ پ.ز شۆڕشی سەرکردەی میدیی دێئوماد(گۆمادا) لە سەردەمی قەمبیزی دووەم.
-ساڵی٥٢١ پ.ز شۆڕشی سەرکردەی میدی فرائورت(فەروەرتیش) لە سەردەمی داریوشی یەکەم.

  • شۆڕشی سەرکردەی میدی چیسەر تۆخمە ئەویش لە سەردەمی داریوشی یەکەم.
    -٣٣٠ پ.ز ڕاپەرینی ئاریۆ بەرزەن دژی ئیسکەندەری مەکەدۆنی لە لوڕستان.
  • ڕاپەرینی مادە بچوکەکانی ئورمیە دژ بە ئیسکەندەری مەکەدۆنی.
    -٥٢٠ ز شۆڕشی مەزدەک و مەزدەکییەکان بەرامبەر قوبادی پادشای ساسانیە فارسەکان.
    – ٦٦٢ تا ٧٥٠ ز ڕۆڵ و ڕاپەرینەکانی کوردان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و خۆراسان و جزیرێی باکور و شەڕی زاپ دژی ئەمەوییەکان.
    -٨١٦ تا ٨٣٨ ڕاپەرینی کوردە خورەمدینیەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و خۆراسان بە سەرکردایەتی (بابەک) دژی خەلیفەی عەباسی موعتەسەم باللە.
    -٨٣٨ تا ٨٤١ ز ڕاپەرینی ئێزدییەکان دژی عەباسییەکان.
    -سەدەی(١٠ و ١١ )ی زاینی ڕاپەرینی یارسانییەکانی لوڕستان بە سەرکردایەتی جەلالە خانم و کوڕەکەی شاخۆشین دژی عەباسییەکان.
    -١٢٦٢ ڕاپەرینی کوردانی موسڵ دژی مەغۆلەکان.
    -١٥٠٦ تا ١٥١١ ڕاپەرینی ئێزدییەکان دژی سەفەوییەکان.
    -١٥٧٤ ڕاپەرینی عەڤدال خانی بەدلیسی دژی سوڵتانی عۆسمانی مورادی یەکەم.
    -١٥٩٦ ڕاپەرینی خێڵی میللیەکان بە سەرکردایەتی محەمەد میللی میری خابور دژی عۆسمانییەکان.
    -١٦٢٠ ڕاپەرینی کەلەش عەبدی یەکەم دژی عۆسمانیەکان.
    -١٦٠٣ شۆڕشی یەکدەست دژی سەفەوییەکان و شەڕی دمدم.
    -١٦٠٧ ڕاپەرینی میر عەلی ناسراو بە جان پۆلات لە حەلەب.
    -١٧٤٠ ڕاپەرینی میر بشاری میللی و میر مەحمود دژی عۆسمانیەکان.
    -١٧٦٥ ڕاپەرینی خێڵەکانی میللی بە سەرکردایەتی تەیمور بەگ(زۆر تەمەر پاشای میللی) دژی عۆسمانیەکان کە توانیان لە حەلەب تا موسڵ و لە ئامەد تا دێرەزور بخەنە ژێردەستی خۆیان.
  • ١٧٦٥ ڕاپەرینی خێڵەکانی جیهان بەگ لە مەلەدی (مەلاتیا)
    -١٧٨٩ ڕاپەرینی خێڵەکانی ڕەشکۆتا و خەرزان بە ڕێبەرایەتی فەرحۆ ئاغا و قاسم خەرزی لە نێوان ئامەد و سێرت دا.
  • ١٧٩٤ ڕاپەرینی خێڵەکانی زەرکان و تیرکان لە ئامەد.
  • ١٨٠٦ ڕاپەرینی عەبدولرەحمەن بابان لە سلێمانی.
    -١٨١١ شۆڕشی ئەحمەد پاشای بابان لە سلێمانی.
    -١٨١٥ ڕاپەرینی میللیەکان بە سەرکردایەتی ئەیوب کوڕی تەمەری میللی.
    -١٨١٩ شۆڕشی سیواس دژی دەوڵەتی عۆسمانی.
    -١٨٢٩ ڕاپەرینی جزیرێ باکوری کوردستان دژی عۆسمانی.
    -١٨٣٤ ١٨٣٧ ڕاپەرینی میر محەمەد پاشای ڕەواندز
    -١٨٣٧ ١٨٤٣ ڕاپەرینەکانی ئێزدیەکان بە تایبەت لە شنگال دژی عۆسمانیەکان.
    – ١٨٤٢ ١٨٤٨ ڕاپەرینی میر بەدرخان میری بۆتان کە دوواین میری کوردی میرنشینی بۆتان بوو.
    -١٨٤٣ ڕاپەرینی جۆلەمێرگ.
    -١٨٥٤ ١٨٦٤ ڕاپەرینی یەزدان شێر لە هەکاری و بۆتان.
    -١٨٧٧ ١٨٨٨ ڕاپەرینی بادینان و بۆتان و هەکاری.
    -١٨٧٩ ڕاپەرینی عۆسمان بەگ و حسێن بەگ(نەوەکانی بەدرخان)
  • ١٨٨٠ ١٨٨١ ڕاپەرینی شێخ عوبەیدوللای نەهری لە شاری شەمدینان و بۆتان.
    -١٨٨٩ ڕاپەرینی نەوەکانی بەدرخانییەکان(مەدحەت و ئەمین عالی بەگ) باوکی میر جەلادەت و کامیران بەدرخان دژی عۆسمانییەکان.
    -١٩٠٥ ڕاپەرینی جەلالییەکان لە ئارارات دژی دەسەڵاتدارانی عۆسمانی.
    -١٩٠٥ ڕاپەرینی کوردانی دێرسیم دژی دەوڵەتی عۆسمانی.
    -١٩٠٦ ڕاپەرینی بشارێ چەتۆ لە بەدلیس.
    -١٩٠٦ ڕاپەرینی میللییەکان بە سەرکردایەتی ئیبراهیم پاشا سەرۆک عەشیرەتی میللیە کوردەکانی نیشتەجێی باکور و ڕۆژئاوای کوردستان.
    -١٩٠٧ ڕاپەرینی خێڵەکانی موسڵ کە درێژبوویەوە بۆ مووش و ئەرزەرۆم.
    -١٩١٣ ڕاپەرینی بەدلیس بە ڕێبەرایەتی شێخ سەلیم و شهاب الدینی نەقشەبەندی لە ویلایەتی سێرت.
    -١٩١٤ ڕاپەرینی بادینان بە سەرکردایەتی شێخ عەبدولسەلامی بارزانی.
    -١٩١٦ ڕاپەرینی کوردانی دێرسم و ئەرزنجان بە سەرکردایەتی عەلی ئاغا و پاشا ئاغا و فندک ئاغا و سەید ڕەزا دژی تورکەکان.
    -١٩١٨ ڕاپەرینی جەوهەر ئاغا شکاکی برای سمکۆی شکاک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
    -١٩١٩ ڕاپەرینی خێڵەکانی گۆییان دژی ئینگلیزەکان کە بۆماوەی زیاتر لە 6مانگ بەردەوام بوو و گوندەکانیان بە فڕۆکە بۆردومانکران، لە ویلایەتی شرنەخ و زاخۆ درێژبووەوە تا سەرسەنگ و سوارەتۆکا.
    -١٩١٨ ١٩١٩ ڕاپەرینی یەکەمی شێخ مەحمودی بەرزنجی دژی ئینگلیزەکان.
    -١٩١٩ ڕاپەرینی نەوەکانی ئیبراهیم پاشای میللی دژی تورکەکان.
    -١٩٢١ شۆڕشی کۆچگیری کوردانی عەلەوی لە سیواس تا دێرسم دژی تورکەکان.
    -١٩٢٢- ١٩٢٤ ڕاپەرینی دووەمی شێخ مەحمودی حەفید دژی ئینگلیزەکان، بەهۆی ئەوەی خۆیان لە بەڵێنەکان لادا کە
    بڕیاربوو لە باشوری کوردستان و عێراق ئۆتۆنۆمی پێ ببەخشن.
    -١٩٢٣ ڕاپەرینی بەیاندوور بە سەرکردایەتی سلێمان عەباس لە ڕۆژئاوای کوردستان دژی داگیرکاری فەرەنسیەکان.
    -١٩٢٤ ڕاپەرینی ئێزدیەکانی شنگال بە سەرکردایەتی داودێ داود دژی ئینگلیزەکان.
    -١٩٢٥ ڕاپەرینی شێخ سەعیدی پیران لە ئامەد.
    -١٩٢٥ ڕاپەرینی خێڵەکانی گارزان و ڕەشکۆتان و رامان لە قوبینی سێرت لە باکوری کوردستان دژی دەوڵەتی تورک.
    -١٩٢٦ ڕاپەرینی دووەمی سمکۆی ئاغای شکاک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
    -١٩٢٧- ١٩٣٣ شۆڕشی لوڕییەکان بە سەرکردایەتی ژنە شۆڕشگێڕ قەدەم خێر لە لوڕستان و ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
    -١٩٢٧ ١٩٣٠ ڕاپەرینی ئارارات لە ئاگری بە ڕێبەرایەتی ئیحسان نووری پاشا.
    -١٩٣٠ ڕاپەرینی ستەورێ بە سەرکردایەتی تەوفیق عیسا دژی دەوڵەتی تورک.
    -١٩٣٠ ڕاپەرینی سەید و بەرازان، لە نێوان بەدلیس و ئەرزەرۆم بە سەرکردایەتی فەرزەندە بەگ و سەیدخانی ئوسفی سەیدۆ و عەلیجان بشار.
    -١٩٣٢ ڕاپەرینی جەعفەر ئاغا سوڵتان لە هەمەدان و کرماشان.
    -١٩٣٢ ڕاپەرینی چیاکانی ساسۆن لە باتمان بە سەرکردایەتی عبدالرەحمان ئاغا دژی دەوڵەتی تورک.
    -١٩٣٢ ١٩٣٤ ڕاپەرینی بارزانیەکان بە سەرکردایەتی ئەحمەد بارزانی دژی ئینگلیزەکان.
    -١٩٣٥ ڕاپەرینی ئێزدییەکان دژی داگیرکاری بەریتانی.
    -١٩٣٧ ١٩٣٨ ڕاپەرینی دێرسم بە ڕێبەرایەتی سەید ڕەزا.
    -١٩٤٦ ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد بە سەرکردایەتی قازی محەمەد.
    -١٩٥٦ ڕاپەرینی جوانڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە سەرکردایەتی عەزیز بەگ.
    -١١ ی ئەیلولی١٩٦١ گەڕانەوەی کوردانی باشور بۆ خەباتی چەکداری دژی حکومەتی عێراق.
    -١٩٦٣ ڕاپەرینی کوردە فەیلیەکانی گەڕەکی کوردان(عگد الاکراد) و (شارع الكفاح) لە بەغدا لە شوباتی ١٩٦٣ دژی کودەتای بەعسییەکان.
    -١٩٧٥ دروستکردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و دەستپێکردنی خەباتی چەکداری دژی ڕژێمی عێراق.
    -١٩٧٩ خەباتی چەکداری بە سەرکردایەتی دکتۆر عەبدولرەحمەن قاسملۆ دژی ڕژێمی مەلاکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
    -١٩٨٤ شۆڕشی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە بە ڕێبەرایەتی عەبدوللا ئۆجالان لە باکوری کوردستان دژی دەوڵەتی تورکیا کە تا ئێستاش بەردەوامە.
    -١٩٩١ ڕاپەرینی کوردانی باشوور دژی ڕژێمی سەدام و دروستبوونی قەوارەیەک.
    -١٢ ی ئادار ٢٠٠٤ ڕاپەرینی کوردانی ڕۆژئاوا لە قامشلۆ و کۆبانێ و عەفرین تا دیمەشق.
    -٢٠٠٤ دەستپێکردنی شۆڕشی پژاک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی ڕژێمی ئیسلامی ئێران.
    -١٩ مانگی ٧ ٢٠٠٤ دەستپێکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان لە سەرێکانی و کۆبانێ.
    ئێمە کۆڵنادەین یان سەردەکەوین یان سەردەکەوین.
    بێگومان ڕاپەرینەکان زۆۆر لەمانە زیاترن بەڵام ئەمانە هی هەرە گەورە و کاریگەر و دیارن، ئەگەر تۆش ڕاپەرینێک دەزانی کە لەبیرمان کردبێت لە کۆمێنتدا ئاماژەی پێبکە.
Website | + posts